جیاوازی نێوان هه‌ڵبژاردنه‌کانی دانمارک و کوردستان و جیاوازی به‌رپرسێکی ئه‌ڵمانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی کوردستان .
ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی
سه‌رۆک وه‌زیرانی دانمارک (ئه‌نه‌س فۆو راسموسن)، له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رێکه‌وتی (24.10.2007)دا، بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی نوێی په‌رله‌مانی دانمارک که‌به(فۆلکه‌تینگت) ناسراوه، له‌ڕۆژی سێشه‌ممه(13.11.2007)دا، ئه‌نجام بدرێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌هێشتا دوو ساڵ له‌ته‌مه‌نی په‌رله‌مان مابوو، ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌بوونی چه‌ندین کێشه‌له‌نێوان پارته‌به‌شداره‌کانی نێو په‌رله‌مان، که‌مانه‌وه‌و به‌رده‌وام بوونی به‌مشێوه‌یه‌له‌داهاتوودا تاڕاده‌یه‌ک مه‌ترسی ئیفلیج بوونی ئیشوکاره‌کانی په‌رله‌مان‌و حکومه‌تی دانمارکی به‌سه‌رۆکایه‌تی (ئه‌نه‌س فۆو راسموسن) لێده‌کرا. ماوه‌ی بڕیاردانی هه‌ڵبژاردنی نوێ‌و رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که‌ته‌نیا (21) رۆژ بوو، بێگومان ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مه‌بۆ خۆئاماده‌کردن‌و ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن‌و ئه‌نجامدانی پرۆسێسه‌که، به‌ڵام پارته‌دانمارکییه‌کان‌و کۆمه‌ڵگای دانمارکی لێڕاهاتوون‌و، هه‌رده‌م ئاماده‌ن بۆ بڕیارێکی له‌ناکاوی سه‌رۆک وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ‌و پێشوه‌خت! ئه‌وه‌بوو هه‌ر له‌دوای بڕیاره‌که، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌کی رێکوپێک له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ده‌ستیپێکرد، که‌زۆرترینیان له‌ڕێگای کۆڕ، کۆبوونه‌وه، رادیۆ، رۆژنامه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆی گفتوگۆی سه‌رکرده‌کانی پارته‌کان بوو به‌هۆی ته‌له‌فزیۆنه‌وه، که‌گفتوگۆ ته‌له‌فزیۆنییه‌که‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه(11.11.2007) له‌هه‌موویان کاریگه‌رتر بوو. له‌و ئێواره‌یه‌دا سه‌رکرده‌ی ته‌واوی پارته‌کانی کاندید بۆ په‌رله‌مان (سه‌رکرده‌ی نۆ پارت) تێیدا ئاماده‌بوون‌و، بابه‌ته‌کانیش بریتی بوون له‌که‌مکردنه‌وه‌یان پاراستنی رێژه‌ی باج، که‌مکردنه‌وه‌ی بێکاری‌و دۆزینه‌وه‌ی کار بۆ بێکاران، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیشته‌جێکردن، به‌رزکردنه‌وه‌ی مووچه، ره‌خساندنی هه‌لی خوێندن‌و به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه بۆ خوێندکاران، خۆشگوزه‌رانی بۆ خانه‌نشینه‌کان‌و پیرو په‌ککه‌وته‌کان، دابینکردن‌و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزاره‌نی بۆ هه‌موو هاووڵاتیان، بره‌ودان به‌خزمه‌تگوزارییه‌کانی ته‌ندروستی، باخچه‌ی ساوایان‌و باخچه‌ی منداڵان، چاره‌نووسی په‌ناهه‌نده‌ئێراقییه‌کانی کامپه‌کان، زرنگکاری (سیاسه‌تی) ئه‌وڕوپاو زرنگکاری ده‌ره‌وه‌ی دانمارک، یارمه‌تی دارایی بۆ وڵاتانی که‌م ده‌رامه‌ت، مانه‌وه‌و نه‌مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی سوپای دانمارک له‌ئێراق‌و ئه‌فغانستان. له‌م ئێواره‌یه‌دا زۆرتر له‌دوو ملیۆن‌و نیو دانمارکی سه‌یری ئه‌و گفتوگۆ گه‌رمه‌یان‌ده‌کرد که‌که‌ناڵی (DR1)ی دانمارکی راسته‌وخۆ ده‌یگواسته‌وه. تا ئه‌وکاته‌ش نزیکه‌ی (10-12%)ی هاووڵاتیانی دانمارکی بڕیاری ته‌واویان نه‌دابوو ده‌نگ به‌کام لایه‌ن بده‌ن، چونکه‌لێره‌ده‌نگ به‌و پارتانه‌ده‌درێت که‌تاکه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ پێیان وایه‌زۆرتر له‌خزمه‌تی وڵات‌و هاونیشتمانیان دان، هه‌رچه‌نده‌یه‌ک هه‌فته‌به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن نزیکه‌ی (22%)ی دانیشتوانی دانمارک به‌گومان بوون که‌ده‌نگ به‌کێ بده‌ن!. که‌چی له‌کوردستانی ئێمه‌دا زۆربه‌ی هاووڵاتیانی کورد به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان ده‌نگه‌کانیان دیاره‌که‌به‌کێی ده‌ده‌ن، هه‌تا ئه‌گه‌ر پارته‌که‌یان سه‌دانجار له‌شکری داگیرکه‌ر بێنێته‌سه‌ر کوردستان‌و، ناپاکی پارته‌که‌یان‌نابێته‌هۆی گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌وان له‌وه‌ی ده‌نگ به‌لایه‌نێکی تر بده‌ن، واته‌له‌کوردستاندا تاڕاده‌یه‌کی زۆر ده‌نگه‌کان پۆلێن‌و تاپۆ کراون! گفتوگۆکان زۆر به‌ڕێکی‌و شاره‌زایانه‌به‌ڕێوه‌چوون، که‌سیان به‌وه‌ڵامی توند یاخود قسه‌ی ناشرین هه‌ستی به‌رامبه‌ره‌که‌ی بریندار نه‌کرد، هه‌رچه‌نده‌ره‌خنه‌ی توندی لێبگیرایه‌یاخود قسه‌شی پێبگوترایه، بۆ نموونه‌سه‌رۆکی (پارتی لیستی یه‌کگرتوو) خاتوو (لینه‌بارفود) دووجار به(ئه‌نه‌س راسموسی) سه‌رۆک وه‌زیران‌و سه‌رۆکی (پارتی چه‌پڕه‌و) که‌له‌ڕاستیدا پارتێکی راستڕه‌وه، گوت؛ (تۆ سه‌رۆک وه‌زیرانێکی درۆزن بوویت‌و به‌ڵێنه‌کانی به‌رنامه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشووت نه‌برده‌سه‌ر)، به‌ڵام ئه‌و داکۆکی له‌خۆی کرد بێ ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناشرینی پێ بڵێت‌یاخود بڵێت نا خۆت درۆزنی! نه‌شه‌ڕه‌په‌ڕۆ، نه‌شه‌ڕه‌شه‌ق‌و نه‌شه‌ڕه‌تفه‌نگیش روویان نه‌دا. پارته‌کان‌و سه‌رۆکی پارته‌کان له‌ڕێگای ئه‌و کارانه‌ی که‌پێشکه‌ش به‌خه‌ڵکه‌که‌ی ده‌که‌ن‌و به‌هۆی به‌رنامه‌خزمه‌تگوزارییه‌کانیانه‌وه‌هاووڵاتیانیان بۆخۆیان راده‌کێشن، نه‌ک وه‌کو هی کوردستان له‌ڕێگای به‌خشینه‌وه‌ی ده‌فته‌ره‌دۆلار، خانوو، زه‌وی، ئۆتۆمۆبێل، کۆمپیوته‌ر، ته‌له‌فۆنی مۆبایل یان گفتپێدانی خانه‌نشینکردن‌و دامه‌زراندنیان دوای سه‌رکه‌وتنیان له‌هه‌ڵبژاردنه‌کان! یان له‌ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌و سوێنددان به‌ته‌ڵاق‌و قورئان بۆ دابینکردنی ده‌نگه‌کان! دوای ئه‌وه‌ی هه‌ر کاندیدێکیش ده‌بێته‌ئه‌ندامی په‌رله‌مان، ته‌نیا مووچه‌ی مانگانه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت‌و دوای ته‌واوبوونی خولی په‌رله‌مانیش خانه‌نشین ناکرێت، به‌ڵکو هه‌وڵده‌دات کارێکی تر بۆخۆی بدۆزێته‌وه، نه‌ک وه‌کو په‌رله‌مانتارانی کوردستان سه‌ره‌تا خانوو، ئۆتۆمۆبێل، پاره‌ی به‌نزین، ته‌له‌فۆنی مۆبایل‌و چه‌ندین پاسه‌وان بۆخۆیان بنووسن‌و پاره‌کانیان وه‌رگرن، دوای چوار ساڵه‌که‌ش به‌پاره‌یه‌کی باش خانه‌نشین بکرێن. ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسیشه‌له‌کۆی (179) ئه‌ندام په‌رله‌مان، که(175) ئه‌ندامیان دانمارکین‌و، (گرۆنلاند)و (فێیه‌ئویه‌نه)ش هه‌ریه‌که(2) نوێنه‌ریان له‌په‌رله‌مانی دانمارکیدا هه‌یه، هه‌ر یه‌که‌شیان په‌رله‌مانی سه‌ربه‌خۆی خۆیانیان هه‌یه، ئه‌وه‌ی گرۆنلاند (لاندس غوذت)و ئه‌وه‌ی فێیه‌ئویه‌نه(لاوتینگت)ی پێده‌ڵێن. گرۆنلاد له‌ساڵی (1953)وه‌هه‌روه‌ها فێیه‌ئویه‌نه‌له‌ساڵی (1948)دا بووینه‌به‌شێک له‌دانمارک‌و یه‌کێتییه‌کی فیدڕاڵی به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه. هیچ کامێک له‌گرۆنلاندو فێیه‌ئویه‌نه‌ئه‌ندام نین له(هاوپه‌یمانی ناتۆ)و (وڵاتانی یه‌کێتیی ئه‌وڕوپا) که‌دانمارک له‌ساڵی (1949)ه‌وه‌ئه‌ندامی یه‌که‌میان‌و له‌ساڵی (1972)شه‌وه‌ئه‌ندامی دووه‌میانه. هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت سوود له‌م ئه‌زموونه‌ی دانمارک وه‌رگرێت‌و، خۆی نه‌یێته‌ناو (کۆمکاری وڵاتانی عاره‌بی) که‌هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌کوردو کوردستانه‌وه‌نییه، چونکه‌ته‌نیا بۆ وڵاتانی عاره‌بی دروستکراوه، ده‌کرێت ته‌نیا ناوه‌ڕاست‌و باشووری ئێراق که‌هی عاره‌بن ببن به‌ئه‌ندامی (کۆمکاری وڵاتانی عاره‌بی)و، هه‌رێمی کوردستانیش که‌هی کوردن‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌عاره‌ب‌و ئێراقه‌وه‌نییه،نه‌چنه‌نێوی، عاره‌بی ئێراقیش بۆیان نییه‌له‌جیاتی کورد بڕیار بده‌ن‌و به‌زۆر (هه‌رێمی کوردستان)یش راکێشن. له‌کۆی (179) ئه‌ندام په‌رله‌مانی دانمارک که(95)یان سه‌ر به‌به‌ره‌ی راستڕه‌وو (84)یان سه‌ر به‌به‌ره‌ی چه‌پڕه‌ون، (68) ئه‌ندامیان ژنن، واته‌به‌ڕێژه‌ی نزیکه‌ی (38%)یان ژنن که‌به‌مشێوه‌یه‌دابه‌ش بووینه: سۆسیال دیموکراته‌کان (15) ژن له‌کۆی (45) ئه‌ندام واته(33%)یان ژنن، ڤێنسترا (15) ژن له‌کۆی (46) ئه‌ندام واته (32،6%)یان ژنن، پارتی سۆسیالیستی گه‌ل (11) ژن له‌کۆی (23) ئه‌ندام واته (47،8%)یان‌ژنن، پارتی گه‌لی دانمارک (9) ژن له‌کۆی (25) ئه‌ندام واته(36%)یان ژنن، کۆنسه‌رڤاتیڤ (پارێزگاران) (8) ژن له‌کۆی (18) ئه‌ندام واته(4،44%)یان ژنن، رادیکاڵه‌چه‌په‌کان (4) ژن له‌کۆی (9) ئه‌ندام واته (44،4%)یان ژنن، هاوپه‌یمانی نوێ (2) ژن له‌کۆی (5) ئه‌ندام واته(40%)یان ژنن، لیستی یه‌کگرتوو (2) ژن له‌کۆی (4) ئه‌ندام واته(50%)یان ژنن، هه‌روه‌ها (2) ژن له‌کۆی (4) ئه‌ندامه‌که‌ی گرۆنلاندو فێیه‌ئویه‌نه، واته‌هی ئه‌وانیش (50%)یان ژنن، هه‌روه‌ها له‌م چوار ئه‌ندامه‌ی ئه‌وان (3)یان سه‌ر به‌به‌ره‌ی چه‌پ‌و یه‌کێکیان سه‌ر به‌به‌ره‌ی راستڕه‌ون. به‌شداری پێکردنی ژن له‌په‌رله‌مانی دانمارک به‌م رێژه‌یه‌که‌هێشتا زۆریش نییه، که‌چی له‌سه‌ر بنچینه‌ی خزم، خێڵ، دڵسۆزی‌و گوێڕایه‌ڵی بۆ پارت‌و سه‌رکرده‌و به‌رپرس‌یاخود ته‌نیا بۆ رازاندنه‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان نییه‌به‌س بۆئه‌وه‌ی بڵێن په‌رله‌مانه‌که‌یان ژنی تێدایه! به‌ڵکو له‌سه‌ر بنچینه‌ی تواناکان‌و له‌پێناوی به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنی وڵاته‌له‌لایه‌ن ته‌واوی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌ز، ئایین‌و نه‌ته‌وه. نموونه‌ی دووه‌م به‌رپرسێکی ئه‌ڵمانییه‌که‌ده‌مه‌وێت به‌راوردی بکه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسان‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مڕۆی کوردستان، ئه‌ویش ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی (فرانس مۆنتفیرینگ)ی وه‌زیری کاری ئه‌ڵمانی‌و جێگری راوێژکاری ئه‌ڵمانی بوو. هه‌ر هه‌مان رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی دانمارک، وته‌بیژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی كاری ئه‌ڵمانی له‌ڕۆژی (13.11.2007)دا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیری کار (فرانس مۆنتفیرینگ)ی جێگری (ئه‌نگیلا مێركلی) راوێژكار (سه‌رۆک وه‌زیران)ی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌ردوو پۆسته‌كه‌راگه‌یاند به‌هۆی نه‌خۆشی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (ئه‌نتکبیرا)، که‌به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ده‌ناڵێنێ‌و باری ته‌ندروستی خراپه،هه‌رئه‌وه‌ش بووه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه(ئه‌نتکبیرا)ی هاوسه‌ری (فرانس مۆنتفیرینگ)ی وه‌زیری کار‌و جێگری راوێژكاری ئه‌ڵمانی نه‌توانێ درێژه‌به‌کاره‌کانی خۆی بدات‌وه‌کو ئه‌ندامێکی کارای (هاوپه‌یمانی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی)و، به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگی هاوپه‌یمانێتی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بكات له‌سه‌ره‌تای مانگی نۆڤێمبه‌ری رابردوو. به‌رپرسێک یان وه‌زیرێکی کوردستانی، ئه‌گه‌ر بێتوو نه‌ک ته‌نیا هاوسه‌ره‌که‌ی به‌ڵکو خۆی، خێڵه‌که‌ی یان هه‌موو کورد تووشی نه‌خۆشییه‌کی کوشنده‌ی وه‌کو نه‌خۆشییه‌که‌ی (ئه‌نتکبیرا)ی هاوسه‌ری (فرانس مۆنتفیرینگ) ببن، ئه‌وه‌نه‌ک هه‌ر ئاماده‌نییه‌ده‌ست له‌کاره‌که‌ی بکێشێته‌وه، به‌ڵکو یه‌کسه‌ر بیر له‌ژن هێنانه‌وه‌ده‌کات‌و هێشتا ژنه‌نه‌خۆشه‌که‌ی زیندووه‌ژنێکی تر ده‌هێنێت‌و ئه‌وه‌نده‌ی تر ده‌بێته‌هۆی قورس کردنی نه‌خۆشییه‌که‌ی‌و به‌خه‌فه‌ته‌وه‌ده‌یکوژێت، ئه‌وه‌ئه‌گه‌ر کاکی به‌رپرس پێشتر دوو ژنی نه‌بووبێت! ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاماده‌نه‌بێت له‌پێناوی نه‌ته‌وه‌و نیشتماندا ده‌ست هه‌ڵگرێ، چۆن له‌پێناوی ژنه‌که‌یدا ده‌ست هه‌ڵده‌گرێت؟ جیاوازی نێوان (فرانس مۆنتفیرینگ)و به‌رپرسانی کورد ئه‌وه‌یه‌که‌ئه‌و ئاماده‌یه‌له‌پێناوی هاوسه‌ر، نه‌ته‌وه‌و نیشتمان ده‌ست له‌پۆسته‌که‌یدا بکێشێته‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانی خۆمان نه‌له‌پێناوی هاوسه‌ر، نه‌نه‌ته‌وه‌و نه‌نیشتمان ئاماده‌نین پۆسته‌که‌یان جێبێڵن، ئه‌گه‌ر ناچاریش نه‌کرێن تا ئه‌و رۆژه‌ی ده‌مرن ده‌ست به‌رداری پۆسته‌کانیان نابن! زۆرجار شکستی هه‌ندێک له‌وه‌زیره‌کان‌و گه‌نده‌ڵی وه‌زاره‌ته‌کانیان هی ئه‌وه‌وه‌زیره‌کانیان وازبێنن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌بیریان دا‌نێت وازهێنانه! یه‌کشه‌ممه2.12.2007
|