١٨\٦\٢٠١٠
چرکه زێڕینه‌کانی
شاخ.
 په‌رتووکێک
له ژێر ناوی چڕکه زێڕینه کانی شاخ له نووسینی ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی
به زمانی کوردی و به زاراوه‌ی سۆرانی له
ژێر چاپ هاته دەر.
ئه‌م په‌رتووکه هه‌ڵگری کۆمه ڵێک
به‌سه‌رهات و بیرەوەریی پێشمه‌رگانه‌یه.
له‌م په‌رتووکه دا هه‌وڵ دراوە
چرکه‌گه‌لێک که نووسه‌ر له ناو به‌سه‌رهاته‌کاندا بووە،
بخاته به‌ر دیدەی خوێنه‌ر، دیارە دونیای پێشمه‌رگایه‌تی دەریایه‌که
له بیرەوەریی تاڵ و شیرین، شکست و سه‌رکه‌وتن،
له تێکۆشان و ماندووبوون، ئه‌م
په‌رتووکه هه‌موو
بوارێکی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی نه‌گرتۆته خۆ،
له‌م کتێبه‌دا چه‌ند
چرکه‌ساتێک له‌و به‌سه‌رهاتانه تۆمار کراوە.
چڕکه زێرینه‌کانی شاخ مانگی مای
٢٠١٠ی زاینی له چاپخانه‌ی شڤان له ساری
سلێمانی چاپ کراوە.
بۆ زانیاریی پتر
یان دەستخستنی ئه‌و په‌رتووکه
ده‌توانن په‌یوەندی
بکه‌ن به‌و مایله‌ی خوارەوە.
baiewe@yahoo.com
|