١٤\٤\٢٠١٢
چ
سەفەرێك بوو.

هێرش یاسین
چ سەفەرێك بوو
جەنگ لە تونێلی دڵی پاساریەك
كەوتە گومان لە ناشرینی
خۆی
چ سەفەرێك بوو
ئەوەندە كورت
بەیانی دەست پارانەوە
دەكەم
من دڵخۆشم
لە ژێر سێبەری بێزاریی
تاوێ ئاسودەبووم
چ سەفەرێك بوو
گەرم گەرم
قورسایی خستە
بنگوێتا
چ سەفەرێك بوو
پەرەسێلكەیەک كەم كەم دەفڕی
ژیانیش زۆر زوو بەم
ناوە تێپەڕی
چ سەفەرێك بوو
چا
لە كاتی مەستبوونی
ژیان
رژا
چ سەفەرێك بوو
مەرگ لە ژێر گەلای دارێ
لە قەراغ دەریا
راكشابوو
چ سەفەرێك بوو
راهیبێك بە دوای قەشەیهك
دەگەڕا
لە ناوەراستی مزگەوتا
چ سەفەرێك بوو
لە هێلی ئیستیوا
ئابلۆقەی خۆر درا
چ سەفەرێک بوو
شەهەوەت مەدالیای ژیان بوو
منیش بەرەو تۆ ئەڕۆم.
١٠\٣\٢٠١٢
wwhersh@yahoo.com
|