١٨\٦\٢٠١٠
جیاوازییه‌کانی
نێوان خودا و ئه‌للا.

هه‌ندرێن حه‌مه‌ده‌مین
خودا ئه‌و چه‌مگه‌یه که له ئێرانی کۆن بۆ ئه‌و بوونه فه‌نتازیانه
به‌کارهاتووه که له سه‌روی مرۆڤن، به‌پێی تێگه‌یشتنه میتافیزیکیه‌کانی
ئه‌و سه‌رده‌م ، واته یه‌ک خودا نه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئیسلام ئه‌للا
ته‌نها یه‌ک بوونی تاک و ته‌نیایه.
خودا له هیج یه‌کێک له دین و تێڕامان و بیروباوڕی ئێرانیه کۆنه‌کان
خاوه‌نی ده‌سه‌لاتی ره‌ها نیه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌للا له ئیسلامدا هێز
و بوونێکی ره‌های هه‌یه، بۆ نمونه خودای باشه (ئاهوره‌مه‌زدا) له
به‌رانبه‌ری خودای خراپه (ئه‌هریمه‌ن) هه‌یه، هیچ یه‌کێک له‌م دوو
خودایانه خاوه‌نی ده‌سه‌لاتی ره‌ها نین، ناکرێت به ئه‌للا و شه‌یتانی
ئیسلامیان بچووێنین، چونکه له ئیسلامدا ئه‌للا خاوه‌نی هه‌موو شته‌کانه
و دروستکه‌ری خودی شه‌یتانیشه، به‌ڵام له دینه کۆنه‌کانی ئێران‌دا
هیچ یه‌کێک له خوداکان هێزێکی خراپه‌یان به‌رانبه‌ر به خۆیان دروست
نه‌کردوه، واته ئه‌هریمه‌ن دروستکراوی ئاهوره‌مه‌زدا نیه.
خودا له دینه‌کانی ئێرانی کۆن هێز له مرۆڤ وه‌رده‌گرێت، واته سه‌رچاوه‌ی
هێزی خوداکان مرۆڤه، ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئیسلام، له ئیسلامدا ئه‌للا
هیچ سه‌رچاوه‌یه‌کی بۆ هێزی خۆی نیه به‌لکو ئه‌للا خۆی سه‌رچاوه‌ی
هێزه بۆ مرۆڤ. ئامۆژگاری و رێنمایی هه‌موو دینه‌کانی ئێرانی کۆن بۆ
مرۆڤه‌کان ئه‌وه بووه که کاری چاکه بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خودای چاکه
زاڵ بێت به‌سه‌ر خودای خراپه، پێیان وابووه که ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان
خراپه بکه‌ن ئه‌وه خودای خراپه به هێزتر ئه‌بێت له خودای باشه و
به‌سه‌ریدا زاڵ ئه‌بێت و شکستی پێ دێنێت، هه‌رچی ئه‌للای ئیسلامه به
هیج شێوه‌یه‌ک دۆڕان و شکستی بۆ نیه و هه‌رگیزاو هه‌رگیز پێویستی به
مرۆڤ نیه بۆ ئه‌وه‌ی زاڵی بکات به‌سه‌ر شه‌یتان یان هه‌ر بوونه‌وه‌رێکیتر.
مێژووی خودا زۆر له مێژووی ئه‌للا کۆنتره به هۆی ئه‌وه‌ی که مێژووی
شارستانیه‌تی ئێرانی کۆن و مێژووی دین و تێڕامانه‌کانی زۆر له مێژووی
شارستانیه‌تی عه‌ره‌ب و ئیسلام کۆنتره، بگره له مێژووی جوله‌که‌ش
کۆنتره.
جوغرافیای خودا که له‌دایک بووی ئێرانی کۆنه جگه له‌وه‌ی سه‌رتانسه‌ری
ئێرانی کۆنی گرتۆته‌وه له زۆر شوێندا سنوریشی به‌زاندوه و په‌ڕیوه‌ته‌وه
ناو ملله‌ت و شارستانیه‌ته‌کانیتریش، جوغرافیای ئه‌للا نیوه دورگه‌ی
عه‌ره‌به، تا داگیرکردنی ئێران له‌لایه‌ن عه‌ره‌به ئیسلامه‌کان هیج
یه‌کێک له خودا و ئه‌للا سنوری یه‌کتریان به‌و شێوه‌یه نه‌به‌زاندوه
که ببێته مایه‌ی ناسینیان، واته تا کاتی ئه‌م داگیرکردنه نه عه‌ره‌به‌کان
خودایان ناسیوه و نه ئێرانیه‌کان ئه‌للایان ناسیوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و
داگیرکردنه ئه‌للا ئه‌گات به ملله‌تانی ئێران، به‌وانه‌ی که ئه‌که‌ونه
ژێر رکێفی و ئه‌وانه‌ی به‌ره‌نگاری ئه‌بنه‌وه، هه‌رچی جوغرافیای
خودایه به‌ر ته‌سک ئه‌بێته‌وه و خۆشی ئه‌که‌وێته ژێر تێگه‌یشتن و
لێکدانه‌وه‌کانی ئیسلام.
ئه‌گه‌ر خودا و ئه‌للا یه‌ک شت بن ئه‌ی بۆ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌للا به‌و
شێوه به‌رفره‌وانه‌ی له‌لایه‌ن
میلله‌تانی ئێران ناسرا بۆ به هه‌مان
شێوه خودا له‌لایه‌ن ملله‌تی عه‌ره‌ب نه‌ناسرا، بۆ تا ئێستاش هیچ عه‌ره‌بێک
نازانێ که خودا ئه‌للایه و ئه‌للا خودایه؟؟؟؟
من پێم وایه مانه‌وه‌ی خودا له ناو ملله‌تانی ئێرانی کۆن ته‌نها ئه‌وه
ئه‌سه‌لمێنێ که ئه‌و ملله‌تانه به زه‌بر و چه‌نگ کراون به ئیسلام و
ئه‌للا و شه‌ریعه‌تی ئیسلامیان به‌سه‌ر سه‌پێندراوه، به‌ڵام خه‌لکه‌که
له‌ناو خۆیدا هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و دین و تێڕامانانه ماونه‌ته‌وه که
بوونی خودای تێدایه.
تاکه به‌ڵگه‌یه‌ک نیه که له هیچ یه‌کێک له دینه‌کانی ئێرانی کۆن
باس له ئه‌للا کرابێت یان ئه‌و ناوه به‌کارهاتبێت، دیاره ئه‌وه‌ی
ئیسلامیش ته‌واو دیاره که له سه‌رتانسه‌ری قورئاندا بۆ یه‌ک تاکه
جاریش وشه‌ی خودا به‌کار نه‌هاتووه له کاتێک که قورئان به ده‌یان
وشه‌ی ئێرانی کۆنی تێدایه، بگره یه‌ک حه‌دیسیش نیه باس له خودا
بکات.
ئه‌گه‌ر وه‌ک وه‌رگێڕان (ترجمه) لێکیبده‌ینه‌وه ئه‌وه له وه‌رگێڕاندا
ناو وه‌ک خۆی ئه‌مێنێته‌وه، ئه‌للا ناوه هه‌ر بۆیه‌ش نه‌کراوه به
ته‌واوه‌تی و له هه‌موو شوێنێک وه‌ربگێڕدرێت، بۆ نمونه تا ئێستاش
بانگدان وه‌رنه‌گێڕدراوه، له هیچ مزگه‌وتێک له جیاتی ئه‌للا ئه‌کبر
هاوار ناکرێت بڵێن خودا گه‌وره‌یه، له هه‌مان کاتدا ئه‌للا ناوه،
خودا سیفه‌ته.
ئه‌للا ناوێکه له ئیسلامدا نه‌وه‌د و نۆ سیفه‌تی هه‌یه، قادر، جه‌بار،
ره‌حمان، ره‌حیم
..... هتد، هه‌رچی ئه‌هریمه‌ن و یه‌زدان و ئاهوره‌مه‌زدا
وووووو،
ئه‌مانه ناون سیفه‌تی خوداییان هه‌یه.
ئه‌مانه و گه‌ڵێک جیاوازیتر له نێوان ئه‌للا و خودا هه‌ن که تا
ئێستا کورده ئیسلامه‌کان له‌یه‌کتریان جیاناکه‌نه‌وه، ئیسلام توانی
زۆر شتی
میلله‌تان له‌ناو ببات و بشێوێنێت له‌وانه‌ش ملله‌تی کورد، به‌ڵام
نه‌یتوانی ته‌واوی داب و نه‌ریت و بیر و باوڕ و زمانه‌که‌ی له‌ناو ببات،
تێکه‌ڵ به یه‌کتر کردنی ئه‌للا و خودا یه‌کێکه له‌و شێواندنانه.
که‌واته پێویسته لێره ئه‌و پرسیاره ئاڕاسته‌ی کورده ئیسلامه‌کان
بکه‌ین ( ئه‌گه‌ر ئێوه به‌ڕاستی باوڕتان به ئه‌للا هه‌یه بۆ ده‌ستبه‌رداری
خودا نابن؟؟؟؟؟؟؟)
٨\٦\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی هه‌ندرێن
حه‌مه‌ده‌مین
|