په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

بڕیارى ئەنجومەنى حوکم بۆ دیاریکردنى (رۆژى ژنانى عێراق).


نەجیبە مەحمود  


بەراى من لە ئیستاى عیراق دا کیشەى ئافرەتان زۆر لەوە زیاتر و گەورەترە کە ئەنجومەنى حوکم بیر بکاتەوە لە دانانى چارەسەریکى واقعیانە و زانستیانە کە لەگەل سەردەم بگونجیت بۆ نموونە -نەبوونى نوینەرى ژنان لە نوسینى دەستور ، نەبونى یاسایەکى پیشکەوتنخوازانە کە ببیتە پالپشت بۆ بەرەو پیشبردنى مەسەلەى ژنان ،نەبوونى ژن لە سەرکردایەتى ئەو حزبانەى کە ئیستا لە ئەنجومەنى حوکمن ، نەبوونى نوینەری راستەقینەى ژن لە ئەنجومەنى حوکم ،کە لایەنى کەم ئاگادارى هەبیت لە کیشەکان وبآ مافییەکانى ژنان ،بە راى من ئەمانە گرنگترن قسەو باسیان لە سەر بکریت وەک هەنگاویکى سەرەتایی، نەک دیارى کردنى رۆژى ژنانى عیراق ،کە ژنیش خۆى بەشدارى بەشدارى نەکردبیت لە دیارى کردنى و لەسەر بنەماى (سۆز و ئاین ومەزهەب ونەتەوەیى وتایەفەگەرى ) دیارى بکریت ماناى ئەوەش نییە لاى من دیارى کردنى رۆژ گرنگى خۆى نییە نەخیر ن بەلام ئەم جۆرە بیر کردنەوانە یاخود بریارانە کە بەزۆر ئەسەپیندریت بە سەر گەل دا لەگەل بنەماکانى ئازادى ودیموکراسیەت ناکۆکە ، لەگەل بارودۆخى ئیستاى عیراق ناکۆکە ، کە ئەبیتە ئەبیتە هۆى پیشیل کردنى مافەکانى سەرجەم چین وتویژ وئاین ومەزهەب نونەتەوەکانى تر کە ئەوانیش بۆ خۆیان رۆژى خۆیان هەیە کە قودسیەتى خۆى هەیە ئەگەر باس لە (فاتمەى زهرا ) بکەین وەک ئافرتیک ئایا ئافرەتانى ئیمە کەمتر نەبون لەو جۆرە ستەمەى بەسەر ئافرەتانى ولاتى ئیمە دا هاتووە .کە سەدان ئافرەتمان هەیە کە قوربانى داوە وناخۆشى وناهەموارى زۆرى بینیوە ن زۆریکى وامان هەیە کە زۆریکى وامان هەیە کە ناکریت باس لە ئازارو ئەشکەنجەکانیان بکریت کەچیان پآ کراوە ، ئەگەر هەریەکە لەو ئافرەتانە باس لە خۆیان بکەن کە رۆژى گرتن و فرۆشتنیان ، چیرۆک ورۆمانیک بیت بۆ خۆى ، زۆر لەو ئافرەتانەمان هەیە ، کە ئیمە شانازیان پیوە بکەین وەک (عایدە یاسین ولیلا قاسم ، لەیلا زانا )کەتا ئیستا لە زیندانەکانى وولاتى تورکیا بەند کراوە ،ئەمرۆ زۆریکمان هەیە کە لە خۆ بردوو شایستەى ئەوە بن کە بکرینە جیگەى ستایش و پیاهەلدان ، بەلام ئەمرۆ سەردەمیکى زۆر جیاوازترە و سەردەمى بەسەر چووە . ئەوەى رۆیشت لەسەردەمی خۆیدا جیگەیەکى دیار بوو ، بەلام ئەمرۆ ئەو سەردەمەیە کەباس لە ژیان وگوزەرانیکى نزیک بکەین ، بۆ ئەوەى رۆلى ئەم ئافرەتانەى ئیستا نەچیتە پەراویزەوە ، جگە لەوە ئەکەر سەیرى پیکهاتەى ئەنجومەنى حوکم بکەین لە گەل ئەو بریارە ،ئەتوانین بلین ئەو کلتورە داسەپاندنى ئەو تاک رەوییەى کە لە ناخماندا رواوە دەرباز بون لى ئاسان نییە ،ئەگەر نا لە رووى ئازادى و دیموکراتیەتەوە دورە لە خواستى گەل بەگشتى و ئافرەتان بە تایبەتى .لە کاتیکدا گەلى عیراق یاخود ئافرەتانى عیراق لە دواى ئەو هەموو زولم وستەمە چاوەروانى ئەوە بوون کە کۆمەلگاى مەدەنى بەتایبەت ئەگەر سەیرى عیراق بکەین بریتییە لە فرە نەتەوە و مەزهەب وئا ین ورەنگ جیاواز ،بۆیە پیویستە دەرکردنى هەر بریاریک بەتایبەت لەسەر ئافرەتان پیویستە ئافرەتان خۆیان بەشدارى تیدا بکەن ،بە هەموو کەموو کوریە کەوە جیگەى خۆشحالى بوو کە (3) ئاقرەت ئەندامى ئەنجومەنى حوکم بوون کە ئیستا دووانن ،بەلام بەمەرجیک وەک ژن بیربکاتەوە نەک تەنها دیکۆربیت و یاخود( تنفیز ) کەرى بریارى پیاوەکان بیت .


بەبێ بەرژەوەندییە تایبەتەکانى ئافرەتان رەچاو بگەن ،یاخود دیارى کردنى رۆژیکى وا هیچ نەبیت ئەبآ وەرچەرخانیک بیت لە ژیانى ئافرەتاندا .


بۆ نموونە دیارى کردنى رۆژى 8مارس کە رۆژیکى جیهانییە ،لە سیستمى نیو دەولەتیدا دانى پیانراوە کەلە سەر بنەماى ( نارەزایەتى لە دژى جیاکارى ) دەست نیشان کراوە ،ژنان خۆیان بەشدارییان تیدا کردووە وە لە کۆتایى دا ماوە بلیم بۆ ئەوەى کۆمەلگاى ئیمەش سیماى کۆمەلگایەکى مۆدرینى هەبیت یاخود وەرى بگریت پیویستە دین ودەولەت وەک دوو شتى جیا سەیر بکرێ ، وەریز لە تایبەتمەندیەکانى هەموو چین و توویژیک پیرۆزیەکى خەلکى بگیریت و را جیاوازەکان و پیکەوە ژیان قبول بکریت بە تایبەت ئیستا کە لە هەموو کاتیککدا هەل ومەرج زیاتر لە بارەو ئەو دیکتاتۆرەى کە پیشتر استغلالى دینى ئەکرد ،لە ژیر ناوى ئالاى( اللە واکبر) کەمتەرخەمى نەکرد لە بەرامبەر چەوساندنەوەىهەموو چین وتویژ و مزهەب نەتەوە وتایفە وحزبەکان نکە هەمووى زولم لى کراوى دەستى یەک دکتاتۆر بووین ،بۆیە پیویستە لە بەرامبەر بەرژەوەندییە گشتییەکاندا یەک راویەک هەلویست بین بیر لە بەرز راگرتنى هەستى مرۆفایەتى بکەینەوە ، نەک هەل قۆستنەوە بۆ بەرژەوەندییە تایبەتیەکان .

___________________________
ئەم بابەتە لە رۆژنامەى پیگەى ژمارەى (5 ) 9/2/2004 دووشەمە بلاوکراوەتەوە.

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


با توندوتیژیی لە دژى ئافرەتان کۆتایى پێ بێ.

 


توند وتیژى بۆتە دیاردەیەکى قیزەوەن و زەق کە لە سەرتاپاى جیهان پیادە دەکرآ و ،رۆژ نییە ئافرەت لى نەدرێ یاخود تیرۆر نەکرێ، یان زولم وزۆرى لە بەرامبەر ئەنجام نەدریت کە ئەویش لە ناو چەندین چوار چیوە و شیواز و بروو بیانوى جۆراو جۆر دا بەر جەستە دەبێ.


توند وتیژى ئەو بازنە بەتالەیە کە تیایدا ئافرەت بە بآهودەیى دەسوریتەوە و بەبآ ئەوەى پەنجەرەیەک بکریتەوە بۆ هەناسەدانى یان تروسکاییەک لە سەربەستى هەبیت بۆ شکاندنى ئەو کۆت و زنجیرەى کە لە دیر زەمانەوە دەست وپیى پیوە بەستراوەتەوە . ئەوەى کە کارەساتە رادەى توندوتیژى زیاتر لە کۆمەلگا دواکەوتوەکاندا بەر بلاوە کە کوردستانیش یەکیکە لەو کۆمەلگایە . ئەمەش دەگەریتەوە بۆ ئەو کەلتورە دواکەوتوەى کە بۆمان جآ ماوە وتوندوتیژى چەندین بەشى لە خۆ گرتووە و ئەمانە یەکیکن لەو بەشانە:


1-توندوتیژى جەستەیى ، دەروونى ، یاسایى ،کۆمەلایەتى ،ئابورى ، سیاسى .کە جەستەیى برتییە لە لیدان ، ئەتک کردن بە ماناى برینى بەشیک لە جەستە وەک خەتەنە کردن ، لووت برین ، دەستدریژى کردنە سەر بە ماناى (اختێاب) کردن .


2-دەروونى کۆمەلایەتى ،سووکایەتى پیکردن جیاکارى نیوان ژن وپیاو ،دانانى بەپلەى دوو،نەبوونى مافە سەرەتا ییەکان وەک پیکهینانى ژیانى هاوسەریتى ، یاخود رەتکردنەوەى بە شوودانى بەبآ رەزامەندى خۆى لە لایەن کەس وکارى ، یان لە بەدیلى خویندن بە سولحى عەشایەرى وەرگرتنى شیربایى ، تالۆق کردن ، ژن بە ژن ، گەورە بە بچوک ......هتد.


3-لە رووى یاسایى ، گەر سەیرى یاسا بکەین هەر لە میراتى ،فرە ژنى ، شاهیدى ، مارەیى ، هاوسەرى، جیابوونەوە ، ئەمانە بوونەتە پالپشت بۆ ئەو جیا کارییە بۆ دانانى ئافرەت بە پلە دوو ، نەبوونى متمانەى کۆمەل بە ئافرەتان .


لە رووى ئابوورى ، ئافرەت کار بکات و کار نەکات وەک یەک دەچەوسینریتەوە لە کاتیکدا کارکردنى ئافرەت بەشداریکردنە لە دابینکردنى بژیوى رۆژانە دا بەشیکى گرنگە لە بوارەکانى ژیان کە سەرچاوەى پاشکۆیى و چەوسانەوەى لە لایەن کۆمەلگا بەشیکى زۆرى دەکەریتەوە بۆ نەبوونى ئابوورییەکى سەربەخۆ بۆ چەسپاندنى کەسیتى خۆى لە ژیانى خیزان وکۆمەلگا دا ، سەرەراى ئەوەى ئافرەتان لە هەموو بوارەکانى ژیاندا بەشدارى دەکەن و رۆلى بەرچاویان هەیە بەلکو لە رووى مووچەکەشدا یەکسان نین ، لە ناو خیزانە کەشدا هیچ حیسابیک بۆ ماندوبوونە کەى ناکرآ بەلکو ئەرکى سەرشانى قورستر کراوە .


1
هەموو ئەمانە بوونەتە هۆى ئەوەى کە ئافرەتان لە ژیانى هاوسەرایەتییاندا هەست بەو پەراویزییە وپلە دووییە بکەن وهەست بکەن کە لە ناو خیزانەکانیاندا دەست بەسەرن هەست وتواناکانیاندا دەگرن و ریگە نادەن بە ئازادى راى خۆیان دەر ببرن ، بۆیە بآ متمانە ئەبن بە خۆیان و بە بوونیان وبە ژیانیان .


4- لەرووى سیاسیەوە،کیشەى ئافرەتان لەم بوارەدا زۆر گەورەترە کە ئافرەتان لەسەر بیروراى جیاوازى سیاسى دەچەوسیندرینەوە.و( توندوتیژییان لە بەرامبەر ئەنجام ئەدرێ )،یاخود بآ کار دەکرین ، جگە لەوەى تووشى ململانیآ زۆر دەبن چ لە رووى هەلبژاردنى بۆ ناوەندەکانى بریاردان وچ لە رووى دانەنانى ئەو نرخ و بەهایە بۆ کارەکانیان .


بەهۆى ناتەواوى رۆلى یاسا لە ولاتى ئیمەدا ، یاسایەک پەیرەو دەکرێ کە ئەویش پاشماوەى یاسای خیلە و هەر ئەویش بریار لەسەر دیاریکردنى چارەنووسى تاکەکانى کۆمەل دەدات . ئەمەش لە ریگەى کۆکردنەوەى ئەو ئابوونەى مانگانە لەو مالانەى کە خۆیان بەو خیلە دەزانن ولە دواییدا ئاگرەکەى پآ خۆش دەکرآ وئافرەت تیایدا دەبیتە قۆچى قوربانى ئەو بارودۆخە ، ئەمەش بۆ خۆى هاندان وریگەپیدانى سەرەک عەشیرەتەکانە لە لایەن حکومەتەوە بۆ نەگەرانەوە بۆ یاسا و کار پێ نەکردنیان.


-لەولاتە پیشکەوتووەکاندا راگەیاندن و دادگا دەسەلاتى چوارەمە بەلام لاى ئیمە ئەو بایەخەى پێ نادرێ و وەک پیویست حیساب بۆ ئەوم دەسەلاتە ناکرآ . گەر یاسا دەسەلاتى خۆى هەبیت و مافى مرۆف بوونى هەبیت و پاریزراو بیت وچەند هەنگاویک بنرآ بە دلنیاییەوە ئافرەتان زۆرتر ئاشنا دەبن بە ما فە کانیان ، وچەسپاندنى دیمکراسییەت سنور دانانە بۆ توندوتیژى کە نەبوونى هوشیارى پەیوەندى هەیە بە بەکار هینانى دیموکراسییەت وەک مافى ئافرەت ، ئازادى بیروراى جیاواز .


ئەگەر بارودۆخ ئاوا بیت لە کۆمەلگاى خۆماندا ئەبێ چۆن پیناسەى بارودۆخى ئافرەتان بکەین کە لەم قۆناغەدا هەمووشتەکان بە پیرۆز راگرین بە بیانووى ئەوەى یەکیک لەو شتانەى کە رەوشتى کۆمەلگاى پیوە بەندە ئافرەتە ، بۆیە لە ناو خیزانەکاندا ئاوا مامەلە لەگەل ئافرەتاندا دەکرآ ئەگەر بچوکترین ووشەى بەرامبەر بووتریت جا راست بیت یان نا ئەوا ئەبێ سزاى خۆى وەربگرێ و بە دلنیاییەوە سزاکەش یان ئەتک کردنە وەک لوت وگوێ برین دوا پلەى سزا کە تیرۆر کردنە ،و هەموو ئەمانەش بە پیرۆزى خیزان دادەنرآ و ناهیلدرآ لە سنوورى خیزان دەربچیت ، تا یاسا بە دواى دابچیت ، بۆیە گەر بچوکترین پیرۆزى لە دەست بدات رووبەرووى گەورە ترین توندوتیژى دەبیتەوە .


2
یاسا وداب ونەریتیش بۆتە پالپشت بۆ ئەنجامدانى ئەو زولم و زۆرە ،وهەر بەردەوامیش دەبیت تا رۆشنبیرییەکى وا سەر هەلنەدات کە ریز لە کەسیتى مرۆف بگریت و، ئەم دیاردەیەش پیویستى بە گۆرانکارییەکى بنەرەتى هەیە لەو بیر و بۆچونانەى کە ئیستا باون ،بۆ ئەمەش ئەرکى گەورە دەکەویتە ئەستۆى ریکخراوەکان ،لایەنە سیاسیەکان ،کەسانى ،رۆشنبیر،رۆلى دەسەلات ویاسا بۆ هۆشیارکردنەوەى جەماوەر ،جا چ لەرووى نوسین ،راگەیاندنەکان ، میزگرد ،کۆر وکۆبونەوە ،پەروەردە کردن لە ریگەى قوتابخانەکان کە ببنە پالپشت بۆ هەول و خەباتى ئافرەتان هەروەها پآ داگرتن لە جآ بەجآ کردنى بریارى (59)لە کوردستاندا بۆ بەرجەستە بوونى مافە کانى ئافرەتان ویەکسان بوونیان لە ئەرک ومافەکانیاندا .

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


خۆسوتاندنى ئافرەت و هۆکارەکانى.


 


گەر هەفتانە سەیرى لاپەرەکانى رۆژنامەکان بکەین ئەبینین پیتەکانى رۆژنامەکان خەریکن گر دەگرن بە هۆى بلاوکرنەوەى چەند هەوالیک لەسەر خۆسوتاندنى ئافرەتان ئەویش هۆکانى زۆرن بەلام گەورەترینیان نەبوونى گویگریکى راستەقینەیە بۆ کەمکردنەوەى خەمەکان،لە سایەى ئەم سیستمە چەوسینەرەدا گەر کۆمەلگە وخیزانە کان بیانەوآ حوکمى کوشتن بەسەر ئافرەتاندا بدەن ئەوە ژیانیکى ئەوەندە سەخت ونالەبار ودواکەوتوویى بۆ دروست ئەکەن چونکە زۆربەى زۆرى ئافرەتانمان زیندانى کراون کە ئیتر ئەو ئافرتە سادەوساکارانە تەنها مامەلە لەگەل شتە ساکارەکانى ناو مال دا ئەکەن و بۆیان نییە پەنجەرەیەک بکەنەوە ژیان لە دەرەوەى خۆیاندا ببینن کاتیکیش گۆشەگیر دەبن ناخیان لى دەبیتە دۆزەخ ونازانن چیبکەن وپەنا بۆ کوآ بەرن بۆیە وردە وردە بروایان بە خۆیان وبە ژیان نامینآ وتوشى چەندین نەخۆشى ئەبن وەک خەمۆکى رارایى شیزۆفرینیا ........هد.


پەردەیەکى رەش چاوەکانیان دادەپۆشآ تاقە چەکیشیان هەر خۆ خواردنەوەو گرگرتن وهەلچوون و نائارامى دەبیت ولە هەموو لایەکیش دەمکوت دەکرین بۆیە رەشبین ونا ئومید دەبن بەرامبەر بە ژیان وهیچ تروسکاییەک شک نابەن بریار ئەدەن خۆیان بە دەستى خۆیان تۆلە لە کۆمەل و خیزان و دەوروبەریان بستینن و فشار بخەنە سەر کۆمەلگە و نارەزایى دەربرن ، بە گربەردا نە جەستەى خۆیان و کۆتایى هینان بە ژیانیان کە گر ئەگرن وئیسکوپرووسکیان دەبیتە خەلوز بەبآ ئەوەى چاوەریى رزگار کەریک بن کە رۆژیک لە رۆژان دەرگاکانیان لى بخریتە سەر پشت وبە بآ دەنگى گیان لە دەست ئەدەن و بە خۆیان نالین بۆچى وامان لە خۆمان کرد وچەندین مالویران ئەبن و چەندین مندال بآ دایک ئەبن وچەندین دایک کۆیر ئەبن کەچى لە لایەکى تریشەوە رەورەوەى ژیان هەر لە گەردایە و ئەلبومەکانیش بۆ یادگارى پر دەبن ،بۆیە ئەرکى هەموو لایەکە بۆ هەنگاو نان لە پیناو دانانى کاریگەرى بۆ بنە بر کردنى ئەم دیاردەیە و دۆزینەوەى چارەسەر بۆى ،لیرە دا بە پیویستى ئەزانم چەند پیشنیاریک بخەمە روو بۆ نەهیشتنى ئەم دیاردەیە کە ئەویش لەم چەند خالانەى خوارەوەدا خۆى ئەبینیتەوە :


1-پیویستە هەنگاوى زیاتر بنریت لە پیناو بە دیهینانى یاسا یەک کە مافە کانى تاکەکانى تیا پاریزراو بیت .
2-رەخساندنى زەمینە یەکى لەبار بۆ کارکردنى ئافرەتان لە رووى ئابووریەوە بۆ دەرباز بوون لە وابەستەیى کۆمەلگە وپیاو . 1
3-هەولدان بۆ چەسپاندنى ئازادى و دیموکراسییەت لە ناو کۆمەلگەدا .
4-یەکخستنى ریزەکانى ئافرەتان لە پیناو بە دیهینانى مافەکاندا .
5-بایەخدان بە راگەیاندنەکان بۆ هوشیار کردنەوەى جەماوەر و ناساندنیان بە کیشە ومافەکانیان .
6- گرنگیدان بە خویندنگاکان لە رووى پەروەردەییەوە کە کاریگەرى راستەوخۆى هەیە لە بەرەوپیش بردنى کۆمەلگا و نەهیشتنى جیا کارى لە نیوان کچ وکوردا .
کارکردن بۆ دروستکردنى زەمینەیەکى لەبار و گەیاندنى ئافرەتان بە ناوەندى بریار و پەرلەمان و هەموو ئەو شوینانەى کە بەشدارى ئەکەن و کاریگەریان هەیە لە دانانى بەرنامەو دەستور و دارشتنى سیاسەت ودانانى بەرنامەى کار بە مەبەستى گۆرانکارییەکى بنەرەتى .
8- دانانى یاسایەک بۆ دابینکردنى لایەنى کەمى پیداویستى ژیانى خیزان بە ژن وپیاو لە کاتى بیکارى و بیدەرامەتییدا .
________________________________
ئەم بابەتە لە رۆژنامەى ریگاى کوردستان ژمارەى (482) دووشەممە 3 کانونى یەکەم سالى (2001 ) بلاو کراوەتەوە.

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------


هەورامان، لە جێی ئاسەوارەکانى شەڕ!  پیکەوەژیانى ئاشتیانە.

 


چاودیر لە پرۆژەى پیکەوە ژیانى ئاشتیانە لە ریکخراوى (c.d.o) .


لە هەموو دونیادا دوو ئامانج هەیە بۆ کار کردن لە پرۆژەدا ئەویش بە دەستهینانى سەرچاوەى مادى و مەعنەوییە، بۆ ئەو ئامانجەى هەتە لە کات و شۆینى گونجاودا .وە هەلبژاردنى ئەو شوینە زیاتر لە سەر ئەو بنەمایە بووە ، کە بە دریژایى چەندان سال لەمەوبەر ئەو ناوچەیە جیگەى شەرو ململانآ بووە بەتایبەتى کەسەر سنور بووە ، بەهۆى شەرى عیراق وئیران ،یاخود کاریگەرى چەندسالە (جوندالاسلام ) لەسەر ناوچەکەو خەلکەکە کە زیانى زۆرى بە ناوچەکە گەیاندوە لەرووى مادى ومەعنەوى ، وەبۆتە جیگەى هیزە ئیسلامى وعیلمانیەکان وە ئەویش کاریگەرى خۆى داناوە لەسەر بیر کردنەوەى هەرتاکیک لە ناوچەکە ،وەجۆریک لە نەبوونى متمانە بەیەکتر کردن و قبول نەکردنى بەرامبەر لەسەر بیروراى جیاوازوو کیشەى زەوى وزار ، وە بۆ ئەم مەبەستەش بیر کرایەوە اە هەست کردن بە لیپرسراویتى بەرامبەر بەنەهیشتنى ئەو کیشەو دیاردانە لە ریگەى پرۆژەى پیکەوەژیانى ئاشتیانە ئەتواندریت خزمەت بە ناوچەکە بکەى چ لەرووى بەرزکردنەوەى ئاستى هۆشیارى خخەلکى ناوچەکەو چ لەرووى بەهیزکردنى پەیوەندى کۆمەلایەتى . کە بەگشتى ئەم کارانە ئەنجامدراون : لەدواى لیکۆلینەوەیەکى یەک مانگیدا ، کردنەوەى کۆرسیکى (دوومانگى ) چروپر بۆ خەلکى هەلبژاردەى ناوچەکە کە ژمارەیان (25 ) کەس بوو ، بۆ بەتواناکردنى کردنى خەلک لە چارەسەرکردنى کیشەگانیان بۆ ئەم مەبەستە سوود لە چەندین خەلکى بەتوانا ورۆشنبیر وەرگیراوە بۆ پیشکەش کردنى بابەتەکان کە تایبەت بوون بەم بوارانە (یاساکان _هەلبژاردن _مافى مرۆف_ پیکەوەژیانى ئاشتیانە _ ئەدفۆکەسى _توندوتیژى کۆمەلکا _بەتواناکردنى خەلک بۆ چارەسەرکردنى یشەکانیان _جیندەر _ کۆمەلى مەدەنى _دیموکراسى ) بۆ ماوەى دوو مانگ .


دوابەدواى ئەوە ، هەنگاوە مەیدانیەکان دەستى پیکرد بۆ ماوەى سآ مانگ ،دواترپیکهینانى گروپ لەو (25) کەسە بە دابەشکردنیان بەسەر دوو گروپ بە پآى شوینى نیشتەجیبونیان بەسەر هەردوو ناوچەى تەویلە و بیارە دا ، ئەویش بۆ بەدواچونى کیشەکان و دروستکردنى کار ئاسانى وهەولدان بۆ چارە سەر کردنیان .
شایانى باسە گروپەکان هەموو بیرو بۆچونە جیاوازەکانى تیدا کۆکرایەوە بۆ ئەوەى ئەو بیر کردنەوەى خالە هاوبەشەکان ببیتە هۆى بەرەوپیشبردنى پرۆژەکە ودانانى کاریگەرى لەسەر خەلکى ناوچەکە بەگشتى و جەماوەر ى حزبەکان بەتایبەتى .


جگە لەمانەش لەگەل سەرجەم هیزە سیاسیەکانى ئەم ناوچەیە کۆبونەوەى بەردەوام هەبووە وهەر جارەى لە بارەگاى لە بارەگاى یەکیک لەو لایەنانە ، دیارە بۆ زیاتر پەیوەست کردنیان بە پرۆژەکە وهاوکارى گروپەکان .وە توانراوە لەم ریگەیەوە چەندین کیشەى قورس چارەسەر بکەین .


بەپێی بیرو بۆچونى بەشدار بووەکان و خەلکى ناوچەکە هەست بە گۆرانکارى لە ژیانى رۆژانەو بیرکردنەوەى خەلکى ناوچەکەو گروپەکان بە ئاسانى درکى پآ دەکرآ و کاریگەرى خۆى داناوە ، بە تایبەت چەندین کار ئەنجامدراوە بۆ ژنان بەتایبەتى بە سازدانى کۆرو کۆبونەوە لەسەر کیشەکانى ژنان و داکۆکى کردن لە مافەکانیان و بەشدارى کردن لە کایە کۆمەلایەتیەکان و بوارەکانى تردا ، وە پیک هینانى گروپ ودیارى کردنى نوینەر وەک ئەنجومەنیک بۆ ژنانى گوندى ( بەلخە ) وە دروست کردنى پەیوەندى لە نیوان خەلک و دەزگ حکومى وحزبەکان وە گروپەکان . وەهەروەها پیک هینانى گروپ بۆ رکخراوەکانى ژنان و بە دواداچونى کیشەکان و کارکردن لەسەر خالە هاوبەشەکان .
_____________________________________
ئەم بابەتە لە رۆژنامەى ئەمرۆ ژمارەى (46 )کۆتایى تەموزى 2004بلاوکرایەوە کە ئەم پرۆژەیە ریکخراوى (c.d.o -d.h.r.d ) بە هاوکارى ریکخراوى میلەتى نەرویجى (N.P.A) جآبەجآ کرا لە ناوچەى هورامان.

 

ماڵپەڕی نەجیبە مەحمود