جیاوازییه‌کانی ئێمه و ئه‌وان....
گوڵاڵه پشده‌ری
هه‌ندێک دابونه‌ریتی کورده‌واری هه‌یه له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی ئه‌وروپی زۆر له‌یه‌کترجیاوازن. لێره‌دا ئاماژه به یه‌کێک له‌م جیاوازییانه ده‌که‌م که له پێشاندا پێیان سه‌رسام بووم. به‌ڕاستی کامیان باشتره هی کورده‌واری یان هی ئه‌وروپی،” وه‌ڵام” بۆ خوێنه‌ر خۆی ده‌هێڵمه‌وه. پێموایه مرۆڤ ده‌توانێت خۆی ئه‌وانه هه‌ڵبسه‌نگێنێت و بیانپاڵێوێت،ئینجا له نێوان دووڕیانه که‌دا ڕێگایه‌کی شایان بۆ خۆی بدۆزێته‌وه. چۆنکه ئه‌وه مرۆڤه که کو‌لتوور /دابونه‌ریت درووست ده‌کات.مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که مرۆڤ ویستی به‌دواکه‌وتنی هه‌بێت و له تێڕوانینی له دوای ڕێگاکانی تریش بێ و ڕانه‌وه‌ستێت ته‌نیا به ئه‌وه‌یی که هه‌یه‌تی جا ئه‌گه‌ر ڕێگاچاره‌سه‌رییه‌کی تر هه‌بێت بۆ کردنه‌وه‌یی گرێ کوێره‌کانی ژیان بۆ تاک و کۆمه‌ڵ،بۆچی به‌دوایی نه‌که‌وێ و تێڕوانینێکی نوێیی نه‌بێ و که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گرێت. یه‌کێک له‌م جیاوازیانه‌ی که ده‌مه‌وێت باسی بکه‌م، ''جیاوازی له شێوازی جیابوونه‌وه‌یه'' له نێوان هاوسه‌ران له کورده‌واری و ئه‌وروپیدا.هه‌موان ده‌زانین که جیابوونه‌وه له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا چۆنه. مخابن نه‌ک هه‌ردوو هاوسه‌ره‌که به‌ڵکو هه‌ردوو خانه‌واده‌که‌ی ژن و پیاو له یه‌کتر ده‌بن به دژمن و هه‌تا حه‌وت پشت ناحه‌زی یه‌کترن.ئه‌وه‌ش بێگوومان زیانێکی گه‌وره‌ی ده‌روونییه به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مناڵییان هه‌بێ ئه‌وه ئه‌بێت به ئاریشه و کاره‌سات بۆ مناڵه‌کان. بۆ به‌راوردکردنی جیابوونه‌وه و یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌یی هاوسه‌رگیری پێویست ناکات باسی چۆنییه‌تی جیابوونه‌وه له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا بکه‌م به‌ڵام لێره‌دا به چه‌ند نموونه داستانی ڕاستی هه‌ندێک له‌م هاوسه‌رگیرییه هه‌ڵوه‌شاوانه له کوڵتوری ئه‌وروپی دا ده‌گێڕمه‌وه.
تۆم - Tom به‌یانیه‌ک دوای خوێندنه‌وه‌ی راپۆرتی شه‌وکار، لیستی ناوی نه‌خۆشه‌کانی تازه که بۆ ئه‌و ڕۆژه ده‌خه‌واندران(وه‌رده‌گیران) بۆ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری له لایه‌ن سه‌رپه‌رستی به‌ش هاته خوێندنه‌وه. تۆم یه‌کێک له‌م نه‌خۆشانه بوو ، که ئه‌بوایه من وه‌ری بگرم و پرسیار و وڵامی لێوه‌رگرم و ئاماده‌ی بکه‌م بۆ نه‌شته‌رگه‌ریی. به کاتی دیاری کراو تۆم هات، ته‌نیا بوو(زۆر جار نه‌خۆش که دێت که‌سێکی له گه‌ڵدایه)، تۆم زۆر ڕووخۆش بوو و پیاوێکی ته‌مه‌ن 45 ساڵ که به هۆی شێرپه‌نجه‌ی ناو قوڕگ نه‌شته‌رگه‌ری و چاره‌سه‌ری بۆ ده‌کرا. تۆم خه‌ڵکی بڕیتانیا بوو به‌ڵام له هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بوو به هۆی کاره‌که‌ی(کارکردن له سه‌ر سیستێمی کۆمپیوته‌ر). دوایی پرسیار و وڵام،له ژووره‌که‌ی به جێم هێشت. کاتێک که گه‌ڕامه‌وه بۆ لای ، تۆم نه‌یتوانی فرمێسکه‌کانی لێم بشارێته‌وه و وتی هه‌ست به ته‌نییای ده‌که‌م،وه‌کو باسم کرد ماوه‌ی هه‌شت ساڵه له خێزانم جیا بوومه‌وه و دوو مناله‌کانیشم کوڕه‌که‌م ته‌مه‌ن 17 و کچه‌که‌م ته‌مه‌ن 19 له له‌نده‌ن ده‌ژین لای دایکیان. به‌یانی رۆژی دواتر پێش ئه‌وه‌ی که بڕۆمه ژووره‌کان و ده‌ست به کار بکه‌م، تۆمی نه‌خۆشم بینی که له گه‌ڵ ژنێکی شۆخ و شه‌نگ دانیشتووه. به زه‌رده‌یه‌ک له سه‌ر لێوانی خۆی به خێرایی گه‌یانده من وتی ئه‌وه هاوسه‌ری پێشوومه و دایکی مناڵه‌کان، دوێنێ ئێواره له له‌نده‌ن ڕا هاتۆته ئامستردام بۆ لای من. جارێ مناله‌کانم نه‌یانتوانیوه بێن به‌ڵام دایکیان به‌ڵێنی پێانداوه که لام بمێنێته‌وه تا پێویستیم پێی بێت.
ژا‌نێت – Janette ژا‌نێت ی هاوکارم که دایکی دوو کچه و له هاوسه‌ری جیا بۆته‌وه ئه‌ڵێت: ئه‌بێ خۆم ئاماده بکه‌م بۆ سه‌فه‌ر. بۆ کوێ پرسیارم لێی کرد؟ وتی : بۆ ئه‌مریکا (لۆس ئه‌نجلێس) ئاخر باوکی کچه‌کانم Rosé ته‌مه‌ن 8 ساڵ وRené ته‌مه‌ن 10 ساڵ, له گه‌ڵ خێزانی له وه‌ێ ده‌ژیت. له گه‌ڵ هاوسه‌ری پێشوومدا وا بڕیارمان داوه هه‌ردوو ساڵێک من کچه‌کان ببه‌مه ئه‌وێ و هه‌ر دووساڵ جارێک ئه‌و خۆی دێت یان ئه‌یانبات و یان لێره ده‌مێنێته‌وه و یان ده‌ڕۆنه وڵاتێکی تر. ئه‌وه ده‌که‌یین له به‌ر خاتری کچه‌کان،بۆ ئه‌وه‌یی بێ باوکی زیانیان لێ نه‌دات و ڕۆحیان نه‌ڕووشێت تا گه‌وره ده‌بن ودوایی خۆیان ئه‌زانن،چی‌یان ده‌وێت و چۆن ده‌ژین. خۆت له گه‌ڵیان له ماڵی ئه‌وان ده‌مێنییه‌وه؟ وتی: نه‌خێر،ته‌نیا ڕۆژێک تا شه‌و و دوایی ده‌ڕۆمه میوانخانه ده‌خه‌وم هه‌ر له‌و شاره و یان سه‌فه‌رێکی چووک ده‌که‌م هه‌ر له ناو ئه‌مریکا. به هه‌رشێوه‌یه‌ک خۆم ده‌خافڵێنم تا ئه‌و ماوه‌یه به‌سه‌ر ده‌چێت و له گه‌ڵ کچه‌کانم ده‌گه‌ڕێمه‌وه. ماوی مانه‌وه‌ت چه‌ند ڕۆژ ده‌خایه‌نێت؟ من ده‌توانم 3 حه‌فته بمێنمه‌وه ،خۆت ده‌زانی که لێره(نه‌خۆشخانه ) هه‌ر سێ حه‌فته به‌سه‌ر یه‌که‌وه بۆمان هه‌یه بڕۆیین بۆ ئیجازه. باشه له گه‌ڵ باوکیان کێشه‌ت نییه که له گه‌ڵیا به‌ره‌وروو ده‌بییه‌وه؟ نه‌خێر، ئێمه وه‌ک هاوڕێیه‌کی باش له گه‌ڵ یه‌کترا هه‌ڵسوکه‌ت ده‌که‌یین و زۆر ئاساییه، به‌داخه‌وه ئێمه به یه‌که‌وه وه‌کو هاوسه‌ر به‌خته‌وه‌ر نه‌بوویین،و پێویست بوو بۆ به‌ختوه‌ری هه‌موان له یه‌ک جیا بینه‌وه.ئه‌گه‌ر وا نه‌بایه هه‌تا کچه‌کانیشمان تووشی ڕووخانی ده‌روونی ده‌بوون،ئێستا به‌م شێوه‌یه باشتره له مانه‌وه به یه‌که‌وه له ناو دۆزه‌خدا. ئه‌ی هاسه‌ره‌که‌ی چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و باره‌ی ئێوه؟ ئه‌وێش کۆکه له‌م بڕیاره‌دا، خۆشبه‌ختانه ئه‌و ژنێکی تێگه‌یشتوویه،لێمان وه‌رده‌گرێت که ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌دنی کچه‌کانه و هه‌روه‌ها بۆ ئاسووده‌یی مێرده‌که‌یی خۆیه‌تی که باوکی مناڵه‌کانمه. و له په‌نا ئه‌وه‌شدا مناله‌کانی ئه‌وانیش (دوو کوڕ)،دوو خوشکی گه‌وره‌تریان هه‌یه و به هه‌بوونی ڕۆزێ و ڕێنێ خوشکیان دڵخۆش و به‌خته‌وه‌رن.
ئادریانه - Adriane ئادریانه (Adriane ) ئه‌و کچه ته‌مه‌ن 12 ساله که به هۆی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن هاتووچۆی Poly-Clinic ی مناڵان له نه‌خۆشخانه‌ی Vu-Medisch Centrum Amsterdam ده‌کرد، ڕۆژێک با‌نگم کرده ژووره‌وه بۆ هه‌ندێک پشکنین له پێش ئه‌وه‌ی پزیشکی پسپۆر بیبینێت.به‌ڵام ئادریانه که له گه‌ڵ دایک و خوشکه بچووکتره‌که‌ی بوو وتی: ئاخێر جارێ باوکم ناهاتووه. پێیم وت:باوکت نه‌هاتووه ،ئه‌ی ئه‌وه‌نیه دایکت لێره‌یه. ئادریانه: ئاخر ده‌مه‌وێت باوکم به‌شدار بێ له هه‌موو شته‌کانی من، باوکم لێره نیه و له شاری ڕۆتردام ده‌ژیت وله ڕیگادایه،ئێستا ده‌گات. بۆ چی باوکت له ڕۆتردام ده‌ژیت پرسیارم لێی کرد؟ ستێفانی دایکی ئادریانه وتی: ئێمه چه‌ند ساڵێکه جیا بووینه‌وه،به‌ڵام له پێناوی مناله‌کان هه‌ر شه‌مه و یه‌کشه‌مه‌یه‌ک (ڕۆژانی ئازاد) هه‌وڵ ئه‌ده‌یین به یه‌که‌وه بین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی مناله‌کان. ئینجا ئێوه چ شێوه په‌یوه‌ندیتان هه‌یه مه‌به‌ستم تۆ و باوکی مناڵه‌کان پرسیارم له ستێفانی کرد؟ ستێفانی: ئێمه ته‌نیا وه‌ک هاوڕێیه‌کی باشین و به‌س،ئه‌و دۆستێکی (ژن) خۆی هه‌یه و منیش دۆستی خۆم هه‌یه. ژیان و په‌یوه‌ندیمان بێ کێشه‌یه و زۆر ڕازیین.
مۆنیک - Monique مۆنیک ساڵانێک بوو که تووشی نه‌خۆشی درێژخایه‌ن بوو و به هۆی ئه‌م نه‌خۆشییه وه له نه‌خۆشخانه خه‌وتبوو. ئیتر مۆنیک چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کی نه‌ده‌کرا به‌ڵام هه‌وڵ ده‌درا کێشه و ئازاره‌کانی که‌متر بکرێته‌وه. مۆنیک که خۆی ژنه ئیسپانیایی بوو ، له ڕابردوودا هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ پیاویکی هۆڵه‌ندی کردبوو بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ. ئه‌وان به هۆی چه‌ند جیاوازییه‌ک نه‌یانتوانیبوو به یه‌که‌وه بژین و بڕیاری جیابوونه‌وه‌یان دابوو. مۆنیک به ته‌نیا مابۆیه‌وه و به‌ڵام هه‌ندریکی هاوسه‌ری،دیسان ژنی هێنابوو. رۆژانه ژن و پیاوێک ده‌هاتنه لای مۆنیک و ئاگایان لێی بوو. ئێواره‌یه‌ک مۆنیک هه‌ندێک وێنه‌ی ڕابردووی خۆی پێشان دام. له ناکاو ڕاچله‌کیم که وێنه‌یی بووکێنی مۆنیکم بینی. بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و پیاوه‌یی که ڕۆژانه دێت خزمه‌تی مۆنیک ده‌کات هاوسه‌ری پێشووی مۆنیکه. به‌ڵام نه مۆنیک و نه هه‌ندریک هه‌رگیز باسی ئه‌وه‌یان لای که‌س نه‌ده‌کرد. مۆنیک متمانه‌ی به من هه‌بوو که ئه‌و نه‌هێنییه‌ی باس کرد.تا ئێستاش هیچ هاوکارێکم نه‌یزانی ئه‌وان کێ بوون.
ئێدوارد - Edward له گه‌ره‌که‌که‌مان مۆزیک وایک له شاری ئه‌ڵمیره بینیم له به‌ر ده‌رگای ماڵێک چه‌ند درووشم هه‌ڵدراوه و به هۆڵه‌ندی نووسراوه: ''به‌خیر هاتیه‌وه له ئێراق ئێدوارد'' ئه‌وه سرنجی ڕاکێشام و هه‌ندێک پرسیار لام گه‌ڵاڵه بوو ،ویستم بزانم له‌و ماله هۆڵه‌ندییه چ باسه؟ هه‌ر که ویستم به به‌ر ده‌رگایاندا تێپه‌ڕ بم ،سه‌یرێکی ژووری دانیشتنیانم کرد که پڕ بوو له خه‌ڵک و به خۆشی کاتیان ده‌برده سه‌ر به به یه‌که‌وه به خواردنه‌وه و گۆرانی. هه‌ر که منیان بینی بانگیان کردم و وتیان تۆش وه‌ره قاویه‌کمان لا بخۆ‌وه، ئێمه ه‌مرۆ دڵمان زۆر خۆشه! ئه‌و ڕۆژه له ده‌نگدانی نشتیمانی ئێراق ده‌گه‌ڕامه‌وه. هێشتا ئاڵای کوردستان له سه‌ر به‌رۆک و جله کوردییه‌کاندامدا بوو. هه‌ر یه‌که‌یان خۆیان پێم ناساند و به ڕێزه‌وه وه‌ریان گرتم و جێگایه‌کیان بۆ ده‌ستنیشان کردم. به م خۆپێناساندنانه زۆر سه‌رسام بووم چۆنکه دوو که‌س خۆیان به باوکی ئێدوارد ناساند و دوو که‌سیش به دایکی! ئه‌وه لام زۆر سه‌یرتر بوو له ئه‌وه‌ی که سه‌ربازێک له ئێراقه‌وه بگه‌ڕیته‌وه. به سه‌رسووڕماوی و پیکه‌نینه‌وه پرسیارم کرد و وتم: حه‌ز ده‌که‌م زیاتر له باره‌ی ئێدوارد بزانم ئه‌وه کێیه و چه‌ند دایک و باوکی هه‌یه؟
مێلانی وتی: من دایکی بایۆلۆجی ئێدواردم و ئه‌وه‌ش که ئه‌یبینی به کراسی سپییه‌وه باوکی بایۆلۆجیه‌تی(ئه‌سڵی) و ئه‌و خانمه‌ی که لای په‌نجه‌ره وه‌ستاوه زڕدایکی کۆره‌که‌مه و ئه‌وش که خه‌ریکی تێکردنی قاوه‌یه مێرده‌که‌مه و زڕباوکیه‌تی.
ئێدوارد وتی: به‌ڵێ به‌ڵێ خانمی دراوسێ ئێستا بۆت ده‌رکه‌وت که من چوار دایک و باوکم هه‌یه واتا دوو ماڵیشم هه‌یه!
مێلانی وتی: کوره‌که‌مان له ئێراق ڕا به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه. له گه‌ل هێزی سه‌ربازی هۆڵه‌ندا به ناچاری به‌ڕی کراوه بۆ ئێراق و ئێستاش خۆشبه‌ختانه له ناوماندایه. ئینجا بۆیه هه‌موو دڵشادین و له خۆشی و ناخۆشیه‌کاندا هه‌ر چوار هاوسه‌ره‌که به یه‌که‌وه‌یین! ئه‌وه‌ش له پێناو کوره‌که‌ماندایه.
1ی دێسه‌مبر 2007 هۆڵه‌ندا Goli-67@hotmail.com
|