چیتر ناتوانین به شاراوه‌یی بژین!!
دوای نیوه‌ڕۆی 17.1.2009 ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له باکووری فه‌ڕه‌نسا له شاری لیلل به‌سه‌رپه‌رشتی بریجیت پاڤی ڕێکخه‌ری کاروباری په‌نابه‌ران له‌و ڕێکخراوه‌دا له‌مانیفستاسیۆنێکی شێوه‌شانۆگه‌ری که‌م وێنه‌دا له‌ژێر دروشمی(په‌نابه‌ران چیتر ناتوانن به‌شاراوه‌یی بژین) ،که له ناوه‌ڕاستی شار نمایش کراوه‌ک پشتیوانیه‌ک بۆ کاره‌کانی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌ران، که‌تیایدا پشتگیری داوای ڕه‌وای په‌نابه‌رانیان کرد بۆ مانه‌وه‌و نیشته‌جێبوون ومافی کارکردن له‌سه‌ر خاکی فه‌ڕه‌نسا، ناڕه‌زایه‌تیه‌که شێوازێکی تایبه‌تی ونوێی له‌خۆگرتبوو له‌هه‌موو ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی پێشوو، به‌وه‌ی که‌زیاتر شێوازێکی شانۆگه‌ریانه‌بوو و وێنه‌ی ده‌موچاوشاراوه‌یی زیاتر له20 گه‌نج و خێزانی په‌نابه‌ر کرابوو به‌پۆسته‌ر و لافیته‌ی ته‌خته‌و له‌پشتی وێنه‌که‌ش به‌دێڕێک هۆکاری مانه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه نوسرابوو له‌مانه: (من بۆیه فه‌ڕه‌نسام هه‌ڵبژارد بتوانم کاربکه‌م و ژیانێکی تازه‌دروست بکه‌م) له‌پشتی وێنه‌یه‌کی ترا نوسرابوو: (من هاوڵاتیه‌کی ئه‌سڵ مه‌غریبیم له‌فه‌ڕه‌نسا له‌دایک بووم ته‌مه‌نم 28 ساڵه‌خوێندنم ته‌واو کردووه کارم دۆزیوه‌ته‌وه له شوێنی کاره‌که‌م ده‌ڵێن ده‌بێ ناوه‌که‌ت بگۆڕی به‌ناوێکی فه‌ڕه‌نسی ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی باوکم په‌نابه‌ره وا مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن) له پشتی وێنه‌یه‌کیتردا نوسراوه: (من بۆیه ده‌مه‌وێ له‌فه‌ڕه‌نسا بمێنمه‌وه چونکه من وڵاته‌که‌م داگیرکراوه له‌لایه‌ن تورک وعه‌ره‌ب وفارسه‌وه باوه‌ڕیان به‌بوونی کورد نییه، هیچ ناسنامه‌و ڕه‌گه‌ز نامه‌یه‌ک نییه به‌کوردی نووسرابێت، لێره‌ش ئازادی و یه‌کسانی ودادوه‌ری بۆمن نییه!!) ئه‌مانه‌و چه‌ند ووته‌یه‌کی تر که‌کاریگه‌ریه‌کی زۆری له‌سه‌ر هاوڵاتیانی شاره‌که دروست کردبوو. شایه‌نی باسه‌دوای ده‌ستبه‌کاربوونی سه‌رۆک کۆماری ئێستای فه‌ڕه‌نسا وه‌ک وه‌زیری ناوخۆ، پۆلیسی ئه‌و وڵاته ده‌ستی کردووه به‌گرتن و ناردنه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی که داواکانیان ڕه‌تکراوه‌ته‌وه‌و ساڵانه‌زیاتر له25000 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌زۆر ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌کانی خۆیان ده‌کرێنه‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌فه‌ڕه‌نسا به‌بێ کێشه‌یان ده‌زانێت وه‌ک به‌شێکی ئه‌فریقاو مه‌غریب وجه‌زائیر و ووڵاتانی تری عه‌ره‌بی جگه له‌عێراق.
ئه‌م وێنه‌یه دیمه‌نێکی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌یه که ڕۆژی شه‌ممه له‌شێوه‌ی شانۆگه‌ری ده‌ربڕدرا. وێنه‌گرتنی: عه‌بدوڵا سامی
|