٣\١٠\٢٠١٧ چیڕۆک و هۆنراوە بۆ منداڵان: مه‌ڵبه‌ندی حه‌زه‌كانی منداڵ.
(لێوان) له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئیشی ده‌كرد، ورده ورده ئه‌و شتانه‌ی كه مامۆستای خوله‌كه بۆی باسكردبوون، ئه‌م به كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی ئه‌نجامی ده‌دان و پرۆڤه‌ی ده‌كرد. ئیتر خه‌یاڵ بردییه‌وه بۆلای خولیا و حه‌ز و خه‌ونه‌كانی، كه له مێژبوو له مێشكی‌دا بوون و بواری بۆنه‌ڕه‌خسا بـــوو بیانهێنێته دی. ئه‌مڕۆ هه‌ر زۆر دڵخۆش بوو، چونكه یه‌كه‌م خه‌ونی ده‌رچوون بوو به پله‌یه‌كی به‌رز، ئه‌ویان هاته‌دی و باوكیشی ئه‌م كۆمپیوته‌ره‌ی بۆ كڕی، كۆمپیوته‌ریش یه‌كێك بوو له حه‌زه‌كانی ئه‌ویشیان هاته‌دی، خه‌یاڵ لێوانی به‌ره‌و جیهانی خۆی برد، له‌وێ ئه‌و چیرۆك و هۆنراوانه‌ی كه ده‌ینووسین، ده‌یكردن به‌ناملیكه‌ی ڕه‌نگین و به دیاریی ده‌یبه‌خشینه منداڵانی كوردستان. له‌و خه‌یاڵه‌یدا زۆر شوێن گه‌ڕا، زۆر منداڵی بینی، كه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كردن هه‌ركه‌یان حه‌زی له‌شتێك بوو، هه‌ر له وێنه‌كێشان و گۆرانی و مۆزیكه‌وه تا نووسین و شانۆ و كۆمپیوته‌ر و پله‌ی سته‌یشن و وه‌رزش و میكانۆ، به‌ڵام هه‌ر منداڵه بۆ بژێوی ژیانی به‌كارێكه‌وه خه‌ریك بوو، كه دوور بوو له خولیا و ئاواته‌كانیه‌وه. لێوان هه‌ر له خه‌یاڵه‌كه‌یدا مه‌ڵبه‌ندێكی گــــــــه‌وره‌ی به‌نـــــاوی (مه‌ڵبه‌ندی حه‌زه‌كانی منداڵ) كرده‌وه كه جێگه‌ی تایبه‌تی بۆ هه‌موو حه‌ز و ئاره‌زووه‌كان تێدا بوو، لێوان یه‌كه یه‌كه ده‌ستی منداڵانی ده‌گرت و هه‌ریه‌كه‌ی ده‌برده ئه‌و شوێنه‌ی كه‌حه‌زی لێیه‌تی، لێوان ئه‌وه‌نده دڵخۆش بوو، نه‌یده‌زانی چی بکات. له‌سه‌ر كورسیه‌ك به‌رامبه‌ر منداڵان دانیشتتبوو، قاقا پێده‌كه‌نی له خۆشی‌دا ئه‌وه‌نده پێكه‌نی تا له ده‌نگی قا قای پێكه‌نینه‌كه‌ی به‌ئاگا هات. ئنجا خه‌نده‌یه‌كی بۆ كرد و له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه به فۆنتێكی گه‌وره نووسی (مـــــه‌ڵبه‌ندی حـــــــــه‌زه‌كانی منداڵ). ئیتر له‌و رۆژه به‌داوه هه‌ر هاوڕێیه‌كی ده‌هات بۆ لای به‌سه‌ر هاته‌كه‌ی بۆ ده‌گێرایه‌وه و باسی خه‌ون و حه‌زه‌كانی خۆی ده‌كرد. به‌م شێوه‌یه سه‌رجه‌م هاوڕێكانی له‌خۆی كۆكرده‌وه و پێكه‌وه بڕیارندا كه له‌وه و دوا چالاكتربن و كۆشـــش بكه‌ن تا له دوا رۆژدا خه‌ونه‌كه‌یان بهێننه دی و مه‌ڵبه‌ندی حه‌زه‌كانی منداڵ به‌راستی بكه‌نه‌وه.
بەیانییە.
عەلی حەمەڕه‌شید
به‌یــــانییە،
به‌یـانییە
|