٤\٩\٢٠١٦
جیاوازیی لە نێوان
ئەردۆگان و داعش نییە.

ئهحمهد رهجهب
لە مێژەوە رەجەب تەیب ئەردۆگان ئەیەوێت رۆژانی خەلافەتی دەوڵەتی
عوسمانلی زیندوو بکاتەوەو بۆ گەیشتن بەو ئاواتە پێش ھەموو شتێک پێویستە
خۆی ببێت بە خاوەن دەسەڵاتی کراوەو بریاردەرو ئەمەش بە لابردنی ئەحمەد
داوود ئۆغڵۆ سەرۆک وەزێران و سەرۆک حیزبی "" دادو گەشەپێدان – ئاگپارتی
"" پێشوو بە ھاتنی بیناڵی عەلی یەڵدرەم سەرۆک وەزیرانی نۆێ و سەرۆکی "
ئاکپارتی " گڵۆبی سەوزی بۆ ھەڵکراو دەستیکرد بە گۆرانکاری بەرەو بەھێزو
توکمە کردنی سیستەمی سەرۆکایەتی و لەو کەینوبەینەدا کۆدەتاکەی مانگی
حوزەیرانی ئەمساڵ سەرێھەڵداو ئەردۆگان و یەڵدرم تووشی شۆک و شپرزی و
ئاڵۆزی بوون و کەوتنە گرتن و دەرکردنی فەرمانبەران و مامۆستایان و
پۆلیس و بەو کۆدەتایە دەسەڵاتەکانی سەرۆک کۆمار پەرەیانسەندو بارودۆخی
تورکیا ھێورکرایەوە.
تورکیای شۆڤەنیست بە ھاوکاری دەستوپەیوەندەکانی و، بە ئاگاداری
ئەمریکاو بە تایبەت ھیلاری کلێنتۆن وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا
توانیان داعش درۆست بکەن و، بیدەن بە گژ دەسەڵاتەکەی دیکتاتۆری خوێنمژی
سوریا بەشار ئەلئەسەدو، بە بوونی داعش بەرپرسانی وڵاتە توندرەوەکان وەک
عەرەبستانی سعودی و قەتەر ھەلیان بۆرەخساو، پاڵیان بە خەڵکەوە نا
بەرەنگاری حکومەتەکەی بەعسی عەرەبی سوریا بکەن و، بە ھەڵرشتنی پارەو،
وەک چۆن بۆ ولاغ توورەکەکەی پر لە ئاڵف و جۆ ئەکەن بۆ ئەوەی برشت و
توانای زیاتر بێت ، بەو شێوەیەش تۆرەکە پارەیان کردە مل رەجەب تەیب
ئەردۆگان و، بەڵێنیانداو، زۆر بە نھێنی خەرجی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش)
و، ھەموو توندرەوو تیرۆریستەکان ھەڵبگرن.
تورکیای شۆڤەنیست لە رۆژی دروستبوونی داعشدا بە گەرمی پێشوازی لەو
کەسانە ئەکرد کە بە نیازی پەیوەندیکردن بوون بەو رێکخراوەتیرۆریستییەو،
لە وڵاتانەوە ئەھاتن و، لە جێی باش دائەنران و خواردن و،خواردنەوەو
پێویستییەکانیان ئامادە ئەکران و، پاشان سوپای سەرکوتکەری تورکیا مەشق
و راھێنانی پێئەکردن و، رەوانەی عێراق یان سوریا ئەکران و، لە سەر ئەم
بابەتە زۆر نووسراوەو، ئەمریکاو وڵاتانی ئەوروپا لەو رووەوە ئەگادارن
و، دیارە ئەردۆگان و حیزبەکەی و حکومەتی تورکیا لە وەرگرتنی نەوت بە
نرخێکی ھەرزان لە رێی داعشەوە سوودمەند بوون.
پێش ھەفتەیەک وڵاتێکی ئەندام لە ھاوپەیمانی ( ناتۆ) بە تۆپ و تانک و
بەبێ رەزامەندی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی چووە ناو خاکی وڵاتێکی
ئەندامی خاوەن سەروەری بە بیانووی لێدانی داعش و، ئەوە بوو ھێزە
چەکدارەکانی تورکیا لە ژێر چەتری ھێزەکانی ھاوپەیمان بە تایبەت ئەمریکا
و لە گەڵ، سەدان چەکداری یاوەری چوونە ناو سوریا بە مەبەستی
جێبەجێکردنی دوو ئامانجی سەرەکی و، یەکەمیان رێگابرین لە بەردەم کوردان
کە نەتوانن بەرەو رۆژئاوای فورات برۆن و، رێگەش نەدرێت دەوڵەتێک بە
درێژایی سنووری باشووری تورکیا دروست بکەن و، دووەمیان دەرکردنی
دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) بوو لە دووا بنکەیان و، تورکیا لەلایەن خۆیەوەو،
بۆ رێگری لە دروستکردنی دەوڵەتی کوردی ئەو ئۆپراسیۆنەی دەستپێکردووە.
تورکیا بە خێرایی ھەورە تریشقە ئامانجی دووەمی جێبەجێ کردو، فەرمانیان
بە داعش دا زوو بەزوو لە ناوچەکە بەرەو ئەلباب و رەققە بروات و، بۆ
ئەوەی خۆ ئامادە بکات بۆ شەری کوردەکان و، دەرکردنیان بەرەو رۆژھەڵاتی
فورات و، تورکیا پەیتا پەیتا ھێز رەوانەی جەرابلوس ئەکات و لە سەرەتادا،
٥٠ تانک و ٣٥٠ سەربازی تایبەتی و، سەدان جاش و ھێزی جۆراوجۆر (
پەلەکانی عوسمانی و، بزوتنەوەی نورەدین زەنکی، سوڵتان موردای چوارەم،
واشەکانی شاخ و فەیلەقی شام). و، تورکیا بە توپباران کردنی ناوچەکانی
دەوروبەری جەرابلوس شەرەکەی گەرم کردو فرۆکە جەنگییەکانیشی بەشدار بوون
و، ژمارەێک خەڵکی سڤیلی بێ تاوان شەھیدو بریندار بوون.
لەو رۆژەوە جەماوەری سوریا دژ بە دیکتاتۆری سوریا بەشارو حیزبی بەعسی
عەرەبی راپەریوە، رەجەب تەیب ئەردۆگان چاوەروان بوو کەی بچێتە ناو
سوریاوەو، بە ھاتنی بایەقوش جۆن بایدن جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ
ئەنکەرەو، بە رازیبوونی ئەمریکا ئاواتەکەی ئەردۆگان لە پاش پێنج ساڵ
چاوەروانی ھاتەدی و، چووە ناو خاکی سوریاوەو، ئەبوایە ئەم چوونە
ژوورەوەیە دژ بە سوپای سوریا بێت، بەڵام ئێستا لە دژی کورد ئەجەنگێن و،
چاودێرە سیاسییەکان ئەڵێن تورکیا ھەوڵ ئەدات بە ئاگاداری بەرپرسانی
سوریا ناوچەیەکی دیاری داببرێت و، بە واتای ئەردۆگان ""ناوچەی ئارام ""
و، ھاوڵاتیان سوریا لە سەر خاکی تورکیا بگەرێنەوە بۆ سەر خاکی خۆیان لە
سوریاو، لە داھاتوودا عەرەبەکان ھانبدەن بۆ ئەوەی ببنە بەربەست لە
بەردەم ھەوڵەکانی کوردەکان بۆ ئەوەی بەرەو پێشنەکشێن رووەو دامەزراندنی
دەوڵەت نەرۆن!
ئاشکراو روونە ئامانجی ئۆپراسیۆنەکەی تورکیا گەیشتنە بە ھەموو خواستە
تایبەتییەکانی و، ئامانجی لێدانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) نییە چونکە
تا ئێستا تورکیا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی یارمەتی سەربازی و تەکنیکی و
پارەو خەرجی تیرۆریستانی تورکمانی سوریای سەر بە ئەنکەرەو، ناوبەناو
ئەفسەرانی سوپای تورکیاو بەرپرسانی میت سەردانی بنکەو سەربازگەکانی
تورکمانەکان ئەکەن و، نەخشەو پلانیان بۆ دائەرێژن و، لەگەڵ ئامۆژگاری
و، چۆنێتی رەفتاریان لە گەڵ داعش و گروپە توندرەوەکانی تر.
لە مانگی دێسەمبەری (کانونی یەکەم) ی ساڵی رابردوو ھێزەکانی تورکیا
دزەیان کردو، چوونە ناو خاکی سوریاو، گەیشتنە دێھاتی بێستان و بلدات و
ئەبوراسێن و درباسییەو، ھەستان بە چەندین کاری بیناسازی جۆراجۆرو، لە
دەوروبەری حارم لە باکووری ئیدلب خەندەقیان بە پانی ٤ مەترو و قووڵی ٨
مەترلێداو، لە شارۆچکەی کۆبانی و دەوروپشتی دیواریان بە بەرزی ٦ مەتر
دروستکردو، سەرەرای ئەو کارانەش تورکیا یارمەتی توندرەو تیرۆریستانی
بیانی ئەدات و، ئاسان کاریان بۆ ئەکات بە مەبەستی ھاتووچۆ بۆ سوریاو بە
پێچەوانەش بۆ تورکیاو، جێی مانەوەو تیمارکردنیان لە سەربازگەکانی
مەشقپێکردنی تیرۆریستان ھەموو کات ئامادەیە.
سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنەکەی بۆشاری جەرابلوسی رۆژئاوای کوردستان
فراوانتر ئەکات و، لیرەدا دەرئەکەوێت تورکیا لە ناو خاکی سوریا بە
تەمای کاری زیاترەو، رۆژی شەممە ٣/٩/٢٠١٦ ھێزێکی گەورەی سوپای تورکیا
بە تانک و تۆپ و کەرەستەی قورسی سەربازی جارێکی تر لە ناوچەی کەلەس لە
نزیک دێی جۆبان بای تورکیاوە چووە ناو شارۆچکەی ئەلراعی لە باکووری
سوریاو، ئەمەش بەرەیەکی نوێیە لە پرۆسە سەربازییەکەی تورکیا بەناو (
قەڵغانی فورات) و، ئامانجە سەرەکییەکەی ئەم پرۆسەیە کوردەکانی سوریایەو،
بۆ ئەوەی کۆبانێ لە گەڵ عەفرین یەکنەگرنەوەو، ترسی تورکیا لەوەیە
کانتۆنەکانی رۆژئاوا پێکەوە گرێبدرێن..
ھەڵوێستی ئەمریکا سەبارەت بە ھێزەکانی دیموکراتی سوریاو یەکینەکانی
پاراستنی گەل تەمومژاویەو جێی پرسیارەو، چاودێران ئەزانن ھێرشی تورکیا
بۆ سەر جەرابلوس بە ھەماھەنگی و موڵەتی ئەمریکا بووەو، ئەمریکا لە زۆر
شوێن وتویەتی ئێمە ھاوکارو ھاوپەیمانین لە گەل کوردانی سوریا، بەڵام
ئەمرۆ پێدەنگییەکەیان لەو ھێرشەی تورکیا بۆ سەر جەرابلوس بە پێچەوانەی
ئاخافتنی بەرپرسانی ئەمریکایەو، ئێستاکە گروپە توندرەوەکان ئەپارێزن کە
بە ھیچ شێوەیەک لە رووی بیرەوە لە گەڵ داعش جیاوازییان نییە وەک: بەرەی
نوسرەو ناوە نوێکەی (فەتح ئەلشام) و، تاقمی حیزبی ئیسلامی تورکستانی و
ئەحرار ئەلشام و بەرەی شامیی و لیواکانی سوڵتان مورادو نورەدین زەنگی و
موعتەسەم و چەندین گروپی توندرەوی تریش بە فیتی تورکیا سنوریان
بەزاندووە.
تورکیا باس لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی ئەکات و، ئەوەش پاساوە بۆ
ھێرشەکەی بۆ سەر خاکی سوریاو، لە ھەمان کاتدا ئەو جۆرە راگەیاندنانە
پروپاگەندەیەکی پر لە درۆو دەلەسەی گوماناوی تورکیایەو، کورد باسیان لە
پرۆژەی فیدراڵی بۆ ھەموو سوریا کردووەو، لە ئێستادا ھیچ جیاوازییەک لە
نێوان داعش و تورکیا نییەو، داعش خەڵک لەناو ئەبات و، سوپای تورکیاش بە
تۆپ و تانک و فرۆکەی جەنگی خەڵکی سڤیلی بێ دەسەڵات و بێ تاوان لەناو
ئەبەن.
رەجەب تەیب ئەردۆگان بەردەوامە لە سەر کورد کوشتن و، لە تورکیا رۆژانەو
لە ھەموو دێھات و شارەکانی باکووری کوردستان و، بە بەر چاوی وڵاتانی
ئیسلامی و عەرەبی و ئەوروپاو ئەمریکاو جیھانەوە کورد لەناو ئەبات و،
بەوەش نەوەستاوەو، ئارەزووی خوێنرشتنی ھەیەو، لە پاش باکووری کوردستان
بازیداوە بۆ رۆژئاواوەو لەوێشدا لەسەر کارە نامرۆڤانەکەی ئەروات و، لە
کۆتاییدا چارەی رەشی لە دیکتاتۆر سەددام حوسەێن باشتر نابێت و، رۆژێک
دێت لە دادگاو، لەناو قەفەس خۆی ئەبینێتەوە.
٤\٩\٢٠١٦
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|