٢٦\٤\٢٠١١
چۆن ئه‌مڕۆمان ده‌چێته‌وه
سه‌ر دوێنێ؟!!

سه‌عید عارف باپیر
له دوای رووخانی
ده‌وڵه‌تی (میدیا)وه،
(ئه‌گه‌ر، مێدیا ده‌وڵه‌تێکی کوردی بووبێت).
دوو جۆری ده‌سه‌ڵات به‌نسیبی کرد بووه.
جۆرێک ئه‌و میرنشینانه بوون له‌سه‌ر خاکی کوردستان، سه‌رده‌میان
هه‌تا ناوه‌ندی سه‌ده‌ی نۆزده بڕی
کورد.
جۆرێکی تریان، ئه‌و شێوه ئیمپراتۆره بوو، قه‌ڵه‌مڕه‌وی جیاواز‌و دوور
بوو له خاکی کوردستان، له‌سه‌رده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی(
ئه‌یوبیه‌کان) له‌سه‌رووی ئه‌فریقا
و به‌شێکی تری له شام و حیجاز دا بوو. که دیارترینی که‌سایه‌تی
سوڵتان (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) بوو، دواتریش
تا چه‌ند وه‌چه‌یه‌کی بڕی کرد و دوا سولاله‌ی له‌سه‌رده‌ستی
کوله‌مه‌ن(مه‌مالیک)ه‌کان دا، له‌ناوچوو.
جۆری ده‌سه‌ڵاته مێرنشینه‌کان هه‌ڵده‌گرم بۆ دواتر؛ لێره دا تاوتو،
یان به‌راوردێکی کورتی شیکاری مێژوویی، له‌و
ده‌سه‌ڵاته هه‌ناو کوردیه‌دا ده‌که‌م .
له به‌رئه‌وه‌ی سه‌روبنی ، زمانی زوربه‌ی ڕۆشنبیرو که‌سی ساده‌ی کورد
سه‌رزه‌نشت و لۆمه کردنی (سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی) یه ، ئه‌گه‌ر ته‌شه‌رلێدان
و پڕ جنێوکردنیشی به بانه‌وه نه‌بێ ، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خێری بۆ کورد
نه‌بو ، یان به‌وه‌ی کوردایه‌تی نه‌کردو شتێکی تری کرد .
خۆ ئه‌گه‌ر کاره‌که‌ی سه‌لاحه‌دین به‌راورد بکه‌ین به کاری عوسمانی
ئالتوغرولی تۆره‌مه‌ی تورکی و تۆرانی ، ئاخۆ ئه‌و خاکه‌ی ئه‌وان دوای
سه‌لاحه‌دین وسه‌رلجوقیه‌کان ئیمپراتۆریان تیا پێکهێنا خاکی توران بو
یان زۆر دور تر له‌وێ ؟
بۆچی ئه‌وان ( تورانیه‌کان) توانیان دور له نیشتمانی خۆیان 600ساڵ به‌ره
ژور ئیمپراتۆرێکی پانوپڕی سه‌ربه‌خۆیان له هه‌مو ڕۆژهه‌ڵانی ناوه‌راست
وسه‌روی ئه‌فریقاو به‌شی ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ئه‌وروپادا بنیات بنێن و تورکیای
ئێستاشی لێ بهێڵنه‌وه ؟
( هه‌مو ده‌یزانین ،ئه‌و خاکه سه‌رله‌به‌ریی ،زۆر دور تر بو له ــ
توران زه‌مینی ــ ناو شانامه‌که‌ی ئه‌بو لقاسمی فیرده‌وسی) .
ــ به‌رواردێکی خۆسه‌پێن :
کورد ، بۆچی نه‌یتوانی وه‌کو تورک ئه‌و سامانی ده‌سه‌ڵاته‌ی سه لاحه‌دین
پێکی هێنا ،بیکاته پێگه‌ی خۆی به‌ته‌نیشت نیشتمانه که‌ی خۆیه‌وه .
به‌ڵکوته‌نها ماوه‌یه‌کی کورت ، بۆ چه‌ند وه‌چه‌یه‌کی که‌می خۆی بڕی
کرد ، خۆ( قازی فازیل)ی مێژوو نوسی سه‌لاحه‌دین ده‌نو سێت :( سه‌لاحه‌دین
به‌زمانێک قسه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌رو حاشیه‌که‌یدا ، که‌س تێ ی
نه‌ده‌گه‌یشت)دیاره ئه‌وه‌ش زمانی کوردی بووه ، ته‌نها ئه‌وانه
متمانه دار‌و باوه‌ڕپێکراوی ئه‌و پیاوه بنیات نه‌ره‌بون .
لێره‌دا ڕاستیه‌ک خۆی ده‌سه‌پێنێت :
کورد تاقه‌تی نه‌بووه ژن و منداڵ و کێڵگه بچوک و ماڵیاته که‌مه‌که‌ی
به‌جێ بهێڵێت و دوای فه‌رمانده‌یه‌کی جه‌ربه‌زه بکه‌وێت به‌وێنه‌ی
تورانیه‌کان . به‌ڵکو ته‌نها خه‌نجه‌ره بچوکه‌که‌ی له‌باخه‌ڵ
داشاردۆته‌وه بۆ خۆپاراستن ، یان که‌مفرسه‌تی کردنێکی خێرا وناکاو ،
له‌پێناو غه‌در و ته‌ماحێکی بچوک دا . ئاره‌زوی پۆشینی زرێ و شیر‌و مه‌تاڵی
قه‌به‌و قورسی ئاشکرای جه‌نگی گه‌وره‌ی ئازادی و دور خایه‌نی نه‌بووه
.
( ساڵانێکی دواتریش که ته‌یموره شه‌ل به‌کوردستان و خۆراسان دا هات ،
داوایه‌کی له‌و جۆره‌ی له کورده جوانخاس و باڵا زراڤه‌کان کرد بوو به‌ڵکو
ڕه‌گه‌ڵی بکه‌ون بۆ جه‌هانگیریه‌کانی ؛ هه‌مان وه‌ڵامیان به‌ویش داب‌و ،
به‌وه‌ی گوتبویان : له ئێمه‌ی لاده ، له‌م شوێنه‌ی خۆمان ده‌مێنینه‌وه
کارمان به‌تۆ وه‌نابێت ، ئێمه‌حه‌ز ده‌که‌ین به‌لای ژن و ماڵیاته‌که‌ی
خۆمانه‌وه بین).
بابگه‌ڕێنه‌وه سه‌ردو ده‌سه‌لاتداری کورد له دو سه‌رده‌می جیاواز و له
ده‌ری کوردستان ، له‌هه‌ردو پایته‌ختی قاهیره ی کۆن و به‌غدای ئێستاد
ا .
سه‌لاحه‌دینی قه‌دیم هه‌رگیز له‌شکری عه‌ره‌بی و غه‌یره‌ی نه‌هێناوه
بۆ سه‌ر کوردستان و تکریتی زادگای .
وه‌لێ ، سه‌لاحه‌دینێکی ئێستا ، له پایته‌ختی مه‌نسوره‌وه ، له (مالیکی)
نخوزوه‌زیری خۆیه‌وه ، نیروی 3000نه‌فه‌ری داواده‌کات بۆ ته‌مبێ کردن
و سه‌رکوت کردنی ئازادی هاوزمانه‌کانی . (*).
ــ به‌دوای به‌ڵێنی پێشوم دا ده‌چمه‌وه :
ده‌سه‌ڵاتدارانی فیدراڵی کوردی ، وه‌کو سێهه‌م جۆری ده‌سه‌ڵاتی کوردی؛
به هه‌مان شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی میرنشینه کوردیه له‌ناوچوه‌کانی
ڕابوردو ؛ بۆ یه‌کتر سڕینه‌وه و داپاچێنی یه‌کتر ، که هه‌میشه له‌شکری
بێگانه‌یان به‌گه‌له‌ک ده‌هێنایه سه‌ریه‌کترو ، به‌سوپای بێگانه‌وه
که‌ڵه هێڕیان له‌یه‌که‌تر ده‌کرد . ئێستاکه‌ش وه‌کو پیشه کۆنه‌کانی
ئه‌وان له‌بریتی هێنانی قشونی عوسمانی و له‌شکری سه‌فه‌وی ؛ هه‌نوکه
(جونتای تورکی) و (پاسدارانی کۆماری ئیسلامی) ده‌هێننه سه‌ر یه‌ک ؛
یان (حه‌ره‌س جمهوری) به‌عسی ڕاونراوی ڕاپه‌ڕین ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ
کوردستان و بۆ ده‌ست خستنه‌وه‌ی پایته‌خت و میرنشینه‌کانی ئێستایان .
چ چه‌قین و نه‌گۆڕانێکه!
چی نه‌فره‌تێکه!!
(چه‌نده سه‌یر ئه‌مڕۆمان ده‌چێته‌وه سه‌ر دوێنێ!!!).
_______________________________________________
سه‌رچاوه:
واشنتۆن پۆست:
http://www.washingtonpost.com/blogs/post-partisan/post/the-contradictions-of-the-arab-spring/2011/03/04/AFX62vJE_blog.html
24\4\2011
- سلێمانی
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|