٢٤\١٢\٢٠١٠
جیاوازییه
بێزارکەر و تاڵەکان لە نێوان هەرێمى کوردستان و بەغداد بۆ؟!

عومهر شاوری
تەمەنی ئەو ئەزموونە سیاسی و ئیدارى و
ئابوریەی لە کوردستاندا هەیە خۆى گەیاندە دوو دەیەى دواى ڕزگاربوون لە
بەعس .. لە بەرامبەر ئەم دوو دەیەى کوردستاندا خەڵکی عێراق 8 ساڵە
لەبەعس سەرفرازبوون ، کەچى ئەوەى ئەوان بەم 8 ساڵە بونیدیان ناوە لەڕوی
چۆنیەتی و چەندایەتیشەوە زۆر زیاترو باشترە لەوەى کە خەڵکی کوردستان بە
20 ساڵ بەدەستى هێناوە ، لە هەموو ڕویەکی دیموکراسی ، ئازادیە
سیاسیەکان وئازادی ڕادەربڕین ، شەفافیەت و سیستەمی لیێپرسینەوە ،
بونیاتنانی دامودەزگاى دەوڵەتی و مەدەنی ، ئاڵوگۆڕى دەسەڵات و
لێکجیاکردنەوەى هەرسێ دەسڵاتەکە ...هتد ، لەهەرڕویەکەوە بەراوردی نێوان
بارودۆخی بەغداد و هەولێر بکەین جیاوازیەکی بەرچاو ئەبینین ،بەراستى بۆ
ئێمە ئەم جیاوازیە بێزارکەر و تاڵە، سەرەراى ئە وهەموهێرشو تەقینەوانەى
تیرۆرستو نەیارەکانى عراق ئەنجامى دەدەن بۆرێگرى لە پرۆسەى بەرەو
پێشچونى بەدیموکراسیى کردنى دەولەتى عراق لەهەمان کاتدا هەرێم
سەقامگیرەو بارو دۆغى بەرەو پێشچونى دیموکراسى رێگرى زۆر کە م ترە
دەبوایە حکومەتى هەریم ببوایە پێشەنگى بەدیموکراسیکردنى عراق و تەنانەت
خۆرهەڵاتى ناوەراست بەکشتى ئەبێت لەمەودوا حکومەتى هەریم بیر لەوە
بکاتەوە بۆگەڕان بەدواى ئەو هۆکارانەى دواکەوتویى ئێمەو پێشڕەوی
بەغدادی دروستکردووە .. چونکە جگە لەجیاوازی گەورەى نێوان ساڵەکانی
تەمەنی هەردوو ئەزمونە کە لەڕوی چۆنایەتیشەوە لەهەمو کایەکاندا تادێـت
بەغداد بەرەو پێشتر و باشتر ئەڕوات ، کوردستانیش تازە بەتازە رێگرى
لەئازادیە کانى خەلک دەگرێت و خۆپیشاندان و نارەزاى خەلک ئەبێت
بەرەزامەندى دەسەڵەت بێت کەئەمە زۆرپێچەوانەیە لەگەل بچوکترین
بنەماکانى دیموکراسیو مافى هەرتاکێک بەیاسایکردنى خۆپیشاندان بەم
شێوازەى ئێستا رێک زەمانى دەسەڵاتى پیش بیست سالى رابردومان
بیردەخاتەوە ئەبێ بپرسین بۆچى دەسەڵاتى هەریم لەخۆپیشاندان ئەترسێت
بەڵام دەسەڵەتى ناوەند بە کارێکى ئاسایى دەزانێت دیارە ئەوەدەسەلمێنێت
بەشێکیان ئەوەندە گەندەڵیان کردوە و بەپێى پێویست نەیانتوانیوە خزمەتى
خەڵک بکەن. ئەگەر رێگرى لەئازادیە کانى خەلکى کوردستان بکرێت ئەوە
بەدڵنیایەوە هەریمى کوردستان بەرەو میرنیشینی گەندەڵەکان ئەڕوات ،
بەپێچەوانەشەوە لەبغداد رۆژبەرۆژ بەرەو دیموکراسیو ئازادیەکانى خەلک
مسۆگەردەبێت لەوێ نورى مالکی بە ژمارە بڕی دینارە عیراقیەکانی خۆى
ئاشکرا ئەکات چیى هەیەو چى نیە سالانە بلاوى دەکاتەوە ، لێرە هیچ کەسێک
ژمارەى نەک هەر کۆمپانیاکانی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکى ئەنجومەنی وەزیران
نازانێـت . بگرە هى مەسئوولە بچوکەکانیش نازانێت لەوێ هەرسێ ساڵ جارێک
سەرۆکی حکومەت ئەگۆڕێت ، لێرە ماوەى سەرۆکایەتی وەک ئەوەى ( هەتاهەتایی
) بێت بەنۆرە براوبەش ئەکرێـت . کەواتە ئەم جیاوازیانە بۆ ؟ لەچیەوە
هاتووە و کێ دروستى کردووە .
لەڕوی بونیاتی کۆمەڵایەتیەوە : کۆمەڵگاى عێراقی دەستەبژێرێکی گەورەى لە
خەڵکی ئیدارى و ئاکادیمی و کادرى تەکنۆکرات هەیە ، ئەم دەستەبژێرە
گەورەو کاریگەرە بەرهەمی 80 ساڵی ڕابردوی دەوڵەتی عێراق و حکومەتە یەک
لەدواى یەکەکانیەتی ، ئەگەرچى بەعس بەهۆى برسێتی و خراپی ژیانی ساڵانی
ئابڵوقەى ئابورى سەر عێراق تالێوارى وێرانبون و توانەوەى بردبون ،
بەڵام لەهەموو سەردەمێکدا ئەمانە هێزێکی کاریگەرى سیاسی و کارگێڕین
لەبەڕێوە بردنی وڵاتەکەدا . لەبەرامبەر ئەمەدا :- لەهەرێمی کوردستان
لەوەتەى حکومەت و ئەزمونی وڵات بەڕێوەبردن هاتۆتە ئاراوە ( هەردو حزبى
دەسەڵات بەحوکمى ئەوەى پارەو پولێکى زۆریان بەدەستەوەیە کە سەروەتى ئەم
میڵەتەیە بەکاریى دێنن لە هەڵبژاردنە کانى هەریمى کودستان بۆخۆیان
بەمەدەستیانگرتووە بەسەر وڵاتەکەدا ، ، هەموو پۆستە ئیدارى و
سیاسیەکانی ئەم وڵاتەیان لە نێوان خۆیان و دارودەستەحیزبیەکانیاندا
دابەشکردووە .. دیارە وڵاتێکیش ئابەم شێوەیە رێگرى لە ئالو گۆریى
دەسەڵات بگرێت بەشێوەیەکی حەتمی ئەبێتـەوڵاتێکی پڕ لەگەندەڵی و
دیکتاتۆریەت و یاساى دۆخی نائاسایى و برسی بونی زۆربەى هاوڵاتیان و
زۆربونی ژمارەى کۆمپانیاى سەرکردە سیا سیەکان ، ئەمە نەک هەر
لەکوردستنان ، بەڵکو لە هەرچى وڵاتی ئەم دنیا هەیە ئەم خەسڵەتانە
بووەتە تایبەتمەندی دەوڵەتە پۆستکۆلۆنیالیزمەکان ، هەرگیز دەستەبژێرێکی
سیاسی شۆڕشگێڕ نەبینراوە بەباشى وڵاتیان بردبیـَتە ڕێوە ، هەر لە
پاکستانەوە تائەگاتە جەزائیر و کوبا و ...هتد ، بۆیە ئەگەر ئەمڕۆ
جیاوازی نێوان دەستەبژێرە سیا سی و ئیدارى و ئابوریەکانی بەغداد و
هەولێر بەم جۆرە شکاوەتەوە نابیـَت سەیرو عەجیب بێـت بەلامانەوە ،
چونکە دەرهاویشتەى ئەو دوو کۆمەڵگا سیاسیە جیاوازەیە کە ئیدارەى هەردوو
ئەزمونەکە ئەکەن .. هەڵبەتە لەناو پەرەسەندنەکانی بغداد نابێـت ڕۆڵى
ئامریکا فەرامۆش بکرێـت ، بۆدروستکردنی هاوسەنگی نێوان پێکهاتە
جیاوازەکانی عیراق و بۆناچارکردنی حکومەت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان
و گەڵاڵەکردنی دەستورى هەمیشەیى عێراقیش پشتیوانیەکانی ئەمریکا
یارمەتیەکی گەورەى بەخشیە ئەو پێشکەوتنانەى ئەمڕۆ لە بەغداد هەیە ..
تەنها جیاوازیەکە لەوەدایە ، بەرپرسەکانی بەغداد وەک پیاوانی دەوڵەت بۆ
سودو بەژەوەندی وڵات کەڵکیان لەم پشتیوانیەى ئەمریکا وەرگرت ، لە
کوردستانیش کادیرەحیزبیەکان بۆ بەزرکردنەوەى رەسیدی ئابورى خۆیان و
دابینکردنی دواڕۆژى ئابورى وەچەکانیان قۆستیانەوە .
لەڕوی دام و دەزگاییەوە :- لەعیراقدا دام و دەزگاکان تاڕادەیەکی لە
ئاستی کۆمەڵگاى سیاسیدا :- کۆمەڵگاى سیاسی عێراق کۆمەڵگایەکی فرەلایەنى
زیندوی بەهێزە ، ئەمەیش واى کردووە هیچ هێزو لایەن و ڕەوتێک ، هەرچەندە
بەهێزیش بێـت نەتوانێت عێراق کۆنترۆڵبکات ، بەتاقیکردنەوەیش سەلمێنراوە
هەمو هێزە تائیفی و ئاینیەکان ( ئەوانەى لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردیدا
بەهێزی تاریک و دواکەوتو ئەناسرێن ) لەڕێگاى هەڵبژاردن و پشتیوانی
کردنی خەڵکی عێراقەوە ئەیانەوێـت ببنە هێزی باڵادەست و ، بەڵام
کۆمەڵگاى سیاسی لەکوردستاندا کۆمەڵگایەکی کۆنترۆڵکراوى ترسێنراوی
رابردووە ، گۆڕەپانی سیاسی کوردستان لەلایەن یەکیەتى و پارتیەوە
کۆنرتۆڵکرا وە، ئەم دوو حیزبەیش هیچ ڕێگایەک نەما نەیگرنەبەر بۆمانەوەى
خۆیان وەک هێزی تاق و تەنها وتۆتالیتارى ئەو ناوچانەى بەهەرێمی حیزبی
خۆیانی ئەزانن ، هەر لەشەڕی ناوخۆ و تا ئەگاتە گزی و ساختەکارى
هەڵبژاردنەکان ، و دوایش هاوپەیمانیى و رێکەوتنى ستراتیژى دورو درێژ .
لەپێناو مانەوەى خۆیان .
لە بەغداش دەزگاى زیندوی خاوەن کارەکتەرى خۆیانن ، پارلەمان و دەستەى
نەزاهەو هەر سێ سەرۆکایەتیەکە و دادگاى فیدراڵى ڕۆڵێکی باش ئەگێڕن لەو
بزوتن و جوڵانەوە دیموکراسی و سیاسیەى لەعێراقدا هەیە ، بەڵام
لەکوردستاندا ئەم دەزگایانە رۆلێکى زۆر لاواز دەگێرن زیاتر وێنەیەکی
کاریکاتۆرى حزبین.
هەلومەرجی سیاس و ئابورى و ئاسایشى : عێراق وڵاتێکی پڕناکۆکی سیاسی و
ئاینی و مەزەهەبیە ، بەکۆمەڵکێک دراوسێى دوژمنکار و خاوەن ئەجێنداى
خراپ دەورەدراوە ، لەبەر ئەو ئامادەییە بەهێزەى ئەمریکایش وەک سوپایەکی
داگیرکەر وڵاتەکە بۆتە شوێنی ململانێى لانی ئەمریکاو ئێران و سعودیە و
سوریا و تورکیا و ئوردون ... هتد ، جگە لەو ناکۆکیە خوێناویەى چەند
سەدەیە شیعەو سونە ئاگرەکەى خۆشتر ئەکەن ، بەڵام هاوکێشەکان
لەکوردستاندا ئەگەر هەیش بن ئەوەندە ئاڵۆز نین ، ئەگەر خراپی بارودۆخی
سیاسی و ئاسایشى بیانویەک بێـت بۆ پێش نەکەوتن و چەقبەستن لەخاڵی
ئفلیجیدا ، ئەوا ئەبوایە عێراق هیچ گۆڕانێکی پۆزەتیڤى بەخۆیەوە
نەدیبایە ، بەڵام دۆخی عێراق جگە لەوەى ناماقوڵی ئەم بیانوەمان نیشان
ئەدات ، هاوکات ئەزمونی کوردستانیشى توشى شەرمەزاریەکی قورس کردووە .
.ئەگەر ئەم هۆکارانە لەپشت جیاوازیەکانی نێوان ئەزمونی بەغداد و
هەولێرەوە بێـت ، دیسان هەرجێگەى وەبیرهێنانەوەیە لەگەڵ ئەم
هۆکارانەیشدا هەر کۆمەڵگاى کوردی و دەستەبژێرە سیاسیەکەی لێپرسراوی
سەرەکی گرفتەکەن ، نەک کەسى تر . هەموو ئەم ڕاستیانە دەمانخاتە بەردەم
حەقیقەتێکی گەورە تر و تاڵتر کە ئەویش ئەوەیە ، هەڵبژاردنەکانی ئەم
دواییەش ئاماژەیان بۆ دەرکەوتنی ئەستێرەى بەختی ئوسامە نوجێفی و ێالح
موتڵگ و نورى مالکی ئەکرد لەناو ئەم خەڵکە هەژارانەدا : لە بەرامبەر
ئەم خۆشگۆڕانەى،کە لەبغداد ئەبیسترێو ئەبیندرێت.کاتێک حزبێک ناگۆردرێت
خۆى بەموقەدەس ئەزانێت ئەوە لەوێى جەماوەرەکەى دەگۆردرێتو خەلکەکەى
وابەستەنابن وەکو ئەوەى لە م هەڵبژاردنەى دواى بینیمان. ئێمە
کۆمەڵگایەکی دواکەوتوین بۆیە پرۆسەیەکی سیاسی دواکەوتو پڕکەموکوڕیمان
بەرهەمهێناوە. بەشی زۆرى خەڵکی کوردستان دابەشبونەتە سەر دوو هێزی سیا
سیدا تائێستایش پاساوی زۆر لە ئەندامانی ئەم دوو حیزبە بۆ وەلائو
وابەستەییان (دیارە جگە لەمەسەلە ئابوریەکەو پێداویستى ژیانی ڕۆژانەیان
) ، لەبەر ئەوەیە کە ئەم دوو حیزبە مێژویى خەباتگێڕیان هەیە ، یان
شەهیدیان هەیە و خوێنیان بۆداوە ، یان هەر بەبنەماڵە هەوادارى ئەم
حیزبەن ، یان لەو جۆرەیە کە خۆیشى نازانێـت بۆچى بۆتە ئەندامی حیزب و
بۆچى پێویستە قەت نەگۆڕێت !!! کە بێگومان هەموو ئەم بیانوانە بەراورد
بە ئاگایى و هۆشیارى شروگیەکانی بەغداد نیشانەى دواکەوتویی و
نەخوێندەواریەکی کوشندەى کۆمەڵگاى کوردیە . هەر ئەم دواکەوتنە
سیاسیەیشە وەڵامی زۆربەى ئەوپرسیارانەمان بۆ ئەداتەوە کە دەربارەى
جیاوازیەکانی نێوان (بغداد - هەولێر ) دەخرێتەڕو .
ماڵپهڕی عومهر شاوری
|