٢٤\١\٢٠١١ جغاره و گوڵ.
ئه‌و رۆژه له‌گه‌ڵ کاک هیمداد* چات چاتانێمان بوو، بۆی نووسیم: ئه‌وێ ڕۆژێ له ته‌نه‌که گووه‌کانی تۆ ده‌گه‌ڕام، لێم بوون به ته‌نه‌که هه‌نگین، له ژیانمدا هێنده پێنه‌که‌نیووم به‌و گۆتنه جوانه، هێنده خوێندنه‌وه‌یه‌کی جوانه، منیش له پاداشتیدا گوو نا، گوڵبارینم کرد.
دووساڵ به‌ر له ئێستا، له دوکانیک وه‌ستام بۆ کرینی ته‌که‌یه‌ک جغاره، ریزم گرتبوو تا پاره‌که بده‌م.. ریزم هات، نرخه‌که‌ی ئه‌و کات (٥٥) دۆلار ی کرد، پیره‌ژنێکی جوان له دوای منه‌وه راوه‌ستابوو، گوێی لێبو و هاته‌ده‌نگ، پێی‌گوتم: - به‌و نرخه زۆر گوڵی جوان ده‌کڕی بۆ ده‌زگیرانه‌که‌ت، یان ژنه‌که‌ت، ئه‌گه‌ر ژنت هه‌بێ.
منیش ته‌نیا به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ک وه‌ڵامیم داوه، چونکه له ئه‌مریکا زۆر ناشیرینه خۆت له کاری خه‌ڵک هه‌رقورتێنی، به دوامدا هات، پێش ئه‌وه‌ی ترومبێله‌که‌م لێخوڕم و بڕۆم، پێی‌گوتم: - داوای لیبووردنت لێ ده‌که‌م، که تێکه‌ڵی ئازادیی تۆ بووم.
منیش به‌سه‌ر خۆمدا شکامه‌وه، گوتم: - نا من زۆر سوپاسی تۆ ده‌که‌م، له‌وه‌تی هه‌م، هیچکه‌س ئه‌و زه‌نگه جوانه‌ی بۆ لێ نه‌داوم.
له‌و ڕۆژه‌وه تاکو ئه‌مرۆ
یه‌ک جغاره نه‌چۆته سه‌ر لێوم.. له بری
جغه‌ره گوڵێک ده‌ده‌مه هاوسه‌ره‌که‌م، منداڵه‌که‌م
ناڵێ بابه ماچم مه‌که بۆنی جغاره‌ت لێ دێ، با رابه‌ر فاریقی**
شاعیریش هه‌ر قووم له قوونی***
پیاوی فه‌قیر بدا، جغاره له دوای جغاره پێکا، خۆی
گوتی ژیان ناشرینه، خۆ به جغاره‌ی من
ناشیرین نابێ، رابه‌ره‌که‌م له بری ئه‌و دووکه‌ڵه شیعرێکی جوان بڵێ،
ده‌وروبه‌ر پێویستی به وشه‌ی جوانه، نه‌ک دووکه‌ڵی جغاره، وه‌ک له‌تیف
هه‌ڵمه‌تی شاعیر گوته‌نی: وشه‌ی جوان گوڵه گوڵ، هاوڕێ له ناخه‌وه
خۆشه‌ویستی، خۆت ژه‌هرخواردوو مه‌که، گوڵێک بده به هاوسه‌ره‌که‌ت و
ماچی منداڵه‌که‌ت بکه، له ئامیزی بکه، باوه‌ڕم پێ بکه گووکردن زۆر
له جغاره خۆشتره، خۆشتر ببووره ده‌زانم تامی ئازادییتان
نه‌کردووه، بۆیه ناڵێم ببووره تێکه‌ڵی ئازادیت بووم، ئه‌مریکییه‌کان
ده‌ڵین: له پشت هه‌ر وشکاییه‌که‌وه..
سه‌وزاییه‌ک هه‌یه، (ئێریش فرید)یش له شیعرێکیدا ده‌ڵێ: (منداڵان بۆ
خۆشی به‌رد ده‌گرنه بۆقه‌کان.. بۆقه‌کان به‌ڕاستی
ده‌مرن). ** رابه‌ر فاریق، شاعیرێکی جواننووسی ئەو سەردەمەیە، رێزم بۆ گەورەیی و جیهانبینییه‌که‌ی هەیە و لە ناخەوەش ئازیزە. *** مەبەست بە توندیی قومدانه لە قوونکی جغەرە.. جاران وایان دەگوت.
|