١١\٤\٢٠١٤
چیتر له‌م
هەڵبژاردنه‌دا به دروشمی زه‌ق و
سەرنجڕاکێش هاوڵاتیان فریو مه‌ده‌ن.

ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
دیسانه‌وه له كوردستان هه‌ڵبژاردنه‌و هه‌موو لایه‌ك كه‌وتووه‌ته خوێ
وخۆ ئاماده ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی هاوڵاتیان و كورسییه‌كانی مسۆگه‌ر
بكات و هه‌ر له ئێستاوه
حیزبه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات
و سامان و نه‌وتی كوردستان كون و قوژبنی شه‌قام و رێگاوبان و دیوار‌و سه‌ربانی
خانوی ماڵان و ئه‌پارتمان وقوتابخانه‌كان وچایخانه‌و چێشتخانه‌و دوكان
ومۆڵه‌كانیان به دروشمی زه‌ق و بریقه‌دارو سه‌ره‌نجراكێش ته‌نیوه‌و،
هه‌وڵ ئه‌ده‌ن بۆ فریودانی هاوڵاتیان به پۆست و پاره‌و، لافوگزافی
دیموكراسی لێئه‌ده‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بنه‌مایه‌كی
دیموكراسی هه‌بێت و، ئه‌وه‌تا نزیكه‌ی حه‌وت مانگه هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی
كوردستان ئه‌نجامدراوه‌و په‌رله‌مان په‌كی كه‌وتووه‌و تا ئێستا نه‌توانراوه
حكومه‌ت پێكبێت و، رژێمه‌كانی دژ به هه‌ریمی كوردستان به ئاشكرا ده‌ست
ئه‌خه‌نه ناو كاروباری پێكهێنانی حكومه‌ت و كه‌سانی داموده‌زگاكانی
سیخوری ئه‌و وڵاتانه له شاره‌كانی كوردستان ته‌راتین ئه‌كه‌ن و، به‌رپرسه‌كانی
ئێمه‌ش ناوێكی گه‌وره‌و فوتێكراون و هیچیان له ده‌ست نایه‌ت و هه‌فتانه
به‌م لاو ئه‌ولا هه‌ڵپه هه‌ڵپیانه‌و روو له وڵاتانی ده‌ره‌وه ئه‌كه‌ن.
له كوردستان هه‌ست به دیارده‌یه‌كی نوێ و نامۆ ئه‌كرێت ئه‌ویش به
ناردنی كه‌سانێك تا دوێنی ئه‌ندام ولایه‌نگیرو مووچه‌خۆری
حیزبێك بوون
و، ئه‌مرۆ ره‌وانه‌ی
حیزبێكی تر ئه‌كرێن و خۆیان له‌سه‌ر لیستی
حیزبه
نوێكه كاندید ئه‌كه‌ن و، ئه‌مه‌ش ره‌واڵه‌تێكی قیزه‌وه‌ن و گڵاو و بێفه‌ره و ئه‌نجامه‌كه‌ی زیانبه‌خشه‌و دووره له رێزگرتنی ده‌نگی هاوڵاتیان،
چونكه ئه‌م جۆره كاندیدانه بازرگانی ئه‌كه‌ن و، بێبارن و دوورن له
موراڵ و ئه‌خلاق و ته‌نها هه‌وه‌س و خواست و ئاره‌زوویان گه‌یشتنه به‌و
كورسییه زێرینه‌یه كه شه‌وو رۆژ خه‌وی پێوه ئه‌بینن و، له پاش ته‌واو
بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌دۆزنه‌وه‌و تاكه تاكه یان
به كۆمه‌ڵ له ریزی
حیزبه نوێكه وازئه‌هێنن و ئه‌گه‌رێنه‌وه بۆ
حیزبه
كونه‌كه‌یان و، راستی ئه‌م بۆچوونه‌ش پاشان ده‌رئه‌كه‌وێت و، ململانی و
ئاڵۆزی و گیروگرفت و قه‌یران له نیوان
حیزبه "گه‌وره‌كان" دروست ئه‌كات
و، ئه‌بێته هوێ په‌كخستنی پرسه‌كانی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی كه هه‌ر
له بنچینه‌وه په‌كی كه‌وتووه‌و، خۆیان لاواز‌و نابوت ئه‌كه‌ن و
دوژمنان به‌سه‌ریانه‌وه زاڵ ئه‌بن.
له‌و رۆژه‌وه رژێمی خوێنرێژی سه‌دام حسه‌ین و
حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی
رووخاوه‌و د‌ستور بۆ عێراق نووسراوه‌ته‌وه تا هه‌نوكه به‌رپرسه‌كانی
ده‌سه‌ڵات و
حیزبه گه‌وره‌كان خۆیان به ماده‌ی (١٤٠) ئه‌خلافێنن و،
هاوڵاتیان چه‌واشه ئه‌كه‌ن و په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر درۆ‌و ده‌له‌سه‌و
خۆیان واپیشان ئه‌ده‌ن كه ئاسه‌واری به عه‌ره‌بكردن و راگواستنی زۆره‌ملێ
له سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییه دابراوه‌كان به كه‌ركوك و خانه‌قین
و مه‌خمورو شوێنه‌كانی تر ئه‌سرنه‌وه‌و ئه‌یانگێرنه‌وه سه‌ر كوردستنان
و، ئه‌وتا بێشه‌رمانه له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵپژاردندا ئاماژه‌ی پێ ئه‌كه‌ن
و لێره‌دا پرسیارێك قیت ئه‌بێته‌وه یه‌كێك به‌و ناوچه دابراوانه
بڵێت ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم، ناوچه جێناكۆكییه‌كان و یان ناوچه
دابریندراوه‌كان چۆن ئه‌توانێت ماده‌ی (١٤٠)ی شووم و نا موباره‌ك جێبه‌جێ
بكات؟
هه‌ندێ له حیزبه گه‌وره‌كان به‌ده‌ر له خواستی هاوڵاتیان خۆیان كردووه‌ته
خاوه‌نی كوردستان، ئه‌گه‌ر باس له رۆژانی پێشمه‌رگایه‌تی و رۆژانی سه‌ختی
شاخ بكرێت ئه‌وا خۆیان به پێشه‌نگ ئه‌زانن و، به زۆره‌ملێ سواری سه‌ری
هه‌موو شتێك ئه‌بن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر باسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرێت
كه گه‌وره‌ترین پرسی نه‌ته‌وایه‌تییه خۆیان ئه‌كه‌ن به خاوه‌نی و،
لێره‌شدا پێویسته بووترێت ئه‌وه‌ی داڵده‌ی پیاو خراپ، به‌عسی و تومه‌تباران
بدات چۆن ئه‌توانێت ئاوات و خواستی گه‌ڵ به‌دیبهێنێت؟
حیزب گه‌وره بێت یان بچوك ئه‌بێ رێز له خوێ و جه‌ماوه‌ر بگرێت و، به
دروشمی زه‌ق و بریقه‌دارو سه‌رنجراكێش سه‌ر له كه‌س نه‌شێوێنێ و، هه‌وڵ
بدات هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت و با ده‌نگی خه‌ڵك و
سندوقه‌كان سه‌نگی مه‌حه‌ك بێت و، له هه‌موو دونیادا
حیزبێك سه‌ر ئه‌كه‌وێ
و حیزبه‌كانی تریش به دووایدا هه‌نگاو ئه‌نێن.
٩\٤\٢٠١٤
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|