به‌ندی عه‌لی -1- قه‌ڵه‌م .. ده‌شێت گوڵزارێک له‌چرۆی نه‌رمی ڕازی عیشق و ئۆقیانووسێک پڕ له‌مه‌رجانی زانست و ڕێژنه‌یه‌ک بارانی ڕه‌خنه‌ی له‌بێدادی ، پێ بنوسرێت هه‌رواش .. ئه‌شێت ئه‌هریمه‌نێ مه‌رگنامه‌ی کیشوه‌رێکی پێ واژۆکاو جادووگه‌رێ پیاڵه‌یه‌ک تلیاکی نوشته‌ی پێ تێک بدا‌و نووسه‌رێکی ته‌مام عه‌یار له‌جیاتی کل چاوی زه‌قی گه‌نده‌ڵێکی سیاسه‌تی پێ بڕێژێ و ملوانکه‌یه‌ک له‌په‌خشانی پیاهه‌ڵدانی بکاته مل.
-2- کتێب .. ده‌شێت چرایه‌ک بێت بۆ په‌پووله ماخۆلانه‌کانی عه‌قڵ و هه‌تاوێک بێت بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کانی نه‌ست و مانگه‌شه‌وێک بێت له‌وه‌رزی شه‌نی خه‌رمانی یادگارا هه‌رواش .. ده‌شێت مۆڵگه‌یه‌ک بێت بۆ جاڵجاڵۆکه‌کانی وه‌هم و که‌لاوه‌یه‌ک بێت بۆ شڕکه‌و پڕکه‌کانی زاتێکی په‌رته‌وازه‌بووی بێ تان و پۆی بێ ده‌ربه‌ست و هه‌رواش .. ده‌شێت هێنده هیچ و بێ به‌ها بێت نه‌گاته ئاستی که‌مه‌ری ئه‌و چیلکه دارشقارته‌یه‌ی پێی ده‌سوتێت.
له‌چه‌رخی بارینی به‌ردا من .. مرۆڤێکم له‌شوشه‌و ڕه‌نگم له‌ڕه‌نگی ئاو ده‌چێت که‌شه‌ربه‌تی هه‌ناری سۆزیش ده‌نۆشم ڕه‌نگی هه‌ناریی ده‌گرم و وه‌ک گڵۆپێکی خامۆشی ژووری عیشق داده‌گیرسێم که‌جگه‌ره‌یه‌کی حه‌سره‌تیش بۆ کۆچی فرسه‌ت پێ ده‌که‌م پڕپڕ ده‌بم له‌ته‌متومانی ڕاڕه‌یی و خۆڵه‌مێشی هه‌ڵده‌گه‌ڕێم له‌ناو مندا ، گشت ڕه‌نگه‌کان ته‌نیا وه‌ک خۆیان ده‌بینرێن زه‌رد .. هه‌تاوێکی ماندووه‌و هێدی هێدی به‌ره‌و باوه‌شی که‌ل ده‌کشێ شین .. ئاسمانێکی ساماڵی ساف و ڕوونه‌و حه‌ز له‌بێژنگی سانسۆری ڕه‌قیب ناکا سوور ..گوڵه‌باخێکی بۆن خۆشی زۆر به‌نازه‌و دڵۆپ دڵۆپ تکه‌ی عیشوه‌ی لێ ده‌چۆڕێ سه‌وزیش .. قژی خاوی ده‌شتی به‌هارانه‌و شه‌پۆل شه‌پۆل له‌گه‌ڵ نه‌رمه شه‌ماڵێکی ئاره‌زوودا دێت و ده‌چێ سپی .. شیری مه‌مکی دایکم وه‌بیر دێنێ و ڕه‌شیش ڕه‌نگی ئه‌و عه‌بایه‌ی له‌ش ولاری یاساغی پێ داده‌پۆشی وه‌کو شه‌وی بێ ئه‌ستێره ئه‌ی سروشتی پاک و بێگه‌رد به‌هره‌دارترین هونه‌رمه‌ند من مرۆڤێکم له‌شوشه‌و روحم ، له‌ڕه‌نگه‌کانی تۆ تێره.
کاتێ پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌مرێ تفه‌نگ بۆی دێته سه‌رچۆک و سه‌نگه‌ر پرسه‌ی له‌بۆ ده‌گرێ کاتێ که‌نووسه‌رێ ده‌مرێ قه‌ڵه‌م ، هۆن هۆن فرمێسکی ڕه‌ش ده‌بارێنێ و په‌ڕه‌ی سپیش وه‌ک گه‌ڵای زه‌ردی پاییزان هه‌ڵده‌وه‌رێ کاتێ په‌پووله‌یه‌ک ده‌مرێ گۆڵ ده‌تۆرێ و چرا ، گڕ به‌ر ئه‌داته خۆی به‌ڵام کاتێ که‌مامۆستا عه‌لی له‌تیف به‌جێی هێشتین ڕه‌نگه‌کانی تابلۆکانی بوون به‌په‌لکه‌زێڕینه بۆی.
به‌ر له‌ده‌نگدان له‌کۆمه‌ڵێ ئاسک ده‌چن شۆخ و شه‌نگ و گورج و گۆڵ و سرک و جرپن
پاش له‌ده‌نگدان دێزو ده‌به‌نگ خلیچک و خاو قورس و ته‌مبه‌ڵ له‌هیچ شتێکی تر ناچن غه‌یری کیسه‌ڵ
به‌ر له‌ده‌نگدان کولله ده‌بێت به‌په‌پووله داڵ خۆی ده‌کات به‌ڕیشۆڵه پڵنگ ده‌بێت به‌پشیله شێر خۆی ده‌کات به‌سمۆره‌و تیمساح ، به‌بۆق ماریش ده‌بێت به‌مێرووله
پاش له‌ده‌نگدان سه‌هۆڵ ده‌بێت به‌ئاگرو زیخ ، به‌شاخ و پوش ، به‌دڕک و ته‌م ، به‌سه‌رپۆش بازنگ ده‌بێت به‌که‌له‌بچه‌و گواره‌ش ده‌بێت به‌قولاپ و لۆکه ، به‌ئاسنی حه‌وجۆش نیشتیمانیش ده‌بێت به‌سوچی مه‌یخانه‌و ژیان به‌پێکێ شه‌راب و مێژوو ، به‌پیرێکی سه‌رخۆش.
هاوینی 2009
|