٢٠\٥\٢٠١٠
جوانیناسی له
ئاوێنه‌ی ره‌خنه‌وه.
- پڤدانی ده‌بده‌به‌ی
بچووک، به فووی گه‌وره -

غه‌مگین بۆڵی
من هه‌تا ئێستاش له‌به‌ر به‌دگومانی ئه‌ندێشه‌کانم ترسم له نووسین
هه‌یه، ترس له‌وه‌ی نه‌وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم شیاوی نووسین نه‌بێت،
یاخود خستنه‌سه‌رێک نه‌بێت، به‌دگومانم چه‌شنی ژماره سفر له خۆی،
ئاخر هه‌ر گومانه ده‌مانگه‌یه‌نێته وێستگه شه‌نگه‌کانی جوانبینی،
هه‌ر گومانه سه‌راسیمامان ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی له کانیاوی ئه‌و دیوی
شته کان قومێک ئاوی ئاسووده‌گی بخۆینه‌وه، گومان سه‌ره‌تای کرده‌یه‌کی
نوێگه‌رییه، ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌بێ گومان ده‌ژین و ده‌نووسن، وه‌ک
وشه‌یه‌کی قه‌به‌ن له رسته‌یه‌کی ساده‌ی ماناداردا،ئه‌وه گومانه ره‌خنه‌ییه‌کانه
به‌رده‌وامی به‌نووسینه‌کا نت ده‌دا،ئێمه له‌ئه‌ده‌بدا" باشترین "
و"باشتر" مان نییه،ئه‌وه جوایه‌زیی و پێکدادانی ده‌نگه کانه ئه‌وه
در‌و ست ده‌کات ،ئه‌گینا ئه‌وانه‌ی وه‌ها به‌د له‌وه حاڵی بوونه ووه‌هایش
ده‌ورو ژێن ،له چه‌مکی جوایه‌زبوون نه‌گه‌یشتوون،ده‌شێ هه‌موومان
کاریگه‌ری یه‌کترمان به‌سه‌ره‌وه بێت،هه‌ریه‌ک له دید و ره‌هه‌ندێکه‌وه،وه‌لێ
دواجارله‌م کاریگه‌رییه‌ش چوایه‌زی بوونی هه‌یه،وه‌لێ گاریگه‌ری چوایه‌زیمان
به‌سه‌ره‌وه‌یه،بۆیه نووسه‌رگه لێک له‌ترسی ره‌خنه‌ی چوایه‌زبوون
وگاریگه‌رییه‌تی خۆیان به ته‌نافی میژوو،ته‌نافی کلا سیکییه‌وه هه‌ڵده‌واسن،ئه‌گه‌رمێژوو
حه‌ق به‌ده‌ست بێت و گه‌رانه‌وه بێت بۆبه‌ڵگه‌و جوانییه‌کان،ئه‌وا
دواجارئاینده‌یه بریاربه‌ده‌سته ،ده‌شێ بۆئایند،مێژوو بگه‌رێنینه‌وه
،ئه‌ویش بۆپرۆسه‌ی کۆمه‌ککاری،وه‌لێ ناشی ئایند له‌مێژوو بچه‌قێنین،ئه‌گه‌رره‌نگاڵه
له‌ئه‌ده‌بدا بوونی هه‌بێت، ره‌خنه‌یه،ره‌خنه هه‌میشه له‌یانه‌ی ئه‌ده‌به‌وه
پێکی جوانبینی هه‌ڵده‌داو له‌ئاوێنه‌ی فانتازیاوه سه‌یری ده‌قه‌کان ده‌کات
،ناهێڵێت ئایده‌لۆژیاو سیسته‌م و هه‌را و زه‌نای یانه‌که کاری
تێبکات،ره‌خنه‌گر رقی له‌دڵ نییه، به‌ر له خوێندنه‌وه بریارنادات
،ره‌خنه راناکێشێته نێو ده‌قه‌کانه‌وه ،به‌ڵکو ئه‌وه ده‌قه ره‌خنه
و ره‌خنه‌گر به‌دوای خۆیدا په‌لکێش ده‌کات. ئاخرچه‌مکی رۆشنبیرییه‌ت و
سیاسه‌ت،پێکه‌وه ئاڵۆزکابن ،قه‌ڵه‌مه‌کانیش رۆڵی تڤه‌نگ
ده‌بینن،ره‌خنه‌گر ناتوانێت ده‌نگێکی نه‌مردروست بکات ،به‌ڵکو ده‌بێته
به‌رێوه‌به‌رو رێنیشانده‌ری،ئه‌وانه‌ی وه‌ها له‌سه‌ریه‌کترده‌نووسن و
کۆتری خه‌یاڵیان ده‌فرێنن،ده‌بێت چاوه‌رێی نیشتنه‌وه‌ی کۆتره‌کانیان
بکه‌ن،ناشێ ئه‌وانه‌ی که‌وا به‌گه‌وره ناوزه‌ند کراون ،وه‌ها بن ،چۆن
ده‌نگگه‌لێک ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه گه‌وره بوونه ،چونکه ده‌وروبه‌ره
کانیان بچوکبوونه،یاخود سیسته‌مێک له‌سیسته‌مه گه‌نده‌ڵییه‌کان به‌وێی
گه‌یاندوون، بارودۆخی کوردستان زۆرئه‌دیبی په‌لکیشی نێو حیزب
کردوجوانییه‌کانی له‌باربرد،ئه‌وه‌ی جێگای هه‌لوه‌سته‌یه ،ئه‌وه‌یه
که ئه‌دیبگه‌لێک هه‌نووکه‌ش هه‌ربه‌رده‌وامن وبه‌هه‌مان نه‌فه‌س کارده‌که‌ن
و بیرده‌که‌وه ،بیرکردنه‌وه‌یه‌ک بارگاوی به سیاسه‌تی حیزب ،ئه‌م ره‌وته
درێژبۆته‌وه‌وبه‌رده‌وامی هه‌بووه تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی که‌وا ناوه‌نده‌کانی
رۆشنبیرییه‌ت و بلاوکراوه‌کان پربن له نووسه‌ری کۆپی حیزب و قونکه ئه‌دیب
،نه‌وه‌ی تازه‌ش بۆته قوربانی ئه‌م که‌لتووره ،ئاخر هه‌ر ئه‌و قونکه
شاعیرانه‌ن که‌وا به تازه‌نووسه‌کان ده‌ڵێن " له‌سه‌رمان بنووسن" ،یاخود"
دیمانه‌مان له‌گه‌ڵ سازبکه‌ن"،بۆیه ناشێ ره‌خنه‌ش ئه‌و بوونه‌ی هه‌بێت
له لایان ،چۆن ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌و ئه‌قڵ کزه، ئاخر قونکه نووسه‌رێکی
هه‌شتا ساڵه له شه‌وی ئه‌نگوسته‌چاوییدا به پای په‌تی به باخچه‌کانی
ریالیزمدا تێبپه‌رێت و بۆنی سوریالیزم گێژی بکات ،ئێمه‌ی نه‌وه‌ی نوێ
چاوه‌رێی چی له‌مه بکه‌ین ،بۆیه‌هه‌ناسه کانی ره‌خنه کاری له ناوچه‌و
شارچییه‌تی و گروپچییه‌تی قه‌تیسماوه،ره‌خنه‌ی جوانناسی ،وه‌ک ئه‌و ره‌شه‌بایه
وایه که هه‌ڵیکرد ئه‌وه‌ی بکه‌وێته پێشی کاری خۆی له‌گه‌ڵ ده‌کات ،؟ئه‌وه‌ی
وه‌زنی سووک بێت هه‌ڵی ده‌گریت بۆئاسمان ،ئه‌وه‌یش وه‌زنی گران بێت له
شوێنی خۆی ده‌یهێڵێته‌وه،ره‌شه‌بای ره‌خنه ناوه‌ستێت له‌به‌رده‌م هیچ
شار و ولات و سیسته‌مێک، ئاخر ئه‌گه‌ر دره‌ختێک به‌رهه‌می جوان و به‌که‌ڵکی
نه‌بێت ،جگه له‌برین ،بۆچیترباشه ؟
ئه‌وانه‌ی به‌سه‌ر کێوی بیروبۆچوونه‌کانیاندا به‌بالای ده‌قه‌کانا هه‌ڵده‌زنێن
و چه‌شنی شه‌مه‌نده‌فه‌رێک له‌رێره‌وه که لاده‌ده‌ن ،ناشێ له‌وه‌دڵگرانبن
که‌وا ره‌خنه‌گرێک ئاگاداری ده‌کاته‌وه ،ئه‌وه ئاساییه که‌وا نووسه‌رێک
دوای سالانێک خۆ سه‌رقاڵ کردن تووشی خۆجوینه‌وه و ته‌مبه‌ڵی له‌بیرکردنه‌وه‌بێت
و بنووسێکی تازه ره‌خنه‌ی لێ بگرێت ،مومکینه له‌هه‌موو شتێکدا گه‌وره‌و
بچوکی هه‌بێت ،وه‌لێ له‌ئه‌ده‌بدا گه‌وره‌و بچوکی نییه،ئه‌وه
خۆماندووکردن و قوربانی دان و خۆێندنه‌وه‌و خۆخوێندنه‌وه‌و کرده‌کانی
تری نووسینه که‌دواجار بریار ده‌ده‌ن ،کرده‌ی نووسین ته‌واو کرده‌یه‌کی
پرنه خۆشییه ،هه‌ندێک له‌هه‌ندێکی ترخراپترتوشی ئه‌م نه‌خۆشییه
بوونه ،ئه‌وانه ئه‌و نووسه‌رانه‌ن که‌دوای ساڵانێک خۆسه‌رقاڵکردن به‌نووسین
دواجار ده‌ست له‌نووسین هه‌ڵده‌گرن و وازدێنن ،زۆرجاربێ ده‌نگی و نه‌نووسین
خۆی له خۆیدا جوانییه بۆنووسه‌رو ئه‌زموونه‌که‌ی ،وه‌لێ ده‌ست هه‌ڵگرتن
له‌نووسین له‌ترسی ره‌خنه ئه‌وه ئه‌و په‌ری بێ مه‌عریفه‌ییه ،ئاخر
ره‌خنه گرله‌هیچ کانیاوێک ئاو ناخواته‌وه که‌وا شیاوی خواردنه‌وه نه‌بێت،ئه‌و
ره‌خنه‌یه‌ی ته‌نیا مه‌به‌ستی خاوه‌نی به‌رهه‌مه‌که‌یه ،نه‌وه‌ک به‌رهه‌مه‌که
،ئه‌وه به‌رله‌بلاو بوونه‌وه‌ی ره‌خنه‌که ،خۆی مردووه،ره‌خنه ی
جوانبینی هه‌میشه له‌هه‌رزه‌مه‌نێکدا بێت ئه‌و هێزه موگناتیزییه‌ی که‌وا
له‌نێویدایه له‌ده‌ستی نادات و قۆنا غ و زه‌مه‌نه‌کان تێده‌په‌رێنێت،ره‌خنه
گر نه‌پێویستی به‌وه‌یه خۆی له‌سێبه‌ری حیزبێکه‌وه مه‌لاش بدا ،نه
پێویستی به‌وه‌یه له‌نووسه‌رگه‌لێکی دژبه‌ئایدیاو حیز ب له‌بۆسه‌دابێت،(حه‌مه
سه‌عید حه‌سه‌ن)که‌گوایه ره‌خنه گری جددی کوردییه،هه‌میشه بۆ(شێرکۆ
بێکه‌س)له بۆسه‌دابووه،ئاخرئه‌گه‌ربریاربێ ره‌خنه گری پۆست
مۆدێرنمان بۆنووسه‌رگه‌لێک له بۆسه‌دابێ ،ره‌خنه‌گری جددیمان له کوێ
بوو؟(حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)لافی ئه‌وه لێده‌دات به‌پاداشتی نووسینه‌کانی
ژیان ده‌گوزه‌رێنێ(1)، کامه نووسه‌ری کورد هه‌یه له رێگه‌ی نووسینه‌کانیه‌وه
بتوانێت ژیان بگوزه‌رێنێت،تۆکه له رۆژنامه‌یه‌کدا به‌گۆشه‌یه‌کی هه‌فتانه‌و
پاشکۆیه‌که‌ی پاداشتت سێ هه‌زارملیۆن دیناربێ ومنێکی گه‌نجیش به
چوارسه‌د هه‌زاردینارقبوڵ نه‌کرێم که هه‌م هه‌واڵ و هه‌م دیمانه‌و هه‌میش
وتاریی تێدابڵاو بکه‌مه‌وه،ناشێ ئه‌وه مومکین بێ که‌وا مووی ماسته‌که
نادیاربێ!،ناشێ ئه‌وه فه‌راهه‌م بکه‌ن که‌وا (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)پێنووسه‌که‌ی
رۆڵی چه‌ک ده‌گێرێت و په‌یڤه‌کانیشی فیشه‌ک، ناوبرا له‌وتارگه‌لێکدا
ئاماژه به‌زمانی زبر‌و ئێشکاله‌کانی ده‌کات،بێئا گاله‌وه‌ی که‌وا خۆی
پێشه‌نگه ،ئاخرکه‌سێ ده‌ستی ئایدیا کانی نه‌گاته دره‌ختی داهێنان
ناچاره به‌ردی تیبگرێت ،بێباک له‌وه‌ی ،ئه‌وه نه‌مری نووسین و ته‌مه‌ن
درێژیه‌که‌ییه‌تی که‌وا به‌رده‌وامبوون و ته‌مه‌ندرێژی به خودی نووسه‌رده‌به‌خشێت
.ناوبراو له وتارێکدا ئاوێنه‌ی رووی لێکچواندن ده‌خاته رووی وته‌یه‌کی
(فروغ فه‌روخزاد) که‌وته‌یه‌کی فه‌روغ وه‌هایه"هه‌ندێک که‌س ده‌ناسم
که ره‌فتاری رۆژانه‌یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به شیعرییانه‌وه‌نییه،واته
ته‌نیا ئه‌وکاتانه شاعیرن که شیعرده‌نووسن "(2)،بۆچوونه‌که‌ی (حه‌مه
سه‌عید حه‌سه‌ن)یش وه‌هایه"بروام به‌وانه نییه که سه‌روه‌ختی
نووسینی شیعرله‌شاعیرده‌چن و له ژیانی رۆژانه دا هیچ له‌گه‌ڵ
شیعرکۆیان ناکاته‌وه"(3)،له لێکۆلێنه‌وه‌یه‌کدا که له‌سه‌رشیعره‌کانی
(نیگارنادر)ی کردووه ،نووسیویه‌تی"(بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌ونیته به‌من
بچێ،ده‌ئه‌مجاره‌ش کراسه‌که‌م هه‌ڵده‌وه)!دوا کتێبی (نیگارنادر)ه"(4)،وه‌لێ
له‌راستیدا ناوی کتێبه‌که(بۆئه‌وه‌ی هه‌رچی هه‌ته‌و نیته به‌من بچێ
ده‌ئه‌مجاره‌ش)،ره‌خنه‌گرێکی پۆست مۆدێرن بێت و شرۆڤه له‌سه‌رکتێبێک
بکات و نه زانێت ناوی ته‌واوی کتێبه‌که چییه؟ده‌بێت چاوه‌رێی ئه‌وه‌شی
لێ بکه‌ین که‌وا (هه‌ڵکه‌وت زاهیر) به‌عه‌ره‌بیکردنی گۆرانی کوردی بکات
و ئه‌م ره‌خنه‌گره پۆست مۆدێرنه‌ش له‌ئاستیدا نه‌قه نه‌کات،که‌چی له‌به‌رامبه‌رگۆرانی
بێژێکی لاوی وه‌ک (گۆران ساڵح) دا له تاکه وشه‌یه‌ک خۆش نه‌بێت،ئاخرمه‌ترسیدارترن
دوزی نێو ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه که‌وا نووسیاره‌کان رۆڵی کادیرێکی چالاکی
حیزبی بگێرن،تۆبڵیی جوایه‌زی له‌وه‌دا چی بێ که‌واچاپکردنی کتێبی نووسه‌ران
سره‌ی چه‌نده‌ها مانگ بێت و چاپکردنی کتێبی (حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن)یش
له مانگێک تێنه‌په‌رێت،ئاخۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که هه‌تا ئێستاش به
(کییا)هاتوچۆده‌که‌ن و کرێچین ،مافی ئه‌وه‌یان نییه (مۆنیکا)یان هه‌بێ
و له(شیراتۆن)دا بژین؟،ناشێ (نیتچه)هه‌ڵه‌ی کردبێ کاتێ ده‌نووسێ"له‌نێوان
نووسراوه‌کاندا ته‌نیا ئه‌وه‌م خۆشده‌وێ ،که مرۆڤێک به‌خوێنی خۆی
نووسیبێتی"،مومکینه ده‌ربرێنی وشه ده‌ربرینێکی ته‌واو مرۆیی بێ ،وه‌لێ
مومکین نییه وێژه‌ش وه‌ها ته‌فسیربکرێت،بۆیه من پێم وایه نووسینه‌کانی
(حه‌مه سه‌عیدحه‌سه‌ن)له‌م چه‌ند خاڵه‌دا نیچرالیزمی نووسین و
سپێلنێزمی بۆده‌ق و چۆنیه‌تی فۆرمالیسته‌کانی ئایدیاومیتۆلۆژیه‌تی
خودوئیشکالیه‌تی نووسیندا ده‌خولێنه‌وه.
* ره‌فزکردنه‌وه‌ی ئه‌و نووسینانه‌ی که‌وا له‌سێبه‌ری ئایده‌لۆژیاو
ئاوه‌زه هه‌ستپێکراوه‌کانیدا،جوایه‌ز ده‌که‌ونه‌وه.که‌ئه‌مه مافێکی
سه‌ره‌تایی هه‌موو نووسه‌رێکه.
* لکه‌دارکردنی تایبه‌تمه‌ندی نووسه‌ربه زمانی زبر.
* کردنه‌وه‌ی کۆده‌نهێنییه‌کانی خودی نووسه‌رله پشت نووسینه‌وه‌و
چوونه نێوی،که‌ئه‌مه ئه‌رکی ره‌خنه گرنییه.
* خۆجوینه‌وه و دووباره کردنه‌وه‌ی باگراوندو بۆچوونه‌کانی پێشووتری
له‌وتاره‌کانیدا .
* داهێنانی پرچی بۆچوونگه‌لێک له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌ی وته‌و بۆچوونی
بیرمه‌دانی بیانی.
* پڤدانی ده‌بده‌به ی بچووک ،به فووی گه‌ووره.
* ره‌چاو کردنی ئایده لۆژیا له نووسیندا که ئه‌مه گه‌وره ترن
گرفتی نێو نووسینه‌کانیه‌تی .
* وه‌رگرتنی بونیادگه‌ری وه‌ک میتۆدێکی یه‌ک لایه‌نه.
* داپۆشینی په‌یکه‌ری نووسین به پۆشاکی زمان.
ئه‌گه‌رزمان پۆشاکی نووسین بێ، فانتازیاش هه‌ڵزنانه
به رووی په‌یڤه‌وه،
جورئه‌تیش سه‌رکه‌وتنه له پلیکانه‌کانی هه‌ڵه‌مووتی نووسیندا،
بونیادی ره‌خنه سازی زێترمیتۆدێکی شیکارییه،
له بواره جوایه‌زه‌کانی مه‌عریفه‌دا کاریکردووه‌و
به‌رده‌وامه، ره‌خنه رێگه‌یه‌که بۆچوونه
نێو ئه‌و رێگایه‌ی که ده‌شێ رێگای ئایدیا‌و میتۆدی فره‌لایه‌ن و چه‌ندین
ئاراسته‌ی جوایه‌زی هه‌بێت، ئه‌وه ره‌خنه‌ی جوانه که‌وا خودی ده‌قنووسه‌که
تووشی به‌دگومانی ده‌کا و به‌نێو ئاید یاو بۆچوونه‌کانیا رۆده‌نێت و ده‌گاته‌وه
خودێکی نوێتر، له‌و مه‌جاله به‌ولاوه ئێمه ره‌خنه گرێکمان نییه ،ره‌خنه‌گربێت
،کێ له‌ئێمه به‌وه‌ی زانیوه ده‌قنووسێک له‌کاتی ره‌خنه لێ گرتن
سوپاسی ره‌خنه گره‌که‌ی کردبێت،ئه‌و ته‌رزه ره‌خنه‌یه که‌وا بوونیشی
هه‌یه له‌م گێژاوه ون بووه،کاتێک له‌هه‌ر ولاتێک پیره‌کان رێگربن له‌به‌رده‌م
گه‌نجه‌کاندا ترسی ئه‌وه‌ت هه‌بێت و نه‌هێڵیت سێبه‌رهیچ لایه‌نێک بگاته
سه‌رت ،هه‌میشه دووره په‌رێز به لێیان،ئاخر ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌درێژایی
مێژوو بوونیان هه‌یه‌و له‌م نێوه‌نده‌دا پێگه‌یان به‌رزه،نامومکین
نییه ،له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخ و ده‌سه‌لاتێکدا بژین، نووسه‌ری راسته‌قینه
جگه له‌وه‌ی که‌وا گه‌ره‌کیه‌تی یاخییه،
له‌به‌رده‌م هیچ رژێمێکدا چۆک دانانێت .
______________________________________________
سه‌رچاوه و
په‌راوێزه‌کان:
(1)له په‌یڤیندا بۆ رووی تۆوله هه‌یڤدا بۆخۆم
ده‌گه‌رێم. حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن-ده‌زگای ئاراس،هه‌ولێر - چاپی یه‌که‌م2010،ژماره(938)-ل
94.
(2)مه‌رگی من رۆژێک(فروغ فه‌روخزاد).مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی - بڵاو
کراوه‌کانی پاشکۆی ره‌خنه‌ی چاو‌دێر-چاپی یه‌که‌م2008،ژماره(9).
(3)رۆژنامه‌ی هه‌ولێر - ژماره (749)ی31ی ئاداری 2010ی زایینی - ل 16.
(4)بروانه سه‌رچاوه‌ی یه‌که‌م - ل 40.
ماڵپه‌ڕی غه‌مگین بۆڵی
|