چییه‌تی -
باش - له دیدی پاریَزگاری هه‌ولیَره‌وه!

ستار محه‌مه‌د قادر
خۆراك و پۆشاك دووشت و پیَداویستی ژیانن، هه‌ندیَكمان باش ده‌خۆین و
باشیش له‌به‌رده‌كه‌ین، لیَ ئه‌مه به مانای ئه‌وه نایات له هه‌موو
رووه‌كانه‌وه باش بین!
شه‌وی 1/2ی ئه‌م مانگه له شیرینی خه‌ودا نازانم چ چتیَك له ناو
میَشكمدا ماخۆلانی بوو و بوو به هۆكاری تۆراندنی خه‌و له چاوانم،
چاوه‌كانم كرده‌وه، نیوه‌شه‌ویَكی دره‌نگه، تاریكیی درِی داوه به
ژووره‌كه‌م، به ناچاریی له ناو گووژمه‌ی ئه‌و تاریكییه‌دا كه خودای
گه‌وره له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه ته‌نها به‌شی ئیَمه‌ی لیَی داوه،
كه‌وتمه بیركردنه‌وه، له ناكاودا وته‌یه‌كی پاریَزگاری هه‌ولیَر له‌ده‌رگای
زاكیره‌می دا، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئیَستا له دیداریَكی یه‌كیَك له
دوو كه‌ناڵه‌كه‌وه* ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵیَك لاودا دركاند،
كه: )ده‌بیَت ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو بیَت، ئیَستا له جاران باشتر ده‌خۆین
و باشتریش له‌به‌ر ده‌كه‌ین)!
له‌و نیوه شه‌وه دره‌نگه‌دا، باش یان باشتر یانیش باشترین بوو به ئه‌ندیَشه‌م،
لیَ چی بكه‌م، كاره‌بای سه‌رگه‌ردان و سه‌ركیَشی ئه‌م وڵاته، كه هه‌رگیز
بیری له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه، پیچیَك رۆشنبیریی ته‌ندرووستی له به‌رپرسانی
ئه‌م وڵاته‌وه فیَر بیَت، بۆ ئه‌وه‌ی ,وزه‌ی گه‌رمایی به‌به‌رده‌وامی
بچیَته نیَو جه‌سته‌ی زرافییه‌وه تا پشووی له ئیَستا تۆزیَك دریَژتر
ببوایه، پاش چاوه‌رِوانییه‌كی كه‌م، له كاتژمیَر چواری به‌یانیدا،
كاكی كاره‌با خۆی كرد به ژوورداو هیَنده‌ی چاو ترووكاندنیَكی نه‌برد
درِی به تاریكیی دا‌و به ته‌لیسمی ئه‌فسووناوی تیشكه ئه‌دیسۆنییه‌كه‌ی
چراخانیَكی كه‌م ویَنه‌ی بۆم ئاوا كرد، منیش هه‌روه‌كو كوردی دۆ نه‌دیو
راست له ناو نویَنه‌كه‌م راست بوومه‌وه‌و پرِم دایه كتیَبخانه‌كه‌م و
كاغه‌زیَكی سپی و خامه‌كه‌م خسته بان گۆواریَك و به خشكه‌یی له تاو
سه‌رما گه‌رِامه‌وه ناو نویَنه‌كه‌م و له‌سه‌ر سك لیَی كه‌وتم و ده‌ستم
كرد به نووسین.
له به‌راییدا حه‌زم كرد باس له واقیعی ئه‌و شه‌وه‌ی خۆم بكه‌م، بۆیه
ئه‌وه‌م به خه‌یاڵدا هات كه:(میلله‌تیَك له توانایدا بیَت له
تاریكی‌دا بژیَت، له بارته‌قایدایه له چله‌ی زستاندا له سه‌رمانا هه‌ڵبله‌رزیَ
و له به‌هیَزترین پله‌ی گه‌رمایشدا، ته‌نها كاری سرِینه‌وه‌ی ئاره‌قه‌ی
نیَو چاوانی بیَت)!
ئیَمه تاریكیی بووه به به‌شیَك له ژیانمان، نه ئیَمه بیَ ئه‌و و
نه ئه‌ویش بیَ ئیَمه هه‌ڵناكات، (تاریكیی و خه‌ونی پشوو دریَژو بیَ
ده‌نگی، ئه‌و فه‌نتازییایه‌ن كه ساڵانیَكه ئیَمه به‌رخۆدانیانیان بۆ
ده‌كه‌ین، وا نه‌زانن هه‌روا به سانایی وه‌چنگ هاتوون، ئیتر بۆ له
جاران باشتر نیمان)؟!
بیریشی لیَ مه‌كه‌نه‌وه، "با چۆرِیَك رووناكی له ماڵه‌كانماندا نه‌بیَت،
با شۆسته‌و شه‌قامه‌كانمان تژی بن له تاریكیی، با شاره گه‌وره‌كانمان
له شه‌واندا به كویَره دیَیه‌كی گۆشه‌یه‌كی ون بووی ئه‌م گه‌ردوونه
بكه‌ن، گرنگ چراخان نییه، به‌ڵكو رووناكی راسته‌قینه له‌و ئاوه‌زانه‌دایه
كه به‌راستی له چییه‌تی تاریكیی ده‌گه‌ن"!
ئه‌مرِۆ زۆربه‌ی وڵاتان كاره‌بایان هه‌ر نابرِیَت، رووناكی هه‌موو
جیهانیانی ته‌نیوه، لیَ له رووی داهیَنانه‌وه زۆر هه‌ژارن، ئه‌وه‌ی
ئیَمه له دونیادا ده‌یزانین، ئه‌وان به لایشیدا نارِۆن! ئه‌ی ئه‌وه
نییه كریَكاره بیانییه سه‌رگه‌ردانه‌كانی وڵاتانی رووناكی له ماڵه
به‌رپرس و خودا پیَداوه‌كانی ئیَمه‌دا كاره‌كه‌رن و خاك و خۆشاكی سه‌ر
شۆسته‌و شه‌قامه‌كانمان بۆ ده‌ماڵن؟
ئه‌ی ئه‌وه نییه هه‌رچی به‌رهه‌می جوتیارانی وڵاتانی دراوسیَ هه‌یه
ئیَمه بووینه به مشه‌خۆریان، ئه‌ی ئه‌وه نییه له سایه‌ی بازارِی
ئازاد‌و یاسای حوكومه‌تی مۆدیَرنه‌و ویژدانی زیندووی بازرگانه‌كانمانه‌وه،
هه‌رچی كاڵای خه‌راب هه‌یه له بازارِه‌كانی ئیَمه‌دا به نرخی به‌ها
ده‌كرِدریَن، جوانترین و نایابترین به‌رهه‌می ئیَمه‌یش كه گه‌نجه سه‌رگه‌ردانی
هه‌نده‌رانن؟!
ره‌نگبیَت هه‌ندیَك پیَیان وا بیَت ئه‌م هه‌موو ئه‌وانه، نیشانه‌ی دوا
كه‌وتنی ئیَمه بن له‌و بووارانه‌دا؟ لیَ به هه‌ڵه‌دا چوونه، چونكه
به راستی ئه‌م ژیانه به‌شی خه‌و ناكات له تاریكییدا، ئیتر له
پیَناوی چیدا خۆمان ماندوو بكه‌ین؟ خۆ عاقیبه‌تمان هه‌ر مردنه! ئیَمه
هیَنده‌مان له بارته‌قادایه تا ببین به ته‌واوكه‌ری پرۆسه‌كه، له
وان ماندوو بوون، له ئیَمه‌یش خواردن، له وڵاتانی دی داهیَنان، ئیَمه‌یش
بۆ ئیستیهلاك كردن، ئیَمه برِوامان به رووناكی نییه، چونكه نامانه‌ویَت
له سه‌ر ستایلیَكی كلاسیك دریَژه به ژیانمان بده‌ین!
نه‌حله‌ت له شه‌یتان، باشه نه ئه‌و كارایه ده‌ناسم و نه ئه‌ویش ده‌مناسیَت،
چی چتیَك به‌م نیوه شه‌وه ئه‌و قسه‌یه‌ی ئه‌وی به بیرمدا هیَنا، خۆ
كابرا كوفری نه‌كرد، به‌س چی بكه‌م؟ ئه‌مرِۆ چاره‌نووسی ژیانی من و سه‌ده‌های
وه‌كو من له سه‌ر شیَوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و و نموونه‌ی ئه‌و
راویَستاوه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له رووانگه‌ی خۆراك و پۆشاكه‌وه له
چییه‌تی باش یان باش بوون له جاران، برِوانن؟ خۆ ده‌بیَت ئه‌وه‌ش له‌به‌ر
چاو بگرن كه:" زۆر ماڵ هه‌یه له‌م چله‌ی زستانه‌دا به‌بیَ خه‌و له
ژیَر به‌تانییه‌وه ژیان ده‌كه‌ن"!
من نازانم باشی ئیَمه ده‌بیَت له كویَوه بیَت، له‌و قه‌واره
سیاسییه‌وه كه تا ئیَستاش ئاینده‌مان نا روونه، یان له‌و گرانییه‌ی
كه هه‌موو جه‌سته‌ی ژیانمانی ته‌نیوه، یان له‌و نۆره‌گرتنانه‌وه كه
شۆفیَره‌كان رۆژانه به‌شیَكی چاك له ته‌مه‌نیان به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن؟
یان له‌و شویَنه‌وه كه هیَزی به‌رهه‌می په‌نجه‌كانی خۆمانمان كوشتووه‌و
له چاوه‌رِوانی به‌رهه‌می په‌نجه‌یَلیَكین له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی
كۆمه‌ڵگای خۆمان، یان له ویَدایه كه وا هیَدی هیَدی له كۆمه‌ڵگایه‌كی
به‌رهه‌مهیَنه‌وه، به‌ره‌و مشه‌خۆری هه‌نگاو ده‌نیَین؟ به‌هه‌ر حاڵ من
لیَره‌دا ده‌مه‌ویَت ئه‌وه وه‌بیری ئه‌و به‌رِیَزه‌دا بهیَنمه‌وه، "با
به‌شیَك له ئیَمه، باشترین و جوانترین خواردن و پۆشاك بخۆن و له به‌ری
بكه‌ن، ئایا به‌و شیَوه‌یه ده‌توانن ناوی خۆیان له لاپه‌رِه‌یه‌كی
میَژووی ئیَمه‌ی كورد نا، هی مرۆڤایه‌تیدا تۆمار بكه‌ن"؟ ئه‌مه‌یان
پرسیاریَكه‌و ده‌بیَت به‌بیَ موجامه‌له به شویَن وه‌ڵامیدا بگه‌رِیَین!
له كۆتایی ئه‌م وتاره‌مدا ئه‌وه‌نده ده‌ڵیَم: ( ئیَمه ناهه‌قی ده‌كه‌ین
كه ره‌خنه ئاراسته‌ی به‌رپرسانی خۆمان ده‌كه‌ینه‌وه، ره‌نگه هه‌ر
وه‌كو فیشه‌كه شیَته راست ببنه‌وه‌و بپرسن:... بۆ؟ منیش له وه‌ڵامدا
ده‌ڵیَم: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر ئیَمه‌یان خۆش ده‌ویَت"! به... راستته،
ئه‌ڵیَن: چۆن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵیَم: "له به‌ر چاوتان بیَت و بیَ ئه‌مه‌ك
مه‌بن، تا ئیَستا چه‌ندین جار داوای ئه‌وه‌یان لیَمان كردووه ده‌ست به
كاره‌باوه بگرین، بزانن هه‌رگیز داوای ئه‌وه‌یان لیَمان كردووه ده‌ست
به خه‌وه‌وه بگرین، به ته‌مای چین، ئه‌گه‌ر له‌مه باشتر بین، به
زاتی خودا، خودا ده‌مان…گریَت"، چونكه چییه‌تی "باش" بوون له خۆراك و
پۆشاك و خه‌و و نۆبه‌گرتن و تاریكییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟!
* به‌هۆی سه‌رقاڵ بوونم
به نووسینه‌وه له سه‌ر كۆمبیته‌ره‌كه‌م، سه‌رنجی ئه‌وه‌م نه‌دا ئه‌و
دیداره له چی به‌رنامه‌یه‌ك و له كام یه‌ك له‌و دوو كه‌ناڵه
كوردستان تیڤی بوو یان زاگرۆس تیڤی، داوای لیَ بووردن ده‌كه‌م.
Stsr_qadr@yahoo.com
|