كۆنگره‌ی تایبه‌ت به كه‌مینه‌كان به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی 09/10/2006 له هۆڵی 2A
ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به‌سه‌رپه‌رشتی لۆرد دێڤد ئالتۆن
لۆرد هیلتۆن
په‌رله‌مانتار ئاندرۆ كێنتن
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
كۆنفراسێكی سه‌ركه‌وتووی ده‌رباره‌ی كه‌مینه‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌برد.
هه‌ر وه‌كو له بانگه‌وازی به‌ستنی كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕامانگه‌یاندبوو،
ژماره‌یه‌ك لێكۆڵینه‌وه و بابه‌تی تایبه‌تمه‌ند ده‌رباره‌ی كه‌مینه
ئاینیه‌كان پێشكه‌ش كران، له‌وانه‌ش ئێزیدی، مه‌ندائی، كوردی فه‌یلی،
كریستیان و جوله‌كه.
ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی ئاماده‌بوون:
1-
گریگۆری ستانتن، سه‌رۆكی
چاودێری جه‌نه‌ساید. له ئه‌مریكاوه هاتبوو.
2-
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان له به‌ریتانیا.
3-
د. مونیره ئومێد، سه‌باره‌ت به فه‌یلییه‌كان
4-
دێڤد ساسۆن، كۆممێنته‌كانی سه‌باره‌ت به جۆله‌كه‌كانی عێراق
5-
هه‌ڤاڵ عاكیف، نوێنه‌ری
كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان.
6-
د. له‌یلا ئه‌لرومی له
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی مه‌ندائیه‌كان.
7-
لێكۆڵه‌ر نیكۆلا كرێڤن،
له‌سه‌ر په‌نابه‌رانی مه‌ندائی له سوریا.
8-
تۆما، سه‌رۆكی قه‌شه‌كانی
كڵێسای سوریا.
9-
ف ر. خۆشئابا جۆرجیس،
كڵێسای كۆنی ڕۆژهه‌ڵات.
10-
ناڤیل كێرك سمیث،
به‌ڕێوه‌به‌ری نیشتمانی یارمه‌تیدانی "كڵێسا پێویستیه‌تی" له
به‌ریتانیا.
11-
عه‌دنان كۆچه‌ر، سه‌باره‌ت
به كورده ئێزیدیه‌كان.
12-
د. سامی ئه‌لخیامی،
سه‌فیری سوریا له به‌ریتانیا.
كه به‌داخه‌وه ئاماده نه‌بوو.
ئه‌مه‌و وێڕای چه‌ندین وتار و تێهه‌ڵچوون و تێبینی و پێشنیازی
ئاماده‌بووان.
شایه‌نی باسه نزیكه‌ی 100 كه‌س له خه‌ڵكی بژارده ئاماده‌ی كۆنگره‌كه
بوون، كه له نێوانیاندا ته‌نها نزیكه‌ی 20 كوردێك ده‌بینران. وێڕای
ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره كه ڕۆژنامه‌ی حوریه‌ت و میللیه‌ت و كه‌ناڵێكی
ته‌له‌ڤیزیۆنی توركی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌و شێوازه بن.
ده‌ره‌نجامی كۆنگره‌كه پۆزه‌تیف بوو و جه‌خت له‌سه‌ر برایه‌تی و
دادوه‌ری و هاوڵاتیبوون كرایه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له حكومه‌تی
به‌ریتانیا كرا كه فشار بخاته سه‌ر حكومه‌تی عێراق بۆ باشكردنی
بارودۆخی كه‌مینه‌كان له عێراق، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌ك
پێكهێنرا.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا
www.chak.be
www.chaknews.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
لە یادی
٦٠ ساڵەی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونی مافی
مرۆڤ ،
لە لاهای
کۆماری ئیسلامی ئێران شەرمەزار کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە بەرواری 10-12-2008 ، کاتژمێر 11،30 بۆ 1 ی دوا نیوەڕۆ
، گروپێک لە کوردستانیانی دانیشتووی هۆڵەندا ، خۆپیشاندانێکی
هێمنانەیان لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامدا ،
تیایدا وێنەی زیندانیان و ئیعدامەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و وێنەی
شەهیدە سەرکردە تیرۆرکراوەکان بەرز کرایەوە .
پاشان کاتژمێر 1،15 بۆ 2،15 دوا نیوەڕۆ ، هەمان دەستە لەبەردەم
پارلەمانی هۆڵەندا درێژەیان بە ناڕەزایەتییەکەیان دا ، کە هەماهەنگ
لەگەڵ دوو چالاکی دیکەی فەلەستینی و ئەفغانییەکان بوو .
لە خۆپیشاندانەکە ژمارەیەکی زۆر بەیاننامە بە زمانەکانی ئینگلیزی ،
هۆڵەندی ، فارسی و کوردی بڵاو کرایەوە ، وە ڕۆژنامەنووسانی هۆڵەندی
ئامادەی چالاکییەکە بوون .
ناوەندی چاک پارتی ئازادی کوردستان یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێران " حدکا " فدراسیۆنی پەنابەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسایەتی چالاکی مافی مرۆڤ تۆڕی مافی مرۆڤی کورد
ڕاگەیاندنی
کۆمیتەی هۆڵەندای ناوەندی چاک
www.chak.be
www.chaknews.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
چاک به‌شداری له
چله‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیGFBV(ڕیکخراوی
گه‌لانی هه‌ڕه‌شه‌لێکراو) کرد.
به‌رواری 6 ی مانگ (ڕۆژی یه کشه مه ی ڕابردوو )، به رامبه ر بو به 40
مین ساڵڕۆژی دامه زراندنی ڕێکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو له
ئا‌ڵمانیا.
ناوه ندى چاک نۆێنه ری تایبه تی خۆی بۆ ئه و مه راسیمه ده ست نیشان کرد
، به شداری ئه وئاهه نگه بو ، ڕاپۆرتێکی ئاماده کردووه که له خۆاره وه
پێشکه شتان ده کرێت .
کاتژمێری 10 ی سه ر له به یانی ، ئا هه نگی ڕیز گرتن له دامه زراندنی
40 مین ساڵیادی GFBV( ڕێکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو) ،به نه وای
موزیکی به ڕێز خالێد ڕه شید ، هۆ نه رمه ندی دیار و به رجه سته ى کورد
، له هۆڵی ویلهلم له شاری " گۆتینگن" ده ستی پێ‌کرد.
پاشان به ڕیز دۆکتۆر " تیلمه ن سولچ " سکرێتری ڕیکخراوی ناوبراو ، به
تێر‌و ته سه لی باسی چالاکییه کانی 40 ساڵه ی ریکخراوه که ى باس کرد ،
که ڕاسته وخۆها کات بووه له گه ڵ سه رهه ڵدانی شۆڕشی ئه یلول. پێویسته
بگۆتری که ڕێکخراوی باس کراو له زۆر تاوانى جیهانی و ژێنو سایدی گه لان
به تۆندی پرۆتستاسیونی کردووه.
ناوی ڕێکخراوی چاک له ڕیزی ده یان ڕیکخراو بوو ، که په یامی
پیرۆزباییان بۆ GFBV ئاراسته کردبوو له لاێه ن به ڕیز دوکتور " سولچ "
خۆێنرایه وه .
به دوای وتاری به ڕێز دۆکتور " سولچ " ،که ساێه تی ئاڵمانی ، شاره وانی
شاری گۆتینگن "ئورلیش هۆله فلایش "، پاش به خه یر هاتنی ئامده بوانی
کۆڕه که ، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته ی هه موکا به ده ستانی ڕێکخراوی گه
لانی هه ڕه شه لێکراو کرد.
له پاش پیشاندانی کۆرته فیلمێکی تاوانى هه ڵه بجه ،خاتو " ئیڤان ده خیل
" که له باشووری کوردستانه وه په یامی جێگری سه رۆکی پارله مانی
کوردستان ، ڕێزدار دۆکتور " که ماڵ که رکووکی " هێنابو ، به زمانى
کوردی ، پێش که شی ئاماده بووانی کرد. دۆکتور " که ماڵ زیدو " ئه ندامی
ڕیکخراوی گه لانی هه ڕه شه لێکراو ، وه رگێڕانی په ێامه که ی له ئه ستۆ
گرت.
کۆرته فیلمێک له " بیافرا " ، درێژه پێده ری ئا هه نگه که بو و دۆکتور
" یوستین ئاکوژیسه " ،به وتارێکی حه ماسی ، هاواری بیافرای به گۆی ئا
ماده بوان گه ێاند .
ڕیزداران " ڕۆمانی ڕۆزه ، دۆکتور ڤیکتۆر کریگا، فۆاد کازم زاده نۆێنه
ری به هاییه کانی ئێران ، لئۆنارد پێلتیا ، هه ر یه که به نۆێنه رایه
تی که مه نه ته وه کانی ڕۆما ، ڕوسه کانی کۆچکرای جێگیر له ئا‌ڵمانیا ،
به هایه کان ، سور پیسه کانی ئه مریکا، وتار و پیرۆز بایی خۆیان پێشکه
ش کرد.به ڕیز خدر که ریم ، که قائێم ماقامی هه ڵه بجه یه ، نه یتوانی
به شداری کۆڕه که ببێ و په ێامه که ی له لایه ن خاتو " یولیا "
خۆێنرایه وه .
له پاش حه سانه وه ێکی کورت ، نۆێنه رانی عێراق، بۆزنی و هێرتسه گۆئیین
، ڕۆاندا ، جێچن ، تێبێت ، دارفور ، قسه و باسیان له سه ر بار و دۆخی
وڵاته کانیان کرد .
نۆینه ری چاک ( ئارێز داراپور )، که ده قی په یامی پیرۆزبایی ڕێکخراوی
چاک ی به زمانی ئاڵمانی ئا ماده کرد بوو ، به شێوه ێێکی ڕاسته و خۆ
پێشکه ش به به ڕیز دۆکتور "سولچ " سێکرێتری ڕیکخراوی گه لانی هه ڕه شه
لێکراویکرد . ئارێز ،ڕوی له هه ر دو به ڕیز " هارتویگ فیشا " ، ئه
ندامی پارلمانی ئا‌ڵمانیا و به ڕێز دۆکتور " سولچ " کرد و باسی بار و
دۆخی کوردستان به گشتی و به تایبه ت ڕۆژ هه ڵاتی کوردستان ، باکور و
کوردستانی بن ده ستی سوریای بۆی کردن و داواى له به ڕێز " هارتویک فیشا
" کرد که زه خت بخه نه سه ر حکومه تی فاشیستی ئێران به ڵکو زیندانیه
کان ئازاد بکات به تایبه ت ئه وانه ى بریارى له سیداره دانیان بە سە
ردا دراوه . به ڕیز " سولچ " به ڵێنی دا کۆتایی له هیچ هه وڵدانێک نه
کات .
هه ر وه ها نۆێنه ری چاک ، له گه ڵ دوکتور " یوستین ئاکوژیسه " نۆێنه
ری بیا فرا ، دوکتور " زه که ریا مۆ حه مه د عه لی " نۆێنه ری دارفور ،
به تیر و تسه سه لی باسی ژانی هاو به شی گه لانی کورد و دارفور یان کرد
که چۆن کۆمه ڵکۆژیان له سه ر ده کرێت و درێژه ی هه یه و هاوکاری و یه
کبون بۆ پیویسته !
ئا هه نگی 40 ساڵ دامه زراندی Gfbv ، به یه کجاری بو به شۆینی هاو ده
ردی گه لانی زۆڵم لێکراوی جیهان . نۆێنه ری چاک به بڵاو کردنه وه ی په
یامی پیرۆز بایی ناوه ندی هه ڵه بجه دژ به ئه نفال و ژنۆ ساید کردنی گه
لی کورد ( چاک )له و کۆڕه و وتوێژ له گه ڵ که سایه تییه کان و نۆێنه
رانی ڕیکخراوه کان ، زۆرتر ناوه ندی به ئاماده بوان ناساند و به ڕیز "
دوکتور سولچ " به ڵینی دا که له پێوه ندی له گه ڵ داخوازیه کانی گه لی
کورددا ، وه ک هه میشه له دڵسوزی خۆی درێغى نه کات .
ناوه ندى چاک
www.chak.be
www.chaknews.com
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
یاداشتێک لە
- ناوەندی چاک -
ەوە بۆ ...
بەڕێزان : وزارەتی
کاروباری شەهیدان وئەنفالکراوەکان
بەڕێوەبەری ئیدارەی گەرمیان
ناوەندی چاک-لقی گەرمیان لەرێگەى ئەم یاداشتەوە چەند داواکارییەک
ئاڕاستەى ئێوەى بەڕێز دەکەین و دەخوازین گوێگرمان بن، گوێگرتنتان جێگەى
رێزە بۆ تەواوى ئەنفالکراوەکان و کەسوکاریان و تەواوى نەتەوەکەمان .
داواکارین لە بەرواری 21/ 12 دا روفاتی ئەنفالکراوەکان بهێنرێتەوەو
بگەیەندرێتە ناوچەکەیان (گەرمیان)،کە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی دادگای
تاوانبارانى هەڵەبجە ، هاوکات داوا دەکەین ئەو ڕۆژە بکرێتە پشووی فەرمی
لەسنووری ئیدارەی گەرمیانداو تەواوی دەزگا و فەرمانگەکان لەو ڕۆژەدا
ئاڵای ڕەش بەرز بکەنەوە، ئەمەش بە کۆشش و فەرمانی ئێوە دەکرێت،
سوپاستان دەکەین بۆ کارکردن لەسەر ئەم بابەتانە .
ناوەندی چاک
نوسینگەى کوردستان
- لقی گەرمیان
www.chak.be
www.chaknews.com
|