٢\١٢\٢٠١٠
چۆن فه‌ناتیکێک
ده‌رمان ده‌کرێ.

نووسینی: عاموس عوز -
نووسه‌ری ئیسرائیلی
وه‌رگێرانی له سوێدییەوە: ڕه‌سول سه‌فه‌ریانی
- به‌شی
دووەم -
من زۆر جار له ژیانمدا پێم وتراوه
خائین. یه‌که‌م جار دوازده ساڵ و سێ مانگم بوو، له ناوچه‌یه‌کی
خانوبه‌ره (مه‌نته‌قه‌ی مهسکونی) له به‌شێکی قه‌راخی ئورشه‌لیم ده‌ژیام.
پشوی هاوینی بوو، که‌متر له ساڵێک پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی
بریتانیایی ده‌سه‌ڵات جێ بهێڵن و شتێک به نێوی ئیسرائیل له نێو شه‌ڕه‌که‌دا
سه‌ر ده‌ربێنێت.
به‌یانیه‌ک ئه‌م نوسراوه به خه‌تێکی ئه‌ستور له ژێر په‌نجێره‌ی مهتبهخهکهماندا
نوسرابوو< " پروفی خائینێکی دڵڕه‌ق" > وشه‌ی " دڵڕه‌ق " ئه‌م پرسیاره
کۆنه‌ی ژیانی له مێشکی مندا بزواند که تا ئه‌مڕۆش که خه‌ریکی نوسینی
ئه‌م به‌سه‌رهاته‌م منی ئه‌سیری خۆی کردوه: ئایا خائینیش هه‌یه که
دڵره‌ق نه‌بێت؟ ئه‌گه‌ر نییه بۆچی چیتا رێزنیک(Chita Reznyk) (ئه‌وکه‌سه‌ی
نوسراوه‌که‌ی نوسیبو که من به دهستخهتهکهیدا ناسیمه‌وه)خۆی به‌وه
ماندو کردبو که وشه‌ی دڵره‌ق بخاته پاڵ خائین ؟ ئه‌گه‌ریش شتی وا هه‌یه
کام خه‌یانه‌ته که دڵڕه‌قانه نییه؟
من کاتێک که زۆر بچکۆلهبووم له‌قه‌بی پروفی م پێدراوه. ئه‌مه
کورتکراوه‌ی پرۆفێسوره و ده‌ستپێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خولیا و ئه‌شقی
زۆری من بۆ لێکۆڵینه‌وه و تاقیکارییه‌کانی من له‌گه‌ڵ وشه. (من
ئێستاش ئاشقی کۆکردنه‌وه و تێکه‌ڵاوکردن و پێکه‌وه‌نوسان و سهروبنکردن
وریزکردنیانم). هه‌ر وه‌ک چۆن که‌سانێک خۆشیان له دراو کۆکردنه‌وه
دێت و ره‌فتار له‌گه‌ڵ ئه‌سکیناس و سکه‌کان ده‌که‌ن، یان هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی
که حه‌زیان له کۆکردنه‌وه‌ی کارتی یارییه.
کاتێک باوکم سه‌عات حه‌وت و نیوی به‌یانی چووه ده‌ره‌وه که رۆژنامه‌که‌ی
بێنێت، نوسراوه‌ی ژێر په‌نجه‌ره‌که‌ی ئاشپه‌زخانه‌ی بینی بوو. له کاتی
نانی به‌یانیدا، که خه‌ریک بوو مره‌بای توودڕکی ده‌ساوی به سه‌ر تیکه‌یه‌ک
نانی ره‌شدا، له‌پڕدا چه‌قۆکه‌ی تا ده‌سته‌که‌ی چه‌قانده نێو مره‌بای
نێو قوتوه‌که و له بارودۆخێکی ههڵسهنگراودا به تۆنێکی تایبه‌ت وتی:
" چ سورپرایزێک ! ئه‌مجار گه‌وره‌ییه‌که‌ی چی خولقاندوه وا ده‌بێت
ئێمه وه‌ها رێزمان لێ‌بگیردرێت؟! ".
دایکم وتی: ده‌ست مه‌که به قه‌ڵسی گێڕانی به‌م به‌یانییه زووه،
منداڵان که‌می ئازار ناده‌ن نۆره‌ی تۆیه!.
باوکیشم وه‌کو زۆربه‌ی پیاوه‌کانی ئه‌و گه‌ڕه‌که جلی "کاکی" له‌به‌ر
ده‌کرد. له شێوه‌ی هه‌لس و که‌وت و قسه‌کانیدا که وا پیشان ئه‌دا که
هه‌میشه حه‌ق به‌وه. دیسان به کێرده‌که پارچه‌یه‌کی گه‌وره مره‌بای
له قوتوه‌که ده‌رهێنا و دابه‌شی کرد به‌سه‌ر دوو پارچه ناندا و به
جوانی پانی کرده‌وه به‌سه‌ریاندا و وتی:
" ئه‌مه راستییه‌که که زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌مڕۆ وشه‌ی "خائین" زۆر به
ئاسانی به‌کاردێنن. به‌راستی خائین کێیه؟ وایه، خائین ته‌بعه‌ن که‌سێکی
بێ شه‌ره‌فه. که‌سێکه که له ژێره‌وه و به شێوه‌ی نهێنی پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ دوژمن ده‌گرێت له‌به‌ر قازانجی شه‌خسی یارمه‌تی دوژمن ده‌دات
که بێنه سه‌ر خه‌ڵکه‌که‌ی یان که‌س و کار و هاورێیانی. زۆر نفرهتاویتر
له قاتڵێک. لوتف بکه و هێلکهکهت بخۆ، خه‌ڵک له‌برسانا ده‌مرن له
ئاسیادا.
له به‌شی دواتری ئه‌م رۆمانه‌دا خوێنه‌ر تێده‌گات که ره‌نگه باوکه‌که
به‌ته‌واوی هه‌ڵه‌ی کردوه: ته‌نیا ئه‌وکه‌سانه‌ی که خۆشه‌ویستیان
پێیه ئه‌توانن ببنه خائین. خه‌یانه‌ت عه‌کس و دژی ئه‌شق نییه، ئه‌میش
یه‌کێک له رێگاکانی ده‌رباز بوونه. خائین ئه‌و که‌سه‌یه که گۆڕدراوه
له چاوی ئه‌وکه‌سه‌دا که ناتوانێت بگۆڕدرێت یان نایه‌وێت بگۆڕدرێت.
ئه‌وکه‌سه‌ی که ناتوانێت بیر له گۆڕان بکاته‌وه، به‌ڵکو هه‌میشه
ده‌یه‌وێت که‌سانیتر بگۆرێت. به مانایه‌کیتر له چاوی فهناتیکهکانهوه
خائین ئه‌وکه‌سه‌یه که ده‌گۆڕدرێت، به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی
که که‌سه‌که کێ بێت. وه هه‌ڵبژاردنی نێوان ئه‌وه‌ی خائین بیت یان فه‌ناتیک
کارێکی به‌س دژواره. ئه‌وه‌ی که نه‌بیته فه‌ناتیک، تا راده‌یه‌کی
زۆر دیاریکراو و له زۆر حاڵه‌تدا مانای ئه‌وه‌یه که خائینیت. من
ئینتخابی خۆم کردوه و له رۆمانی " پڵه‌نگی ژێرزه‌مین " دا دیاره.
هه‌ر ئێستا من خۆم به پسپۆری بواری هه‌ڵسه‌نگاندن و ناسینی فه‌ناتیک
نێۆزهدکرد. ئه‌مه شۆخی نییه. ئه‌گه‌ر رۆژێک له رۆژان مه‌دره‌سه‌یه‌ک
یان زانکۆیێک دانراو دامه‌زراوه‌یه‌کی به ناوی فه‌ناتیک ناسی دانا ئه‌وکاته
من داواده‌که‌م که وه‌ک مامۆستا له‌وێ وانه بڵێمه‌وه. وه‌ک که‌سێکی
پێشتر ژیاوه‌ی ئورشه‌لیم که نه‌خۆشی فهناتیکیم چاک کردوه‌ته‌وه، هه‌ست
به لێوه‌شاوه‌یی و لێهاتویی زۆر له‌م ئیشه‌دا ده‌که‌م. ره‌نگه ئێستا
کاتی ئه‌وه بێت که له هه‌مو مه‌دره‌سه‌کان و زانکۆکان‌دا لانیکه‌م چه‌ند
خول یان کلاسێک ته‌رخان بکه‌ن بۆ فه‌ناتیک ناسی، چون فه‌ناتیسم له هه‌موو
شوێنێک هه‌یه. لێره‌دا مه‌به‌ستی من ته‌نیا ئه‌و بونیادگه‌را له
ئاگری شهوقدا سوتاوانه‌ی نێو خۆپیشاندانه‌کانی سه‌ر شه‌قامه‌کان
نییه. مه‌به‌ستم ته‌نیا ئه‌و فه‌ناتیکه به‌رچاوانه‌ی سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیونه‌کان
نییه که به مشتی گرێ کراوه‌وه هیستهریکانه له روبه‌ڕی
کامێراکاندا ده‌قیژێنن و به زبانی خۆیان، که ئێمه لێیان حاڵی نابین،
دروشم ده‌ده‌ن. نا ته‌نیا ئه‌وانه ناڵێم به‌ڵکو فه‌ناتیسم له هه‌موو
شوێنێک هه‌یه، له شکڵێکی ئارام و جل و به‌رگێکی رێک و پێک ده‌رده‌که‌ون
و له هه‌موو جێگایه‌کی ده‌وروبه‌رمان، ره‌نگه له ده‌رونی خۆمانیشدا
ببێت. له‌وانه‌یه که‌سی دژه سیگارم نه‌بینی بێت که بیهه‌وێت که‌سێکی
زیندو گڕتێبهردات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ویستویه‌تی له لای ئه‌و جگه‌ره
داگرسێنێت! یان تا ئێستا ره‌نگه نه‌مبینی بێت که سهوزیخۆرێک بیه‌وێت
که‌سێکی زیندو بخوات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و گۆشت ده‌خوات! یان هه‌روه‌ها
ده‌رباره‌ی پاسیفیسته‌کان! هه‌ر له‌م بزوتنه‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌ی
ئیسرائیل‌دا، هاوکاری وام هه‌یه که پڕ به‌دڵ حه‌زده‌کات بیتوانیایێت
که گولـله‌یه‌ک بنێ به نێوچاوانمه‌وه و من بکوژێت، ته‌نیا له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی که من بۆچوونی چیاوازم هه‌یه بۆ گه‌یشتن به ئاشتی له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستینییه‌کان.
لێره‌دا مه‌به‌ستی من ته‌بێعه‌ته‌ن ئه‌وه نییه که هه‌رکه‌س به زه‌رور
ده‌نگی دژی که‌سێک به‌رزکرده‌وه ئه‌وه ئیتر فه‌ناتیکه. یان من قه‌ت
ناڵێم که هه‌رکه‌س خاوه‌ن را و بۆچوونی به‌قووه‌ت بوو ئه‌وه به شێوه‌ی
ئاوتومات ئه‌چێته خانه‌ی فهناتیسمهوه. ئه‌وه‌ی من ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه
که تۆوی فه‌ناتیسم هه‌میشه له ده‌رونی " ناسازان " ی خۆ بهحهقزاندا
هه‌یه، ئه‌و په‌تایه‌ی که دونیای ئه‌م سه‌ده‌ی تووش بووه. ئاساییه
که به‌دکاری و خراپه‌ش پله‌ی جۆراوجۆری هه‌یه. تێکۆشه‌رێکی خه‌بات بۆ
ژینگه ده‌توانێت خۆ به بهرحهقزانێکی ناسازگار بێت، به‌ڵام خه‌سار و
زیانی ئه‌م له چاوو ترۆریستێک یان ئه‌وه‌ی که هه‌ستاوه به پاکتاویی
ئه‌تنیکی، زۆر که‌متر و بچوکتره. هه‌ر چۆنێک بێت هه‌موو فه‌ناتیکه‌کان
خاوه‌ن حه‌ز و چێژێکی تایبه‌تن بۆ شتی کرس و که‌واڵ و بێکه‌ڵکه. زۆر
جار فه‌ناتیکه‌کان ته‌نیا ئه‌توانن ژماره‌ی یه‌ک و دوو بژمێرن و ره‌قه‌میان
له لا زۆر ئاڵۆز و سه‌خته. به گشتی ئینسان ئه‌توانێ دیاری بکات که
فه‌ناتیکه‌کان به عام که‌سانی ئێحساسی و بێ هیوان، ئه‌وان هه‌ستیان
پێش عه‌قڵ و بیریان ده‌خه‌ن، بۆیه کهمهرگیر و جه‌زبی مه‌رگی خۆیان
ده‌بن. ئه‌وان ئه‌م دونیا به سوک ده‌زانن وزۆر شه‌وقیان هه‌یه بۆ
گۆڕاننهوهی له‌گه‌ڵ دونیای ئاسمانی‌دا. لای ئه‌وان دونیای ئاسمانی به
ئه‌ندازه‌ی ئه‌و واده‌ی خۆشبه‌ختی بێکۆتاییه‌ی که له سه‌ره‌نجام و
کۆتایی ئه‌و فیلمه خراپانه‌دا ده‌درێت روون و ئاشکاره.
ئیزنم بده‌ن که تۆزقاڵێک له بابه‌ته‌که لاده‌م و داستانێک بگێڕمه‌وه،
ئاخر من فێری لادانم و چاک بوونم نییه، من هه‌میشه به دوای لادانهکانهوه
بووگم. یه‌کێک له هاوکاران و هاورێ چاکه‌کانم، رومان نوسی باشی
ئیسرائیل، سامی میکائیل، که له سه‌فه‌رێکدا له گه‌ڵ شۆفیرێک ده‌که‌ونه
باس و گفتوگۆ، شۆفیره‌که باس له‌وه ده‌کات که‌چه‌نده بۆ جووه‌کان
گرینگه که عه‌ره‌به‌کان له نێو به‌رن. سامی گۆێی بۆ راده‌گرێت و
پاشان بێ ئه‌وه‌ی توڕه بێت و ده‌نگ به‌رزبکاته‌وه و بڵێت: " ئێوه چ
ئینسانگه‌لێکی ترسناکن، ئایا ئێوه نازیستن؟ یان فاشیستن؟ " به عه‌کسه‌وه،
بڕیار ده‌دات که له رێگایهکیترهوه له‌گه‌ڵ شۆفێڕه‌که رووبه‌ڕوو
بێته‌وه. پرسیار له شۆفێڕه‌که ده‌کات: " ئێوه کێن که بیر له
کوشتنی هه‌موو عه‌ره‌به‌کان ده‌که‌نه‌وه؟ " کابرای شۆفێڕ ده‌ڵێت: " مه‌به‌ستت
چییه؟ ئێمه! ئێمه‌ی یه‌هودی ئیسرائیلی! ئێمه ده‌بێت ئه‌وکاره بکه‌ین!
چون هیچ هه‌ڵبژارده و رێگایهکیترمان نییه، سه‌یرکه بزانه ئه‌وان
هه‌موو رۆژێک چی ده‌که‌ن دژی ئێمه! " " به‌ڵام ئێوه پێتان وایه که
کێ ده‌بێت ئه‌م بیرۆکه له کرده‌وه‌دا جێبه‌جێ بکات؟ پۆلیس؟ یان ئه‌رته‌ش؟یان
ره‌نگه کارگێری ئاگرکوژێننهوهکان؟ یان کارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌کان؟
کێ ده‌بێت ئه‌مکاره بکات؟ " شۆفێڕه‌که بڕێک سه‌ری خۆی خوراند و وتی:
" من پێم وایه ده‌بێت به شێوه‌ی عادڵانه دابه‌ش بکرێت له‌نێوان هه‌مووماندا،
هه‌رکام له ئێمه ده‌بێت چه‌ند دانه‌یه‌ک بکوژێت." سامی میکائیل که
هێشتا ههرئارامی خۆی راگرتبوو وتی: باشه، گریمان ئێوه ته‌رخان کران
بۆ ماڵێکی چه‌ن قاتی له ماڵه‌کانی گه‌ڕه‌کێک له شاره‌که‌ی خۆتان "حیفا
"، ئێوه ده‌چن ده‌ده‌ن له‌درگا یان له زه‌نگی ماڵه‌کان یه‌ک له‌دوای
یه‌ک و پرسیار ده‌که‌ن: ببورن خاتو یان کاکه، تێده‌چێت ئێوه عه‌ره‌ب
بن؟ وه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که ئه‌رێ بێت، ته‌قه‌یان لێده‌که‌ن. کاتیک
ئێوه ئیشتان ته‌واو ده‌بێت و لێده‌بنه‌وه له‌و ماڵانه، رێک ئه‌وکاته‌ی
ده‌تانه‌وێت بڕۆنه‌وه بۆ ماڵه‌وه، له‌پڕ ده‌نگێک له قاتی چواره‌مه‌وه
دێته گوێتان، ئه‌وه ده‌نگی منداڵێکی ساوایه که ده‌قیژێنێت، ئایا له‌و
حاڵه‌دا ده‌چن و ته‌قه له‌ویش ده‌که‌ن؟ ئه‌رێ یان نا؟ " ماوه‌یه‌ک
بێده‌نگی زاڵ بوو. پاشان شۆفیڕه‌که ده‌ڵێت به سامی میکائیل: " به‌راستی
ئێوه زاڵمن، ئه‌وه شتێکی روونه ". وه ئه‌م به‌سه‌رهاته ئاشکرای ده‌کات،
که شتێک له سروشتی فهناتیکیدا هه‌یه که له بنه‌ره‌تدا له‌سه‌ر
ئێحساس دانراوه و هاوکاتیش بێ به‌شه له خه‌یاڵ. گه‌یاندنی تۆزێک فه‌نتاسی
و خه‌یاڵ به ئینسانه‌کان، ده‌توانێت له سه‌ر فه‌ناتیکه‌کان کاریگه‌ر
بێت و تووشی نادڵنیایان بکات، ئه‌مه‌یه که من هیوام پێی هه‌یه، هه‌رچه‌ند
به‌رته‌سک و سنورداریش بێت. ئه‌مه ده‌رمانێک نییه که کاریگه‌ری
خێرای ببێت بۆ شهفادان، ده‌رمانێکی تیمارگهری خێرا نییه، به‌ڵام ده‌توانێت
یارمه‌تیده‌ر بێت.
هاوریبازی و هاوده‌نگی، دڵ بۆ شوێنێک لێدان و هه‌وه‌سی ئه‌وه‌ی که هه‌موو
کهسانیتریش هه‌مان خواست و هه‌وه‌سیان ببێت، هه‌رچه‌ند مه‌ترسیدارترین
نییه، به‌ڵام یه‌کێک له بهربڵاوترینهکانی شکڵی فهناتیسمه. بیر له
فیلمه دڵگیره‌که‌ی " Monty Python یان هه‌مان " ژیانی برایان " (life
of Brian) بکه‌ره‌وه، کاتێک که برایان روو له گروپێکی گه‌وره له
شاگرده‌کان ده‌کات و ده‌ڵێت: " ئێوه هه‌موتان تاکه‌که‌سن! " وه جه‌ماوه‌ره‌که
پێکه‌وه جگه له‌یه‌ک که‌س، تیکراری ده‌که‌نه‌وه: " ئێمه هه‌موومان
تاکه‌که‌سین! " ئه‌و یه‌ک که‌سه به ده‌نگێکی کز و به گه‌وجانه ده‌ڵێت:
ـ من نا ـ ، که له‌لایه‌ن ئه‌وانیتره‌وه ده‌نگبڕ ده‌کرێت. کاتیک من
ئیدیعای ئه‌وه‌م کرد که هاوئاراسته‌یی و هاوده‌نگی جۆری نه‌رم، به‌ڵام
به‌رینی فهناتیسمه، ده‌بێ ئه‌مه‌ش زیادکه‌م که شه‌خسپه‌رستی، به
ئیدئال کردنی که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان یان ئاینییه‌کان، په‌رستنی که‌سانێک
بۆ درهوشاننهوهی ناوبانگیان، ئه‌توانێت شکڵێکی به‌ربڵاوتری فه‌ناتیسم
بێت که باوه. بڕوا وایه که سه‌ده‌ی نۆزده به‌م دوو شته ناسراوه.
رژیمگهلی توتالیته‌ر، ئایدیولۆژیه مه‌رگهێنه‌ره‌کان، شوڤینیسمی روش،
شکڵگهلی خه‌شنی بونییادگهرای دینی له لایه‌ک و په‌ره‌ستنی جیهانی
مارادوناکان و مادوناکان له لایه‌ک. خراپترین بۆچوون له به‌جیهانی
بوون ره‌نگه منداڵانهکردنی ئه‌م به‌ره‌ی ئێستای ئینسان بێت، " ئه‌م
مه‌دره‌سه جیهانییه‌ی کایه "، پڕ له که‌ره‌سه‌ی یاری(لیستۆک)منداڵان
و شتومه‌ک، نوقڵی مژمژۆکه و شوکولات. تا ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده،
چه‌ند ساڵێک سه‌رتر یان خوارتر، ئه‌مه وڵات بۆ وڵات، قاڕه بۆ قاڕهش
ده‌گۆڕدرا، به‌ڵام ده‌وروبه‌ری ناوه‌راستی سه‌ده‌ی هه‌ژده لانی که‌م
سێ پرسیاری سه‌ره‌کی هه‌بوو که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ئه‌وسه‌رده‌مه ده‌یانتوانی
وه‌ڵامی بده‌نه‌وه: من له کوێ ده‌مه‌وێت بژیم؟ چۆن ده‌بێت بژێوی خۆم
ده‌ربێنم؟ چیم به‌سه‌ردێت پاش مردنم؟ ده‌توانم بڵێم هه‌موو که‌سێک له
دونیادا تا سه‌دوپه‌نجا ساڵ پاش ئه‌وه ده‌یزانی که هه‌موو ژیانی له‌وشوێنه
ده‌بێ بژی که لێی هاتوه‌ته دونیا یان له شوێنێکی ده‌وروبه‌ری ئه‌و
جێگا، وه‌ک گوندێکی نزیک به خۆیان. هه‌مووی ده‌یزانی که ده‌بێت بژێوی
ژیانی له‌و رێگه‌وه یان شێوه‌یه‌کی نزیک به‌وه ده‌ربێنێت که باب و
باپیرانیان ئه‌نجامیان داوه. هه‌روه‌ها هه‌موو که‌سێک ده‌یزانی
دونیایه‌کیتر پاش مردنی چاوه‌رێیه‌تی که باشتر له‌م دونیایه، به مه‌رجێک
ئاگایان له‌خۆیان بێت. سه‌ده‌ی نۆزده ئه‌مانه و باقی باوه‌ڕ و قه‌ناعه‌ته
بناغه‌ییه‌کانی تری هه‌ڵکۆڵی، یان له زۆر جێگادا رووخاندی. زیانی ئه‌و
قه‌ناعه‌تانه رێگا خۆشکه‌ر بوون بۆ نیو سه‌ده ده‌سه‌ڵاتی به‌رجه‌سته‌ی
ئایدیولۆژی خوازی و بووه هۆی ئه‌وه‌ش که نیوسهدهی پاش ئه‌وه‌ش خۆپه‌ره‌ستی،
لهزهتگهرایی و شت ومه‌ک خوازی تێدا له هه‌موو کاتێک زیاتر زه‌قده‌بێته‌وه.
ئه‌و شۆڕشه ئایدیولۆژیکیانهی که له نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی
ناوبراودا رۆیدا، به‌م فرموڵه ههڵخلهتێنهرهوه رویده‌دا که < "
به‌یانی له‌مڕۆ باشتر ده‌بێت ـ رێگه‌مان بده‌ن با ئه‌مڕۆ شتێک قوربانی
بکه‌ین" > ئه‌وه‌نده ئیزنمان بده‌ن با ئینسانهکانیتریش ئه‌مڕۆ ناچار
به قوربانی دان بکه‌ین، تا به‌م شێوه له داهاتوودا به‌هه‌شتێک بۆ
مناڵه‌کانمان به میرات بده‌ین. له ده‌وروبه‌ری ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی
نۆزده‌دا، ئه‌م هه‌لوێست و بۆچوونه جێگه‌ی خۆی دا به فکری گه‌ڕان به
دوای خۆشبه‌ختی خێرا و یهکسهردا، نه‌ته‌نیا وه‌ک ئه‌و مه‌ته‌ڵه کۆنه‌ی
که ده‌ڵێت کۆشش بکه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی خۆشبه‌ختی، به‌ڵکو ئه‌مان ده‌ڵێن
که خۆشبه‌ختی له‌به‌ر چاوه شوشه‌ی پهنجهرهکهتدایه، ته‌نیا شتی
پێویست ئه‌وه‌یه که تۆ ده‌وڵه‌مه‌ند بیت و بتوانیت بیکڕێت. ئه‌م تێگه‌یشتنه
< خۆشبه‌ختی له هه‌موو رۆژهکانیاندا> خه‌یاڵی خۆشبه‌ختی به به‌رده‌وامی،
خۆی له خۆیدا پارادوکسێکه. یان نه‌گۆڕی و به‌رده‌وامی، یان دواپله
بوون و کۆتایی. خۆشبه‌ختی هه‌میشه‌یی خۆشبه‌ختی نییه، هه‌روه‌ک چۆن
چێژی (ئیرزابوونی) به‌رده‌وام ئه‌سڵه‌ن چێژ نییه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|