چرا : خۆشترین و ناخۆشترین یادگاریم له‌یه‌ک ڕۆژدا ڕوویاندا!
- دیمانه‌یه‌کی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ کچه‌شاعیری لاو ''چرا نه‌وزاد'' - سازدانی : توانا عومه‌ر گۆڤاری میلۆدی
چرا : بێڕاده‌یی سه‌نگینیی به های هونه‌ری نووسین، به‌تایبه‌تی نووسینی شیعر، ڕێگه‌م نادات هه‌رده‌م ببینرێم، به‌شیعر کردنی زۆر له نیاز و ئایدیه‌کانم لێ زه‌وت ده‌کات.
میلۆدی : له‌دایك بوونی یه‌كه‌م كۆرپه‌ی شیعرت له‌چییه‌وه‌سه‌رچاوه‌ی گرت و بۆ كێت نووسی؟ چرا : (A RED BREATH) م له ساڵی ٢٠٠٦، هه‌م بۆ دووری وه بۆ عه‌شق نووسی، دوای گه‌ڕانه‌وه‌م بوو له سه‌فه‌رێک بۆ کوردستان، ده‌ستبه‌رداربووبووم له باوه‌شی دایه، بیمار و په‌رێشانی بینینه‌وه‌ی سلێمانی و ئه‌و به‌شه‌ی خێزانه‌که‌م بووم که جێمهێشتبوون. هۆنراوه‌ی شاعیرێکیش به‌شه‌كه‌ی تری بیرکردنه‌وه‌کانمیان داگیرکردبوو.
میلۆدی : بۆچی شیعره‌كانت به‌زمانی ئینگلیزی بڵاو ده‌که‌یته وه؟ چرا : سروشتی که‌سێتیم‌پێمده‌ڵێت ده‌بێ لێک نه‌چوونم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی تر، بکه‌م به‌ئامانج. پاشان له سه‌ره‌تاوه نووسینم به‌زمانی ئینگلیزی ده‌ستپێکردووه. ئه‌م زمانه پارتنه‌رێکی کۆلنه‌ده‌ره‌و رۆڵێکی کارامه‌ی هه‌یه له‌ژیانی مندا، وه سه‌ره‌تای ئاشنایاتیم به‌م هاوژیانه‌م، ده‌ستپێکی په‌یدابوونی خولیای شێعرم بوو. وه‌ک کچه کوردێک دڵخۆشم به‌وه‌ی به‌تاله‌نتێکی جیاوه هاتمه ناو دونیای ئه‌ده‌ب. پاشان گه‌ر مرۆڤ بیه‌وێت ده‌توانێت به‌هه‌ر شێوازێک بێت، هه ستی خۆی ده‌رببڕێت.
میلۆدی : شیعر ده‌توانێت په‌یوه‌ندی مرۆڤ به‌دونیا ببه‌ستێته‌وه، یاخوود شیعر توانویه‌تی مرۆڤ و سروشت ئاشت بكاته‌وه؟ چرا : زانست و لێکۆلینه‌وه‌ی هونه‌ری پیشه‌سازی و ته‌کنه‌لۆجیا به‌شێکی گه‌وره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤ و دونیای ئه‌مڕۆ، دروست‌و ئاسانتر ده‌که‌ن. به‌پێی تێپه‌ڕ بوونی کات، ده‌کرێت ئه‌ده‌ب ببێته‌یه‌کێک له‌و بنه‌ما گه‌وهه‌ریانه‌ی به‌هۆیه‌وه مرۆڤ ده‌رک به هه‌بوونی جوانیه‌کانی سروشت بکات‌و تێکه‌ڵ به‌دونیا تایبه‌تیه‌که‌ی ببێت. شێعریش یه‌کێکه‌له‌چه‌مکه‌بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌ده‌ب.
میلۆدی : بۆچی تا ئێستا له‌كورددا ژنێكی شاعیری گه‌وره‌ی وه‌ك (نازك الملائیكه) و (فروخ)ی لێ هه‌ڵنه‌كه‌وتووه‌تاكو سه‌رمه‌شق بن بۆ بزاڤێكی گه‌وره‌ی شیعر؟ چرا : له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا میلله‌تی کورد له‌ژێرده‌ستی گه‌لانی دراوسێ و بێگانه‌دا ژیاوه، ئه‌مه‌هۆیه‌کی گه‌وره‌بووه‌بۆ ئه‌وه‌ی که‌نه‌توانێت فه‌رهه‌نگ و کلتوری خۆی په‌ره‌پێبدات. وه‌داگیرکه‌رانیش نه‌یانهێشتووه‌ئه‌و هه‌له‌بڕه‌خسێت. وه‌ک ده‌بینین، ده‌کرێت نالی و سالم کوردی به‌بناغه‌ی شیعری کوردی دابنێین، که مێژوویان ناگاته‌پێش سێ سه‌د ساڵ. له‌هه‌مانکاتدا مێژووی ئه‌ده‌بی عه‌ره‌بی و فارسی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ پێش دوو هه‌زار ساڵ و خاوه‌نی ئه‌رشیفێکی مه‌زن و پڕ بایه‌خن بۆ نه‌وه‌کانیان. پاشان ئه‌وکاته‌ی ئه‌و دوو شاعیره" فروغ ، ١٩٣٥_١٩٦٧" وه" نازك الملائیکه١٩٢٣_٢٠٠٧" ده‌ستیان به‌نووسین کردوه، ئافره‌تانی کورد هه‌لی ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌به‌هیچ زمانێک بخوێنن و فێر ببن، نه‌ک شیعر نوسین. له‌ئێستاشدا له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌شه‌لاوازه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ئه‌ده‌بی گه‌لانی تری وه‌ک عه‌ره‌ب و فارسیش له‌گه‌شه‌کردنی به‌رده‌وامدان. بۆیه‌ناکرێت بڵیین" ده‌توانین شتێکی وا دووباره‌بکه‌ینه‌وه"، به‌ڵام ئه‌مه‌ش مه‌حاڵ نییه‌و ئه‌گه‌رێکه‌ڕیی تێده‌چێ. په‌روه‌رده‌ی خێزانی و قوتابخانه‌کاریگه‌ریی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر پێگه‌یاندنی مرۆڤ و خزمه‌ت کردن به‌هیواکانی. گرنگترین یادگاری فروغ ده‌فته‌ره‌کانی منداڵی بوو، دیاره‌قوتابخانه‌لای فروغ بایه‌خێکی گه‌وره‌ی هه‌بووه، ئه‌گه‌ر له‌وکاته‌دا قوتابخانه به‌هره‌که‌ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێ، ئه‌وا ڕێگایه‌کی دیکه‌ی به‌ره‌وپێشچوونی له‌به‌رده‌مدا بوو، ئه‌ویش‌باوکی بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوکێکی توندگیرو سه‌ختبوو به‌ڵام یارمه‌تیده‌ری نه‌مردنی ئه‌و حه‌زه‌بوو له‌فروغ دا، چونکه‌گه‌وره‌ترین ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌بوو له‌کتێبخانه‌گه‌وره‌که‌یدا. نازك الملائکه‌به‌هه‌مان شێوه‌له‌خێزانێکی ڕۆشنبیردا ژیا و پێش خۆی دایکی شاعیربووه‌و هانده‌رێکی کاریگه‌ر بووه‌له‌سه‌ری. دیاره‌هه‌ڵکه‌وتنی شاعیری وه‌ك نازك الملائکه له‌ناو خێزانێکی هۆشیار و پڕ گیانی یارمه‌تیدا، چاوه‌ڕێی سه‌رکه‌وتنی لێده‌کرێ. بوون به‌شاعیر‌ناکرێت ببێته‌خولیای هه‌موو که‌سێك، به‌هره‌و سروشتی که‌سه‌کان له‌پێش هه‌مو هۆکاره‌کانی تره‌وه‌یه‌بۆ گه‌یشتن به‌و ئاسته‌باڵایه.
میلۆدی : ڕۆمانسیه‌ت یه‌كێكه‌له‌بنه‌ما گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی دونیای شیعر، ئایا چرا تێكه‌ڵه‌به‌و دونیایه‌و ڕۆمانسیه‌ت چی ده‌گه‌یه‌نێ لای تۆ؟ چرا : به‌ڵێ بێگومان. ڕۆمانسیه‌ت حه‌زکردنه‌به‌دڵداری و شوێنکه‌وتنو ئاوێته‌بوونه‌به‌دونیای خه‌یاڵ. ده‌سپێکی گه‌یشتن به‌و دونیایه‌ش، ده‌کرێت به‌ستنی قردێله‌ی ماچێك و واڵاکردنی ده‌روازه‌ی دوو دڵ بێت.
میلۆدی : عه‌شق لای تۆ چی ده‌گه‌یه‌نێ؟ ده‌كرێت بڵێین تۆ عاشقی؟ چرا : عه‌شق په‌یوه‌ستبوونی رۆح‌و ده‌روونه‌به‌وکه‌سه‌ی که‌عاشقی پێی، مه‌ودایه‌کی فراوانی دونیای عاشق پڕده‌کات له بێده‌نگی. سات هه‌ن له‌ژیانمدا واده‌زانم عاشقترین که‌سی دونیا‌م و که‌سێك نیه‌له‌من عاشقتر.
چرا : پێش گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ کوردستان له‌٢٠٠٨ دا. ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ بوو چاوه‌ڕوانی ژیانم ده‌کرد هه‌لێکم بۆ بڕه‌خسێنێ، ده‌رفه‌تی گه‌شتێکی هه‌رگیز له‌یادنه‌چووم بۆ ساز بکات. زۆر له‌وه‌تامه‌زرۆتربووم توانای چاوه‌ڕێکردنی عه‌شقه‌که‌مم بمێنێ. به‌ڵام هه‌ر به‌هیوابووم. دوای ئه‌وه‌ی کاتێکی زۆرم تێپه‌ڕاند، هاته‌سه‌رئه‌وه‌ی ته‌واو خۆم ئاماده‌ی سه‌فه‌رکرد بۆ کوردستان، به‌هه‌مان شێوه"هێمن" یش خۆی ئاماده‌کرد تا له‌و ڕۆژه‌دا له‌فرۆکه‌خانه‌ی‌ئه‌وروپا به‌یه‌ك بگه‌ینو هه‌ر پێکه‌وه‌بچینه‌وه‌کوردستان. له‌ناو فرۆکه‌خانه‌ی تۆرۆنتۆ نیوسه‌عات پێش به‌ڕێکه‌وتنم قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد، ووتی کێشه‌یه‌کی بچووک هه‌یه له‌تکته‌که‌مدا‌ناتوانم سه‌فه‌ر بکه‌م. هه‌شت سه‌عات له‌ته‌یاره‌دامن فرمێسکم ڕشت، تا گه‌شتمه‌ئه‌وروپا. دڵم ته‌واو شکابوو و گله‌ییم له‌هه‌مووشتێ ده‌کرد. که‌گه‌یشتمه‌ئه‌وێ پێویستیم به‌وه‌بوو گوێم له‌ده‌نگی بێت‌و پێیبڵێم چه‌ند بۆی گریاوم. به‌ده‌نگێکی نووساوه‌وه‌پێموت من گه‌یشتم و هێنده‌سه‌عاتی تر ڕێده‌که‌وم بۆ کوردستان. ووتی چراکه‌م له فڕۆکه‌خانه‌له‌کوێی؟ ووتم لای مه‌کدۆناڵدێکه‌وه‌م، ووتی یه‌ک مه‌کدۆناڵدی لێیه، پاشان وتی ئێستا من تۆ ئه‌بینم تۆ پشتت له‌منه، دواترچاوه گه‌ش و دڵه‌ناسکه‌که‌ی هێمن و گوڵی سوور‌و ماچ‌و چۆکلێت جێی گرفتاریه‌که‌میان گرته‌وه. من که‌گه‌یشتمه‌ئه‌وێ به‌یانی زوو بوو. نزیکی نۆ سه‌عات به‌قیتار هاتبوو من ببینێ شه‌وه‌که‌ی نه‌خه‌وتبوو.. پاشان دوای دووڕۆژ ئه‌ویش گه‌یشته‌وه‌سلێمانی. خۆشترین‌و ناخۆشترین یادگاریم له‌یه‌ك ڕۆژدا ڕوویاندا. میلۆدی : كه‌س ئێستا له‌ژیانی تۆدا به‌شداره؟ ببوره‌كه‌ئه‌و پرسیاره‌ده‌كه‌م، به‌ڵام نازانم ژیانی هاوسه‌ریت پێك هێناوه‌یان نا، بۆیه‌ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ژیانی هاوسه‌ریت پێك نه‌هێناوه‌مه‌رجت چییه‌بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته‌هاوسه‌رت؟ ئه‌گه‌ر ژیانی هاوسه‌ریت پێك هێناوه‌چۆن ژیانی هاوسه‌ریت پێك هێنا؟ چرا : ژیانی هاوسه‌ریم به‌خۆشه‌ویستی پێکهێنا، له‌گه‌ڵ هێمن ڕه‌ووفی شاعیر له‌ڕێگه‌ی شیعره‌وه‌یه‌کمان بینی و ناسی و خۆش‌ویست بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، دواتر شوومپێکرد.
میلۆدی : له‌زمانی ئینگلیزی‌دا ده‌كرێت بڵێین زۆر باشی، ئێستاش سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی په‌رتوكێكی ئینگلیزی بۆ كوردی، بۆچی وه‌رگێڕانت كه‌مه‌له‌زمانی ئینگلیزی؟ چرا : به‌هۆی سه‌رقاڵی دیکه‌ی ڕۆژانه‌م‌نه‌متوانیوه‌ده‌ست به‌کاری وه‌رگێڕان بکه‌م، به‌ڵام هه‌وڵی ئه‌وه‌م داوه ئه‌رکێک بگرمه‌ئه‌ستۆ جێی سوودمه‌ندی خۆم و که‌سانی دیکه‌ش بێت.چیرۆکی ئه‌و په‌رتوکه‌ی‌وه‌ریده‌گێڕم، کاریگه‌ریه‌کی نیشانه‌کراوی له‌ده‌روونی مندا جێهێشتووه، بۆیه‌به‌پێویستم زانی، باشترین ڕێگه‌ی گێڕانه‌وه‌و باسکردنی بۆ که‌سانی تر، وه‌رگێڕانی بێت بۆ زمانه‌که‌یان. میلۆدی : وه‌رگێڕان به‌شێكی گرنگه‌له‌دونیادا، بۆچی تۆ گرنگیت زۆر نه‌داوه‌به‌وه‌رگێڕان به‌تایبه‌ت كه‌خۆت له‌وه‌رگێڕاندا زۆر باشی؟ چرا : له‌ڕاستیدا زۆرترین کات و توانای من به‌خوێندنه‌وه‌ده‌ڕوات و به‌رده‌وام له‌گرنگیداندام پێی. وه‌رگێڕان کارێکی قورس و ئاڵۆزه‌و پێویستی به‌هه‌وڵو کۆشش هه‌یه، پێویستی به‌خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچوون هه‌یه‌له‌هه‌ردوو زمانه‌که‌دا. هیوادارم له‌مه‌ودوا بتوانم گرنگی ته‌واو به‌و بواره بده‌م.
میلۆدی : چ شیعرێك كاریگه‌ری زۆری هه‌بووه‌له‌سه‌ر تۆ؟ چرا : " ئه‌مشه‌و له‌کوێیت؟" ی هێمن ڕه‌ووف بوو، یه‌که‌م هۆنراوه‌یبوو که‌من چاوم پێیکه‌وت، مانای شعره‌که له‌دونیایه‌کی بێ هه‌واو دووره‌په‌رێزدا نقومی کردم. وه‌ئه‌م هۆنراوه‌خۆشه‌ویسته‌م بوو ناساندمی به‌خۆشه‌ویسته‌که‌م، هێمن.
میلۆدی : ئه‌وه‌ڕوویداوه‌ڕۆژێك له‌ڕۆژان تۆ و كوڕێك به‌شیعر نامه‌تان گۆڕیبێته‌وه‌چۆن؟ چرا : به‌ڵێ، وه‌ده‌بوو ڕووبدات، چونکه‌ئه‌و کوڕه‌ی منی خۆشده‌ویست شاعیر بوو و شیعری پێشکه‌ش ده‌کردم، منیش وه‌ڵامم ده‌دایه‌وه. ده‌توانم بڵێم زۆربه‌ی قسه‌و رازه‌کانمان شێعر بوون و نامه‌کانیشمان پارچه‌یه‌ك بوون له‌شیعر. دواتر هێمن له‌دوتوێی شعرێکدا ئاوێته‌ی ده‌کردن بڵاوی ده‌کردنه‌وه، یه‌کێك له‌و شیعرانه‌شیعری( چرا و په‌پووله) یه.
میلۆدی : توانیوته‌به‌به‌رهه‌مه‌كانت گوزارشت له‌چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان بكه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ له‌ناو كوردستاندا ژنان به‌شێوه‌یه‌كی زه‌ق ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه‌و چی ده‌ڵێی بۆ ئه‌مه؟ چرا : به‌ڵێ، دواین شێعرم بۆ ژن نووسیوه. چۆنێتی ژیانی ئافره‌ت له‌هه‌ر میلله‌تێکدا ئاستی ئاسووده‌یی نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا دیاری ده‌کات. ئافره‌ت له‌هه‌رجێیه‌ك بێت منداڵ له‌وێیه. چه‌وساندنه‌وه‌ی ئافره‌ت ڕه‌گوڕیشه ده‌رهێنانی بناغه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌یه، لێڵ کردنی دونیا پاکیزه‌که‌ی مناڵ و گه‌نجه.ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌ت له‌کوردستاندا، ئافره‌ت ده‌بێته‌قوربانی ده‌ستی چه‌ندین هۆی ناڕه‌وا به‌ده‌ستی خۆی یان که‌سوکاری. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کوشتنی ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆ ئه‌و‌نه‌ریته‌کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی به‌ره‌وپێشده‌چێ، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خێزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌گه‌ر نه‌کوژرێت ناچار ده‌بێت به‌ده‌ستی خۆی کۆتایی به‌ژیانی بێنێت. ئه‌وه‌ی جێگای داخه، که‌سانی رۆشنبیر و دیاری ناو کۆمه‌ڵ، که‌جێی سه‌رنجی زۆرله ئافره‌تان و کچانی ترن له‌ژیانیاندا، په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌م دیارده‌یه. چۆن ئه‌وانیش هه‌مان ڕێگا ناگرنه‌به‌ر؟ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا لێک نه‌گه‌شتنی ژن و پیاو یان کچ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌ی، هۆکاری به‌رچاوی ئه‌م نه‌هامه‌تیه‌ن. ڕێگه‌گرتنیش له‌م نه‌ریته‌ناشایسته‌یه‌هۆشیاربوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه.
میلۆدی : بۆچی شاعیری كچ له‌تاراوگه‌زۆرتره‌وه‌ك له‌ناوه‌وه‌ی كوردستان؟ چ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر ئه‌مه‌هه‌یه؟ چرا : شاعیری کچ له‌تاراوگه‌ده‌رفه‌تی ده‌رکه‌وتنی زۆر زیادتره، ئینته‌رنێت په‌یوه‌ندیکردنیانی به‌میدیاکانه‌وه‌زۆر ئاسانتر کردوه. شاعیرانی کوردستان ئازادی له‌بیرکردنه‌وه‌و ده‌ربڕینی هه‌سته‌کانیاندا سنورداره، گرنگیان پێنادرێ و هه‌لی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌ماکانیان بۆ ناڕه‌خسێ، ئیتر چۆن چرۆی هه‌سته‌کانیان له‌دڵیاندا هه‌ڵناوه‌رێت! بۆیه‌وا ده‌رده‌که‌وێ. میلۆدی : كچه‌كورده‌كانی ئه‌وروپا هه‌میشه‌له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ببن به‌گۆرانی بێژ یاخوود ببن به‌ئه‌كته‌ری سینه‌مایی فیلم، تۆ هه‌وڵی ئه‌وه‌ت نه‌داوه؟ چرا : دیاره‌زۆرێک له‌گه‌نجان حه‌ز به‌گۆرانیووتن یا هه‌ندێجار ئاکتکردن وه‌یان ده‌رکه‌وتنیان به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ده‌که‌ن،منیش حه‌زمکردووه‌ببم به‌گۆرانیبێژ یان ئه‌کته‌ر، به‌ڵام هه‌وڵم بۆ نه‌داوه، وویستومه‌به‌شداری به‌رهه‌مێک بکه‌م چاوه‌ڕێی سه‌رکه‌وتنی لێبکرێ.
میلۆدی : حه‌زت له‌چییه‌و به‌كام گۆرانیبێژ سه‌رسامی؟ چرا : حه‌زم له‌خوێندن و خوێندنه‌وه‌و وه‌رزشه، به‌دیاری قه‌ره‌داخی سه‌رسامم.
میلۆدی : ژیانی ڕۆژانه‌ت به‌چی به‌سه‌ر ده‌به‌یت؟ چرا : له‌گه‌ڵ هێمن زۆربه‌ی کاته‌کانمان با باسی ئه‌ده‌بی و چڕبوونه‌وه‌له‌دنیا بێگه‌رده‌که‌ی شیعر تێده‌په‌ڕێنین. ئه‌وکاتانه‌ش که‌به‌ته‌نهام خه‌ریکی نووسین یاخود خوێندنه‌وه‌م، یان وه‌رزش.
میلۆدی: ده‌شنێ پێشتر به‌به‌رنامه‌ی (بێكۆنتڕۆڵ) ناسرا، به‌ڵام دواتر وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك خۆی ناسانده‌وه، به‌تایبه‌ت له‌كلیپه‌كانیدا تازه‌گه‌ریه‌كی له‌هونه‌ری كوردیدا دروست كرد له‌ڕووی جوڵه‌وه، تۆ وه‌ك كچه‌كوردێك پێت وایه‌ئه‌و ڕێچكه‌یه‌ی ده‌شنێ هه‌ڵیبژاردووه‌له‌گه‌ڵ كورد ده‌گونجێ ؟ چرا : ده‌شنێ هه‌وڵیداوه‌ستایلێکی جیا له‌گۆرانی کوردی به‌کاربهێنێت له‌به‌رهه‌مه‌کانیدا، ئه‌مه‌شی پێوه‌دیاره. هه‌موو سه‌ره‌تایه‌کی نوێگه‌ری نامۆیه‌به‌تێگه‌شتنه‌کانی خه‌ڵک، ده‌کرێت له‌داهاتوودا گونجاوتربێت و په‌ره‌بسێنێ.
|