٣٠\١٢\٢٠١٠ چیرۆکێکی دڵته‌زێن..له ده‌می کۆنه ئه‌فسه‌رێکی به‌عسییه‌وه.
ماڵمان له شـاری که‌رکـوک له گه‌ڕه‌کی "ئه‌ڵمـاس"
بـوو. له بـه‌رواری «١٥/٣/١٩٩٣»دا، له بـه‌رده‌م قوتابخانه‌ی «ئاماده‌یی
کوردسـتان ی کـوڕان»دا،که له دوای ١٩٧٤وه، به‌عسی ڕه‌گه‌زپه‌رست ناوه‌که‌یـان
گـۆڕی به«اعـدادیه عبـدالملک»دواتـر به«اعـدادیه القـائد
صدام» به‌ڵام ئێستا دووباره ناوه ڕه‌سه‌نه‌که‌ی
خۆی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه«ئاماده‌یی کوردستان».
چاوه‌ڕییته‌کـسیم ده‌کرد،ئۆتۆمبیلیکی سـۆپه‌ری تایبه‌تی" که‌سـی" وه‌ستا
پیـاوێکی ئه‌سمه‌ری تێدابـوو، ته‌مه‌نی له ده‌وری سی و شه‌ش ساڵ ده‌بوو،به‌زمانی
عه‌ره‌بی وتی بۆ کوێ ده‌ڕۆیت ؟وتــم بـۆ گه‌راجی به‌غدا.وتی ده‌چیت بۆ
به‌غدا ؟ وتم به‌ڵێ.وتی من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ به‌غـدا،ئه‌گه‌ر حه‌زده‌کـه‌ی
له‌گه‌ڵ مندا بێیت فه‌رمـوو سه‌رکه‌وه،منیش سه‌رکـه‌وتم ــ ئـه‌و
کاتـه و ئێستاش هه‌ندێ خاوه‌نی ئۆتۆمبیلی تایبه‌تی بۆیان هه‌ڵکه‌وێت
کاری ڕه‌ش ده‌که‌ن و نه‌فه‌ر بارده‌که‌ن.
من له سه‌ره‌تادا له قسه‌کانی سه‌رم سوڕما،که عه‌ره‌بێک وا به ڕاشکاوی قسه‌بکات.. لێی به‌گومان بووم،له دڵی خۆمدا وتم ،کێ ناڵێ فــرمێسکه‌کانی تیمساح ئاســایی نین و،کێ ناڵی کابرایه‌کی سیخوڕی به‌عس نییه ؟ له‌و کاته‌دا له دڵـه‌وه په‌شیمان بـووم ،کـه له‌گه‌ڵیدا هاتم،که‌مێ دڵه‌ڕاوکێم پێ که‌وت،به‌ڵام هیچ قسه‌یه‌کم نه‌درکان تا ببێته مایه‌ی ترس. درێـژه‌ی به قسه‌کانی دا و وتی: له ساڵی « ١٩٨٨»دا، به پـله‌ی نه‌قــیب بـووم له هـــێزی تایبه‌تی له سـوپای عـێراقـی له شاری که‌رکو‌کدا، له ژێـر فـه‌رمانده‌ی ڕاسته‌وخـۆی عـه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جـید دا ،ئامیری لیواکه‌شمان سه‌رهه‌نگێک بوو که تکریتی بووـ نـــاوی نه‌هـێنا ـ لـه هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌ندامێکی حیزبی به‌عس بـووم،جێی باوه‌ڕیان بووم، ئه‌نفالـێکی زۆریـان هـێنا بۆ سه‌ربازگه‌ی«تۆبزاوه»که له خوار که‌رکوکه‌وه‌یه،که له هه‌موو چه‌شنێکی تێدا بوو. ژن، پیاو، منداڵ لاو،پیر، نه‌خۆش،که هـه‌ر هه‌موویان کورد بـوون و گوندشینه‌کان بـوون، ڕۆژێکیان، کومه‌ڵـێک لـه‌و خـێزانانه خرانه چه‌ند پاسێکه‌وه و هـێزێکی ئاماده‌کـراو، بـه‌شـێک له هیزه‌که‌ی ئێمه‌شی به‌رکه‌ت،منیشیان له‌گه‌ڵـدا بـوو، وه‌کو حیمایه،به‌ره‌و باشووری عێراق که‌وتینه ڕێ بۆ ڕۆژی دوایی له بیابانی خـوارووی عـێراقدا ـ ناوی شوێـنه‌که‌ی نه‌هـێنا ـ له شوێنێکی چۆڵ وهۆڵدا، به شۆفڵ چه‌ند چاڵێکی درێژ و که‌مێ قووڵ هه‌ڵکه‌ندرابوون..من تـا ئه‌و کاته به‌زه‌ییم به کـورد دا ناهاته‌وه،له‌وێدا زانیم که هه‌موویان ده‌کوژرێن و،ده‌خرێنه ئه‌و چاڵانه‌وه،ئه‌وه‌ی که له‌و کاته و له‌و شوێنه‌دا ویژدانی منی هه‌ژاند و موچڕک و ته‌زووی به له‌شما هێنا،دیمه‌نی ئافره‌تێکی گه‌نج بوو،که منداڵێکی کـوڕی زۆر جوانی به باوه‌شه‌وه‌بـوو، ته‌مه‌نی ساڵ ونیوێک ده‌بوو،منداڵه‌که سه‌یری منی کرد و پێده‌که‌نی،سۆز‌و هه‌ستمی جـوڵاند، منداڵه‌که‌م له دایکی وه‌رگرت و کردمه باوه‌شم و ده‌سته جـوانه‌کانی کـرده مـلم و پـێده‌که‌نی، تێروپڕ ماچیم کرد ..مـن ئه‌و کـاته ده ساڵ بوو ژنـم هێنابوو،به‌ڵام منـداڵمان نه‌بـوو.له دڵـی خـۆمدا وتـم، بـۆ ئـه‌م منداڵه جوانه بۆ خومان نه‌به‌مه‌وه، به‌ڵام چـۆن بـیشارمه‌وه؟ وتــم داوا له ئامـیره‌کـه‌م ده‌کـه‌م ، بـه ڕاشکاوی مه‌سه‌له‌ی منـداڵ نه‌بـوونمانی تـــێده‌گه‌یه‌نـم، له‌وانـه‌یـه ڕازی بێـت، منداڵه‌که‌م بـه باوه‌شه‌وه بوو،چوومه لای و تێم گه‌یاند، بڕوا بکه چی جنێـوێکی ناشیریـن و قێـزه‌وه‌ن هـه‌یه که له هیـچ فـه‌رهه‌نگێکدا نیـن، پێی دام، ئینجا تفێکیشی لێکردم، وتی ده‌ته‌وی منداڵی عوسات به‌خێوبکه‌یت؟بۆ ناچیت تووتکه سه‌گێک بکه‌ی به‌منداڵ خـۆتان؟ په‌لاماری دام و منداڵه‌که‌ی له باوه‌شم ڕاپسکان، ده‌مانچه‌که‌ی ده‌رکرد و به به‌رچاوی مـن و دایکی منداڵه‌که‌وه دوو فیشه‌کی به ناوچه‌وانی منداڵه‌که‌وه نا و هه‌ڵیدایه نـاو چاڵه‌کـه‌وه،چه‌ند فیشه‌کیش له ده‌مانچه‌که‌یدا مابوون نایه ناوچه‌وانی دایکی منداڵه‌که‌وه، هه‌ڕه‌شه‌شی له منیش‌دا وتی،حیسابی تۆش له‌دواوه‌یه..له دڵی خۆمدا وتم بڕوا ناکه‌م تا ئێستا جووله‌که تاوانی وایـان له فه‌له‌ستینییه‌کان کردووبێ.که ئه‌و تاوانه‌م بۆ ژنه‌که‌م گێڕایه‌وه تا یه‌ک هه‌فته هه‌ر ده‌گریا، به شه‌رمه‌زارییه‌وه ده‌ڵێم عه‌ره‌بم ـ له‌م کاته‌دا فرمێســک به ڕوومه‌ته‌کانـیدا شـۆڕه‌وه‌بـوون..
منیش کۆنترۆڵی خۆم پێ نه‌کرا و زه‌نگوڵ زه‌نگوڵ فرمێسکم ده‌ڕشت، پێی وتم کاکه داوای لێبووردنت لێده‌که‌م، که برینتانم کولانه‌وه،ده‌زانم که چیرۆکی له‌مه‌ش جه‌رگبڕترتان هه‌یـه، به‌ڵام ئه‌م تاوانه له به‌رچاوی خۆمدا ڕوویدا..بۆیـه هه‌میشه جـوانی و پێـکه‌نینی ئـه‌و منـداڵه کورده و،دڵـڕه‌قی و بێبه‌زه‌یی و بـێویژدانی ئه‌و ئامـیر لیوایه‌م له‌به‌رچاوه، بـڕوابکه له هـه‌ر کوردێک که دڵنیابم ،ئه‌و تاوانه و ئه‌و کۆشتنه به کۆمه‌ڵه‌ی بۆ ده‌گێڕمه‌وه،چونکه تا ڕاده‌یه‌ک هه‌سـت به ئاسووده‌یی ویژدانـم ده‌که‌م..ئینجا وتی ئامـیره‌که‌شمان هه‌ڕه‌شـه‌که‌ی هـێنایه دی، دوای که‌متر له مانگێک له سوپا و له حیزبیشدا ده‌رکرام،بڕوام پێ بکه خۆشترین مـژده بوو به‌لامه‌وه..سه‌د نه‌فره‌تم له‌به‌عس کرد..هه‌ر ئه‌و ڕۆژه دوو مه‌ڕم کرده خـێر که ڕزگاربوو. ئێستاش دووکانێکی فرۆشتنی تایه‌ی ئۆتۆمبیلم هه‌یه له به غدا،دوو سێ هه‌فته جارێک .دێـم له که‌رکوک پیکاپێک تایه ده‌کڕم و له به‌غدا ده‌یفرۆشم.ئاشنای کوردیشم زۆرن له که‌رکوک، له ساڵی هه‌شتا و نۆش خۆم و خیزانه‌که‌شم حه‌جیشمان کرد..کاکه وتمان وا ئـێوه کـوردن، خۆ «کوێتی»یه‌کان عه‌ره‌بن،چی‌یان به‌وانیش نه‌کرد،تاڵانی، دزی، ئه‌تـکردنی کچـه‌کانیان، به‌ڵام ڕۆژێک دێت، که باچی ئه‌م هه‌موو تاوانه‌یان بده‌نه‌وه..»لێره‌دا قسه‌کانی ته‌وابـوو،دوو سێ جار وتی :«کاک ببوره که‌دڵتم سه‌غڵه‌ت کرد.» من له دڵی خۆمه‌وه وتم وه‌کو مـن له‌و دڵنیا نه‌بووم، ئه‌ی ئه‌و چۆن وێرای ئه‌و قسانه بۆ من بکات.ئه‌گه‌ر ماوه‌ی به ده‌مه‌وه بووایه له‌وانه‌بوو که خۆم پێ کونترۆڵ نه‌کـرایه و، ئه‌وه‌ی له دڵـما بـڵقی ده‌دا بۆیم هه‌ڵبڕشتـایه..
٢٧\١٢\٢٠١٠
- نه‌رویج
|