په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٩\٢٠٢٣

چیڕۆکنووسی منـداڵان ماری پـۆپ ئۆسبۆرن.


رەزا سـاڵح       


خاتـوو (مـاری پـۆپ ئۆسـبۆرن)، نووسەرێکی بە ناوبانگی ئەمـریـکی و جیهـانییە، لە بواری ئەدبیاتی منداڵان. بە تایبەتیش لە نووسینی چیڕۆکدا. تا ئێستا زیاتر لە (١٠٠) کتێبی بۆ منداڵان و لاوان نووسیوە و چاپیکـردوون، کە (٦٠) لە کـتێبەکانی چیڕۆکـن بۆ منـداڵان. نووسـین و چیڕۆکەکـانی، گـەلێ بابـەتی هـەمـەڕەنگـەیان لەخـۆگرتـوون. وەک، ئەفـسانە، داستان، فۆلکـلۆری، فـانتازی، ژیاننامە، نهـینییەکان، کـتێبی وێنەدار، کـتـێبی تایبـەت بـۆ منـداڵانی زۆر بچـووک، حیکایەت و ئەفـسانەکانی گـەلانی جیهـان.

مـاری پـۆپ، لە (٢٠/ مای/ ١٩٤٩) لە (فـۆرت سیل) لە ئۆکلاهـۆما، لە ئەمـریکا، لە خـێزانێکی سەربـازی لەدایکـبووە. باوکی ناوی (ویلـیام پـۆپ) و دایکی ناوی(بارکـێت دیکـنز پـۆپ) ە. دایکی سەربازێکی جەنگی بـوو. دوو خـوشک و دوو بـرا بـوون. بە هۆێ کاری باوک و دایکییەوە، زوو زوو ماڵیان دەگوێزرایەوە، ماوەیەک لە فرجینیا و واشنتۆن ژیـاون. ئەم جێگـۆڕكـێیانە، مایەی خـۆشی و شادی بـووە بۆ مـاری پـۆپ.

ماری پۆپ، خوێنـدنی درامـای، لە زانکـۆی (کارۆلینای باکوور) لە (تشابل هـیل) تەواو کـردووە. هـۆگری داستان و ئەفـسانە و فـۆلکلۆر و رۆشـنبیریی هەمـوو گەلانی جیهان بوو. سەردانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپای کردووە. لەوانەش: نەمسا، فەرەنسا، یۆنان، ئەلـمـانیـا، ئیتالـیا، هـۆڵەنـدا،... هـتد. (١٦) لە وڵاتـی ئاسـیاش گـەڕا، لەوانـە: ژاپـۆن، پـاکـسـتان، ئەفـغـانستان، ئـێران، عـێراق، چـەنـدیـن وڵاتـی تـر. بە مـەبـەسـتی سـوود وەرگـرتـن و شـارەزایی و ئاشنابـوون بە کـولتـوور و داب و نەریتی گەلانی جیاواز. لە ئەفغـانستان تـووشی ژەهـراویبـوونی خـوێـن بـوو، لە مـردن رزگـاری بـوو.

ماری پۆپ تا ئەمڕۆش، پاڵپشت و داکۆکیکەرێکی چالاکە لە نەهـێشتنی نەخوێندەواری لەنـاو منـداڵانی جیهـانـدا.

ماری لە ساڵی (١٩٧٦) لەگەڵ (ویل ئۆسبۆرن) هاوسەرگیریی کرد. کە لە بواری درما کاری دەکرد. ماری لە ئێستا تەمەنی (٧٤) ساڵە و بەردەوامە لە نووسـین بـۆ منداڵان. لە ساڵی (٢٠١٣) دا، لە لایـەن (زانکۆی کارۆلـینیای باکـوور) ەوە، خەڵاتی رێزلێنانی (دکتۆرای شانازی) ییان لە (ئەدەبیات) دا پێبەخـشی.

ماری ئۆسـبۆرن، بە نووسـین و بڵاوکردنەوەی زنجـیرە کـتێبی پڕفـرۆشی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) ناوبانگـێکی زۆری بە دەستهـێنا. لە ساڵی (١٩٩٢) دا، یەکـەم کـتێـبی چیڕۆکی (مـاڵی داری ئەفـسوونـاوی) لەژێـر نـاوی (دیناسـۆرەکـانی پێـش تـاریـکی) بڵاوکـردەوە. چیڕۆکەکانی ماڵی داری ئەفسووناوی، سەرجەم چواردە چیڕۆکـن و لە چـواردە کتێـبدا بڵاویکـردوونەتـەوە. کاراکتەرە سەرەکییەکانی ئەم چیڕۆکانە، خـوشـک و بـراکەی (جـاک) و (ئـانی) یـن. نوێنەرایەتی ئەو سەرگەردانانە دەکەن، کە لە رێگەی داری ئەفـسووناوییەوە دەچنـە نـاو جیـاوازییەکـانەوە.

چیڕۆکی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) وەریانگـێڕاون بۆ (٣٥) زمانی جیهـانی. تا ئێستا زیاتریش لە (١٣٤) ملیـۆن دانـە، لە سەرانسەری جیهـانـدا، لەم کـتێبە فـرۆشـراوە. لە ساڵی (٢٠٠٧) یشدا، ئەم کـتێبە، بۆ مـاوەی (١٣٢) هـەفـتە، لە لیستی پڕفـرۆشـتریـن کتێبەکانی (نیـۆیـۆرک تایـمـز) بـوو.

چیڕۆکی (چەتـەوڵـێک) یەکەمین کتێبی زنجیرە چیڕۆکی ئۆدیسییەی ماری پۆپە، کە لە حیکایەت و داستانەکانی (هـۆمیـرۆس) ی یۆنانییەوە وەرگرتووە، بە شێوەیەکی ئاسان و کورت و بە زمـانێکی شـیرین بۆ منـداڵانی داڕشـتوونەتەوە.

ئەمەش ناوی چەند چیڕۆکێکی، لە زنجـیرە چیڕۆکەکانی (ماڵی داری ئەفـسووناوی):
(دیناسۆرەکانی پێش تاریکی، قەڵای تەمومـژ، لە نیوەشەودا لەسەر مانگ، ئاوابوونی خۆر، دۆڵفـینەکان، رۆژی شای ئەژدیهـا، راکە.. راکە بە ئەوپەڕی تواناتەوە،... هتد).

شایەنی باسیشە، چیڕۆکی (ماڵی داری ئەفـسووناوی) کـراوە بە فـیلـمی سـینەمایی. بە ئامادەبـوونی ماری پـۆپ، لە فـێستیـڤاڵی سینەمایی، کە لە (٢٣/ ئـۆکـتۆبـەر/ ١٩٩٢) لە (تـۆکیـۆ) ی پایتەخـتی ژاپـۆن سازکـرا، نمایـشکـرا.

ماری پـۆپ، تا ئێستا لەسەر نووسینەکـانی، چەنـدین خـەڵاتی بەرز و رێـزلێـنانیان لە ئەمریـکا و لە جیهـان پێشکەش کـردوون.

ماری پۆپ خاوەنی سامانێکی زۆرە. مووچەی نووسەری مانگانە (٤٠) هەزار دۆلار وەردەگرێت. بەڵام نووسەرێکی سۆشیالە و حەز بە ژیـانێکی ئاسایی و خـاکی دەکات.
_________________________________________
*
بۆ نووسینی ئەم بابەتە. سوودم لە چەنـد سایتێکی ئینگـلیزی وەرگرتـووە.


٢٠٢٣ - نەرویـج

ماڵپه‌ڕی ره‌زا ساڵح

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک