په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\١\٢٠٢١

چیڕۆکەکەی رێشما، یا شایەتیەک بۆ راستیی سەرمایەی مارکس.


عەبدوڕەحمان محەمەد  


زۆرێک لە و جل و بەرگانەی کە ڕۆژانە لە سەرما و گەرما دەمانپارێزێت، کە خۆمانی پێ دەنەخشێنین و خۆمانی پێ نمایش دەکەین لە بۆنەکاندا، بە نرخێکی گونجا و و ھەرزان، لە مارکێت و بازاڕەکانی ئەوروپادا، ئەگەر بەرگدووریەکی ناوخۆ لە پاریس و ئەمستردام و لەندەن بیدوورن، کرێی دوورینەکەی دەیان جار زیاتر دەبێت لە نرخ و بەھای مەتریاڵ و کرێی دوورینەکەیی و کرێی گواستنەوەکەی لە ووڵاتی بەنگلادیشەووە تا دەگاتە دەستمان!؟، بۆیە، نھێنی ئەم ھەرزانی شت و مەکانە لە کوێدایە؟ ئایا خێرخوازێک بۆمان دەنێرێت و دەڵێت با لە بەفر و بەستەڵەکەکانی نەرویچ و فنلەندا بیانپارێزم! یا بە زۆرە ملێ ولە بەرامبەر کرێیەکی کەمدا و کاتی کارێکی درێژدا، خاتوو رێشما لە ووڵاتی بەنگلادیش بۆمان دەدورێت؟!!! با پێکەووە چیرۆکی خاتوو رێشما بخوێنینەووە و تا بزانین، چ دەستێکی ماندوو، چ سکێکی برسی، بۆمانی ئامادە دەکات.


خاتوو رێشما دوایی ١٧ حەڤدە ڕۆژ لە ژێر دار و بەردی کارگەیەکی جل دووریندا بە زیندووی دەرھێنرا، کە ڕووخابوو بە سەریاندا و خۆشبەختانە ئەم نەمردبوو!لە دوایی ئەم حەڤدە ڕۆژە، یەکسەر و بێ دواکەوتن و لە یەکەم ڕۆژدا، بێ ئەوەی پشوویەک بدات و کەمێک بێتەووە ھۆشی خۆی، کارگە بڕیاری دابوو دەبێت بگەڕێتەووە سەر کار!؟


ئەم ١٧ حەڤدە ڕۆژەی کە لە ژێر ئەو کارگە ڕوخاوەدا بووە و ماوەتەووە، بە مۆڵەت یا پشوو بۆی دانرا ، بەڵام پشوویەک، کە کارگە بە فەرمی نەیدابوو، بۆیە دەبێت، لە بەرامبەردا پارەی ئەو حەڤدە ڕۆژە لە ڕۆژانەکەی بگەڕێنرێتەووە بۆ کارگەکە!؟ چونکە بە گوێرەی زمانحاڵێکی کارگەکە، رێشما ھێشتا نەگەیشتۆتە ئەوەی کە مافی مۆڵەتی وای ھەبێت، چونکە بیست ٢٠ ساڵی تەواو نەکردووە لەو کارگەیە!؟ مۆڵەتی ١٧ حەڤدە ڕۆژی لە دوایی بیست ساڵ کارکردنەووە دەست پێ دەکات!؟


خاتوو رێشما، بە ئەمبوڵانس (ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن) گوازرایەوە بۆ ڕشتیەک یا بەشێکی تری کارگەکە، تا وەکو ٦ شەش کاتژمێری زیاتر کار بکات وەک دووەم کار، بۆ دانەووەی ئەو بڕە پارەیی کە کارگە کردویەتیە ماڵ لە سەری بەرامبەر ئەو ١٧ حەڤدە ڕۆژە، کەواتە خاتوو رێشما دەبێت ٢٢ بیست ودوو کاتژمێر کار بکات بەرامبەر ٢٢ بیست و دوو سێنت(١ یەک دۆلار ١٠٠ سەد سێنتە)، بۆ دانەووەی ئەو چەند ڕۆژەی کە لە ژێر دارو پەردووی کارگە ڕوخاوەکەدا بوو!؟


خاتوو رێشما، ھێشتا خۆشحاڵ و سوپاسگوزارە، کە ئەو کاتەیان پێداووە بۆ کاری دووەم، تا قەرزی ئەو ١٧ ڕۆژەی ژێر ڕوخاویەکەی پێ بداتەووە!؟ یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتی کارگەکە دەڵیت: خاتوو رێشما، خۆی یاسا و ڕێسایی کارگەکەی دەزانی، ئەگەر بە بێ مۆڵەت نەیەیتە سەر کار، دەبێت بیبژێریت ئەو ڕۆژانە!؟


بە گاڵتەجاڕییەووە، رێشما، لە ژێر دار و پەردووی کارگە ڕووخاوەکەدا، کەمترین برینداری و ئازاری ھەبوو، لەوەیی کە ئێستا لە کاتی کارکردنیدا ھەیەتی! ئەمە ووتەی یەکێک لە بەرگدرووەکانی کارگەکەیە، کە لە کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ناووخۆیی بەنگلادیشیەووە گووتبووی، وە ھەروەھا دەڵیت: خاتوو رێشما لەو ١٧ ڕۆژەدا تەنھا بە دەبە ئاوی نێوو ئەو داروو پەردووی نێوو کارگەکەدا کە لە ژێریدا بوو، ژیاووە و لە گەڵ، خواردنی نیوو کۆڵەپشتی ئەو ھاوڕێیەی کە مردبوو لە کاتیی ڕوخانی کارگەکە بە سەریاندا!؟


پێکەنیناویترینیان، رێشما تاوانبار کرا بە دزی کردن و دەستدرێژی کردنە سەر ماڵی خەڵکی،، ئەو ١٧ ڕۆژە لە ژێر ئەو کارگە ڕوخاوەدا!، بە پیی یاسا دەبێت قەرەبووی ئەو خواردنانە بداتەووە بە کەس و کاری ھاوڕێ مردووەکەی، کە لە کۆڵەپشتی ھاوڕی مردووەکەیدا خواردبووی!؟ ھەروەھا ئەو دەبە ئاوانەی کە لە نێوو ڕووخاویەکەدا بوو، یاسا دەڵیت: ئەگەر چاوپۆشی لەم جۆرە دزیانە بکەین، کۆمەڵگای بەنگلادیشی بەرە و داڕوخان و بێ یاسایی دەڕوات!؟


ئەی ھاوار، خۆ من پارەی خۆپارێزی دەدەم، بۆ کۆمپانیایی رزگارکردنەکەم داوای پارەی کاری ڕزگارکردنەکەم لێ دەکەن، بەڵام، چونکە بە فەرمی مۆڵەتی نییە، دەبێت ئەویش لە سەر خۆی بێت، کۆمپانیا پەیوەندی بەو کارەووە نییە!؟


لە کۆتاییدا، خاتوو رێشما دەڵیت؛ من زۆر بێزار و دڵتەنگ بووم، بەوەی کە کەوتومەتە نێوو تەڵیەکەوە، کە کۆتایەکەیی ھەر مەرگە بەو ھەموو پارەیەی کە لە سەرم نووسراوە و دەبێت بیدەمەووە، بەڵام کێشە نیە من دەبێت ڕۆژئاوا لە و وەھمە یا ئەو خەیاڵە ڕزگار بکەم، کە بۆ خەڵکەکانی خۆیان دروستیان کردووە، کە ھەڵئاوسانی ئابووری یا (تەزەخوم ) نییە لە وڵاتەکانیاندا، کاتێک من ئەو ھەموو جل و بەرگە ھەرزانانەیان بۆ دەدوورم و بۆیان دەنێرم.

 

١٣\١\٢٠٢١
ماڵپه‌ڕی عه‌بدوڕه‌حمان محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک