په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٤\٣\٢٠٢٦

چیڕۆک چارەسەری کـێشە دەروونییەکانی منـداڵان دەکا.


رەزا سـاڵح       


چیڕۆکی منـداڵان، فـۆرمێکی هـونـەرییـە، لە فـۆرمەکانی وێـژەی منـداڵان. چەمکـێکی گـشتگیرە، بەربەستەکانی زمان تێدەپەڕێنێت و بە ئاسانی لەگەڵ کولتوورە جیاوازەکاندا دەگـونجـێت. چیڕۆک تەنهـا ئامـرازێـک نـیـیە بـۆ خـۆشی و چـێژوەرگـرتـن و بـۆ کات بەسەربـردنی منـداڵان. بەڵکـو چیڕۆک بە درێـژایی مێـژوو، ئامـرازێکی پـەروەردەیی بەهـێز بـووە. کاریگەرییەکی بەهـێز و قـووڵی لەسەر ژیانی ئەمـڕۆ و داهـاتـووی هەر منداڵـێک هـەیە. ئامـرازێـکی گـرنـگە بـۆ پەرەپـێـدانی تـوانـا جـۆراوجـۆرە دەروونی و جەسـتەییـەکانی منـداڵان. هـۆیـەکە بـۆ رۆشـنبیریکـردنیان. کاریگەریی راسـتەوخـۆی لەسەر گەشەکـردنی دەروونی و ئەنـدێـشە و سـۆزداریی منـداڵان هـەیە.

چیرۆکی منداڵان وەک میتۆدێکی ناڕاستەوخۆ، رۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە دابینکردنی چـوارچێوەیەکی پـەروەردەیی و لە پەروەردەکـردنی خـۆتـێگەیـشـتـن و خـۆکـارایی و ئەزمـوونی تەنیـایی منـداڵان و مێـرمنـداڵان هـەیە. چیڕۆک زاخـاوی بـیـر و هـۆش و هـزریان دەدات. هاندەر و یارمەتیدەریانە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانیاری و زانستی گـشـتی و بـۆ پەرەپـێـدانی ئەنـدێـشـە و بـۆ داهـێـنان و بـۆ پـەروەردەکـردنی رەفـتارە کـۆمەڵایـەتـیـیە جـوان و ئەرێـنیـیەکـانیـان.


پەروەردەکاران و دەروونناسان کـۆکـن لەسەر ئـەوەی، کە چیڕۆک هـۆیـەکی گـرنگە بۆ گەیـانـدنی ئـەو پەیـامە پەروەردەییانەی، کە دەمـانەوێـت بـە منـداڵانیان بگەیەنـین.


لە ئەمـڕۆدا ئێـمە لە جیهـانێکـدا دەژیـن، پـڕە لە داهـێـنان و لە گـڕانـکاریی ریـشەیی. بە تایبەت لەگەڵ بڵاوبـوونەوەی سۆشیال میـدیا و پـلاتـفـۆرم و مەکـۆ و تەکـنەلـۆژیا. بەکارهـێنانی ئـەم ئامـرازانە، کاریگەریی ئەرێـنی و نەرێـنییان لەسەر منـداڵان هـەیە. منـداڵان زیاتر لە جاران، رووبەڕووی ئاستەنگی و بەرۆکگـیری و کـێشەی دەروونی دەبنەوە. لەوانەش: دڵـتەنگی، دڵەڕاوکی، خەمـۆکی، تـووڕەیی، سـترێـسی، تا دەگاتە فـشارەکانی قـوتابخانە و ژیانی کۆمەڵایەتی و بێتوانایی لە پەیوەنـدیکردنی هـاوڕێـتی. چیڕۆکەکانی منداڵان، ئامرازێکی بەهـێزن بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشە دەروونییانە.


بۆ بەخـشیـنی هـیوا و گەشـبینی و ئاسـوودەیی و پارێـزبەنـدیی دەروونی بە مـنداڵان. ئەمەش متمانە بەخۆبوونیان پێدەبەخـشێت، کە خۆبەدەستەوە نەدەن. بتـوانن خۆیان لەگەڵیانـدا بگونجـێنن و رێگەی نـوێ بۆ دۆزینـەوەی رووبەڕووبوونەوەی کـێشە و ئاسـتەنگـییەکـانیان بـدۆزنـەوە.


بۆ نـمـوونە: کە منـداڵـێک دووچـاری دڵـەڕاوکی و ســترێـسی و وەسـواسی دەبـێـت. ئەگەر چیڕۆکـێکی لەسەر کارەکـتەرێکی هـاوشـێوەی خـۆی، بۆ بخـوێنـدرێتـەوە یان بۆی بگێڕدرێتەوە، کە بەسەر ئەو کێشە دەروونییانەدا سەردەکەوێت. دەتوانێـت چاو لـەو ئەکـتەرە خـۆڕاگـر و کـۆڵـنەدەرە بـکات. پـشـت بـە تـوانـای خـۆی ببـەستـێـت و هەستەکانی خۆی دیاری بکات و رووبـەڕووی کـێـشە و بەرهەڵـستییەکانی ببـێتەوە.


بێگـومان تەنـدروستی منـداڵان، کاریگەرییەکی راستەوخـۆی لەسەر کوالـیتی ژیانیان هـەیە. گەر منـداڵـێک تەنـدروسـتی دەروونی بـاش بـێـت، لە ئەنجـامی چـالاکـییەکانی رۆژانەیدا، رووبەڕووی هـیچ کـێشەیەک نابێتەوە. بە ئاسوودەیی ژیان بەسەردەبات.


تەنـدروسـتی دەروونی منـداڵان بـەو مانایـەیە، کە منـداڵان دەگـەنە قـۆنـاغـێک کە لە رووی سـۆزداری و گەشەکـردنـەوە، بە شێوەیەکی سـەربەخـۆ توانای بەدەستهـێنانی لـێهـاتـوویی کـۆمـەڵایـەتـیـیان دەبـێـت. ئـەو منـداڵانـە تـوانـای ئـەوەیـان دەبـێـت، کـە رووبـەڕووی ئەو بەرۆکگـیری و بەرهـەڵـستیانە ببنەوە، کە رووبـەڕوویان دەبنەوە.


تەندروستی دەروونی منداڵان، واتە چـێژوەرگـرتن لە دۆخی سەقـامگیری و ئاسوودەیی و هـەستکـردن بە ئاسایـش و تـوانـای پەیـوەنـدیکـردن بـە شـێوەیەکی کاریـگەر لەگـەڵ کەسانی دیکەدا. ئەمـەش لە رێگەی دروستکـردنی متـمانە بەخـۆبـوون و رێـزگـرتن لە لە یەکترەوە بەدەست دێت. جگە لە دابـینکردنی ژینگەیەکی خـێزانی هانـدەر و پاڵپشت.


چیڕۆکی منـداڵان بەوە ناسـراوە، کە کاریـگەرییەکی گـرنگی لەسـەر دەروونی منـداڵان هـەیە. بـەو پـێـیەی کـە چیڕۆک بەشـدارە، لـە پەرەپـێـدانی ئـەنـدێـشـەی منـداڵان و لە بەرزکردنەوەی توانـای هـزری و سـۆزدارییەکانیان. چیڕۆک یارمەتیی منـداڵان دەدات بۆ رزگاربـوونیان لە دڵـەڕاوکی و سـترێـسی و خـەمـۆکی و تـوڕەیی و گـۆشـەگـیـری و شـەڕانگـێـزی و مـووبـەکـردن و نـێـرگـزی و لە کەمخـەوی و بـێـزاری و بێ هـیـوایی.


چـارەسەری کـێـشە دەروونییەکانی منـداڵان، بە خـوێنـدنەوە یان گـێڕانەوەی چیڕۆک بۆ ئەو منـداڵانەی کە دووچاری گـرفـتی دەروونی بـوونە. یەکـێکە لە شـێوازە چارەسەرییە سـتراتیـژییە مـۆدێـرنەکان. ئامـرازێـکە یارمـەتیی ئـەو منـداڵە دووچاربـووە دەروونیـانە دەدات. بۆ گۆڕینی شـێوازی بیـرکردنەوە و هـەست و ئەزمـوونە ئـازار بەخـشەکـانیـان. بۆ بینینی خۆیان لە پێگەی جیاوازدا و لە چەند گۆشەیەکەوە سەیری کێشەکانیان بکەن. بەمـەش ئـاسـوودەیی و ئـارامی دەروونی بەدەســت دەهـێـنـن و یـارمـەتیـان دەدات، بـۆ رزگاربـوون لـە فـشار و لە دڵـەڕاوکی و خـەمـۆکی و شەرمنی و لە تـرس و لـە کـێـشە دەروونی و سـۆزداری و کـۆمەڵایـەتییەکـانیان.

چیڕۆکی چارەسەر، یارمەتیی منداڵان دەدات بۆ بەرزکردنەوەی: توانای پەیوەندیکردن، پەرەپێـدانی ئەنـدێـشە و داهـێنان، باشـترکردنی سەرنجەکـانیان، وریـایی و هـشیارییـان، ئاسانکردنی فـێربوون و شارەزابـوونیان لە کەرامەیی کۆمـەڵایەتی. هەرەها شێوازێکە، یارمەتـیی منـداڵان دەدات، کە بە شـێوازێـکی کاریگەرتـر رووبـەڕووی کـێـشەکانیان و ئـەو بەرۆکگـیرییانە ببـنەوە کە دێنـە رێيـان. چـارەسـەری بنیاتـنەریان بـۆ بـدۆزنەوە.


بـۆ نمـوونـە، لـەوانـەیە منـداڵـێک هـەسـت بـە تـووڕەیی و گـرژی و دڵـتەنـگی بـکات، نەتوانێـت بە شێوازێکی کاریگەر دەریببڕێـت. دەکرێـت بە گێڕانەوەی یان خوێندنەوەی چیڕۆکـێکی مەبەستـدار دەربارەی کارەکـتەرێکی خەیـاڵی، کە هـەسـتێکی هـاوشـێوەی هەیە، ئەم چیرۆکە یارمەتیی منداڵەکە دەدات کە هەستەکانی بناسێتەوە و باسیان بکات.


بە کورتی چیڕۆکی چارەسەر یان (بـیـبلـۆتیـرابیا) شێوازێکە، کە چیڕۆک و نەزیـلە و حـیکایـەتی مەبـەستدار و گونجـاو، بۆ یارمـەتـیـدانی منـداڵان بۆ رووبەڕووبوونەوە و چـاکـبوونەوە، لە کـێـشە و گـرێ دەروونی و کـۆمـەڵایـەتـییەکانیـان بەکاردەهـێـنرێـت.


ئـەو چیڕۆکانەی کە دەربـارەی ئـازایەتی و خـۆڕاگـری و کـۆڵـنەدان و سـەرکەوتـن و گەشبینی و هـیوان، دەتـوانـن ئیـلهـامبەخـشبن بۆ منـداڵان و بۆ پەروەردەکردنی خاڵە بەهـێزەکانیان، دەبنە هـاندەریان بۆ خایـاڵکـردن و داهـێنان و بۆ دۆزینەوەی شێوازی نـوێ، بـۆ رووبـەڕووبـوونەوە و زاڵـبـوون بەسـەر کـێـشە دەروونـییەکـانیان.


دکـتۆر (مـۆریـس رینـیک) لە پەنجـاکان و شەستەکانی سـەدەی بیـستەوە، چیڕۆکی چـارسـەری، بـۆ چـارەسـەرکـردنی کـێـشە دەروونیـیەکـانی منـداڵان بەکـارهـێـناوە و تەکـنیکەکـانی هـونەری گـێڕانـەوەی چیڕۆکی پـێـشکەش کـردووە.

 

٢٠٢٦ - دوبـەی
ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک