٢٢\١١\٢٠١٠
چۆن فه‌ناتیکێک
ده‌رمان ده‌کرێ.

نووسینی: عاموس عوز -
نووسه‌ری ئیسرائیلی
وه‌رگێرانی له سوێدییەوە: ڕه‌سول سه‌فه‌ریانی
- به‌شی یه‌که‌م -
چۆن ده‌بێت ئینسان فه‌ناتیکێک ده‌رمان بکات؟ ئه‌وه‌ی که گروپێکی
فه‌ناتیک له کێوه‌کانی ئه‌فغانستان بگریت شتیکیه، ئه‌وه‌ش که
له‌گه‌ڵ فه‌ناتیسم به‌ربه‌ره‌کانێ بکه‌یت و دژایه‌تی بکه‌یت شتێکی
تره. به‌داخه‌وه من هیچ رێنوێنیێکم نییه بۆ ئه‌وه‌ی که چۆن
فه‌ناتیکه‌کان له کێوه‌کاندا بگرن، به‌ڵام من بیرۆکه‌ی تایبه‌تم
له‌سه‌ر سرشت و خو و خده‌ی فهناتییسم و ئه‌وه‌ی که جۆن لانی که‌م
بکرێت جڵه‌وی بگریت، ئه‌گه‌ر نه‌کرێت ده‌رمانی بکه‌یت.
هێره‌شه‌که‌ی 11 سه‌پته‌مبه‌ر بۆ سه‌ر ئه‌یاله‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مه‌ریکا،
باسی شه‌ڕی فه‌قیر و ده‌وڵه‌مه‌ند نه‌بوو. شه‌ڕی نێوان فه‌قیری و ده‌وڵه‌تمه‌ندی
گرینگ‌ترین موشکڵهی ئه‌مڕۆی دونیایه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره
ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئێمه وا بیربکه‌ینه‌وه که هێرشی 11 سیپته‌مبه‌ر ته‌نیا
هێرشی هه‌ژاری بوو بۆ سه‌ر خاوه‌ن سامانه‌کان. ئه‌مه ته‌نیا له خانه‌ی
دارا و نه‌داردا ناگه‌رێت . ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها ساده و ساکار بایه، ده‌بوا
پاش ئه‌وه چاوه‌روانی هێرشی برسیترین ئینسانه‌کانی ئه‌فریقا بۆ سه‌ر
وڵاتی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ک عه‌ره‌بستانی سه‌عودی و وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی
خاوه‌ن نه‌وتی قه‌راخی که‌نداوی فارس بوایه‌تین. نا، ئه‌مه شه‌ڕی ئه‌و
فهناتیکهکانهیه که باوڕیان به ئامانجێک هه‌یه، جاهه‌ر ئامانجێک
بێت، له گه‌ڵ ئێمه باقی ئینسانه‌کان که بڕوامان وایه ژیان ئامانجه
نه‌ک که‌ره‌سه. ئه‌وان پییان وایه که ئه‌و ئامانجه شێوه و که‌ره‌سه‌ی
گه‌یشتنیش پیرۆز و ره‌وا ده‌کات و ژیانیش که‌ره‌سه‌یه‌که. ئه‌مه شه‌ڕێکه
له نێوان ئه‌وانه‌دا که بڕوایان وایه، عه‌داڵه‌ت و دادوه‌ری جێبه‌جێ
ده‌که‌ن، جا دادوه‌ری له لای ئه‌وان چی بێت، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا که خودی
ژیان به‌رزتر و فه‌رزتر له دونیای دوارۆژ و هه‌مو باوه‌ڕ و بیرێک و
ئایینێک ده‌زانین. ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئێستا له دونیادا و له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست و له نێوان ئیسرائیل و فه‌لستیندا پێوه‌ندی به بایه‌خه
ئیسلامیه‌کانه‌وه نییه و ناچێته ئه‌و بازنه‌وه. ئه‌مه ئه‌وجۆره
که بڕێک له ره‌گه‌زپه‌ره‌سته‌کان ده‌یڵێن نییه و به هیچ جۆرێک ناگه‌ڕێته‌وه
بۆ شێوازی بیرکردنه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌کان و پێوه‌ندی به ئه‌قلییه‌تی عه‌ره‌بیه‌وه
نییه. ئه‌مه دریژه‌ی هه‌ر ئه‌و شه‌ڕه کۆن و دێرینه‌ی نێوان فه‌ناتیسم
و پراگماتیسمه (کهڵکپهرهستی). شه‌ڕی نێوان په‌ڕگیری(فه‌ناتیسم) و
کۆگه‌راییه(پلورالیسم)، شه‌ڕی فهناتیسمه له‌گه‌ڵ پێکه‌وه هه‌ڵکردن
و ته‌حه‌مولی یه‌ک کردنه(توله‌رانس). روداوی یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر ته‌نانه‌ت
له‌سه‌ر چاک یان خراپ بوونی ئه‌مه‌ریکا نییه، نایشگهڕێتهوه بۆ ئه‌وه‌ی
که سه‌رمایه‌داری جێی رق لێبونه یان نا، یان به‌دونیایی بوون ده‌بێت
کۆکرێته‌وه و به‌س کرێت یان نا. به‌ڵکو ئه‌مه پێوه‌ندی به جۆری
بۆچون و ئیدیعای فهناتیکانهوه هه‌یه که ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر من پێم
وابێت شتێک خراپه، ده‌بێت ئه‌و شته به خۆی و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه
له‌ناو به‌رم.
فه‌ناتیسم له ئیسلام پیرتره، له مه‌سیحییه‌ت و یههودیهتیش به‌ته‌مه‌نتره.
کۆنتر له هه‌ر ده‌وڵه‌ت و رژیم و هه‌رچه‌شنه سیسته‌می سیاسیه، له
هه‌مو ئیدئولۆژییهکانی دونیاش کۆنتره. به‌داخه‌وه فه‌ناتیسم یه‌کێک
له یه‌که‌کان و ئه‌جزای هه‌میشه ئاماده‌ی سرشتی ئینسانه. ژێنێکی
خراپه و ئاماده‌یه له سرشتی ئینساندا ئه‌گه‌رهه‌ر کاتێک ئینسان بیهه‌وێت.
ئه‌وه‌ی که له ئوروپا مزگه‌وت ده‌سوتێنێ یان گڕ له کنشت و په‌رستگای
جوله‌که به‌رده‌دات، ئه‌وه‌ی که بنکه‌کانی له‌باربردنی منداڵ له ئه‌مه‌ریکا
ده‌ته‌قێنێته‌وه، جیاوازیێکیان له‌گه‌ڵ بنلادهن نییه له باری
تاوانه‌وه، به‌ڵکو ته‌نیا شکلی تاوانه‌که‌یان فه‌رق ده‌کات. کاره‌ساتی
یازده‌ی سێپته‌مبه‌ر بێگومان هه‌ستگه‌لی وه‌ک، خه‌م، توڕه‌یی، بێ باوه‌ڕی،
سه‌رسوڕمان، په‌ژاره، ناباوه‌ڕی وه هه‌روها بڕێکیش کاردانه‌وه‌ی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی
دژه عه‌ره‌ب و دژه ئیسلامی بزواند. کێ باوه‌ڕی ده‌کرد که سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیست ویه‌ک به روداوێکی وه‌ها ده‌ستپێبکات ودوای ئاسه‌واری
ئه‌وه بکه‌وێت؟
تێپه‌ڕاندنی ته‌مه‌نی منداڵیم له شاری ئورشه‌لیم منی کردوه‌ته
پسپۆڕێک و هه‌ڵسه‌نگێنه‌رێک له بواری فه‌ناتیسمدا. ئورشه‌لیمی منداڵی
من، له 1940 ه‌کاندا، پڕ بوو له پێغه‌مبه‌رانی بی وه‌حی و رزگاریدهرانی
ریایی. له‌مڕۆ خراپتر هه‌ر کام له خه‌ڵکانی ئورشه‌لیم خاوه‌ن هاوکێشه‌یه‌کی
شه‌خسی بوو بۆ رزگار کردن و ده‌رباز بوون. هه‌موو ئه‌ڵێن که ئه‌وان
دێن بۆ ئورشه‌لیم ـ من ئاماژه‌م به گۆرانییه‌کی کۆنی ناسراوه ـ که
ئه‌وان دێن بۆ ئورشه‌لیم که شار سازکه‌نه‌وه و به‌م شێوه وره‌ی
خۆیان به‌رز که‌نه‌وه. هه‌ندێک له جووه‌کان، مه‌سیحییه‌کان،
موسڵمانه‌کان، سوسیالیسته‌کان، ئانارشیسته‌کان و ئایدیالیسته‌کان زۆرتر
بۆ ئه‌وه نه‌هاتن بۆ ئورشه‌لیم که شار ساز بکه‌نه‌وه یان به‌م شێوه
وره‌یان به‌رز که‌نه‌وه، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه هاتن که دواترله خاچ
بدرێن یان له خاچ بده‌ن یان هه‌ردووکی. لێره‌دا سهرلێشێواویێکی رۆحی
هه‌یه، جۆرێک نه‌خۆشینی هه‌ستی هه‌یه که پێده‌وترێ سیندرومی ئورشه‌لیم.
" ئینسانه‌کان دێن بۆ ئورشه‌لیم، له هه‌وای خۆش و دڵپه‌سه‌ند و خاوێنی
ئه‌و کێوانه هه‌ڵده‌مژن و پاشان له‌پڕدا رێگه ده‌گرنه به‌ر و ده‌چن
گڕ له مزگه‌وتێک یان کهنیسهیێک یان سیناگوگێک به‌رده‌ده‌ن. یان هه‌ر
وه‌ها به ئاسانی جله‌کانی به‌ریان ده‌ردێنن، به تاشه‌به‌رده‌کاندا سه‌رده‌که‌ون،
ده‌ست به پێغه‌مبه‌ری ده‌که‌ن. که‌سیش قه‌ت گوێی لێیان نه‌گرتوه، حه‌تتا
ئێستاش، به ئورشه‌لیمی ئه‌مرۆشه‌وه، لێره ده‌کرێت چاوه‌رێی ئه‌وه
بکه‌یت که هه‌موو سه‌ره‌ی پاسه‌کان له‌پڕدا به ته‌واوه‌تی ره‌نگی
سمینارێکی شه‌قامی به‌خۆوه بگرێت که له‌وێدا که‌سانی نه‌دی و نه‌ناس
له‌سه‌ر سیاسه‌ت، ئه‌خلاق، ستراتێژی، مێژوو، ناسنامه، ئایین و مه‌به‌ست
و ئامانجه راسته‌قینه‌کانی خودا، به درێژی باس و ده‌مه‌ته‌قێ ده‌که‌ن.
هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که له بنی سه‌ره‌که‌دا راوه‌ستاوی، ده‌کرێت
که ئانیشکت راوه‌شێنیت و به‌ده‌نگی به‌رز له وه‌ها سمینارێکی شه‌قامیدا
به‌شداری بکه‌یت و له‌سه‌ر سیاسه‌ت و ئایینناسی یان چاک و خراپ و ده‌یان
شتی‌تر ده‌مه‌ته‌قێ بکه‌یت. هه‌موی به‌ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌ن، که‌س
گوێ له‌که‌س ناگرێت. جگه له من . من جاروبار گوێ ده‌گرم و به‌م شێوه
بژیوی رۆژانه‌م په‌یدا ده‌که‌م.
چۆن ئینسان ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ڵ که‌سێک بکات که له نیشانه‌یێکی
سه‌رسوڕمانی راوه‌ستاو له‌سه‌ر دوو پێ زیاتر له هیچی که ناچێت؟ چۆن
ده‌کرێت به‌ر به‌وکه‌سانه بگریت که له هیچ خۆ ناپارێزن؟ فه‌ناتیسم
زۆرجار گرێدراوه به دۆخی ناهومێدیێکی قووڵه‌وه: ئه‌و کاته‌ی که
ئینسان وا هه‌ست ده‌کات که جگه له شکست و ژێرکه‌وتن شتی که نییه،
سوکایه‌تی و بێبایه‌خی ئه‌توانێت ئینسان بخاته نێو شێوه‌گه‌لی
جۆراوجۆری توند وتیژی ده‌ست بێ هیوایی. ته‌نیا رێگای به‌رگری له
ناهومێدی وه‌شاندنی هیوایه ـ له‌وانه‌یه ئه‌م رێگا فهناتیستهکان نه‌گرێته‌وه،
به‌ڵام بۆ که‌سانی به ئاوه‌ز و ئاقڵ کاریگه‌ر ده‌بێت. له‌و دیوی
دونیای کامێراکانی CNN وه که ته‌نیا فه‌ناتیکه ده‌نگ به‌رزه کانی
سه‌ر شه‌قامه‌کان پیشان ده‌دات، که‌سانی ئاقڵیش هه‌ن که هاوکات که
توندره‌وه‌کان خه‌ریکی شه‌ڕ و هه‌ران له مه‌یدانه‌کاندا، بێده‌نگ په‌نجه‌ره‌کانیان
داده‌خه‌ن و نینۆکی خۆیان ده‌جون . که هیوا ساز بکرێت، که‌سانی به
ئاوه‌ز دێنه پێش وئاماده بوونی به‌رچاو پیشان ده‌ده‌ن. من به
دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم که له هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کدا ئه‌وه چینی ئهقڵگهرایه
که له ئاست و دۆخی وادان که ده‌توانن جڵه‌وی بونیادگه‌راکان بگرن.
ئیسلامی مامناوه‌نده که ده‌توانیت جڵه‌وی فه‌ناتیسمی ئیسلامی بگرێت.
ناسیونالیستی ماقول و مامناوه‌ند ته‌نیا هێزێکه که ده‌توانێت جڵه‌وی
فه‌ناتیسمی ناسیونالیستی بگرێت. ئه‌گه‌ر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستیش هه‌ر
وه‌ک شوێنه‌کانیتر، مامناوه‌ند و ئاقڵه‌کان بوێرن دژی فهناتیسمهکان
خه‌بات بکه‌ن، ئه‌وکاته ئینسان ئه‌توانێت هه‌ست به هیوای دیار بۆ
چاره‌سه‌ری موشکلهکه بکات و شه‌رایه‌تی باشتر بێته ئاراوه. که‌وابوو
ده‌بێت ئینسان سه‌ره‌تا به‌سه‌ر بێهیواییدا زاڵ بێت پاشان جڵه‌وی فه‌ناتیسم
بگرێت.
من خۆم ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم که له مندالێدا له ئورشه‌لیم فهناتیکێکی
بچکۆله‌ی مێشک شۆردراوه بووم. خۆ به‌راست زان، شۆڤینیستانه و که‌ڕ و
کوێر به نیسبه‌ت هه‌موو ئه‌و باس و بابه‌تانه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ی که
جودابوون له‌گه‌ڵ باس و بۆچونه‌کانی یه‌هودی ـ سه‌هیونیستی. من
منداڵێکی قۆچه‌قانێ به‌ده‌ست، منداڵێکی ئینتیفازه‌ی یه‌هودی بووم. یه‌که‌م
وشه‌گه‌لێکی ئینگلیسی جگه له yes وno که فێر بووم " به‌ریتانیایی
بڕوه ماڵی خۆت " بوو که ئێمه منداڵه یه‌هودیه‌کان ده‌مانگوت کاتێک
که به‌ردمان ده‌خست بۆ هێزه‌کانی به‌ریتانیا له ئورشه‌لیم. ده‌رباره‌ی
مێژووی ته‌وس و ساتیر له رۆمانه‌که‌مدا له ساڵی 1995 به ناوی " پڵه‌نگ
له ژێر زه‌مین " یان پله‌نگی ژێر زه‌مین " باسم کردوه که چۆن کوڕه‌که،
که له‌قه‌بی خراپی پروفی له‌سه‌ره، لانی که‌م تا راده‌یه‌ک واز له
هه‌لوێستی فه‌ناتیکی و شۆڤێنیستی دێنێت وبۆ ماوه‌ی دوو حهوتو ده‌گۆڕدرێت،
توشی شۆکێک ده‌بێت و به‌وه ده‌گات که هه‌موو شتێک رێژه‌ییه. به هه‌ڵکه‌وت
و شاراوه له‌گه‌ڵ یه‌کێک له دوژمنان، ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسێ زۆر مێهره‌بان
و ناکاریگه‌ری به‌ریتانیایی ده‌بێته هاوڕێی. کوڕه‌که و پۆلیسه‌که به
نهێنی یه‌ک ده‌بینن و پێوه‌ندیان ده‌بێت. یه‌کتر فێری زبانی ئینگلیسی و
عیبری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها کوڕه‌که تێده‌گات که ژنان نه شاخیان هه‌یه
و نه کلک، ئه‌مه هه‌ر به‌و ئه‌ندازه وه‌حی ئاسا و دڵداخهر بوو بۆی
که تێگه‌یی نه ئینگلیزییه‌کانیش کلک و شاخیان هه‌یه و نه عه‌ره‌به‌کان.
ئه‌مه دوودڵیێک له کوڕه‌که‌دا دروست ده‌کات و ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی
که واز له بۆچونی رهشوسپیانه بێنێت، به‌ڵام نرخی ئه‌م تێگه‌یشتنه
بۆ کوڕه‌که ئه‌وه‌یه که له کۆتایی رۆمانه‌که‌دا تێده‌گات که ئیتر
منداڵه‌که‌ی جاران نییه و ئێستا ئیتر گه‌وره بووه. به‌شێکی زۆر له
خۆشییه‌کان و شه‌وق و خولیا و خه‌یاڵاته‌کانی ژیانی له‌ناو ده‌چن و ون
ده‌بن. لیره‌دا من لاپه‌ره‌ی یه‌که‌می رۆمانی " پله‌نگی ژێرزه‌مین "
دێنمه‌وه، چون من پێم وا نییه بتوانم وێنه‌یه‌ک باشتر له‌وه له خۆم
وه‌ک فه‌ناتیکێک پیشان بده‌م.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|