٣\٣\٢٠١٠
چیتر نامانه‌وێت
به‌شاراوه‌یی بژین.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران
ڕۆژی شه‌ممه ڕێکه‌وتی 27 فێبریوه‌ری2010 نوێنه‌رایه‌تی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی به‌هاوکاری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له باکوری فه‌ڕه‌نسا
له‌شاری لیلل دژی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران وسه‌رجه‌م ئه‌و
پێشێلکاریانه‌ی دژ به په‌نابه‌ران ئه‌کرێت ڕێپێوانێکی هێمنانه‌یان به‌ڕێخست
به‌کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌کی وازێم که زۆربه‌ی ئه‌و
گه‌ڕه‌که په‌نابه‌رنشینن، له‌وڕێپیوانه‌دا جگه له‌نوێنه‌ری
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران چه‌ندین که‌سایه‌تی ناسراو وه‌ک به‌رپرس و
ڕێکخه‌ری ڕێپێوانه‌کانی مافی مرۆڤ له باکوری فه‌ڕه‌نسا تیایدا ئاماده‌بوون
وه‌پێشوازیه‌کی زۆر گه‌رم ئه‌کراله‌وبڵاوکراوانه‌ی دابه‌ش ئه‌کرا بۆ مه‌به‌ستی
ئاگادارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵک له بارودۆخی په‌نابه‌ران وسیاسه‌تی به‌زۆر
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له چه‌ند وڵاتێکی ئه‌وروپا،شایه‌نی باسه ئه‌م
جۆره ناڕه‌زایه‌تیه ماوه‌ی دووساڵه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وامی هه‌یه‌و
تا ئێستا هۆکارێکی سه‌رکی بووه بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی ده‌یان په‌روه‌نده‌ی
په‌نابه‌ری ، ئه‌وه‌ی جیگه‌ی باسه به‌درێژایی به‌رده‌وام بوونی
مانگانه‌ی ئه‌و ڕێپێوانه هه‌میشه له ناوه‌ڕاستی شار ئه‌نجامدراوه
به‌ڵام بۆ ئه‌م جاره‌و لێره به‌دواوه له‌سه‌ر پێشنیاری نوێنه‌ری
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی بۆ سه‌رجه‌م رێکخراوه‌کانی
تر بڕیاردرا هه‌ر مانگه‌ی له گه‌ڕه‌کێکی شار به‌رده‌وام بێت به‌مه‌به‌ستی
ئاشناکردنی ته‌واوی خه‌ڵک به بارودۆخی په‌نابه‌ران له ئه‌وروپا به‌گشتی
و فه‌ڕه‌نسا به‌تایبه‌ت.
هاوکات نوێنه‌ری فیدراسیۆن به‌ڕیز یوسف کانیمارانی له چاوپێکه‌وتنێکی
ته‌له‌فزیۆنی که‌ناڵی سێی فه‌ڕه‌نسی به‌وردی ئاماژه‌ی به بارودۆخی په‌نابه‌ران
دا له فه‌ڕه‌نساوئه‌وروپا که ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ی داهاتوو کاتژمێر 18:45
په‌خش ده‌کرێت.
ئه‌وه‌ی مایه‌ی خۆشحاڵیه ئه‌وه‌بوو که له‌دوای ڕێپێوانه‌که له
کۆبونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تدا هه‌ریه‌ک له به‌رپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و
کۆمیته‌ی بێ ئه‌وراقه‌کان بڕیاریاندا هاوکاری ته‌واو بن بۆسه‌رخستنی
کاره‌کانی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ونوێنه‌رایه‌تیه‌که‌ی و هه‌موو هه‌وڵێک
بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی فه‌رمی کاری ڕیکخراوه‌یی فیدراسیۆن
له فه‌ڕه‌نسا.
هه‌روا نوینه‌ری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی له‌فه‌ڕه‌نسا سوپاس
وپیزانینی سکرتاریه‌ت و یه‌که‌یه‌که‌ی ئه‌ندامانی فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری
په‌نابه‌رانی عێراقی گه‌یانده به‌شداربووانی ڕیپێوانه‌که‌وداوای به‌رده‌وام
بوونی لێخواستن بۆ ئه‌م ئه‌رکه مرۆڤایه‌تیه.
|