٢\١٠\٢٠١٣
جیاوازیی
لەشفرۆشیی و سێکسفرۆشیی.
هه‌تاو عه‌بدوڵاهی
لەشفرۆشیی خۆی له خۆی دا واتای فرۆشتنی ئه‌ندام یاخود چه‌ند ئه‌ندامێکی
جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێ که به هۆی فرۆشی ئه‌ندامێکی له‌شه‌وه
فرۆشیار خاوه‌ندارێتی ئه‌ندام یا خود چه‌ندئه‌ندامێکی له‌شی ده‌درێته
که‌سی کڕیاری خاوه‌ن ئه‌م له‌شه، نمونه فرۆشتنی گورچیله‌یه که چه‌شنێک
له لەشفرۆشیی ده‌سه‌لمێنێ. له حاڵێک دا سێکسفرۆشیی مانای فرۆشتنی
سێکسی مرۆڤه که دیاره به گشتی و به ریژه‌ی به‌رچاو بۆ ژنان به
کار ده‌هه‌نرێ. جاری واش هه‌یه ره‌گه‌زی نێریش فرۆشیاری سێکسی خۆی ده‌بێ
به‌لام ئێمه ده‌مانهه‌وێ له دوو تۆیی ئه‌م بابه‌ته دا باس له
سێکسفرۆشیی له لایان ژنانه‌وه بکه‌ین. له شێوه‌ی بازرگانی سێکسیی دا
تاک خاوه‌ن جه‌سته‌ی خۆی ده‌مێنێ به‌ڵام سێکسی ئه‌م بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی
ده‌درێته کڕاری له‌شه‌که ، به‌ڵام له بواری فیزیولۆژی ئه‌ندامی
سێکسی که‌سی فرۆشیار له جه‌سته‌ی جیا ناکرێته‌وه و ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌کی
کاتی که‌سی کڕیار که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام له بواری سایکۆلۆژیه‌وه
ئه‌م خاوه‌ندارێتیه‌ی لێ ده‌ستێندرێ و له به‌ر ئه‌وه‌ی که له په‌یوه‌ندیی
سێکسیی دا بواری سایکۆلۆژی خاوه‌ن گرینگیه‌کی تایبه‌ته، سێکسفرۆشیی وه‌ک
خه‌سار ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی دێته ئه‌ژمار که‌واته به کار هێنانی ده‌سته‌واژه‌ی
لەشفرۆشیی بۆ ئه‌م ژنانه‌ی بازرگانی به سێکسیانه‌وه ده‌که‌ن هه‌ڵه‌یه‌کی
زاراوه‌ییه. کاتێ باسی بازرگانی جنسی ده‌کرێ چه‌مکی سێکسفرۆشیی ده‌توانێ
ناوه‌رۆکی باسه‌که باشتر شی بکاته‌وه.
سێکسفرۆشیی.
دیارده‌یه‌کی له مێژینه‌ی بازرگانیه که له سه‌ر بنه‌مای به کاڵایی
کردنی جه‌سته‌ی ژنه، پێگه‌ی ژێرده‌سته‌یی ژن له بواره جۆراوجۆره‌کانی
ئابووری، کۆمه‌لایه‌تی، سینفی و فه‌رهه‌نگی گرینگ‌ترین پاڵنه‌ری ئه‌م
دیارده‌یه‌یه و هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵس و که‌وتێکی غه‌ریزه‌ی مرۆڤی ره‌گه‌زی
نێر به که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م نیزامه سه‌لمێنه‌ری دیارده‌ی
سێکسفرۆشییە. له‌م ره‌فتاره دا مرۆڤی ژن
ناچاره واته، دووره له هه‌ر چه‌شنه ئیراده‌یه‌کی که له سه‌ر بنه‌مای
مه‌یل و خواستی غه‌ریزه‌ی سێکسیی خۆیه‌وه په‌یوه‌ندیی سێکسیی له‌گه‌ڵ
ره‌گه‌زی به‌رامبه‌ری به‌رقه‌رار بکات. واته ده‌ربرینی غه‌ریزه‌ی
سێکسیی یه‌ک لایانه‌ی ره‌گه‌زی نێره‌و له به‌رامبه‌ر دا به هۆی ئه‌م
په‌یوه‌ندییه سێکسییه یه‌ک لایانه ره‌گه‌زی ژن سوودی مادی ده‌بینێ ،
به‌ڵام وه‌ک ئاماژه‌ی پێ کرا له بواری سایکۆلۆژیه‌وه تێکرووخانی ره‌گه‌زی
ژنه. له‌م په‌یوه‌ندیه دژه مرۆیی و
ناعادڵانه‌یه دا سێکسی ژن وه‌ک کاڵا ده‌کردرێ که خاوه‌نه‌که‌ی ره‌گه‌زی
کڕیاری به‌رامبه‌ریه‌تی، واته چه‌شنێک ده‌ستدرێژی کردنی به ئاشکرای
پیاوه که به هۆی پاره‌وه ره‌وا ده‌کرێ .
سه‌ره‌تاو سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دیارده‌یه.
دیارده‌ی دزێوی سێکسفرۆشیی دیارده‌یه‌کی کۆن و له مێژینه‌یه که به
پانتایی مێژوو عه‌قڵیه‌تی چه‌واشه‌ی پیاو مه‌زنی له بره‌و پێدانی رۆڵی
نه‌رێنی گێراوه. که‌ڵک لێ وه‌رگرتنی به زۆره ملێ ره‌گه‌زی پیاو به
په‌ڵنه‌ره جۆراوجۆره‌کانی وه‌ک پاوانخوازی بواره‌کانی ژیانی ئابووری،
کۆمه‌ڵایه‌تی و... هتد،
له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی په‌ره‌سه‌ندی ئه‌م په‌تا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌یه.
نه‌قش و رۆلی ئایین له په‌ره‌سه‌ندنی سێکسفرۆشیی.
ئایین یه‌کێک له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی
سێکسفرۆشییە به‌و هۆیه که له ئایینه
جۆراو جۆره‌کان به تایبه‌تی له وڵاته دواکه‌وتوو نه‌ریتیه‌کان شه‌ره‌فی
پیاوان به جه‌سته‌ی ژنانه‌وه گرێ دراوه و ژن وه‌ک ئامرازێک بۆ هه‌ڵخراندنی
هه‌ستی سێکسیی پیاو سه‌یری ده‌کرێ و ئاماره‌کان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن
که ساڵانه به ده‌یان هه‌زار کچ و ژن به هۆی بانده مافیاکانه‌وه
به شێخه عه‌ره‌به‌کان ده‌فرۆشترێن و ده‌ستدێژی سێکسییان ده‌کرێته سه‌ر
له لایه‌لی دیکه‌وه ده‌توانین باس له سیغه کردنی ژنان بکه‌ین که
به جۆرێک په‌ره‌پێده‌ری سێکسفرۆشیین.
تێروانینی کۆمه‌ڵگا رۆژئاوایه‌کان له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌کان
له سه‌ر دیارده‌ی سێکسفرۆشیی.
له کۆمه‌ڵگا رۆژهه‌ڵاتیه‌کان به تایبه‌تی کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی
که سیفه‌ته‌کانی ژنان نیگه‌تیڤ و سیفه‌ته‌کانی پیاوان پۆزێتیڤه ژنانی
سێکس فرۆش به چاوێکی سووک سه‌یریان ده‌کرێ و ده‌که‌ونه په‌راوێزی
کۆمه‌ڵگاوه ، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگا رۆژئاوایه‌کان دا شێوه روانینه‌که
جیاوازتره و که‌سی کڕیاری له‌ش ده‌که‌وێته په‌راوێزه‌وه چوونکه به
بروای رۆژئاوایه‌کان که‌سی کڕیار به هۆکاری ئابووری ده‌ستدرێژی کردوته
سه‌ر ره‌گه‌زی ژن و ته‌نانه‌ت له زۆر وڵاتانی پیشکه‌وتوو به چه‌شنێک
توند و تیژی و تاوان به‌رامبه‌ر به ژنان دێته ئه‌ژمار.
سێکسفرۆشیی له سیستمی دواکه‌وتوو دا.
سێکسفرۆشیی له ئێرانی ژێر سێبه‌ری سیستمه دواکه‌وتووه‌کان دا رۆژ له
گه‌ڵ رۆژ په‌ره ده‌ستێنی . نه‌بوونی هه‌لی کار و به‌شداری نه‌کردنی
ژنان له پروسه‌ی ئابووری وڵات، پشتیوانی نه‌کردنی سیستم و ده‌وڵه‌ت له
ژنان ، په‌ره‌سه‌ندنی ماده‌ی سڕکه‌ر و هه‌ڵاتنی کچان له ماڵه‌کان و
هتد……. له هۆکاره سه‌ره‌کیه‌کانی زیادبووونی ئه‌م دیارده‌یه‌یه و نه‌ک
له که‌م کردنه‌وه‌ی سێکسفرۆشیی رۆڵی نه‌گێراوه، به‌ڵکوو به ناو
پۆلیسه‌کانی ئه‌م جۆره سیستمانه رۆژانه به ده‌یان جار ده‌ستدێژی ده‌که‌نه
سه‌ر ژنان و کچانی سه‌ر شه‌قام و بۆ مه‌به‌سته دزێوه‌کانی خۆیان وه‌ک
فرۆشتنیان به بانده مافیاکانی رۆژئاوا و کرین و فرۆشتنی ماده‌ی سرکه‌ر
که‌لکیان لێ وه‌رده‌گرن.
له ده‌یه‌ی رابردوو وڵاتی سوئید پێداچوونه‌وه‌ی بنه‌مایی به
پێناسه‌ی خه‌سار ناسی سیکس دا کرده‌وه. پێشه‌نگه‌کانی ئه‌م بزاڤه
هزرییه چه‌مکی سێکسیان کرده بابه‌تیکی یاسایی‌و مافپه‌روه‌رانه،بۆیه
سێکسکڕییان به چه‌شنێک سته‌مگه‌ری هینایه نرخاندن ،ئه‌م روانگه
داهێنه‌رانه‌ۆ جیاوازه کاراکتیری به‌رینی له سه‌ر ئاستی رۆشنبیری
کۆمه‌ڵگا دانا.له باری په‌روه‌رده‌ییشه‌وه کۆمه‌ڵگاکه‌یان به‌م
بۆچوونه راهێنا.له سه‌ر بنه‌مای ئه‌م رووانینه ئاکتیوه به
شێوازێکی یاسایی سێکسفرۆشییان به قوربانی و سێکسکرینیان به هۆکاری
تاوان هێنایه ئه‌ژمار. له ساڵی ١٩٩٩ ده‌ستیان
دایه هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی سێکسکڕی
و هێزێکی زۆری ماددی‌و مه‌عنه‌وییان بۆ ته‌رخان کرد.کارا بوونی
ئه‌م هه‌ڵۆێسته به شێوه‌یه‌کی سه‌رسوورهێنه‌رانه رێژه‌ی سێکسکرینی
تا ئاستی سفر دابه‌زاند و ئه‌مه‌ش کاردانه‌وه‌ی
خسته سه‌ر سێکسفرۆشتنیش چوونکه ئه‌م رێژه‌یه‌ش ته‌واو دابه‌زی. بابه‌تێکی
گرینگ که له فاکتۆری سوئێد کاریگه‌ری دانا پێکهینانی هه‌ل‌و مه‌رجی
گۆنجاو بۆ ژیان و گوزه‌رانی قوربانیانی سیکسی بوو. سوئیدیه‌کان ته‌نانه‌ت
که‌ڵکوه‌رگرتنی پیاو له هه‌ر چه‌شنه ده‌ره‌تانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ،
ئابووری و سیاسی بۆ ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنیان وه‌ک پێناسه‌ی
تاوانی سێکسی هینایه نرخاندنه‌وه، له باره‌شدا به‌دوادا چوونی
یاساییان ئه‌نجامدا. ئه‌نجام: ئه‌زموون ده‌ریخستووه ئه‌گه‌ر هۆکاره
بنه‌ماییه‌کانی خه‌سارناسی سیکسی خاشه‌بڕ بکرین و کرینی سێکس ببێته
تاوان و بکه‌وێته خانه‌ی یاساوه و وه‌ک پێشێلکاری مافی مرۆڤ
بێته نرخاندن جیهانی داهاتوو به‌ری ده‌بێ له ئه‌نجامی تاوانی
سێکس کڕی.. به‌ڵگه هه‌ڵنه‌گره پێکهێنانی ده‌رتانی یه‌کسان له هه‌موو
بواره‌کانی ژیان ده‌توانی مکانیزمی خاشه‌بڕکردنی گشت کێشه‌کانی
مرۆڤ بێ و بی گومان ئه‌گه‌ر ژنان له بواری ئابووریه‌وه سه‌ربه‌ست بن
و بتوانن به‌رهه‌مهێنه‌ر بن روو له‌م خه‌ساره ناکه‌ن که دواتر خه‌ساری
گه‌وره‌تری لێده‌که‌وێته‌وه. ئه‌زموون ده‌رخه‌ری ئه‌م راستیه‌یه که
ژنانی سیکس فرۆش دوای ماوه‌یه‌کی زه‌مه‌نی که‌م تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی
ده‌بن و زۆرتریان به هۆی ئه‌وه‌ی له لایان بنه‌ماله و کۆمه‌ڵگاوه
ده‌که‌ونه په‌راویزه‌وه ،که دواتر په‌نا بۆ ماده‌ی سرکه‌ر و دیارده‌کانی
دیکه ده‌به‌ن و له ئاکام دا به هۆی قووڵبوونه‌وه‌ی کێشه‌کانیان ده‌ست
ده‌ده‌نه کرده‌وەی خۆکوژیی و جه‌سته‌ی
خۆیان ده‌سڕنه‌وه.
بێ گومان دەستدرێژیی سێکسیی بۆ سه‌ر ژنان مه‌ترسیدارترین ئازاری مرۆڤیه
و ئه‌وه پرسێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره که سێکس کری ده‌ستدرێژی کردنی به
ئاشکرای سه‌ر جه‌سته‌و ره‌وانی ژنانه و ده‌بێ هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا
به ژن و پیاوه‌وه بۆ خاشه به‌ر کردنی هه‌ولی بێ وچان بده‌ن تا ئه‌م
دیارده دزێوه له ناو بچی.
١٢ی مردادی ١٣٩٢
|