چواره‌م فیستیڤاڵی
فلیمی کوردی له شاری مانچسته‌ری به‌ڕیتانیا
نه‌ک هه‌ر داهێنان
به‌ڵکو خزمه‌تێکی مێژووی کرد به سینه‌مای کوردی.

گه‌شبیر ئه‌حمه‌د
له
به‌رواری 14/08/2009 ناوه‌ندی داهێنانی فلیمی کوردی له شاری مانچسته‌ری
به‌ڕیتانیا چواره‌م فیستیڤاڵی خۆی نمایش کرد. که چه‌ندین فلیمی جوان و
به‌رزی له‌خۆ گرتبوو له‌گه‌ڵ سیمیناری ده‌رهێنه‌ران،ئه‌م ساڵ زۆر
جیاوازتر له ساڵانی تر فیستیڤاڵه‌که گه‌رم و گوڕیه‌کی زۆری پێوه
دیار بوو هه‌ر سێ ڕۆژه‌که‌ی به‌رده‌وام هۆڵه‌کان له کاتی نمایشدا پڕ
ده‌بوو له میوانی بیانی و ڕه‌وه‌ندی کوردی به پێی ڕاپرسیه‌ک میوانانی
هه‌ر سێ ڕۆژه‌که %70 ی ئاماده‌بووان بیانی بوون که ئه‌مه توانی گه‌وره‌ترین
په‌یام بگه‌یه‌نێت و سه‌رکه‌تنێکی بێ ئه‌ندازه تۆمار بکات که بوو به
جێی مشت و مڕی هه‌موو ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ دروست کردنی
پردێک له نێوان بینه‌ر و سینه‌ماکاران و گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ندین پرسیار و
وه‌ڵام و تێنینی.
یه‌که‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌که به کۆنسێرتی گروپی (ئاوازی وون) ده‌ستیپێکرد
که توانیان به ئه‌وپه‌ڕی لێهاتوویه‌وه تاوێک ئاماده‌بووان ئاوێته
بکه‌ن له‌گه‌ڵ مۆسیقای فۆلکلۆری و گۆرانی و ئاوازی ڕه‌سه‌نی کوردی. به
ده‌ست و په‌نجه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه( سه‌روه‌ت کۆی به که‌مان،
تالیب ڕه‌سوڵ به گۆرانی و ساز، خاتو بی‌جان به گۆرانی، کۆڕه‌ش به سه‌نتور
و گۆرانی، ئامیت به ساز و شه‌یوان به زه‌ڕب) که بوون به هۆنی
ناساندنی مشتێک له هونه‌ر و که‌لتوری کورده‌واری به ده‌نگی ڕه‌سه‌ن و
به به‌رگی کوردی هه‌ر چوار پارچه‌که‌ی کوردستان پیشانی میوانه‌کاندا.
له دوای کۆسێرته‌که چه‌ندین فلیم پێشکه‌ش کرا له‌هه‌مان ڕۆژدا ئه‌وانیش:
فلیمی (سرته له‌گه‌ڵ با) له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌له‌وی، ده‌روازه‌یه‌ک
بوو بۆ ده‌ستپێکی فلیمه‌کان پاشان فلیمی(شیوه‌نی به‌فر) له ده‌رهێنانی
جه‌میلی ڕۆسته‌می، هه‌روه‌ها دوو کورته فلیم نمایش کرا یه‌که‌میان
فلیمی ( سیمینار) له ده‌رهێنانی ئاوات عوسمان که 5.26 خوله‌ک بوو،
پاشان بڕگه‌ی پرسیار و وه‌ڵام دروست بوو، ده‌رهێنه‌ر توانی به ڕوحێکی
هونه‌ریه‌وه زۆر به سه‌رکه‌وتووی وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی ئه‌دایه‌وه.
له دوای ئه‌ویش فلیمی جاده‌کان لێره بێ کۆتایین له ده‌رهێنانی تۆفیق
ئامانی بوو که 23 خوله‌ک به‌و شێوه‌یه یه‌که‌م ڕۆژ کۆتایی هات.
دووه‌م ڕۆژی فیستیڤاڵه‌که‌دا ساتێک بۆ (مه‌ستی ئه‌سپه‌کان)ی به‌همه‌نی
قوبادی بوو به ده‌روازی ئه‌و ڕۆژ‌ه، پاشان کورته فلیمی( ده‌مانچه)
له ده‌رهێنانی حسێن ئه‌حمه‌د که ماوه‌که‌ی 4 خوله‌ک بوو، له دوای ئه‌ویش
فلیمی (شنه‌بای به‌هه‌شت) له ده‌رهێنانی سارا محه‌مه‌د سه‌لام. دوابه‌دوای
ئه‌و فلیمی (هه‌رمان) له ده‌رهێنان حسێن حه‌سه‌ن، له پاش ئه‌ویش
فلیمی( شه‌و له گه‌ڕه‌کی یوستن) له ده‌رهێنانی ده‌یڤد مارک و له
نواندنی تابان ئه‌کره‌م. له کۆتایدا فلیمی (بۆنی سێ‌و) له ده‌رهێنانی
ڕافد عه‌ساف بوو به ئاماده‌بوونی ده‌رهێنه‌ر راڤین عه‌ساف کۆڕێکی چڕ و
پڕی پرسیار و وه‌ڵامی بۆ ساز کرا و بوو به دواوێستگه‌ی ئه‌و ڕۆژ‌ه.
ڕۆژی سێیه‌م و کۆتای: فلیمی (ووڵاتی ئه‌فسانه) له ده‌رهێنانی ڕه‌حیمی
زبێحی بوو به ده‌روازه‌ی ئه‌و ڕۆژ‌ه له دوای ئه‌ویش فلیمی (نۆستالجیا)
له ده‌رهێنانی دڵشاد مسته‌فا.
پاشان به‌رنامه‌ی فلیمی دۆکیومه‌نتاری ده‌ستی پێ‌کرد یه‌که‌میان فیلمی (
ژیان و مردن) بوو له ده‌رهێنانی زانا حه‌مه غه‌ریب. پاشان فلیمی (خاتوو
به‌دخت)له ده‌رهێنانی خالید حه‌مه لاو، پاشان فلیمی (ڕۆژ‌ه ڕه‌شه‌کان)
له ده‌رهێنانی ئالان ئه‌مین.
ئینجا به‌رنامه‌ی فلیمی درێژ ده‌ستی پێ‌کرد: فلیمی (گۆرانیه‌کانی ووڵاتی
دایکم) له ده‌رهێنانی به‌همه‌نی قوبادی له کۆتایدا فلیمی( ژانی گه‌ل)
له ده‌رهێنانی جه‌میلی ڕۆسته‌می که له ڕۆمانی ژانی گه‌لی مامۆستا
براهیم ئه‌حمه‌د وه‌رگیرابوو.
له دوا چرکه‌ی ماڵئاوای له ڤیستیڤاڵه‌که مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی له
ئاپۆڕه‌ی چه‌پڵه لێدانی جه‌ماوه‌ر پێشوازی لێ‌کرا و چه‌ندین پرسیار و
ڕه‌خنه دروست بوو له‌لای میوانه‌کان له‌سه‌ر فلیمی ژانی گه‌ل مامۆستا
مه‌زهه‌ری خالقی زۆر به ئارامی وه‌کو به‌ڕێوبه‌ری سۆلی فیلم ئه‌وه‌ی
که په‌یوه‌ندی به بواره‌که‌ی ئه‌وه هه‌بوو وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، له
سه‌روو هه‌موو یه‌وه ده‌رکه‌وتنی خودی خۆی بوو به مایه‌ی خۆشحاڵی
ئاماده‌بووان.
ئه‌رک و چاوه‌ڕوانی ئالان ئه‌مین ئه‌دره‌وشایه‌وه له سه‌ری شاشه‌ی
سینه‌ماکان و شه‌ونخونی و ماندوو بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری ڤیستیڤاڵه‌که
فاکته‌رێکی گه‌وره‌بوو بۆ ئه‌و سه‌رکه‌تنه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێنا
که شایه‌نی ده‌ستخۆشییه وه‌ک سینه‌ماکارێک چه‌ندین ساڵه به خۆبه‌خشی
کار بۆ ئه‌و ئاوه‌نده ئه‌کات له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک هاوکار و ئه‌ندامی ئه‌و
ڕێکخراوه که به‌بێ به‌رامبه‌ر کارده‌که‌ن بۆ گه‌یاندنی هونه‌ر و
ئازاره‌کانی میلله‌ته‌که‌یان له ڕێگه‌ی سینه‌ماوه. له سه‌روو هه‌مووشیه‌وه
هاوکار و ئاماده‌بوونی خاتوو (ساندرا چاپمان و مانجۆل ڕازی) به‌رز هه‌ڵسه‌نگێنرا
له لایه‌ن هه‌موان و میوانه‌کانیش، ده‌ست و په‌نجه‌ی به‌هه‌موو کاره‌کانه‌وه
دیار بوو.
ئێمه‌ش هیوادارین که ئه‌م هونه‌رمه‌ند و هونه‌ر دۆستانه به‌ردوه‌وام
بن له خزمه‌ت و کۆڵ نه‌ده‌ن هه‌تا دواچرکه‌ی ژیان، به‌ڕاستی کارکردن
له تاراوگه به‌م شێوه‌یه زۆر زه‌حمه‌ت لێبورده‌ییه‌کی زۆری ده‌وێت
ئومێده‌وارم له ساڵی داهاتودا پێنجه‌م ڤیستیڤاڵ له‌مه‌ش باشتر بێت،
چونکه خه‌ڵک ڕۆژ به ڕۆژ چاوه‌ڕێی شتی باشتر ده‌کات.
به‌ڕیتانیا
gashbir@hotmail.com
|