١٨\١٢\٢٠١٠
چۆن فه‌ناتیکێک
ده‌رمان ده‌کرێ.

نووسینی: عاموس عوز -
نووسه‌ری ئیسرائیلی
وه‌رگێرانی له سوێدییەوە: ڕه‌سول سه‌فه‌ریانی
- به‌شی
سێیه‌م -
قووڵترین حه‌زی فه‌ناتیکێک ئه‌وه‌یه که که‌سێک
ناچار بکات که بگۆردرێت، ئه‌مه ئه‌و حاڵه‌ته عادیانه‌ش ده‌گرێته‌وه
که حه‌ز بکات جیرانه‌که‌ی باشتر بکات یان نه‌زم به هاوسه‌ره‌که‌ی ببه‌خشێت،
یان شکل و فورم به منداڵه‌که‌ی ببه‌خشێت یان ئیزن نه‌دات که براکه‌ی
بۆخۆی بژی به‌ڵکو بۆ باشتر کردن بیگۆرێت. فه‌ناتیکه‌کان خۆنه‌ویستترین
که‌سه‌کانن. ئه‌وان نه‌وع دۆستێکی گه‌وره‌ن. زۆرجار ئه‌وان ئینترێسه و
سه‌رنجیان بۆ تۆ زۆرتره تا بۆ خۆیان. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت که رۆحی تۆ
رزگار بکه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت که تۆ رزگار بکه‌ن، ده‌یانه‌وێت که
تۆ له گوناه و له خه‌تا، له‌ره‌ش بوون، له بێباوه‌ڕی یان له‌باوه‌ڕی
غه‌ڵه‌ت به‌دوورت که‌ن. ده‌یانه‌وێت شێوه‌ی خواردنت چاکتر بکه‌ن یان
عاده‌تی خراپت به خواردنه‌وه خراپه‌کان و شێوه‌ی ده‌نگدانت ده‌رمان
بکه‌ن. فه‌ناتیکه‌که‌کان به‌راستی بیر له تۆ ده‌که‌نه‌وه و تۆیان بۆ
گرینگه، ئه‌وان تۆ سه‌ر ده‌بڕن یان ده‌ت خنکێنن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
تۆ وه‌ک نفره‌ت لێکراوێکی بێده‌رمان و چاکی هه‌ڵنه‌گر دیته به‌رچاوو،
بۆیه ئه‌وان له‌به‌ر خۆشه‌ویستی تۆ بۆ رزگار بوونت له‌و ده‌رده وات
له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن. وه ئه‌مه‌ش له‌هه‌ر حالدا له روانگه‌ی توپوگرافیانه‌وه
فه‌رقی نابێت که سه‌ر ببریێت یان بخنکێندرێیت. به‌و هۆیه‌ی که فه‌ناتیکه‌کان
خۆناسییان زۆر لاوازه یان ئه‌توانین بڵێین که هه‌ر نییانه، سه‌رنجیان
زۆرتر بۆ که‌سانیتره و ژیان و چاره‌نوسی ئه‌وانیان له هی خۆیان لا
گرینگتره. وا نییه که بڵێین 'بین لاده‌ن" و هاوبیره‌کانیان رقیان له
رۆژئاوایه. ئه‌مه هه‌روا سوک و ئاسان نییه. به‌ڵکو من بڕوام وایه
که ئه‌وان ده‌یانه‌وێت که رۆحی ئێمه رزگار بکه‌ن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت
که ئێمه له به‌ها خه‌ته‌رناکه‌کانمان دوور که‌نه‌وه، له
ماتریالیسم، له پلورالیسم، له ده‌موکراسی، ئازادی به‌یان، ئازادی
ژنان... وه زۆر شتی‌تر له‌مانه، که زۆر خراپن بۆ ته‌ندروستی ئێمه و
ئیسلامییه بونیادگه‌راکان پێ داده‌گرن له‌سه‌ریان. به دڵنیاییه‌وه
ئامانجی راسته‌وخۆی "بن لاده‌ن" ئه‌مه‌ریکا نه‌بو، به‌ڵکو ئامانجی
راسته‌وخۆی ئه‌و گۆڕانی مه‌عقوله‌کان و موسڵمانه پراگماتیسکه‌کان بۆ
موسڵمانی باوه‌ڕمه‌ندی له جۆری خۆیانه. به گوێره‌ی تێگه‌یشتنی "بن
لاده‌ن" ، به‌ها ئه‌مه‌ریکییه‌کان، بونه‌ته هۆی کز بوونی ئیسلام، به‌ڵام
بۆ دیفاع له ئیسلام پێویست ناکات که شه‌ڕی روبه‌ڕو بکه‌ین له گه‌ڵ
دونیای غه‌رب و لێیان بده‌ین. به‌ڵکو ده‌بێت ورده ورده ئایینی غه‌رب
نه ته‌نیا به‌ره‌و ئیسلام، به‌ڵکو به‌ره‌و ئیسلامێکی زۆر توند و
بونیادگه‌رایانه و به زه‌بر و وشک بگۆڕین. ئه‌مه له‌وانه‌یه بۆ
ئێمه چاک بێت. له ئه‌سڵدا "بن لاده‌ن" ئێمه‌ی خۆش ده‌وێت. یازده‌ی
سێپته‌مبه‌ر کارێک بوو له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی و عشق. ئه‌و ئه‌مه‌ی به‌س له‌به‌ر
قازانجی ئێمه کرد، ئه‌و ده‌یه‌وێت ئێمه بگۆڕێت و رزگارمان بکات. زۆر
جار ئه‌و جۆره شتانه له ماڵه‌وه ده‌سپێده‌کات. من پێم وایه فه‌ناتیسم
له ماڵه‌وه ده‌ست پێده‌کات. ئه‌مانه له‌ماڵه‌وه و رێک له‌و غه‌ریزه
زۆر عادییه‌وه که ده‌یانه‌وێت عاشقێکی زۆر نزیک بگۆڕن تا ده‌ست له
خۆشه‌ویستی هه‌ڵبگرێت چۆن پیان وایه ئه‌مه بۆ ئه‌و چاکتره. ئه‌مه
له قوربانی کردنی غه‌ریزه‌ی عاشقێکه‌وه که زۆر جیرانه‌که‌ی خۆش ده‌وێت
ده‌ست پێده‌کات، له‌م خواسته‌وه ده‌ست پێده‌کات که به منداڵه‌که‌ت
بڵێی " تۆ ده‌بێت وه‌ک من بیت، نه‌ک وه‌ک دایکت " یان " تۆ ده‌بێت وه‌ک
من بیت نه‌ک وه‌ک باوکت" یان " تکایه وه‌ک دایکت و بابت مه‌به " .یان
ژن و مێردێک به یه‌ک ده‌ڵێن: " تۆ ده‌بێت خۆت بگۆڕی، ده‌بێت وه‌ک من
بیر بکه‌یته‌وه و شته‌کان به‌وجۆره ببینیت که من ده‌یان بینم، ئه‌گینا
ژیانی هاوبه‌شیمان باش ناچێته پێش". زۆر جار ئه‌مه به داوا کردنێک
له که‌سێک ده‌ست پێده‌کات که وه‌ک که‌سێکیتر بژی. ده‌ست له خۆت هه‌ڵبگریت
بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بۆ که‌سێکیتر ئاسانتر بێت، یان به‌ره‌ی داهاتو
باشتریان بۆ بگه‌ڕێت. خۆ فیدا کردن زۆرجار له‌گه‌ڵ ترسێکی زۆر له
گوناه دێت و به‌م شێوه ده‌کرێت وه‌رگره‌که بگۆریت یان بیخه‌یته ژێر
کونترۆڵه‌وه. ئه‌گه‌ر من ناچار بوایه‌تم که له نێوان دوو شکڵی کلیشه‌یی
قسه‌ی دایکان هه‌ڵبژێرم که له‌م شۆخییه ناسراوه یه‌هودییه‌دا، که
به منداڵه‌که‌یان ده‌ڵێن " خواردنه‌که‌ت بخۆ ئه‌گینا ده‌تکوژم ". یان
ئه‌مه‌ی که ده‌ڵێت: " نانه‌که‌ت بخۆ ئه‌گینا خۆم ده‌کوژم ". بێ شک له
دوو شتی خراپ‌دا ئه‌وه‌یان که که‌متر خراپه هه‌ڵمده‌بژارد. ئه‌بێ بڵێم
که باشتره خواردنه‌که نه‌خۆیت و بمریت باشتره له‌وه‌ی که خواردنه‌که‌ت
نه‌خۆیت و باقی ژیانت هه‌ست به ئازار و گوناحت له‌گه‌ڵ بێت.
ئێستا ئیزن بده‌ن سه‌یری رۆڵ و ده‌وری ره‌شی فه‌ناتیک و فه‌ناتیسم له
ناکۆکی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، ئیسرائیل و به‌شێکی گه‌وره‌ی
دونیای عه‌ره‌ب بکه‌ین. له ئه‌سڵدا ده‌بێ بڵێین که کیشه‌ی نێوان فه‌له‌ستین
و ئیسرائیل به شه‌ڕێکی نێو خۆ ناوزه‌د ناکرێت که له نێوان دوو به‌ش
له یه‌ک جه‌معییه‌ت یان شه‌ڕی نێوان دوو خه‌لکی یه‌کسان یان هاوکلتور
بێت. ئه‌مه کێشه‌یه‌کی ناوخۆیی نییه به‌ڵکو کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه.
ده‌بێ بڵێم به خۆشییه‌وه، ئه‌مه کێشه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه، چون
چاره‌سه‌ری کێشه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان ئاسانتره تا کێشه‌گه‌لی نێوخۆیی،
یان شه‌ڕی ئایینی، شه‌ڕی ته‌به‌قاتی، شه‌ڕی ئه‌رزش و به‌هاکان. من ده‌ڵێم
ئاسانتره، نه‌ک ئاسان. له ئه‌سڵدا شه‌ڕێکه له نێوان ئیسرائیلییه
یه‌هودیه‌کان و فه‌له‌ستینیه عه‌ره‌به‌کاندا نه‌ک شه‌ڕێکی ئایینی، ئه‌گه‌ر
چی فه‌ناتیکه‌کانی هه‌ردوو لا هه‌وڵێکی زۆر ئه‌ده‌ن که شه‌ڕه‌که بکه‌نه
شه‌ڕێکی دینی. گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه که ئه‌مه شتێک نییه جگه له
کێشه‌یێکی ئه‌رزی له‌سه‌ر ئه‌م پرسیاره پڕئازاره " وڵاتی کێ ؟ ". ئه‌مه
کێشه‌یه‌که له نێوان حه‌ق و حه‌قدا، له نێوان دوو ئیدیعای زۆر به‌هێز
و قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌ر له سه‌ر یه‌ک خاک. ئه‌مه جۆرێ شه‌ڕی ئاینی
یان کلتوری یان جۆرێ دووبه‌ره‌کی و ناته‌بایی له نێوان دوو نه‌ریت دا
نییه، به‌ڵکو ململانێکه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌مه ماڵی کێیه،
که من بڕوام وایه که قابیلی حه‌ل بوونه. من پێشتریش وتم که تا
راده‌یێک بڕوام وایه که خه‌یاڵ و فانتاسی ده‌توانێت تا راده‌یه‌ک به‌رهه‌ڵستداری(مه‌سونییه‌ت)
ببه‌خشێت له به‌رانبه‌ر فه‌ناتیسمدا. ئه‌وکه‌سه‌ی که بیر بکاته‌وه
که باوه‌ڕه‌کانی چ رێگا و ده‌ستورێکیان پێیه بۆ ئه‌و کاته‌ی که باس
له منداڵێکی نێۆ بێشکه له قاتی چواردا ده‌کرێت، وه‌ها که‌سێک به‌دڵنیاییه‌وه
که‌متر ره‌ق و یه‌کده‌نده ده‌بێت له فه‌ناتیسمه‌که‌یدا و ئه‌وه‌ش له‌خۆیدا
یانی باشتر بوون. خۆزگا ده‌متوانی که له‌م پێوه‌ندیه‌دا بڵێم که ئه‌ده‌بیات
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته باش ئه‌توانێت کاریگه‌ر بێت، چون ئه‌ده‌بیات خوێنه‌ره‌که‌ی
راده‌کێشێت بۆ دونیای خه‌یاڵ و فانتاسی و ئه‌توانێت دژه ژه‌هرێک بۆ فه‌ناتیسم
له ئینساندا دروست بکات. خۆزگا بمتوانیبایێت ئه‌مه‌م وه‌ک نوسخه
بدایه‌ت که : ئه‌ده‌بیات بخوێننه‌وه تا فه‌ناتیسمتان چاک بێت. به‌ڵام
به‌داخه‌وه که ئه‌مه هه‌روه‌ها ئاسانیش نییه. به‌داخه‌وه گه‌لێک
شێعر و داستان و وتار و نوسراوه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌ن که له درێژایی
مێژوودا بو هه‌ڵخراندنی قین وهه‌ستی نه‌ته‌وه‌گه‌رایی و ته‌نیا خۆ به
به‌رحه‌ق زانین نوسراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ئه‌توانین بڵێین که به‌شێکیش
ئاسه‌وار و نوسراوه‌ی باش و به‌که‌ڵک هه‌ن که تاراده‌یه‌ک ئه‌توانن
یاریده‌ر بن. ئه‌وانه ناتوانن موعجیزه بکه‌ن به‌ڵام ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر
بن. بۆ نمونه نوسراوه‌ی شاکسپیه‌ر ده‌توانێت یارمه‌تی گه‌وره بدات.
هه‌موو فورمه‌کانی توندره‌وی و فه‌ناتیسم، هه‌موو شه‌ڕێکی خاجپه‌ره‌ستانه
دوور له‌سازان، له لای شاکسپیه‌ر به ئه‌نجامێکی کومێدی یان تراجیدیا
ده‌گات. ده‌مارگیر(فه‌ناتیک) قه‌ت ئه‌نجامێکی سه‌رکه‌وتوو یان ره‌زایه‌تمه‌ندانه‌ی
نابێت، یان ده‌مرێت یان شه‌رمه‌زار ده‌کرێت. ئه‌مه واکسیناسیونێکی
چاکه. " گوگول " یش (نیکۆلای گۆگول) ده‌توانێت که‌لکی لێوه‌ربگیردرێت.
گوگول خوێنه‌ری خۆی وشیارانه به‌وه ده‌کاته گریان که ئێمه چه‌نده
که‌م ده‌زانین، حه‌تتا ئه‌و کاته‌ی که 100% بڕوامان به حه‌ق بوونی
خۆمان هه‌بێت. گوگول فێرمان ده‌کات که چۆن لوتمان ده‌توانێت ببێته
دوژمن له به‌رچاومان، تا ئه‌وراده‌ی که پیاوی کوێر لوتی خۆی راو بکات.
ئه‌مه خۆی ده‌رسێکی خراپ نییه. کافکا له‌م بواره‌دا رێنوێنێکی باشه،
هه‌ر چه‌ند دڵنیام که ئه‌و قه‌ت نه‌یوویستوه بۆ راهێنان دژی فه‌ناتیسم
به‌کار بهێندرێت. کافکا فێرمان ده‌کات که ئه‌گه‌ر شک نه‌که‌ین له‌وه‌ی
کردومانه، توشی ناروونی و لێتێنه‌گه‌یشتن و مه‌سخه‌ره‌بوون ده‌بین. ئه‌مه
ده‌توانێت یارمه‌تیده‌ر بێت. ( ئه‌گه‌ر مه‌جال ببوایه‌ت ده‌بووا له‌سه‌ر
کافکا و گوگول گه‌لێک زۆرتر له‌م پێوه‌ندیه‌دا قسه‌م بکردایه‌ت به‌ڵام
دایده‌نێم بۆ جارێکی‌تر). من پێم وایه ویلیا‌م فالکنێر ئه‌توانێت یارمه‌تیده‌رێکی
باش بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته. شاعیری واقیعگه‌را " یه‌هودا عه‌میحای "
هه‌موو ئه‌مانه زۆر جوانتر له‌وه‌ی که من ده‌مه‌وێت ده‌ریده‌بڕێت و
به‌یانی ده‌کات. ئه‌و ده‌ڵێت: " له‌وشوێنه‌دا که ئێمه حه‌قین هیچ
گوڵێک ناروێت." ئه‌مه ده‌توانێت وه‌ک وه‌ڵامێکی گونجاو و له‌بار به‌کار
بهێنرێت. بۆیه ده‌ڵێم که له بڕێک بواری دیاریکراودا، ئه‌گه‌ر هه‌موو
ئه‌سه‌ره ئه‌ده‌بییه‌کان نه‌ڵێم، لانی که‌م بڕێکیان ده‌توانن یاریده‌ر
بن.
ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌عد بده‌ن که ئه‌مه‌ی وا من ئێستا باسی ده‌که‌م، بڕێک
خوێی بکه‌ن، من پێم وایه لانی که‌می ده‌رمانی فه‌ناتیسمم دۆزیوه‌ته‌وه.
مه‌یل بۆ خۆشی و شۆخی ده‌رمانێکه بۆ فه‌ناتیسم. من قه‌ت فه‌ناتیکێم نه‌بینیوه
که مه‌یل و حه‌زی خۆشی و شۆخی تێدا بێت. یان باشتره بڵێم که قه‌ت
ئینسانێکم نه‌بینیوه که حه‌زی له شۆخی بێت و خۆش خولق و خوو بێت و
ببێته فه‌ناتیک، ئه‌گه‌ر ئه‌وکه‌سه ئه‌و هه‌سته‌ی تێدا نه‌مردبێت.
فه‌ناتیکه‌کان به‌عام چزدارن. به‌شێکیان مه‌یل و حه‌زیان ته‌نیا له‌سه‌ر
تانه و ته‌شه‌ری بێ خۆشی‌و گاڵته خڕده‌که‌نه. خۆشته‌بعی، ده‌رون له
ئینساندا وا گه‌وره‌ده‌کاته‌وه که بتوانێت به خۆی پێبکه‌نێت.
رووخۆشی و خۆشته‌بعی رێژه‌ییسم و نیسبیسمه، ئه‌و تواناییه‌یه که تۆ
بتوانی خۆت وا ببینی که که‌سانیتر ده‌تبینن. رووخۆشی ئه‌و توناییه‌یه
که ئینسان تێده‌گات به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که چه‌نده حه‌قبه‌لایه‌نه
و چه‌نده عه‌کس و خراپ مه‌عامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ کراوه، له‌مه‌دا روانگه‌یه‌کی
تایبه‌ت هه‌یه که هه‌میشه نه‌ختێک مه‌سخه‌ره دێته به‌ر چاو. هه‌رچی
زیاتر حه‌قت پێ بێت، زۆرتر مه‌سخه‌ره ده‌بیت. جا با ئه‌و که‌سه
پیاوێکی ئیسرائیلی خۆ به‌حه‌قزان بێت یان فه‌له‌ستینیێکی وه‌ها یان هه‌ر
که‌سێکیتر، به‌ڵام که خاوه‌ن زه‌ینێکی کراوه بێت و خۆشڕوو تا راده‌یه‌کی
زۆر پارێزراوه له‌به‌رانبه‌ر فه‌ناتیسمدا و تووش بوونی ئه‌سته‌متره.
جا باشه ئه‌گه‌ر من توانیم خۆشڕوویی بکه‌مه قورس و به هه‌موو خه‌ڵک
بسه‌لمێنم که ئه‌و حه‌به (قورس) بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی توشی فه‌ناتیسم نه‌بن.
ئه‌وکات له‌وانه‌یه خۆم سه‌رخه‌م له‌به‌شی ده‌رماندا و ببمه کارزانێک
و خه‌ڵاتی نۆبل له به‌شی ده‌رماندا وه‌رده‌گرم له جیاتی ئه‌ده‌بیات.
به‌ڵام سه‌یر که‌ن. هه‌ر خودی ئه‌م بیرۆکه که من هه‌وڵ بده‌م و زۆر
بۆ خه‌ڵک بێنم که ئه‌و حه‌بی رووخۆشکرنه‌ی من بخۆن بۆ ئه‌وه‌ی توشی فه‌ناتیسم
نه‌بن، بڵێم بیخۆن چون ئه‌مه بۆتان باشه، ئه‌م بیرۆکه خۆی به
جۆرێک فه‌ناتیکاوی بووه. سه‌رنجی سه‌ره‌وه بده‌ن، ده‌بینن که فه‌ناتیسم
په‌تایه‌کی زۆر موسریه و خراپتر له هه‌ر ڤایرۆسێکه. رێک ئه‌وکاته‌ی
که ئینسان خه‌ریکی خه‌بات دژی فه‌ناتیسمه، ده‌توانێت خۆی به ئاسانی
ئالوده و تووشی فه‌ناتیسم ببێت. رۆژنامه‌کان بخوێنه‌وه یان سه‌یری هه‌واڵه‌کان
له که‌ناڵه ته‌له‌فزیونییه‌کان بکه بزانه چه‌نده ئاسانه که
ئینسان پێشبکه‌وێت و ببێت به فه‌ناتیکێک له دژه فه‌ناتیسمدا،
بونیادگه‌رایه‌ک له دژه‌بونیادگه‌راییدا، شه‌ڕکه‌رێکی خاچی له دژه
یه‌هودییه‌تدا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین به‌ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر
فه‌ناتیسمدا زاڵ بین، لانی که‌م ده‌توانین ورده ورده جڵه‌وی بکه‌ین و
کونتروڵی به‌ده‌سته‌وه بگرین. هه‌روه‌ک پێشتر وتم. ئه‌و توانایه که
بتوانین به خۆمان پێبکه‌نین و بتوانین ئه‌و جۆره‌ی که‌سێتر ده‌مان
بینێت خۆمان ببینین، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌توانێت ده‌رمانێکی باش بێت بۆ به‌رگرتن
له توشبوونی فه‌ناتیسم. ئه‌وه‌ی که بتوانین بێ مه‌رج و کراوه بژین،
فێر بین که بێ شه‌رت دۆخه‌که بنرخێنین، فێری بایه‌خدان به فره‌لایه‌نی
بین، ئه‌مانه‌ش ده‌توانن یارمه‌تیده‌ر بن. من نامه‌وێت خوتبه‌ی به‌ڕێژه‌یی
بوونێکی به‌ته‌واوه‌تی ئه‌خلاقی بکه‌م، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت ته‌نیا ئه‌وه
به‌رجه‌سته بکه‌م که چه‌نده گرینگه بتوانیت خۆت له جێگه‌ی که‌سێکی
تر دابنیت. له هه‌موو حاڵه‌ته‌کانی ژیاندا، له رۆژانه‌ترین و
عادیترین کاره‌کاندا خۆتان دابنێن له جێگه‌ی که‌سێکیتر و هه‌وڵ بده‌ن
له روانگه‌ی ئه‌وه‌وه بڕوانن بۆ ژیان. ئه‌وکاته‌ی که ده‌مه‌ده‌مانێده‌که‌ین،
یان کاتێ که سکاڵا ده‌که‌ین و ده‌ناڵێنین، رێک ئه‌وکاته‌ی که
پێمانوایه به‌ته‌واوه‌تی حه‌قمان پێیه. حه‌تتا ئه‌و ده‌مه‌ی که
پێمان وایه خۆمان به‌ته‌واوه‌تی حه‌قین و به‌رانبه‌ره‌که‌مان به‌ته‌واوه‌تی
ناحه‌قه، رێک ئه‌وکاته زۆر به سوده که خۆمان بخه‌ینه جێگه‌ی به‌رانبه‌ره‌که‌مان.
ئێمه به‌رده‌وام ئه‌م کاره له به‌رهه‌مه‌کانماندا ده‌که‌ین. رۆمانی"
هه‌مان ده‌ریا" م له‌سه‌ر شه‌ش یان حه‌وت که‌سه که له دونیادا بڵاوه‌یان
کردوه و به‌ڵام هاوبه‌شی و ئیشتراکیێکی ئه‌سرار ئه‌نگیز له
نێوانیاندایه. ئه‌وان هه‌ست به ئاماده بوونی یه‌کتر ده‌که‌ن، سه‌ره‌ڕای
پرژ و بڵاوییان له سه‌ر پانتایی ئه‌م دونیا، به شێوه‌ی هه‌ستی و تێله‌پاتیک
پێوه‌ندی به‌رده‌وامیان پێکه‌وه هه‌یه.
به شێوه‌یه‌کی تیوری ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه که بتوانین به بێ مه‌رج
و کراوه بژین. بۆ نمونه : بۆ ئه‌وه‌ی رۆمانێک بنوسیت ده‌بێت هه‌موو
به‌یانیێک له گه‌ڵ ئه‌وانیتر سه‌رکه‌ویت و سوار بیت، قاوه‌یه‌ک بخۆیته‌وه
و ده‌ست پێبکه‌یت که خۆت له‌جێگه‌ی که‌سێکی تر دابنیت. بیر بکه‌وه که
ئه‌گه‌ر من ئه‌و بوایه‌تم، یان تۆ ئه‌وبوایه‌تی. به رابردوی شه‌خسی
خۆمه‌وه، به به‌سه‌رهاتی ژیانی تایبه‌تی خۆمه‌وه و مێژووی بنه‌ماڵه‌ییمه‌وه.
زۆر جار ئیزن ناده‌م به خۆم که وه‌ها بیر بکه‌مه‌وه که به
گۆڕانێکی ژێنه‌کان یان بارودۆخی دایک و بابم من ببوایه‌تم به ئه‌و. من
توانیومه ببم به یه‌هودیه‌کی نیشته‌جێی وێستبانک، خۆم کردوه‌ته
ئوڵترا ئورتودوکسێکی توندره‌و، توانیومه خۆم دابنێم له جێگه‌ی یه‌هودێکی
خۆرهه‌ڵاتی له یه‌کێک له وڵاتانی جیهانی سێهه‌مدا یان هه‌رکه‌سێکی تر
که ویستبێتم. من توانیومه خۆم له جێگه‌ی دوژمنه‌که‌م دابنێم. ئه‌وه‌ی
که بتوانی وه‌ها بیهێنیته به‌رچاوت و بینوێنی بۆ خۆت، زۆر باش و به
فایده‌یه. ساله‌ها پێش ئێستا، کاتێک که منداڵ بووم، دایه‌گه‌وره‌ی
ژیرم به زبانێکی ساکار و به جوانی و به تایبه‌تی، جیاوازی نێوان یه‌هود
و مه‌سیحییه‌تی > نێوان یه‌هود و مه‌سیحییه‌ت ئه‌ڵێم نه‌ک ئیسلام و یه‌هود
< وه‌ها بۆ وتم، وتی: " تێده‌گه‌ی، مه‌سیحیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوان که
عیسا رۆژگارێک لێره بووه و دڵنیاشن که رۆژێک ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ئێره،
به‌ڵام یه‌هودیه‌کان بڕوایان وایه که مه‌سیح هێشتا نه‌هاتووه. ئه‌مه
جیاوازیه‌که‌یانه ". دایه‌گه‌وره‌م وتی: " هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌مه رقێکی
زۆر، راوودوونان، خوێن رشتن، قین و ... دروست بووه. بۆ چی ؟ بۆچی هه‌مووان
راناوه‌ستن تا به ئاسانی بیبینن؟ ئه‌گه‌ر مه‌سیح هات و وتی: " مه‌رحه‌با،
چ خۆشه که دووباره ده‌تان بینم. " ئه‌وه یه‌هودیه‌کان پیانده‌سه‌ڵمێت
که هه‌ڵه بوون. ئه‌گه‌ریش مه‌سیح هات و وتی: " رۆژتان باش، چ خۆشه
که یه‌ک ده‌بینین. " ئه‌وجا هه‌موو مه‌سیحییه‌کانی جیهان داوای
لێبوردن له یه‌هودیه‌کان ده‌که‌ن. له‌م ماوه‌شدا هه‌موو که‌سێک بۆی هه‌یه
خه‌ریکی ژیانی خۆی بێت و ئیزنیش بده‌ن ئه‌وانیتریش ژیانی خۆیان
بکه‌ن.".
دایه‌گه‌وره‌م به‌ته‌واوی پارێزراو بوو له به‌رانبه‌ر فه‌ناتیسمدا. ئه‌و
ره‌مزه‌کانی ژیانی بێ مه‌رج و کێشه حه‌لنه‌کراوه‌کانی به کلیلی ئه‌م
راستییه ده‌کرده‌وه که ئینسانه‌کان جۆراوجۆرن و جیاوازن.
من له سه‌ره‌تادا ئیدعای ئه‌وه‌م کرد که فه‌ناتیسم زۆرجار له ماڵه‌وه
ده‌ست پێده‌کات. ئێستا له کۆتایشدا ده‌مه‌وێت بڵێم که دژه‌ژه‌هره‌که‌یشی
ئه‌توانێت هه‌ر له ماڵه‌وه ببێت. رێک له‌به‌رده‌می خۆماندا.
جان دان (John Donne) ده‌ڵێت هیچ ئینسانێک دوورگه نییه. من به جورئه‌ته‌وه
و به سنگفراوانییه‌وه ئه‌مه زیاد ده‌که‌م و ده‌ڵێم: هیچ ئینسانێک
دوورگه نییه، به‌ڵام هه‌موومان هه‌رکه‌سه و شێوه دوورگه‌یه‌که، که
لایه‌کی پێوه‌سته به وشکیه‌وه و باقییه‌که‌ی روو به ده‌ریایه.
نیوه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به خانه‌واده و دۆستان و کلتور و نه‌ریت و
وڵات و نه‌ته‌وه و جنس و زبان و زۆر شتیتره‌وه. نیوه‌که‌یتریش به‌ره‌و
ده‌ریایه و ته‌تیایی. من پێم وایه ده‌بێت هه‌رواش بمێنینه‌وه. ئه‌و
سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییانه که ده‌مانگۆڕن بۆ دوورگه‌یه‌کی
داروینی(Darwin) و باقی مافه ئینسانییه‌کان ده‌مانکه‌نه دوژمن و ره‌قیب،
هه‌موویان بڵحن. هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی
و ئایدولۆژیانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بمانکه‌نه مولوکولێک له پارزه‌مینه‌که،
ئه‌وانیش هه‌ر بڵحن. مه‌رجه‌کانی شێوه‌دوورگه، هه‌رئه‌و مافه
ئینسانیا‌نه‌ن. ئێمه ئاوه‌هاین که هه‌ین و ده‌بێت هه‌روه‌هاش بمێنینه‌وه.
که‌م یان زۆر له هه‌موو ماڵێکدا، له هه‌موو بنه‌ماڵه‌یه‌کدا ، له
هه‌موو بواره ئینسانییه‌کاندا که له کرده‌وه‌دا ده‌بێته پێوه‌ندی
نێوان شێوه‌دوورگه‌کان ئه‌مه هه‌یه. ئه‌مه‌ی که باشترین و دڵنیاترین
حاڵه‌تی ئه‌وه‌یه که پێش ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ین شکڵ و فورم به یه‌کتر
بده‌ین، پێش ئه‌وه‌ی روو له یه‌ک بکه‌ین یان ئیزن بده‌ین که که‌سێکی
تر روو له‌ئێمه وه‌رگه‌ڕێت، ئه‌بێ بزانین که هه‌موو که‌سێک پێویستی
به‌وه‌یه که بۆ ماوه‌یه‌ک به‌ره‌و ده‌ریاکه وه‌رگه‌ڕێت. ئه‌مه
گروپه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و کلتوره‌کان و ژیاره‌کان و نه‌ته‌وه‌کان و
هه‌روه‌ها به‌ڵێ ئیسرائیلیه‌کان و فه‌له‌ستینیه‌کانیش ده‌گرێته‌وه و
بۆ ئه‌وانیش موعته‌به‌ره.
هیچ کام له‌وانه دوورگه نیین و هیچیان ناتوانن خۆ له بینین و
چاوپێکه‌وتن و هاتوچۆی لایه‌نه‌کانیتر به‌ته‌واوه‌تی ببوێرێت.
ئه‌م شێوه دوورگانه هه‌موویان پێویستیان به‌وه‌یه که یه‌ک به‌سه‌ر
بکه‌ن و هاوکاتیش ئاشتی و ئارامی یه‌ک بپارێزن.
من ئه‌زانم ئه‌مه په‌یام و راسپارده‌یه‌کی نا ئاساییه بۆ ئه‌م ده‌ورانه‌ی
که زه‌بر و زه‌نگ و توڕه‌یی و تۆڵه وبونیادگه‌رایی و فه‌ناتیسم و ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شوێنه‌کانی تری دونیا وێران ده‌که‌ن. خۆشروویی،
توانایی ئه‌وه‌ی که خۆت له‌جێ به‌رانبه‌ره‌کت دابنیت، دان به مافی
تاکه‌که‌سدا بنی و بتوانیت شێوه‌دوورگه بیت، ئه‌مانه له‌هه‌ر حاڵ‌دا
ده‌توانن لانی که‌م تا راده‌یه‌ک وه‌ک به‌رگرییه‌ک به‌کار بهێنرێت دژی
ئه‌و ژێنی فه‌ناتیسمه‌ی که له‌ده‌رونی هه‌مووماندا هه‌یه.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|