په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠١٦

چیڕۆکە دژبەیەکەکان لە قورئاندا!

جەمال عەزیز     


توندووتیژی مێژوویەکی گەلێک کۆنی ھەیە لەنێوان مرۆڤەکاندا، پێش سەرھەڵدانی ئاین توندووتیژی جێگەی بەخۆشەویستی وپێگەوە ژیان لەق کردوە، ڕۆژلەدوای ڕۆژ شێوەو فۆرمی جیاواز دەگرێتەبەر، ھەموو ئاینەکان لەسەردەمانێکدا بەرگێکی جوان وپێکەوە ژیانیان نیشان داوە ،بەڵام لەکاتی باڵادەست بوون وبەھێزبوونیاندا زمانی شەڕەنگێزی و خوێن ڕشتن جێگەی لەیەک تێگەشتنێکی گرتۆتەوە، پیاوانی ئاینی وەک بازرگانێکی چالاک چەندین چیرۆکیان لەناو کتێبەکەیاندا دەست نیشان کردوە بۆ ڕۆژانی گفتوگۆو ڕووبەڕوو بوونەوەی خەڵکانی دی تاکو پڕوپاگەندەی ئاشتی وپێکەوە ژیان بکەن، بەتایبەت پیاوانی ئاینی ئیسلام پشکی شێریان بەردەکەوێ لەم جۆرە پڕوپاگەندانە کەبۆ ئیسلامی دەکەن.


کاتێک مەلایەک یان بانگخوازێکی ئیسلامی لەگەڵ کەسانێک دەکەوێتە گفتوگۆ سەرەتای دەستپێکردنی قسەکان بەم ئایەتە دەست پێدەکات (
یاآیهاالناس اناخلقناکم من ذکروآنثی وجعلناکم شعوبا وقبائل لتعارفوا ان آکرمکم عنداللە آتقاکم اناللە علیم خبیر) سورە الحجرات ١٣، بەڵام بەویستی خۆیان تەفسیر بۆ ئەم ئایەتە دەکەن ھەروەھا نایانەوێ ھۆی نووسینی ئەم ئایەتە بەڕاستی بگەیەنن، سەرەتا دەبێت ئەو ڕاستیە بڵێین لەم ئایەتەدا باس لەگەلو نەتەوەی جیاواز کراوە بەمەرجێک لەژێر ئاڵای ئیسلامدا بن، ھیچ کاتێک خودای ئیسلام یەھودیەک یان مەسیحیەکی لەئیسلامێک بەباشتر نەزانیوە ھەرچەند یەھودیەک یان مەسیحیەکی بەبیروباوەڕیش بێت، ھەمووڕاڤەکاران (مفسرین) ھاوڕان کەخودا مەبەستی ھەموو مسوڵمانێک کەنوێژ و حەج زیاتر دەکەن ھەروەھا ھەمووکاتێک ئامادەن بۆ جیھاد لەپێناوی خودا وپەیامبەرەکەی ئەوانە لای خودا خۆشەویستن، لەسورەتی القلم ئایەتی ٣٥-٣٦ قسەی مفسرین پشتڕاست دەکرێتەوە کەخودای ئیسلام تەنھا مەبەستی مسوڵمانانە لە گەل و نەتەوەی جیاواز ئەوەتا دەڵێ (أَفَنَجْعَلُ الْمُسْلِمِينَ كَالْمُجْرِمِينَ َ (٣٥) مَا لَكُمْ كَيْفَ تَحْكُمُونََ (٣٦) خودای ئیسلام ھەرگیز مسوڵمانی بەخراپەکار نەزانیوە، ھەمیشە داکۆکی لەئیسلام کردوە، بەڕاستی لەناو قورئاندا چەندین ئایەت ھەیە کەدژ بەیەکن، ئاخر چۆن دەبێ لەناو ئایەتێکدا بڵێ (وَلَا تُجَادِلُوا أَهْلَ الْكِتَابِ إِلَّا بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِلَّا الَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْهُمْ وَقُولُوا آمَنَّا بِالَّذِي أُنزِلَ إِلَيْنَا وَأُنزِلَ إِلَيْكُمْ وَإِلَهُنَا وَإِلَهُكُمْ وَاحِدٌ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ (العنکبوت ٤٦) لەئایەتێکی دیکەداھەمان خودا بۆ ھەمان خەڵک لەھەمان ناوچەدا بڵێ (قَاتِلُواْ الَّذِينَ لاَ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلاَ بِالْيَوْمِ الآخِرِوَلاَ يُحَرِّمُونَ مَا حَرَّمَ اللّهُ وَرَسُولُهُ وَلاَ يَدِينُونَ دِينَ الْحَقِّ مِنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ حَتَّى يُعْطُواْ الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ). ئەگەر خودا ھەموو مرۆڤەکانی دروست کردبێ، ئەگەر خودا لەسەرھەموو کاروکردەوەیەکی ژیانمان بڕیاردەر بێت ، ئەگەرخودا ھەرچۆنێکی بیەوێ کاردەکات، ئەگەر تەنھا خۆی ھیدایەتی ھەرکەسێک دەدات کەدەیەوێ ئیتر بۆ دەبێ یەھودی ومەسیحی وخەڵکانێکی دیکەی بەدەر لەئیسلام ڕۆڵەی مەیموون وبەراز بن یان بۆ دەبێت ڕۆڵەی جنۆکە بن(احفاد القردە والخنازیر).


پەیامبەری ئیسلام سیاسەتێکی زۆر زیرەکانە یان ماکیاڤیلیانەی بەکار ھێناوە بەرامبەر بە ئاینەکانی دی یان بەرامبەر بەبتپەرستەکان، ئەزانێ لەکوێدا داوای ئاشتی دەکات، ھەروەھا لەکوێدا کۆتایی بەئاشتی دەھێنێ،لە سورە الانفال ٦١ دەڵێ (
وَإِن جَنَحُوا لِلسَّلْمِ فَاجْنَحْ لَهَا وَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) ئەم ئایەتە لەسەروبەندی سوڵحی حودەیبیەدا نووسراوە لەبەر ئەوەی ھەندێک لەھاوەڵەکانی پەیامبەر بەو سوڵحە ڕازی نەبوون بەڵام دوای دەرکیان کرد کە محەمەد زیرەکانە ئەو ڕێکەوتنەی کرد وزۆر زیرەکانەش کۆتای بەڕێکەوتنەکەھێنا لەپاش باڵادەست بوونیان، ھەروەھا ئەم ئایەتە بووە کردنەوەی دەرگایەک لەبۆ محەمەد وھەموو خەلیفەکانی ئیسلام کەچۆن بتوانن سیاسەتی شەڕو ئاشتی پەیڕەو بکەن.ئەو خەڵکانەی کە محەمەد سوڵحی لەگەڵدا کردن ھەمان ئەوخەڵکانە بوون کە خودای ئیسلام بە محەمەدی وت (قاتلوا الذین لایٶمنون باللە وبالیوم الاخرة) جێگەی خۆیەتی بپرسین ئەوخەڵکەی پێش سوڵح باوەڕیان بەئاینی ئیسلام نەبوو محەمەد سوڵحی لەگەڵ کردن ھەروەھا لەدوای سوڵحیش ھەرباوەڕیان بە ئیسلام نەھێنا بەڵام ئیسلام کوشت وبڕی کردن ، دەتوانین بڵێین خودای ئیسلام بەویستی محەمەد کارەکانی جێبەجێ کردووە، نەک وەک خودای ھەموو مرۆڤایەتی و زەوی وئاسمانەکان.


ھەقی ھەموو مەلاو بانگخوازێکی ئیسلامە بڵێ ئەوەتا لە قورئان دەڵێ (
ادْعُ إِلَى سَبِيلِ رَبِّكَ بِالْحِكْمَةِ وَالْمَوْعِظَةِ الْحَسَنَةِ وَجَادِلْهُمْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنْ ضَلَّ عَنْ سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (١٢٥) بەڵام بائێمە بپرسین کامەیە حەسەنات ، کامە گفتوگۆی ئاشتیانە ، کامە بوو ئەو نھێنیانەی کە محەمەد توانی ڕاستی ئاینەکەی پێبسەلمێنێ دوورلەشەڕ وخوێن ڕشتن، ھەرچەندە بۆچوونی زۆر جیاوازی مفەسرینی ئیسلام ھەیە لەسەر ئەم ئایەتە، بەڵام دوور لەلێکدانەوەی ھەموو شرۆڤەکارانی ئیسلام بە ئایەتێکی دی ڕاستی سڕینەوە(نسخ)ی ئەو ئایەتەی سەرەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە محەمەد تەنھا لەکاتی بێدەسەڵاتیدا باسی لەئاشتی وپێکەوە ژیان کردوە ھەرچەندە توڵەکردنەوە ھەمیشە لەسەروھەموو کارەکانیەوە بووە لەسورە الفتح ٢٩ (مُحَمَّدٌ رَسُولُ اللَّهِ  وَالَّذِينَ مَعَهُ أَشِدَّاءُ عَلَى الْكُفَّارِ رُحَمَاءُ بَيْنَهُمْ  تَرَاهُمْ رُكَّعًا سُجَّدًا يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا  سِيمَاهُمْ فِي وُجُوهِهِمْ مِنْ أَثَرِ السُّجُودِ  ذَٰلِكَ مَثَلُهُمْ فِي التَّوْرَاةِ  وَمَثَلُهُمْ فِي الْإِنْجِيلِ كَزَرْعٍ أَخْرَجَ شَطْأَهُ فَآزَرَهُ فَاسْتَغْلَظَ فَاسْتَوَىٰ عَلَىٰ سُوقِهِ يُعْجِبُ الزُّرَّاعَ لِيَغِيظَ بِهِمُ الْكُفَّارَ  وَعَدَ اللَّهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ مِنْهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْرًا عَظِيمًا،) بەڕاستی وەڵامێکی جوان وپڕبەپێستی ئایەتی ١٢٥ سورتی النحل مان دەست دەکەوێ کەھەرگیز محەمەد وەک پەیامبەرێکی ئیسلامی باوەڕی بەئاشتی وپێکەوە ژیان نەبووە ، ئەوکاتانەش کەباسی لەجۆرە ئاشتیەک کردبێ تەنھا وەک تەکتیک بۆ خزمەت بەستراتیژەکەی سودی لێبینیوە، ھەموو گرووپە تیرۆرستە ئیسلامیەکان قورئان وسونەت دەستوریانە لەھەوڵی جێبەجێکردنیدان لەھەر جێگەیەک باڵادەستبن، نایشارنەوە دەیانەوێت قورئان وسونەت لەسەر تێکڕای مرۆڤایەتی جێبەجێ بکەن ھەموو ئەو ئایەتانەی ھانی تووندو تیژی دەدات لەدەستپێکی ھەموو کردەوەیەکی چەپەڵی ڕۆژانەیاندایە جێگەی خۆیەتی جارێکی دی بپرسین ئەگەر ئەو ئایەتانەی باسی ئاشتی وپێکەوە ژیان دەکات کۆتاییان نەھاتووە (نسخ) نەبوونەتەوە ئەی خێرە کاریان پێناکرێ وەک (لااکراە فی الدین)(لکم دینکم ولی دین) لەکاتی ھێرشی دڕندانەی داعشە ئیسلامیەکان بۆ سەر موسڵ وشەنگال لە کوردستان وعێراق بینیمان چەندە کاری نامرۆڤانەیان کرد بەرامبەر بەھەموو ئەو خەڵکانەی ئیسلام نەبوون بەھەمان شێوەی ١٤٠٠ ساڵ لەمەوبەر وەک سەردەمی پەیامبەری مسوڵمانان جزیەو سەرانەیان لە مەسیحیەکان وەرگرتوو بە سەدان کچ وژنی کوردی ئێزیدیان وەک کەنیزەک یەخسیر کردو لەبازاڕەکاندا مامەڵەی کڕین وفرۆشتنیان پێوەکردن، یان ئەوەتا ئەم ئایەتە جێبەجێ دەکەن (إِنَّ الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي آيَاتِنَا لا يَخْفَوْنَ عَلَيْنَا أَفَمَن يُلْقَى فِي النَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ إِنَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ) چیی دەپەرستی بیپەرستە تائەوکاتەی دەکەویتە بەردەستم ئەو کات خۆم دەزانم چیت بەسەر دەھێنم وچۆن ئیسلامەکانت لێھاندەدەم کەھەرچی کارێکی نەشیاوھەیە بەرامبەرت بیکەن.

_________________________________
سەرچاوە: (الفاشیة الاسلام لکاتب المصری، عبد باسط عبدالصمد).


٢٦\٢\٢٠١٦

ماڵپه‌ڕی جه‌‌مال عه‌زیز

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک