٥\١٢\٢٠١٩
چیڕۆکەشیعـر لە ئەدەبی منداڵانی کورد.

رەزا ساڵح
ئێستا چیڕۆکەشیعـر وەکو جۆرێکی جـیاوازی ئەدەبی دەنووسرێت و دەناسرێ.
چیڕۆکە شیعـر، بەشـێکە لە ئـەدەب بە گـشتی و لە ئـەدەبی منـداڵان بە
تایبـەتی. چیڕۆکەشیعـردوو هونەرن لە هونەرێکدان. لە هەمان کاتدا شیعـرە
و چیڕۆکـیشە. لە رووخساردا شیعـرە و لە ناوەڕۆکـيشدا چیڕۆکە. بنەما و
پێویستە سەرەکییەکانی شیعـر و چیڕۆکیشی تێدایە. وەکو چیڕۆک بـریتییە لە:
پێشەکی، رووداو، فـۆرم، نـاوەڕۆک، گـرێ، کۆتایی. وەکو شیعـریش بریتییە
لە: جـوانی زمان، شێوازی هونەری هۆنینەوە، کـێش و سەروا، لە تـرپـە و
مـوزیـک. هەمووشیان پێکەوە چیڕۆکێک دەگـێڕنەوە، بە زۆریش چیڕۆکێکی
ئەنـدێشەیی زیاتر لەوەی کە چیڕۆکێکی ریالیزمی بێت. ئەمەش بە نەگی
نازانـرێت، سروشتییە کە شاعـیران پشت بە خەیـاڵ ببەستن، دەشێ شاعـیرێک
لە تاقـیکردنەوەیەکی خەیاڵـیدا هونەرێکی تەواو بنیاتبنێ و بـڕازێنێتەوە.
کە وابێ ئێمەلە چیڕۆکەشیعردا چی دەخوێنینەوە، شیعـر یا چیڕۆک؟ بێ ئەوەی
نوقمی بیرکردنەوە ببین، دەبینین کە ناوەکەی وەڵامەکەی لەخۆ گـرتووە،
شیعـرە و چیڕۆکیشە. چیڕۆکەشیعـر، بەشێکی رەسەنە لە ئەدەبی کوردیمان، چ
ئەدەبی گەورەکان یا منـداڵان.
چیڕۆکەشیعر بۆ منداڵان، بە شێوازێکی ئاسان و سووک و بە زمانێکی پەتی و
رەوان و شیرین دەهـۆنرێتەوە، کە لەگەڵ قۆناغەکانی تەمەنی منداڵان
بگونجێت.. چیڕۆکەشیعری درێـژ هەیە و چیڕۆکەشیعـری کورتیش هەیە.. بە
زۆریش چیڕۆکەشیعـر هـێماییە و لە سەر زمانی باڵندەکـان و ئـاژەڵان
دەینووسن و دەیگـێڕنەوە.
چیڕۆکەشیعـر، زاخاوی بیر و هۆش و هەستی منداڵان دەدات و چـێژ و
خۆشییەکی زۆر دەخاتە دڵ و دەروونیانەوە. بە ئاسانيش دەتوانن لەبەریان
بکەن، بۆیە زۆربەی منداڵان حەز بە خوێنـدنەوە و بە بیستنی چیڕۆکەشیعـر
دەکەن و سوود و چـێژیان لێوەردەگرن.
بۆیە پێـویستە کە بەشی منـداڵان، لە پەرتووکخـانە گـشتییەکـانی شار و
شارۆچکەکـانی کوردستاندا، لەگەڵ پەرتووکخانەکانی قوتابخانەکان و
کتێبخانە تایبەتییەکانی ماڵەکانیش، بەو پەرتووکـانە دەوڵەمەنـد بکـرێن،
کە چیڕۆکەشیعـریان بۆ منـداڵان لەخـۆگـرتوون.
لە فـۆلکلۆری دەوڵەمەنـد و رەنگینی کوردیمانـدا، بە دەیان چیڕۆک و
چیڕۆکەشیعـری خەیاڵئامێز و بە دەیان داستان و ئەفسانەمان هەن، كە بە
چیڕۆکە شیعر هۆنراونەتەوە، مـۆرک و رەسەنـایەتی کوردییان پێوە دیـارن و
بەشێکـن لە ئـەدەبی گـەلی کوردمـان.
گەلێ لە شاعـیرانی کـۆن و نوێی ناسراوشـیمان، چیڕۆکەشیعـری جوانیان بۆ
منداڵانی کوردمان نووسیون.. یا بە تام و چێژێکی کوردییەوە کۆمەڵێک
چیڕۆکەشیعری بیانیان وەرگـێڕاون بۆ سەر زمـانی کوردیمـان.. لەوانەش:
(پیرەمێرد) ی نەمر کە چیڕۆکەشیعری (قەلەباچکە و باخەوان، رێوی و
کەڵەشێری)ی لە عەرەبییەوە وەرگـێراوە بۆ سەر زمانی کوردیمان. (فایـق
بێکـەس) چیڕۆکەشیعـری (دوو کۆتر و بۆقێک، یا دوو مراوی و کیسەڵێک، دوو
پشیلە و مەیموونێک)، (هـەژار موکریانی) چیڕۆکەشیعری (کۆبوونەوەی مشکان)،
(کاکەی فەللاح)یش چیڕۆکەشیعری(شـێری ساخـتە) بەڵامبە تـام و چـێژێکی
کوردیی گونجاو بۆ منداڵانی کوردمان وەریان گـێڕاون بۆ سەر زمـانی کوردی.
هەروەهاش (گـۆران) و (محەمەدئەمین بوز ئەرسەلان) و (عومەر
عەبـدولـڕەحـیم) و (عەلی عەبدوڵڵا شەونم) و (لەتیف هەڵمەت) و (سەبریە
نوری قادر ـ دایکی سۆلاڤ) و (عەلـیڕەزا محەمەدیان) و (کونی رەش) و (محەمەد
حەمە بـاقی)و (سـمین چـایچی) و (رێکاری مزیـوری) و (عەلی حەمەڕەشید
بەرزنجی) و (محەمەد بەرزی) و (عوسمان شکور) و چەنـدین شاعیری تری بواری
منداڵان، چیڕۆکە شیعـری کورت یا درێژیان بۆ منداڵانی کوردمان
نووسیون.بەشێکیان سوودیان لە چیڕۆکە فۆلكلۆرییە کوردییەکانمان بۆ
منـداڵان وەرگـرتـوون، بە چیڕۆکەشیعـرەوە هـۆنیویـانەتـەوە.
کەڵە ئەفـسانەنووسی چیڕۆکەشیعـر بۆ منداڵان، شاعیری فەرەنسی (جـان دی
لاڤـۆتین: ١٦٢٠ـ ١٦٩٥)بە داهـێنەر و بە پێشەوای چیڕۆکەشیعـری ئەفسانەیی
بۆ منـداڵان لە جیهانـدا دادەنرێـت. زیاتـر لە (٢٤٣) چیڕۆک و
چیڕۆکەشیعـری بۆ منداڵان نووسـیون و لە دوانگـزە پەرتـووکـدا
چـاپکـراوان.. زۆربەیان وەریان گـێڕاون بـۆ سـەر زۆربـەی زمانەکانی
گەلانی جیهان بە زمانی کوردیشـمانەوە.
میری شاعیرانی عەرەبیش شاعیر (ئەحمەد شەوقی: ١٨٦٨ـ ١٩٣٢) کە بە رەچەڵەک
کـوردە، باوکی خەڵکی شاری سلـێمانی نیە. شـەوقی خـۆی لە دێـڕە
شیعـرێکـیدا دەڵێت:"بە گـوێی خـۆم گوێـم لە باوکـم بوو، کە ئـەو وتی بە
رەسـەن کـوردم و هـاتووم لە گەڵ عەرەبدا ژیاوم" ئەحمەد شەوقی ماوی چوار
ساڵ لە فەرەنسا بوو، بڕوانـامەی لیسانسی لە زمـانی فەرەنسیدا وەرگـرت،
بە خوێنـدنەوەی چیڕۆکە ئەفـسانەییەکـانی لاڤـۆنتین بـۆ منـداڵان زۆر
سەرسام بووە، لە پێشەکی دیوانـەکەیـدا (شەوقـیات) نای شـارێتەوە و دان
بەم راستییەدا دەنێت، کە چیڕۆکەکانی لاڤـۆنتین کاری تێکردوون و ئیلهـام
و سوودێکیزۆری لێوەرگرتوون. بێرۆکەی بەشێک لە چیروکەشیعرییەکانی لە
ئەوەوە وەرگرتوون. بەڵکـو بەشێکی زۆریـان لە فـەرەنسییەوە، بە تـام و
چـێژێکی عـەرەبییەوە وەرگـێڕاون بۆ سەرزمانی عەرەبی، بێ ئەوەی ئاماژە
بەوە بکات کە لە فەرەنسییەوە وەگـێڕاون.
لە ساڵانی چلەکـان و لە پەنجـاکـانیشدا، زۆربەی قـوتابیانی قوتـابخـانە
سەرەتاییەکـانی کوردسـتان، چیڕۆکەشیعـری (رێـوی و کەڵەشـێـر) یان
لەبـەربـوو، کە لـە بنـەڕەتـدا چیڕۆکێکی (لاڤـۆنتین)ه (ئەحـمەد شەوقی)
بە چیڕۆکەشیعـرەوە بـۆ منـداڵانی عـەرەب وەری گـێڕاوەتە سەر زمانی
عـەرەبی. شاعیر و رۆژنامەنووس و بیرمەنـدی گەورەی گەلەکەشمان
پـیرەمـێرد،وەرگـێڕاوە بۆ سەر زمـانی کـوردی، بەڵام بە تـام و چـێژێکی
کوردی زۆر ناسک و شیریـن و بە کوردییەکیسـووک و پـاراو و رەوان، بۆ
منـداڵانی کوردمانی هـۆنیوەتەوە، کە زۆرلە دەقەکەی لاڤۆنتین و لە
دەقەکەی ئەحمەد شەوقیشناسکتر و ئاسانترە بۆ منداڵان.دەقی چیڕۆکەشیعری (ریـۆی
و کەڵەشێر) ی پیرەمێرد:
رۆژێ مـــام رێـــوی دەهــــات
دەم بـە ویــــرد و ســـەڵـەوات
* * *
دوایـــی دەیــــوت بـە ئـــــاواز
لەعـنـەتی خــوا لـە فـێـڵـبــــاز
* * *
دنـیـــا هـێـنـــدەی پـێ نـــــاوێ
هـــــەژارێ بـخــــــەیـتـە داوێ
* * *
عـومــــرێــکـە دێــــت و دەڕوا
وا چـــاکـە روو بکـەیـنـە خــوا
* * *
ئــــاخ رۆژێ بـەیــــــانـی زوو
گوێـم لـە دەنـگی بانگ دەبـوو
* * *
خـۆزگـــــە بـۆ کـەڵـەشــــێـرێ
بـەیـانـیـــان بـانــــگ بــدێــرێ
* * *
نـــاردی بـۆ لای کـەڵـەشــــێـر
دانــی بـۆ دەڕژێـنـــــم تــــــێـر
* * *
ئـــەو بــێ بـانـگــــم بـۆ بـــــدا
مــن دەبـمـــە پـیـــــاوی خــودا
* * *
کـەڵـەشــــێـر بـە راســــپـێـری
وتـــی بــەم فـێـــــڵە فــــــێـری
* * *
بـەڵام بــــاب و بـاپـــــــیـرمـان
ئـەوەی خـستـۆتـە بـــــیـرمـان
* * *
رێـــوی بـە فـێــــڵ نـاوەســتـێ
مـەگـەر تـەڵــە پـێـی بـەســتـێ
لەم چیڕۆکەشیعـرەدا، رێـوی هـێمایە بۆ مـرۆڤی فـێـڵباز و خەڵـەتێنەر،
کە دەیەوێـت لە ژێر پەردەی ئاین و بە رواڵەت پیاوچـک و بە زمان لووسی،
کەسانی دڵپاک و خۆشبڕوا بخـەڵـەتێـنێ و تەفـرەیان بـدات.. بـەڵام ئـەو
کەسـانە نـاسـراون و نـاوزڕاون، خـەڵـکی شـارەزای فـێـڵ و پیـلان و
نیـاز خـراپیـیان بـوونە،چـیتر بـڕوا بە قسەکـانیان ناکـەن و ناکەونە
داویـانەوە..پەیامی ئەم چیڕۆکەشیعـرەش ئەوەیە: منـداڵان لە داهاتوودا،
ئەوە دەزانـن کە دنیـا پـڕە لـە رێـوی فـێڵـباز.. واتە لە کەسانی
فێڵباز و درۆزن و بەدکار.
سێ نموونەی کورتی تر، کە دوانیانلە چیڕۆکەشیعـرییەکانی شاعـیر و
چیڕۆکنووسی گەورەی گەلەکەمان، لە بواری ئەدەبی منداڵانی کوردمان، کـاک
(لەتـیـف هـەڵمـەت) ە، هەڵمەت کۆمەڵێک چیڕۆکەشیعری بە شێوازێکیساکار و
ئاسان و بە زمانێکی شیرین و رەوان و پـەتی بـۆ مـنـداڵانی کوردمان
نووسـیوە، وەکو خۆشی ئامـاژەی پێکـردوون سـوودی لە چیڕۆکی فـۆلکـلۆری
کوردی و لە چیڕۆکی بیانی وەرگرتـوون، یان زادەی خەیاڵ و هـزری خۆین..
نموونەی یەکەم چیڕۆکەشیعری
(کوردسـتان: دیوانی منداڵان)
پـیـرەمــێـردێ
چـووە قـوتـابخـانەی گـونـدێ
لـە حـەوشــــدا راوەســتـا
دەوریـان لـێـدا مامـۆسـتـا
هــا خـاڵـــــە گـیـان
چـیـت گەرەگـە هـا خـاڵـــە گـیـان
پـیـرەمـێـردی بەســتـەزمــان
کە لاواز بـوو وەک گـۆچــان
وتـی تـوخـــوا مـامـۆســـــــتـا گـيــــــان
فـێرم ناکەی چـۆن بنووسم کوردســتان
لەتیف هەڵمەت، ئەم پیرەمێردەی کـردووە بە هـێمای دڵسۆزی و کوردستان
پەروەری، دەیەوێـت لە رێی ئەم پیـرەمـێردەوە، پـەرۆش و خۆشـەویستی و
هـاوبەستەبـوون بۆ کوردسـتانی نیشـتمـانی شـیریـنمان، لە دڵـی
منـداڵانی کـوردمـان شـیـریـنـتـر بکـات.
نموونەی دووەم لە چیڕۆکەشیعـرەکانی لەتیف هەڵمەت ( راوە کـەڵ: دیـوانی
منداڵان)
کە لە چیڕۆکێکی روسیـیەوە وەری گـرتـووە، بە چـێژێکی کوردییەوە
هـۆنیوێتـەوە:
هەبـوو نەبـوو رۆژانی زوو
راوچـی یـەک بـوو
لـەم هـەرد لـەو گـرد
رۆژێ کەڵـێکی راو کـرد
خەیـاڵی پـووچ کـەوتە سـەری
کـەوڵی کـەڵی کـردە بـەری
راوچـی چـەپـەڵ
بـە روواڵـەت خـۆی کـرد بـە کـەڵ
وتـی ئـیـتـر کــەڵ و بـزن
لـەو کـێوە سـڵ ناکـەن لـە مـن
لـە مــلـی کـــرد رەزن و تـفـەنـگ
لـە دۆڵـێکـدا مـات بـوو بێ دەنـگ
چـــاوەڕێ بـوو وەکــو رێـوی
بـە فـێڵ قـڕ کـات کـەڵە کـێوی
راوچـی یـەکی تـر لـەولاوە
بێ ئـاگـا لـەم بەنـد و بـاوە
روانـی کــەڵێ راوەســتاوە
خـۆی بـۆ خـسـتـە پەنــاوە
تـەق دوو گـوللـەی لـە دڵـی دا
زریکــانی و گـێـنـگـڵی دا
راوچـی بـڕی چەنـد شـیو و کـەل
چــووە ســەری بـە پــەلــە پــەل
روانــی کــــەڵ نـیـیـە پـیــــاوە
لەو کەوڵـەدا خـۆی مـات داوە
* * *
ئەوەی پێستی خـۆی بگـۆڕێ
ئـەوەی لـە خـــۆی بـتــــۆرێ
بـــەد و نـابـــــووت و زۆڵــە
ئاخری هەر گـولـلـەی تـۆڵــە
دڵ و مێـشـــکی دەپـــــژێــنێ
لەنـاو خـوێنـا دەیگـەوزێــنێ
بـژی مــــرۆی پـــاک نـیـــاز
بـمـرێ مـــــرۆڤـی فـێـڵـبـــاز
کاک لەتیف لە کۆپلەی دواییدا،مەبەستی چیڕۆکەشیعرەکەی بۆ منداڵانی
کوردمان روون کـردۆتەوە. (راو کـەڵ) وەکـو دەبیـنن، شیعـریشە و
چیڕۆکیشە.. ئـەم چیڕۆکەشیعـرە لە فـۆلکلۆری کوردی و لە فـۆلکـلۆری
هـەنـدێ لە نەتەوەکـانی تـریشـدا هـەیە.
دەمەوێـت ئـەوەش بڵـێم، کە بـۆ منـداڵان ئەو چیڕۆک و چیڕۆکەشـیعـرانە
پەسەنـدن کە کوتـاییەکـانیان، بە گەشبـینی و هـیوابەخـشـیـن و
سەرکـەوتن و خـۆشی کۆتاییان بێـت.. نـەک بە رەشـبـینی و خوێـن رشـتـن و
کوشـتـن و کارەسـات و تراژیـدیـا کۆتـاییان بێـت.
مەرجـیش نییە کە هەموو چیڕۆکەشیعـرێک کۆتاییەکی مەبەستداری هـەبێت..
لەوانـەیە بۆ خۆشی و شـادی و بۆ خەنـدە خستنە سەر لێوەکانی منـداڵان
هـۆنرابێتەوە.. نموونەی ئەم جـۆرەش، چیڕۆکەشیعـرێکی شاعـیری ناسراوی
رۆژهــەڵاتی کوردسـتان لە بـواری ئەدەبی منداڵانی کوردمان کاک (عەلـیڕەزا
محەمەدیان) بە نموونە دەهێنینەوە کە لەژێـر ناوی (مـاسی خـانـم) دایە،
کە بە دیالـێکـتی لـوڕی (بە شـێوەزاری ئـەردەلانی) دایناوە:
مـاسـی خــــانـم نـــاو دەریــــا
چـارشـــێـوی دا بـە سـەریــــا
* * *
کەفـتـە رێــگـا خــرتـە خــرت
شـیـریـن شــیـریـن وردە ورد
* * *
مـاسی خـانـم کـەوشـی نــەوو
مـاڵەکــەیـان حـەوشـی نــەوو
* * *
وەختی چوو بۆ سەر کووجـی
چـاوی کەفـتــەو بـە جـی جـی
* * *
جـی جـی زەردەواڵـــــــە بـوو
منـاڵ ئـەو بـەر ماڵـــــــە بـوو
* * *
وتـی قــــەزات لـە گـیـــــــانـم
رێـگــەی هــەس و ئـــــەزانـم
* * *
مـاسـی کـەوشی لـە پـا کـەنـــد
وتـی ئیمــڕۆ بـۆ تــۆم سـەنــد
باسکـردن و لێکۆڵینەوە و شیکـردنەوە لە چیڕۆکەشیعـر زۆر لەمە زیاتر
هەڵـدەگرێـت، کـە بـە چـوار پێـنج لاپـەڕە کـۆتـایی پـێ بهـێـنین..
نـازانـم بـۆهـەنـدێ لـەنـووسـەرانی کوردمان، کە پۆلـێنی ژانـرەکـانی
چیڕۆکیان کـردوون، چیڕۆکەشیعـریان بە لاوە ناوە و لە ریـزبـەنـدی
پـۆلـێن کـردنی چیڕۆک یـا شـیعـردا دایـان نـەنـاوە..؟ وەکو ئـەوەی کە
بایەخـێکی ئەدەبـی نەبێـت بـە لایـانـەوە.. بەڵام هـەر لێکـۆڵیـنەوە و
باسـێک دەربارەی جۆرەکانی چیڕۆک، گەر چیڕۆکەشیعـر بەلاوە بنـێن،
لێکۆڵینەوە و باسێکی ناتەواون.
١\١٢\٢٠١٩ - نەرویـج
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|