٧\٧\٢٠١٨
چوار
پارچە هۆنراوە بۆ منداڵان.

عەلی حەمەڕهشید
خوشک و برا.
پەپولە و لاوک خوشک و برا بوون
لە گوڵی جوان و گەشاوە دەچوون
وەکو دوو ھاوڕێ یەکیان خۆشدەویست
ھاوکاری یەک بوون بۆ کاری پێویست
ڕاھاتبوون شەو دوای کۆششکردن
ددانیان دەشۆرد پاشان دەنووستن
بەیانیانیش زوو لە خەو ھەڵدەسان
دوای خۆگۆڕین و دوای خواردنی نان
بەشادمانی وەکو دوو ھاوڕێ
بۆ قوتابخانە دەکەوتنە ڕێ.
٢٢\٢\٢٠١٧
دارتوو.
مــــنم نـــاوم دار تــــــــووە
ســـەیری چـــەند (توو)م گــرتووە
بــــۆ ئێوە منــــــــــــداڵینە
خــــواردنم زۆر شـــــــیرینە
کــــــاتێ بەردم تێ دەگــرن
ئــــــازارم پێ دەگـــــــا من
بــەڵام خـــــۆ لە تاو ئازار
تــووی زۆر ھەڵدەدەمە خوار
ھەتا ئێوە لێی بخــــــــۆن
دەورم چۆڵ بکـــــــەن بڕۆن
لەگەڵ( توو) ئامــــــۆژگاری
پێشکەش دەکــەم بە دیاری
چونکە گفتوگۆی شـــــــیرین
ســەرکەوتووت دەکا لە ژین
مــن ئازارم پێگــــــــــەیی
به ڵام زۆر بە شــــــــێنەیی
بە تووی بەتام و شــــیرین
ئێوەم خستە پێکـــــــەنین.
پشوو.
نمرەمان وەرگـــــــــــرتووە
بۆیە ئاوا ئاســـــــــوودەین
ئیتر کاتی پشــــــــــــووە
ڕووخۆش ولێو بە خەندەین
* * *
ھەرکەسێک بۆ خولیای خۆی
دەکەوێتە ھـــــــــــەوڵدان
خۆی ئامادە دەکـــــات بۆی
تا سەر کـــــەوێت لە ژیان
* * *
منیش ھـــــەروەکو ھەموو
لە ئێســـــــتاوە ئامادەم
بە پێی بەرنامەی پشـوو
حەز لە خوێندنەوە دەکەم
* * *
خۆراکی مێشـــــــک ودڵە
ئاسۆی بیر ڕۆشن دەکات
بۆنی خۆش وەکو گـــوڵە
بۆ ڕێی زانیاریم دەبـات
* * *
بۆ شتی بە ســوود و نوێ
خوێندن دەکەم بە ھاوڕێ
بيَ دەنگ لە گەڵما دەدوێ
پێویستە خـــــۆشـم بوێ.
٢٢\٥\٢٠٠٢
پشووي هاوين.
ھــــــاوڕێ یان وەرن وەرن
وا پشـــــــوو دەستی پێکرد
با پێشــــــوازی لێ بکەین
ئێمەی نەشــــمیلانە و ورد
* * *
بەرنامەی تازە و بە سوود
بە پێی حـــــــەز و ئارەزوو
ھەریەکە و لە ئاسـتی خۆی
دابڕێژێت بۆ پشـــــــــــوو
* * *
حەزت لە چی یە ؟ھــــاوڕێ
خولی زۆر کـــــــــــــراوەیە
تۆش بۆ ئەو خولــــــە بچۆ
دڵت پێی حەســـــــــاوەیە
* * *
من دڵنیام ئەو کــــــــاتە
تۆی ھاوڕێ لەم پشـــــووە
سوودێکی زۆر وەردەگـــریت
چونکە حــەزی خــۆت بــووە.
٦\٦\\٢٠٠٨
ماڵپەڕی عەلی
حەمەڕەشید
|