| 
			٢٦\١١\٢٠٢٢ 
			چـۆلـەکە و 
			داربـەڕوو.  
			 رەزا سـاڵح
 
			
  چـۆلـەکەیەکی 
			جـریـوە خـۆش، بە خـۆشی و شـادی بە ئاسـمانـدا دەفـڕی. راوکـەرێک بیـنی، 
			بەردێکی هـەڵگـرت و لە چۆلەکەکەی گرت. بەردەکە بەر باڵی راستی چۆلەکەکە 
			کەوت. ئـازارێکی زۆری پێگەیشت. نەیتوانی درێـژە بە فـڕین بـدات و خـۆی 
			بگەیەنێتە ماڵەوە، کە لەو شوێنەوە دوور بوو. بۆێە بە هـێواشی لە دامێنی 
			دارستانەکەی نزیکـیدا نـیـشـتـەوە. لـەبـەر خـۆیـەوە وتـی: ئـەمـشـەو 
			لەسـەر لـقـێـکی یەکـێک لـەم دارانـەدا دەمـێـنمەوە تـا ئـازارم 
			نامـێـنـێـت و بتـوانـم بـفـڕم و خـۆم بـگەیـەنـمـەوە مـاڵـەوە. 
 
 
			چۆلەکەکە: رۆژ باش (دارسەروو)ی سـەوز و 
			جـوان. باڵـم ئازاری هـەیە و ناتوانـم بە باشی بفـڕم. دەتوانم ببـم بە 
			هـاوڕێت و ئەمشەو لەسەر یەکێک لە لقـەکانتـدا بمێـنمەوە، تا ئـازارم 
			نـامـێـنێـت و دەتـوانـم بـفـڕم؟ دارسەرووەکە: مـن نابـم بە هـاوڕێـت و جـێگاشـت ناکـەمەوە.. بـڕۆ بە 
			رێـی خـۆتـەوە.
 چـۆلەکەکە بە دڵگـرانییەوە لە دارسەرووەکە دوورکـەوتەوە.. رووی لە (دارچـنار) 
			ێک کـرد.
 چـۆلـەکەکە: رۆژ باش دارچـناری ناسـک و بـاڵا بـەرز . بـاڵـم ئـازاری 
			هـەیە و ناتـوانـم بە بـاشی بـفـڕم. دەمـکەیـت بـە هـاوڕێی خـۆت؟ تەنیا 
			بۆ شـەوێـک، لەسـەر یـەکـێک لە لـقـەکانتـدا جـێـگام دەکـەیتـەوە؟
 دارچنـارەکە: جێـگـات ناکـەمەوە و هـاوڕێـتـی تـۆشـم نـاوێـت.
 
 چـۆلـەکەکە لە هـەڵـوێست و لە دڵـڕەقی دارسـەرووەکە و دارچـنارەکە زۆر 
			دڵگـران و خەمبـار بـوو. لەبـەر خـۆیـەوە وتی: وا دیـارە کەس هـاوڕێـتی 
			منی نـاوێـت.. خـۆ مـن خـراپـەم بـۆ کەس نەبـووە.. ویسـتی بە قـونە 
			قـون، لە دارسـتانـەکە دووربکەوێتـەوە.
 
 داربـەڕووییـەک: چـۆلـەکە جـوانەکە.. وەرە بـۆ لای مـن.. بە 
			خـۆشـحاڵـییەوە دەبـم بە هـاوڕێت. بە دڵی خۆت لەسەر یەکێک لە 
			لقـەکانمدا بمێنەوە. جێگای بە دەیان چـولەکە و باڵنـدەم هـەیە. من 
			هـەموو باڵنـدەکانـم خۆشـدەوێـت و بونـە بە هـاوڕێـم. نـەک تەنیا 
			شـەوێـک پێمخـۆشـە هـەمیـشە لە لام بمـێـنیـتەوە.
 
 چۆلـەکەکە کە گوێی لە قـسەکانی داربـەڕووەکە بوو.. گەشـایەوە و زۆر 
			دڵـخـۆشـبوو.
 
 چـۆلـەکەکە: زۆر سـوپـاست دەکـەم داربـەڕوو گیـان. زۆر شـانـازی بـە 
			هـاوڕێـتیتەوە دەکـەم.
 دارەبـەڕووەکە: هـاوڕێ گیـان، سوپاسی ناوێـت. ئێمە پێکەوە جـوانین. 
			تـۆش نامـۆ نیـت و باڵنـدەی ئێـرەیـت. پێـویستە یەکـتریـمان خۆشـبوێـت. 
			ئـێرەش کـوردسـتانە و نـیـشـتـمانی جـوانی هـەمـوومـانە.
 
 لەم کاتەدا دەنگێک لە ئاسمانەوە هـات: ئەی داربەڕووی مـیهـرەبـان و 
			چاکەخـواز، لە پاداشتی دلـۆڤـانیـت، تۆ بـویـت بە بەهـێزتـرین و بە 
			تەمەنـتریـن داری دارسـتانەکـانی کوردســتان.
 ____________________________________________
 تـێبینی: 
			بـیرۆکەی ئـەم چیڕۆکەم، لە چیڕۆکـێکی ئینگـلیزییـەوە وەرگـرتــووە.
 
			٢٠٢٢ - نەرویج
 
			
			
			ماڵپهڕی رهزا ساڵح  
			  
			  
			  
			  |