په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٨\٢٠١٥

چیڕۆکی مەریەم و ھەستی مرۆیی.


نەجم محەمەد     


دوای ٢٧ساڵ دواجار مەریەم بە خانەوەداکەی خۆی شادبوویەوە چیڕۆکی مەریەم زۆر ڕەھەندوخوێندنەوەی ھەیە من ھەوڵ دەدەم لە ڕووە مرۆییەکەیەوە خوێندنەوەیەکی کورت بۆ چیڕۆکی مریەم بکەم ئەم خوێندنەوەیە بۆ چیڕۆکی عەلی و بۆ چیڕۆکی تەیموور ڕزگاربووی ئەنفال کە خانەوادەیەکی عەرەب لەبیابان گرتبویانە خۆیان دەگونجێ مەریەم ٢٧ساڵە لەنێو خانەوادەی خۆیدا نەژیاوە بەڵام ٢٧ساڵ خانەوادەیەکی مرۆڤ دۆستی فارس پەیوەندیەکی قوڵی مرۆییان لەگەڵدا ھەبووە و کردوە ووەک منداڵی خۆیان سەیریان کردووە وجیاوازیان نەکردووە ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کەنەجیاوازی زمان نەجیاوازی نەتەوە نەجیاوازی ڕەگەزی نەجیاوازی مەزھەبی وئایدۆلۆجی ناتوانێ ڕێ لە ھەستی سادقانەو قوڵی مرۆیی و پە یوەندیە مرۆییەکان بگرێت ئەمە ڕێک ئەوەمان نیشان دەدات کە ھەستی مرۆیی پێش ھەموو ھەستەکانی ترەو پێش زمان وڕەگەزوربەرگ وِەنگ ونەتەوە و ئایدۆلۆجیاو مەزھەبە و ھەستی مرۆیی سەرچاوە و بنچینەی سەرەکی پەیوەندی نێوان مرۆڤەکانە.


گەر بەووردی سەرنجی ئەو چرکەساتە بدەین کەمەریەم بە خانەوادە ڕاستەقینەکەی خۆی شادبوویەوە چ ھەستێکی قووڵ و گەرمی مرۆییمان بینی لەنێوان مەریەم و دایک و خانەوادە ڕاستەقینەکەیدا خۆی نمایش کرد و ھەروەھا ھەمان ھەستی قووڵ و گەرمی مرۆییمان بینی لەنێوان مەریەم وئەودایک و خانەوادە فارسەی کە٢٧ساڵ مەریەمیان لەلابوودایکە ڕاستەقینەکەی مەریەم وخانەوادەکەی چەندە خۆشحاڵ و شادمان بوون بە گەیشتنەوە بەکچەکەیان لەھەمان کاتدا دایکە فارسەکەو خانەوادە فارسەکەش ئە وەندە خەمبارو ناخۆشحاڵ بوون بۆدابڕان و جیابوونەیان لە مەریەم ولەھەمان کاتدازۆر خۆشحاڵ و شادمان بوون بە رامبەر بە شادبوونەوەی مەریەم بەدایک وخانەوادە ڕاستەقینەکەی ئەمەیە ھەستی گەورەو سادقانە ی مرۆڤەکان کەھیچ ھەستێکی تر ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا و کاڵی کاتەوە ئەم ھەست وپەیوەندیە مرۆییەمان بینی لەچرکەساتی بەیەک گەیشتنەوەی مەریەم بەخانەوادە ڕاستەقینەکەی نەزمان نەبەرگ نەنەتەوە نە ئایدۆلۆجیا نەمەزھەب نەیتوانی ڕێگربێت لەبەردەم ئەم ھەستە گەورەدا نەیتوانی ڕەنگ بداتەوە لەبەرامبەر ئەم ھەستە گەورە مرۆییەدا لەچرکەساتی شادبوونەوەی مەریەم وعەلی بەدایکیان وخانەوادەکەیان ئەو شادی وخۆشیانەی گوزارشتیان لی َکرا خۆشی وشادی فارسیانەو کوردیانە نەبوو بەڵکوخۆشی وشادی مرۆییانە بووفرمێسک وگریان وھاواروخەمەکان فرمێسک وگریان وھاواروخەمی فارسیانە وکوردیانە نەبوو بەڵکوو فرمێسک وگریان وھاوارو خەمی مرۆییانە بووماچ وڕامووسانەکان و ئامیز و باوەش گرتنەوەکان بۆ یەکتر نە فارسیانە بوون نە کوردیانە بوون بەڵکو مرۆییانە بوون.


ھەروەھا لەچیڕۆکی عەلی و چرکە ساتی شادبوونەوەی بەدایکی و خانەوادە ڕاستەقینەکەی ھەمان ھەست و پەیوەندی گەورەی مرۆییمان بینی چیڕۆکی عەلی و مەریەم زۆر لەیەک دەچوون وزۆر لەیەک نزیک بوون تۆ تەماشای ئەو ھەستە گەورە مرۆییە بکەن تائیستاش عەلی دەسبەرداری خانەوادە فارسەکەی نەبووە وپەیوەندی لەگەڵیاندا ھەرھەیە و ھاتوچۆیان دەکات وھەروەھا خانەوادە فارسەکەش بەھەمان شێوە تائێستا ئەو پەیوەندیە مرۆییەیان لەگەڵ عەلیدا نەپچڕیوە ودڵنیاشم ھەمان پەیوەندی لەنێوان مەریەم وخانەوادە فارسەکەدا بەردەوام دەبێت لەھەمووی گرنگتریش ھەموو ئەو دایک وباوک وخانەوادە ھەڵەبجەییانەی کەمنداڵیان وونبووە لەکیمیابارانی ھەڵەبجە مەریەم وعەلی بەمناڵی خۆیان دەزانن و پەیوەندیەکی مرۆیی جوانیان لەنێوانیاندا دروست بووە بەڵێ ئەگەر ھەستی تەسکی ناسیۆنالیزمەکان وڕاسیزمەکان ئایدۆلۆجیاکان مەزھەبەکان لە مرۆڤەکان گەڕێن مرۆڤەکان ئائەو جۆرە پەیوەندیە مرۆییە جوانە لەنێوانیاندا دەبێت ئەوە ھەستی تەسکی ناسیۆنالیزم و ڕاسیزم وئایدۆلۆجیاو مەزھەبەکانە ناھێڵن ئەم ھەستە جوانە پڕ سۆزو خۆشەویستیەھەبێت لە نێوان مرۆڤەکاندا وتەندروستانە خۆی نمایش بکات ئەوەئەوانن تۆی ڕق و قینەو بووغزودوژمنایەتی دەچێنن لە دڵ و ھزرو بیری مرۆڤەکاندا لە پێناوی دەسەڵات وبەرژەوەندیەکانی خۆیاندا مرۆڤەکان بەبێ ھیچ ھۆیەک دەکەنە دوژمن ودژی یەکتری بە بیانووی جیایی زمان و ڕەگەز و ڕەنگ و نەتەوە و مەزھەب و ئایدۆلۆجیا چیڕۆکی عەلی و مەریەم وتەیموورپێمان دەڵێن کە بەملوێنەھا خانەوادەی مرۆدۆست و شەریف و ئازادیخوازی فارس و عەرەب و توورک ھەن کەئاوا مامەڵەی مرۆییانە لەگەڵ ئێمەی کورددا دەکەن ئەم سێ چیڕۆکە پێمان دەڵێن کە نابێت ئێمەتەڕو ووشک پێکەوە بسوتێنین وەک یەک بڕوانینە جەلادو قوربانی ویەکسانیان کەین بەیەک ئەم چیرۆکانە پێمان دەڵێن کەنابێت دەسەڵاتداری ستەم کارو تۆتالیتاروڕژێم و دارودەستەکانی لەگەڵ ھاوڵاتی سڤیلدا یەکسان کەین بە یەک ووەک یەک سەیریان کەین ئەم چیرۆکانە پێمان دەڵێن ڕاسیزم شەرمەزاریە بۆ مرۆڤ.
 

ماڵپه‌ڕی نه‌جم محه‌مه‌د

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک