٢٨\٥\٢٠١٠
چ خۆکوژیی
چ کوشتنی ژنان له‌هه‌ر شوێنێک ببێته دیارده
ئه‌و کومه‌ڵگه‌یه
ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه،
ده‌بێ ژن و
چێشتلێنان، ژن و مه‌تبه‌خ له‌یه‌کجیا بکرێته‌وه.
گفتوگۆی: ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
سته‌م
و چه‌وساندنه‌وه له‌کۆمه‌ڵگه‌دا ته‌نها هه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ژنان
نییه. له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چێنایه‌تییدا پیاوانیش ده‌که‌و‌نه به‌ر زه‌بری
چه‌وسانده‌نه‌وه‌و سته‌مکاری. به‌ڵام ژنان له‌به‌رده‌می چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کی
دوو لایانه(مضاعف) دان، سته‌م و چه‌وسا‌نه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌و تۆیژه‌و گروپانه‌وه ده‌کرێ که خاوه‌ن ده‌سته‌ڵاتن.
ژنان به‌درێژایی هه‌زاران ساڵه له‌به‌ر ده‌م وه‌ها سته‌م و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌کدا
ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن....ئه‌مه تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی ستافی"
رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆ‌ڤ/ کۆڵن"ـه، له‌م گفتوگۆ تایبه‌ته‌یدا،
زیاتر بخوێنه‌وه..
ئه‌وان له‌هه‌مبه‌ر پرسی چه‌وسانه‌وه‌ی ژنان ده‌ڵێن" له‌باره تیۆریکه‌و
له‌روانگه‌ی شه‌پۆل و جوڵانه‌وه‌ی فێمێنیستی و، سته‌می جنسی و ململانی
دژی سته‌می جنسییه‌وه، یه‌کێک له‌کۆنترین دیارده‌کانی مێژوی مرڤایه‌تییه
که هه‌زاران ساڵ مێژووی هه‌یه. هه‌ر بۆیه‌ش شه‌پۆلی فێمێنزم، وه‌ک
ئالتێرناتیڤی شه‌پۆلی یه‌ک، زۆر به‌راشێکاوی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و
گووتاره هاته مه‌یدان، خه‌باتی ژنان بۆ یه‌کسانی ته‌نیا دوباره
وێناکردنی جووڵانه‌ی سیاسی بۆ یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه ئه‌و پێناسه‌یه
له‌سه‌ر ئه‌و تێگه‌یشتنه بو که شه‌پۆلی یه‌ک و سازده‌رانی جووڵانه‌وه‌ی
فێمێنیزتی و به‌ریت و ده‌ستکه‌وته‌کانی شه‌پولی یه‌که‌م و بۆ به‌رده‌وامی
خه‌بات له‌دژی سته‌مێک که‌هه‌زاران ساڵ مێژوو بوو به‌ئه‌و قه‌ناعه‌ته
گه‌یشتن که‌جووڵانه‌وه‌ی فێمێنیستی ده‌بێ که جووڵانه‌وه‌ی ژنان
له‌هه‌مو بواره‌کانی ژیان دا په‌ره‌بستێنێت. هه‌ر بۆیه‌ش قه‌سه له‌سه‌ر
هۆکاره بابه‌تییه‌کان و فه‌لسه‌فیه‌کانی سته‌م له‌سه‌ر ژنان و یان چه‌وسانده‌نه‌وه‌ی
ئه‌وان ره‌نگه به‌تێڕوانیێکی ئاوا سه‌رپێیه‌وه نه‌کرێ باسی بکرێ. به‌س
به‌کورتی ده‌توانین به‌ڵێن که له‌شه‌پۆلی دوو به‌و لاوه زۆر تر سرنجی
چالاکانی جوڵانه‌وه‌ی ژنان بۆ هۆکاری بیۆلۆژی جنسی مێ و بۆ وێنه تایبه‌تمه‌ندی
مندال بوون و ده‌وری ئه‌و دیارده‌یه شه‌رعییه‌دان به‌سته‌م و چۆسانده‌نه‌وه‌ی
ژنان ڕاکێشراوه‌و ئه‌و باسه‌یان زۆر به‌وردی شیکردووته‌وه. به‌واتایه‌کی
دیکه، توانایی مندال بوون له‌لای جنسی مێوه‌و ژن ده‌وری سه‌ره‌کی هه‌بوو
هه‌یه که دووباره به‌رهه‌مهێناوه‌نه‌ی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌داو له‌هه‌مانکاتدا
ئه‌و تایبه‌مه‌ندییه بۆته سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ سته‌مگه‌ری له‌دژی ژنان".
به‌بڕوای ستافی ئه‌و رێکخراوه"تا پێش شۆرشی پیشه‌سازی که‌ته‌کنۆلۆژی و
ئامرازی به‌ربه‌ستکردن و کونتڕۆلی مندال (نفووس) بوون جارێ له‌ئارادا
نه‌بوو مندال بوون، به‌رپرسی و گه‌وره‌کردنی مندال، به‌تایبه‌ت مندالی
نێر، که‌پێگه‌یه‌کی به‌رچاوی بوو له‌ئابووری ئه‌و ده‌م یان له‌شێوازی
کشتوکاڵدا هه‌بوو، به‌رپرسی سه‌ره‌کی ژنان بوو. هه‌ر بویه‌ش تا ئه‌و سه‌رده‌مه
به‌ربه‌ره‌کانی و ململانێی ژنان له‌دژی سته‌م ته‌نیا وه‌ک دیارده‌یه‌کی
تاکی و زۆر به‌ده‌گمه‌ن سه‌ری هه‌ڵده‌دا. دیاره شۆرشی پیشه‌سازی ته‌نیا
شۆرش نه‌بوو که‌پانتایی ئامرازی به‌رهه‌مهێناندا، به‌ڵکوو کۆمه‌لێک
گۆرانکاری به‌دوای ئه‌و شورشه‌دا له‌کۆمه‌لگه‌ی مرۆڤایه‌تیدا په‌ریان
سه‌ند. له‌نێوان ئه‌واندا ده‌توانین ئاماژه به‌پیداویستی کۆنترول نه‌فووس
به‌که‌ین که‌ته‌نیا له‌و له‌سه‌رده‌مدا هاته ئاراوه".
له‌وباره‌یه‌وه زۆرتر دوان و گوتیان" له‌نێوه‌راست سه‌دی 19 ی زانیی
به‌ولاوه که له‌ئه‌وروپاو ئامریکادا پێشه‌سازییه‌کی هه‌مه‌لایانه په‌ره‌ی
سه‌ند جۆڵانوه‌یه‌کی جیددی فێمێنیستی سه‌ری هه‌لداو ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه
هێرشێکی توند‌و تیژیان ده‌کرده سه‌ر خانه‌واده‌و خێزان، کلیسا‌و ده‌وڵه‌ت
و یاسا وه‌ک سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێننای سته‌م له‌دژی ژنان. بۆیه به‌گشتی
ده‌توانین به‌ڵێن که‌پێگه‌ی و ده‌وری ژنان له‌ئابووری و سیستمی به‌رهه‌مهێنانی
وه‌ڵاتدا ده‌بێ به‌هۆکاری سه‌ره‌کی که ژنان به‌بن به‌کۆیله‌و بنده‌ستی
پێاوان و تا ئه‌و ئاسته که ده‌وری ژنان که‌ئابوورییه، به‌رهه‌مهێانن
و ئیداره‌ی وه‌ڵات زۆرتر ده‌بێ راده‌ی سه‌ته‌م و چۆسانده‌نه‌وه‌ی له‌سه‌ر
ژنانیش که‌م ده‌بێته‌وه. له‌رۆژئا که‌ژنان پاش خه‌باتێکی دوور‌و درێژ‌و
دژوار تا راده‌یه‌ک پێگه‌یه‌کی به‌رچاویان له‌ئابوورو به‌رهه‌مهینان وه‌ده‌ست
هێناوه، به‌شێکی زۆری ویسته‌کانی ئه‌وان نیشته‌جێ بووه‌و تا ئاستێکی
سه‌رنجراکێشیش سه‌ته‌م له‌سه‌ر ژنان که‌مبۆته‌وه، هه‌ر چه‌ند ئه‌و
دیارده نه‌گریسه به‌تاواوی بنبڕ نه‌کراوه".
کاتێکیش که لێمان پرسین" ئافره‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی، له‌و نێوه‌شدا
ئافره‌تانی کورد بۆ نه‌یتوانیوه ببێته خاوه‌ن که‌سیه‌تیه‌کی سه‌ربه‌خۆ،
یان بۆچی پێگه‌ی به‌ته‌واوه‌تی له‌یاساو ڕێسا نوسراو‌و نه‌نوسراوه‌کاندا
بزره؟"..
گوتیان" کۆمه‌لگه‌ی کوردی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی پێشکه‌توو پیشه‌سازی نییه‌و
تا ئێستاش داب و نه‌ریتی خێله‌کی و عه‌شایری کارگه‌رێکی به‌رچاویان له‌سیسته‌م
و نوورمه‌کانی و کولتووری زال به‌سه‌ر کۆمه‌لگه‌دا هه‌یه. ژنانی کورد
ته‌نیا له‌و چه‌ند ده‌یه‌ی دواییدا مه‌ودایان بۆ ره‌خساوه که بێنه
ناو چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی. له‌کوردستان ئاستی په‌رده‌وه‌و
تێگه‌شتنی سه‌رده‌میانه، به‌تایبه‌ت له‌گۆنده‌کان تا ئێستاش نزمه. له‌شاره‌کاندا
ئاستی په‌رده‌رده‌ی ژنان ( لێره باسی کوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌که‌ین )
گه‌یشتوه‌ته راده‌ی پێاوان به‌ڵام کۆمه‌ڵێک به‌ربه‌ست و رێگری کۆمه‌ڵایه‌تی
که‌پاشماوه‌ی کولتووری پێش-مۆدێرنن، له‌سه‌ره‌وی هه‌موان دوڵه‌تی
ئێسلامی و کولتووری زالبووی دینی، ده‌رفه‌ته‌که‌یان له‌ژنان به‌رته‌سککردووه
بۆ هاوبه‌شی ژیان و مافی یه‌کسانی. جووڵانه‌وه‌ی ژنان کوردستانی رۆژهه‌ڵات
له‌پاشکۆی جووڵانه‌وه‌ی ژنان ئێران، که‌سه‌ره‌رای سیاسه‌تی داپلۆساندن
و تێڕۆری کۆماری ئێسلامی به‌راستی جووڵانه‌وه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌ڵاتی دژی
رێژیمی حاکمه، له‌به‌راوه‌رد له‌گه‌ل پارچه‌کانیتری کوردساتن کۆمه‌ڵێک
گه‌شه‌سه‌ندنی به‌خۆیه‌وه دیوه. به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا ئه‌و پرسیاره‌ی
ئیوه که‌بۆ جووڵانه‌وه‌ی ژنان کوردستانی نه‌یتوانیوه خاوه‌ن که‌سایه‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ بێ شێوازێک له‌راستی تێدایه. هۆکاری ئه‌و گرفته ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ هه‌لومه‌رجی نائاسایی له‌ئێران و کوردستانی رۆژهه‌ڵات. ئه‌و هه‌لومه‌رج
بۆته به‌ربه‌ستی سه‌رهه‌ڵدانی رابه‌ران و ئێ‌لیتی سه‌ربه‌خۆ که‌تواناو
هێزی رابه‌ری ئه‌و جووڵانه‌وه‌یان هه‌بێت. ئه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نیا
جووڵانه‌وه‌ی ژنان نییه که‌تووشی ئه‌و گرفته‌یه به‌ڵکۆ جووڵانه‌وه‌ی
سیاسی کوردی رۆژهه‌ڵاتی به‌گشتی له‌ئه‌زمه‌و قه‌یرانی قوولی ناسنامیی،
ستراتێژی و نه‌بوونی رابه‌رێکی کارامه‌دایه‌و، نه‌بوونی رابه‌رانی
شاره‌زاو کارامه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که‌تا ئێستا ئێمه له‌رۆژهه‌ڵات نه‌مانتوانییوه
خۆمان له‌و قه‌یرانه ده‌رباز بکه‌ین. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش و له‌ژێر
سیاسه‌تی داپڵۆسێنه‌رانه‌ی رێژیم ژنان کورد له‌رۆژهه‌ڵات له‌کۆمه‌ڵێک
بواری کۆمه‌ڵایه‌ی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری وه‌ک سینه‌ما، رۆمان و داستانی
نووسی به‌شیوازێکی به‌رچاو کۆمه‌ڵێک ده‌ستکه‌وی به‌رچاویان بووه. ئه‌ڵبه‌ت
وه‌ک خۆتان ئاگادارن چالاکی سیاسی له‌ئێران و رۆژهه‌ڵاتدا له‌به‌رده‌م
به‌ربه‌ست و مانعی مه‌زندایه‌و ته‌نیا مرۆ‌ڤ ده‌توانێ به‌شێوازی نه‌هێنی
به‌رده‌وام بێ له‌چالاکی سیاسیداو ئه‌و کاره‌ش هه‌م هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک
خه‌ته‌رو مه‌ترسییه‌و هه‌مێش بۆ ژنان له‌کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌باری سیاسی
داخراو‌و ئیسلامی زۆر سوک و سانا نیه. به‌شێکی به‌چاوی ژنان هێزو
توانایی خۆیان بۆ سه‌ره‌تایترین ویستی یاسای ته‌رخان کردوه‌و له‌هه‌مانکاتدا
کێشه‌کانی ته‌ڵاق، زواج، و چه‌ند هاوسه‌ری گرینگ‌ترین سه‌رقالی ژنانن و
ئه‌وش له‌راده‌یه‌ک رێگر بوووه له‌سه‌رهه‌ڵدانی رابه‌رانی سه‌ربه‌خۆ
له‌نێۆ ژنانی کوردسیتانی رۆژهه‌ڵات".
ستافی" رێکخراوی مافی ژنی کورد، مافی مرۆ‌ڤ، پێیان وایه دنیابینی پیاو
له‌هه‌مبه‌ر پرسه‌کانی ئافره‌ت، بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ببنه به‌شێک له‌گۆِڕان
و گۆڕاوی دونیا‌و، تێگه‌یشتن له‌جیهانی ئافره‌ت وه‌ک خۆی، ده‌بێ به‌ریگریکارێکی
سه‌رسه‌ختی ئازادی و پارێزه‌ری مافه‌کانی مرۆ‌ڤ بن، له‌و باره‌یه‌وه
رونیانکرده‌وه" مرۆڤایه‌تی و به‌گشتی ئه‌و که‌سانی که‌له‌رێبازی و ره‌وتی
ئازادی، دێمۆکراسی و مافی مرۆ‌ڤ خه‌بات ده‌که‌ن و بۆ وه‌دیهێنانی هه‌لومه‌رجێکی
باشتری ژیان بۆ هه‌موو که‌س هه‌نگاوو هه‌ڵده‌گڕن له‌راستیدا بۆ ئازادی
و رزگاری ژنانیش خه‌بات ده‌که‌ن. ئه‌و پێاوانه‌ی له‌رێگای پره‌سه‌ندن،
ئازادی، دێمۆکراسی و مافی مرۆ‌ڤ خه‌بات ده‌که‌ن ته‌نیا ژیانی پێاوان به‌ڵکوو
ژیانی ژنانیش به‌ره‌و ئاسۆیه‌کی باشتر ده‌بن. به‌رگری کردن له‌ماف مرۆ‌ڤ،
ئازادی و دێمۆکراسی له‌هه‌مانکاتدا ده‌توانێ و ده‌بێ دیفاع بێ له‌هه‌موو
که‌س و ژنانیش به‌هۆی ئه‌و سته‌م، زه‌خت دولایانه‌ی که‌به‌سه‌ریاندا
داسه‌پاوه ده‌بێ له‌و خه‌باته به‌هره‌و سوود وه‌رگرن.
کاتێکیش که باسمان برده سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خۆکوژی لای ئافره‌تی کورد‌و
پرسیمان خۆ کوژی لای ئافره‌تی کورد ده‌رهاویشته‌و هه‌ڵگری چ جۆره تێگه‌یشتن
و لێکدانه‌وه‌یه که، ئێوه پێتان وانیه خۆکوژی لای ئه‌وان جۆرێک له‌نا
ئاگامه‌ندییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ؟ گوتیان" پێویسته بڵێین که
خۆکوژی ژنان نه دیارده‌یه‌کی به‌س کوردییه به‌ڵکوو وه‌ک زۆر شتی
دیکه‌ی دنیای سه‌رده‌م دیارده‌یکی جیهانیه جا بۆیه هویه‌کانیشی
تاراده‌یه‌کی زور ده‌توانێت یه‌کسان بێت. به‌ڵام به‌رای ئیمه هۆی
خۆکوژی ته‌نیا له نائاکامیه‌کاندا سه‌رچاوه ناگرێت. چوونکه
زۆرییه‌ک له پیاوانیش تووشی نائاکامی ده‌بن به‌ڵام ئه‌ی بۆ خۆیان
ناکوژن یا ئه‌گه‌ر روداوێکی وا هه‌بێت ئه‌ونده ده‌گمه‌نه که
به‌رچاو ناکه‌وێت. لێدوان له‌م باره‌وه بۆ پێزانینی هۆیه‌کانی ئه‌م
دیارده پێویستی به‌کات و لێکۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ته. به‌س ئه‌توانین
بڵێین خۆکوژی ژنان ریشه‌و هۆ کاره‌که‌ی له‌دڵی مێژوودایه. قه‌د
مێژووی ئه‌و کومه‌ڵگه‌یه‌ی ژنی وه‌ک مروویه‌کی سه‌ر به‌خۆو خاوه‌ن حه‌قی
به‌رانبه‌ر نه‌ناسیوه به‌ڵکوو وه‌کوو خزمه‌تکاری پیاوو، دایکی
منداڵان، به‌جێهێنه‌ری ئه‌رکه تاقه‌ت پروکینه‌ره‌کانی ماڵ و هه‌روه‌ها
ئامرازێکی جنسی چاوی لێکردوه که‌وا بوو ئه‌م کوێله به‌رواڵه‌ت
ئینسانیه که‌ده‌رونی له‌م هه‌موو زه‌خت و زۆره سارێژ ده‌بێت به‌کووشتنی
خۆی وه‌کوو بۆمبێک ده‌ته‌قێته‌وه به‌کۆمه‌ڵگه‌داو ئه‌مه
شه‌رمه‌زاریه‌کی زۆره بۆ کۆمه‌ڵگه‌کانی سه‌رده‌م. به‌رای ئیمه چ
خۆکوژی ژنان و چ کوشتنی ژنان له‌هه‌ر شوێنێک ببێت به‌روداوێکی ئاسایی
هه‌موو بنه‌ماکانی ئه‌و کومه‌ڵگه له‌مێژووه بگره تا ئاین و کولتوور‌و
نه‌ریت وه حکومه‌ت و یاسا هه‌موو ئه‌که‌ونه ژێر پرسیاره‌وه".
زیاتر پرسیمان، ئافره‌تی کورد چۆن و که‌ی ده‌بنه‌ئافره‌تگه‌لێکی ڕه‌چه‌شکێن
و هه‌ڵگری په‌یامێکی یاخیگه‌را به‌ڕووی به‌ندو باوه‌کۆمه‌ڵایه‌تی و، ئه‌و
توندوتیژیانه‌ی که ده‌کرێنه‌سه‌ری به‌گشتی؟ ستافی رێکخراوی مافی ژنی
کورد، مافی مرۆ‌ڤ، ئاماژه‌یاندا" هه‌ر ئێستا‌و ده‌مێکه رچه‌شکێنی ده‌ستی
پێکردوه. پێکهاتنی کۆمه‌ڵی رێکخراوه‌ی جۆراوجۆری ژنان وه باس و
تووێژوینه‌وه‌و لێکۆڵینه‌وه‌و ده‌رهێنانی رۆژنامه‌و چاپه‌مه‌نی سه‌باره‌ت
به‌کێشه‌ی ژنان له‌لایک و په‌ره‌سه‌ندنی کوشتن وبرین و ئازاری ژنان له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌مانه هه‌موی ده‌یسه‌لمێنێت که‌هه‌ڵچوونی ژنان دژ به‌ئاداب
و نه‌ریته پرتوکاوه‌کان و بنه‌به‌رکردنی تووندوتیژی گه‌یشتوه‌ته
ئاستیکی به‌رز، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که‌ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه به‌سه‌ر ئه‌نجامی
خۆی ده‌گات به‌سراوه به چه‌ند هۆیه‌کی سه‌ره‌کیه‌وه وه‌ک دامه‌رزاندنی
بنه‌ماکانی دیموکراسی له‌کۆمه‌ڵگه‌داو جێگیربوونی شارستانیه‌تی مۆدێرن
بیروو بۆچوونی پێشکه‌وتوو خوازانه‌یه که جه‌ماوه‌ر به‌وه ده‌گات
که ژن به‌ر له‌وه‌ی که‌خزمه‌تکاری پیاو یان به‌خێوکه‌ری منداڵ وه
یان چێشتلێنه‌رێکی چاک بێت ئینسانێکی خاوه‌ن حه‌قی به‌رانبه‌ره
له‌گه‌ڵ پیاودا له‌هه‌موو به‌شه‌کانی ژیاندا، بۆچی هه‌ر چێشتلێنان به‌ئه‌رکی
سه‌ره‌کی ژنان چاو لێ ده‌کر ێت؟ ئه‌م بۆ چوونانه ئه‌گه‌ر چی بۆچوونێکی
زاڵه له بیر‌و رای گشتی دا به‌نیسبه‌ت ژنانه‌وه، به‌لام ئه‌گه‌ر به‌وردی
سه‌یری لێ هاتویی ژنان بکه‌ین، بۆمان ده‌ر ده‌که‌ویت ژنانی پله‌و پایه
زانستی زۆر به‌رزیان له‌جیهاندا هه‌یه‌و له به‌شه جۆراو جۆره‌کانی
کومه‌ڵگه‌دا ئه‌رکی قورسیان له‌سه‌رشان دایه. به‌کورتی به‌هیواین
ئاستی هۆشیاری و زانیاری فکری خه‌ڵک به‌عام و به‌تایبه‌ت ره‌وشنبیران
به‌راده‌یک بگات که لانی که‌م ژن و چێشتلێنان و ژن و مه‌تبه‌خ له‌یه‌ک
جیا بکر ێته‌وه.
پرۆفایل: ریکخراو‌ی مافی ژنی کورد، مافی مرۆ‌ڤ/ کۆڵن..دامه‌زراوه‌یه‌کی
مه‌ده‌نی داکۆکیکاری مافه‌کانی ژنی کورده‌و، له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات"ئه‌ڵمانیا"
درێژه به‌کاروچالاکیه هه‌کیه‌کانی خۆی ده‌دات و ستافه‌که‌ی پێکدێت له
(( شورنگیز رحیمی، به‌هار زه‌ندی، روفیار رمزانعلی، به‌دریه ته‌وحیدی،
فریشته گوڵپه‌روه‌ر، ژینا توتاخچی، ناهیده به‌همه‌نی، پرشه‌نگ بلوری،
شادی ساڵحی )).
ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود
|