په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٨\٢٠١٥

چیڕۆکی ئەم کارەساتە.


پێشرەو حەمید    


چالاکوانێکی ئیسلەندی (گیسۆر سیمۆنائارسۆن) لـە رێگەی زوومی کامێراکەیەوە لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی بەیروتی پایتەختی لوبنان، جیھانی خستە بەرنەفرەتی "روخساری پـڕ لە کارەساتباری باوکێکی ئاوارەى سوریایی" کە بۆ تێرکردنی گەدەی منداڵەکانی "پێنووس" دەفرۆشێ؟!
 

پێنووسەکانم لێبکڕن بۆ تێرکردنی گەدەی منداڵەکانم!


جیھان چی وەڵامی ئەو مرۆڤە جوامێرە ئەداتەوە کە زەحمەتکێشانە چۆک دانادا و سەربەرزانە شەقام بە شەقام دەگەڕێ تا پێنووسەکانی بفرۆشێ؟ گەلانی خۆشبەخت چۆن لەخۆرادەبینن و شەرم لە خۆیان ناکەنەوە قسە لەسەر بەخشندەیی خۆیان بکەن لە کاتێکدا شانی شەکەت و ئامێزی پڕ لە ئازاری باوکێک بۆتە لانەی پشوودان و سەرخەوشکاندنی منداڵێک کە ھاوارکردن بـۆ فرۆشتی پێنووسەکانی باوکی گیانی پڕکردوە لە شەکەتیی؟

ئەم مرۆڤە مەزنە و ھەزارانی وەک ئەو ژیانیان ھەڵبژارد و خۆیان خستۆتە بەر قورسایی ئازارەکانی، تەنیا بۆ ئەوەی پاروریەکی پڕ لە شکۆمەندیی بە نەوەکانیان ببەخشن، ئەم مرۆڤە جوانە پێنووسی ژیان دەفرۆشێ لە کاتێکدا بە میلیۆنان مرۆڤی تر پێنووسی کەسایەتی و ئابڕووی خۆیان فرۆش!!

(سیمۆنائارسۆن) لە دوای ئەوەی وێنەکان لە تویتەر بڵاودەکاتەوە، پەیوەندییەکی زۆری پێوەدەکرێ بۆ دۆزینەوەی ئەو باوکە سوریاییە ھەر بۆیە ئاکاوتنێکی تر لە تویتەر دەکاتەوە بە ناوی "پێنووس دەکڕدرێن".

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک