٥\١\٢٠١١
چۆن فه‌ناتیکێک
ده‌رمان ده‌کرێ.

نووسینی: عاموس عوز -
نووسه‌ری ئیسرائیلی
وه‌رگێرانی له سوێدییەوە: ره‌سول سه‌فه‌ریانی
- به‌شی پێنجه‌م -
هۆیێکی باش که ده‌یسه‌لمێنێت کێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین زۆر
دژواره، ئه‌وه‌یه که له ئه‌ساسدا ئه‌مه کێشه‌ی نێوان دوو
قوربانییه. دوو قوربانی به ده‌ست یه‌ک زاڵم. ئوروپاێک که دونیای عه‌ره‌بیان
کولونیزه کرد، چه‌وساندیانه‌وه، سوکایه‌تیان پێ کردن، پێیان به‌سه‌ر
کولتوریاندا نا و کونترۆڵی هه‌موویان گرته ده‌ست و کردیانه شوێنی
یاری ئیمپریالیست، هه‌ر ئه‌م ئوروپا له‌ولاوه یه‌هوده‌کانیان هه‌ڵاوارد
و راوه‌دوویان نان، گرتنیان و له ئاکامدا کۆمه‌ڵ کوژیێکیان لێ کردن
که تا ئه‌وکات قه‌ت له‌و به‌رینییه‌دا نه‌بیندرابوو. ده‌کرا وای
لێبهاتایه که هه‌ر دوو قوربانییه‌که به هاوپشتی یه‌ک خه‌باتێکی
دوولایه‌نه‌یان دژی زاڵمه‌که‌یان سه‌رخستایت، بۆ وێنه وه‌ک چۆن له
شێعره‌کانی "برتێل برێشت" دا هاتووه. به‌ڵام له راستیدا و له ژیانی
واقعیدا ده‌یبینین که له هه‌مووی خراپتر ئه‌وه‌یه که کێشه‌که له
نێوان قوربانییه‌کانی ده‌ست زاڵمه‌که‌یه. دوو منداڵی باوک و دایکێکی
زاڵم که به داخه‌وه، منداڵه‌کا‌ن یه‌کتریان خۆش ناوێت. زۆر جار دڵره‌قی
و دڕنده‌گییه‌که‌ی دایک و باوکیان له یه‌کدا ده‌بینن.
ئه‌م دۆخه‌ش ته‌نیا فه‌له‌ستین و ئیسرائیلی تێنه‌که‌وتووه، به‌ڵکوو
دۆخێکه که عه‌ره‌ب و یه‌هودی به تێکرا تێچه‌قیوه. هه‌ر دوو لا وێنه‌ی
زاڵمه پێشوه‌که‌یان له رووی یه‌کتردا ده‌بینن. ئه‌م شته من زۆر جار
له کاتی خویندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی عه‌ره‌بدا، ( ده‌بێت بڵێم به هۆی
ئه‌وه‌ی که من زۆر شاره‌زای زبانی عه‌ره‌بی نیم، ئه‌ده‌بیاته‌که‌یان
له رێگای ته‌رجومه‌کانه‌وه ده‌خوێنمه‌وه) ده‌که‌ومه‌وه بیری که ده‌بینم
ئه‌وان یه‌هوده‌کان، به‌تایبه‌ت ئیسرائیلییه‌کان، به‌م شێوه پێناسه
ده‌که‌ن، درێژه‌ده‌ری "کاڵ" ه کان، چه‌وسێنه‌ره‌کان، زاڵمه‌کان،
ئوروپائییه دڵ ره‌قه‌کان. مه‌به‌ست ئه‌و داگیرکه‌رانه‌یه که ئه‌مجاره
به ناوی سه‌هیونیست گه‌راونه‌ته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕات و درێژه
به زوڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه ده‌ده‌ن. ئه‌وانیش لای ئێمه به‌و جۆره‌ن.
زۆر جار عه‌ره‌به‌کان، ته‌نانه‌ت بڕێک له نوسه‌ره ئحساسییه‌کانیان،
سه‌خته بۆیان که ئێمه ئه‌وجۆره‌ی که هه‌ین ببینن. یه‌هوده
ئیسرائیلیه‌کان گروپێکی کۆچه‌ری به راستی نیوه هیستریکن که له
کابوسگه‌لێک و شۆکێکی ده‌رونی زۆر ترسناک، نه‌ک ته‌نیا له لایه‌ن
ئوروپاییه‌کانه‌وه به‌ڵکو له هه‌لسوکه‌وت و مه‌عامه‌له‌ی عه‌ره‌به‌کان
و وڵاته ئیسلامییه‌کانه‌وه له گه‌ڵیاندا پییان گه‌یشتوه، زیندو
ماون. نیوه‌ی خه‌ڵکی ئیسرائیل ئه‌و که‌سانه‌ن که له وڵاتانی عه‌ره‌ب
و ئسلامییدا وه‌ده‌ر نراون. ئیسرائیل له راستیدا ئوردوگایه‌کی گه‌وره‌ی
یه‌هوده کۆچپێکراوه‌کانه. نیوه‌ی ئێمه له راستیدا یه‌هوده
کۆچپێکراوه‌کانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانین، به‌ڵام عه‌ره‌به‌کان ئه‌م شته
له ئێمه وه‌ها تێناگه‌ن و وه‌ری ناگرن و ئێمه به درێژه‌ی
کۆلۆنیالیزم ده‌زانن. ئێمه‌ش، یه‌هوده ئیسرائیلییه‌کان، واقعیه‌ت و
راستی عه‌ره‌به‌کان، به‌تایبه‌ت فه‌له‌ستینییه‌کان، ئه‌و جۆره‌ی که هه‌یه،
سه‌د ساڵ قوربانی بوونیان و چه‌وساندنه‌وه و سوکایه‌تی پێکردنیان له
لایه‌ن زاڵمه‌وه قه‌بووڵ ناکه‌ین. ئێمه‌ش ئه‌وان وه‌ک یه‌هودکوژه‌کان
( pogrom ) و نازییه‌کان ده‌بینین که له کافه‌کاندا ده‌سوڕێنه‌وه و
سمێڵ پان ده‌که‌ن و خۆیان به خۆر ئه‌ده‌ن و خه‌ریکی یاریه کۆنه‌که‌ی
جارانن، که بۆ خۆشی وچێژ یه‌هودیه‌کان سه‌رده‌بڕن. به کورتی بڵێم که
ئه‌مه یانی هه‌مان جۆری زوڵم و هه‌مان زاڵم که ته‌واوی ژیانمان له‌گه‌ڵمان
بووه.
له‌م بواره‌دا جۆرێک له کزی و لاوازیێکی قووڵ له هه‌ر دوو لادا ده‌بیندرێت:
لاوازی رامیاری یان کزی له ئامانج و هه‌ده‌فدا ناڵێم، به‌ڵکو نه‌بوونی
توانا بۆ خوێندنه‌وه‌ی به‌سه‌رهات و رابردوی هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌که، که
بووه‌ته هۆی دروست بوونی هه‌ر دوو قوربانی. من ساڵه‌هایه که ره‌خنه‌م
هه‌یه به‌رانبه‌ر به بزوتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی فه‌له‌ستین. به‌شێکی
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆی مێژوویی، به‌ڵام نه‌ک گشتی. ره‌خنه‌کانی من ره‌گیان
له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌م بزوتنه‌وانه نایانه‌وێت ره‌سه‌نایه‌تی یه‌هوده‌کانی
ئیسرائیل بۆ خاکی ئیسرائیل قبوڵ بکه‌ن.
من بڕوام به روودانی ئه‌وینێکی دوولایه‌نه‌ی له پڕ، له نێوان
ئیسرائیل و فه‌له‌ستیندا نییه. من بڕوام به‌وه نییه که موعجیزه
ئاسا ئه‌م دوانه به چاوی ته‌ڕه‌وه بێن و وه‌ک براکانی نێوچیرۆکه‌که‌ی
"داستاڤیسکی" که له مێژه یه‌کیان بزرکردوه، باوش به یه‌کتردا بکه‌ن
و بڵێن "بلێی تۆ قه‌ت له گوناهی من ببوریت، من زۆر خراپ بووم به‌رانبه‌رت،
وڵات چییه، وه‌ره وڵات به‌ره بۆ خۆت، به‌ڵام تۆ خۆشه‌ویستی و ئه‌وینی
خۆتم ده‌یه." به‌داخه‌وه قه‌ت چاوه‌ڕوانی شتی وا یان شتێکی وه‌ک
مانگی هه‌نگوینی ناکه‌م. له باشترین حاڵه‌تدا من چاوه‌ڕوانی جیا بونه‌وه‌یه‌کی
ئابڕومه‌ندانه و عادیڵانه‌ی ئیسرائل و فه‌له‌ستینم له یه‌کتر.
جیابوونه‌وه‌ش قه‌ت کامه‌رانی نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌م یان زۆر
جیابوونه‌وه‌که‌ش عادڵانه بێت. ئه‌زانم ئازاریان ده‌دات و ده‌بێ تاڵ
بێت بۆیان. به‌تایبه‌ت له‌و باره‌وه که هه‌ر دوو لایه‌نه‌که هه‌ر له‌و
ماڵه‌دا ده‌مێنن. که‌س ناچێته ده‌ر. خانوه‌که‌ش ئه‌وه‌نده بچوکه که
زه‌رووره دیاری بکرێت کێ ده‌بێت ژووری خه‌وی ”A” و کێ "B" ی به‌رکه‌وێت.
ئه‌گه‌ر باسی مه‌تبه‌خ و حه‌مامه‌که نه‌که‌ین، که‌س نازانێت چی به‌سه‌ر
ژووری دانیشتنه‌که‌دا دێت. زۆر ناعه‌مه‌ڵییه. به‌ڵام زۆر له‌م ژیانه
جه‌هه‌نمییه‌ی که ئێستا له‌م وڵاته خۆشه‌ویسته‌ماندا تێیدا ده‌ژین
باشتره. فه‌له‌ستینیه‌کان که رۆژانه به ده‌ست سه‌ربازه بێ ره‌حمه‌کانی
ئیسرائیل، زوڵمیان لێده‌کرێت، ده‌گیرێن، سوکایه‌تیان پێده‌کرێت، شتومه‌که‌کانیان
لێ زه‌وتده‌کرێت. خه‌ڵکی ئیسرائیلیش رۆژانه ده‌که‌ونه به‌ر هێرشی
دڵڕه‌قانه‌ی ترۆریسته‌کان و بێ به‌زه‌ییانه و کوێرانه له پیا و ژن و
منداڵ، منداڵی مه‌دره‌سه و خه‌ڵکی عادی نێو بازار ده‌ده‌نه به‌ر
هێرشی ترۆریان و ده‌یان کوژن. بۆیه ده‌ڵێم هه‌ر چیێک بێت له‌م وه‌زعه
باشتره! به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌که‌ش عادڵانه بێت. کاتێ به
دامه‌زراندنی دوو ده‌وڵه‌ت ئه‌م جیابوونه‌وه تاڵ و ئازاراوییه‌مان
جێبه‌جێ کرد، دابه‌شکردنێکی ته‌قریبی و به بێ له‌به‌رچاوگرتنی راسته‌قینه‌ی
حه‌شیمه‌ت ناسی (Demografi) – من نامه‌وێت لێره‌دا نه‌خشه‌یه‌ک دیاری
بکه‌م، به‌ڵام ئه‌توانم بڵێم که به هاوکاری و پێکهاتنێکی دوو لایه‌نه
و نه‌رمی، بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی که کێشه‌یان له‌سه‌ره، وه‌ک شوێنه موقه‌ده‌سه‌کان
له ئورشه‌لیم، سنووره‌کانی ساڵی 1967 ببنه بناغه و سه‌نه‌د بۆ
دیاریکردنی سنووره‌کانی دوو ده‌وڵه‌ت. پاش جیابوونه‌وه و دیاریکردنی
سنوور، من پێم وانییه که ئیسرائیلییه‌کان یان فه‌له‌ستینییه‌کان
سنووره‌کان ببه‌زێنن بۆ ئه‌وه‌ی بچن فنجانێک قاوه پێکه‌وه بخۆنه‌وه.
که ئه‌مانه کرا کاتی قاوه‌ش دێت، ماوه‌یه‌کی کورت پاش چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌ی جیابوونه‌وه و دابه‌شکردنه‌کان، زیاد له‌مانه ئه‌توانم هه‌ر
له ئێستاوه بڵێم که له‌وانه‌یه بتوانین پێکه‌وه له ئاشپه‌زخانه
خشپیلانه‌که‌ماندا خواردنه‌که‌مان دروست بکه‌ین، مه‌به‌ستم ئابوریه
دابه‌شکراوه‌که‌یه، ره‌نگه بازار یان دراوێکی هاوبه‌شی رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستیش ساز بکه‌ین. به‌ڵام ده‌مه‌وێت ئوروپاییه‌کان له‌وه دڵنیا
بکه‌م که: ئه‌وه راسته که کێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئازاراویی و
خوێناوی و زاڵمانه و شێتانه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه قه‌رار نییه که هه‌زار
ساڵ بخایه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه بتوانین دراوێک به‌رانبه‌ر به "ئێۆرۆ"
(Euro) له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ساز بکه‌ین. له‌وانه‌یه که ئه‌وه‌ی
ئێمه زۆر خێراتر له‌و ماوه‌ی وا لای ئێوه‌ی خایاند وبه دانی خوێنی
زۆر که‌متر له‌وه‌ی که ئێوه رژانتان بۆی، سه‌ر بگرێت. که وابوو ده‌بێت
بڕێک ئاگاتان له خۆتان بێت وبه چاوی سوک سه‌یری ئێمه‌ی یه‌هودی وعه‌ره‌ب
نه‌که‌ن و په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه‌مان بۆ رامه‌کێشن و پێمان نه‌ڵێن، گه‌وجه‌کان،
ئینسانی زه‌بری، فه‌ناتیک و په‌ڕگیر و سته‌مگه‌ر. مێژووی خوێناوی ئێمه
له‌وانه‌یه له مێژووه خوێناویه‌که‌ی ئێوه کورت تر بێت. من چاک ده‌زانم
که له‌م به‌شه‌ی دونیادا که منی تێدا ده‌ژیم، خۆ تێوه‌ردان له کار و
باری پێغه‌مبه‌رانه‌وه زۆر مه‌ترسیداره. به‌ربه‌ره‌کانێ له که‌رتی
پێغه‌مبه‌راندا باسی سه‌ره. به‌ڵام من خۆمی تێ وه‌رده‌ده‌م و
پێشبینیێک ده‌که‌م و ده‌ڵێم که ئێمه ناچینه‌وه سه‌ر نه‌ریتی داسه‌پاوی
ئوروپائیه‌کان و به درێژایی سه‌ده‌یه‌ک یه‌کتر ناکوژین. ئێمه زۆر
زووتر له‌وان موشکله‌ی خۆمان چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین. چه‌نده خێراتر؟
خۆزگا ده‌متوانی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م ده‌داوه. من فریوخۆری و
کورتبینی سیاسه‌توانانی هه‌ر دوو لا به‌که‌م ناگرم. به‌ڵام ده‌کرێت
رێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ببینینه‌وه.
بێ له‌وه‌ش ده‌کرێت و ده‌بێت که یه‌که‌مین هه‌نگاوی بڕیارده‌ر چاره‌یه‌کی
دوو ده‌وڵه‌تی بێت. ئیسرائیل ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی
که له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئیسرائیل و ده‌ستپێکی بیرۆکه‌ی ئیسرائیل
له ساڵی 1948 و حه‌تتا پێش ئه‌و ساڵه‌ش. دان پێدانان له به‌رانبه‌ر
دانپێداناندا، ده‌وڵه‌ت به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی به‌رانبه‌ر
سه‌ربه‌خۆیی و هه‌روه‌ها ئه‌منییه‌ت و ئارامی به‌رانبه‌ر به ئه‌منییه‌ت
و هێمنایه‌تی. رێبه‌رایه‌تی فه‌له‌ستینیش ده‌بێت روون و ئاشکرا روو به
خه‌ڵکه‌که‌یان ئه‌م شته که قه‌ت تا ئێستا دانی پێدا نه‌نراوه، به
زباندا بێنن و رایگه‌یێنن که: ئیسرائیل به‌س رووداوێک نییه له
مێژوودا، ئیسرائیل ته‌جاوه‌ز نییه، ئیسرائیل یانی وڵاتی یه‌هودیه‌کان،
هه‌رچه‌ند ئه‌مه زۆریش ئازاراویی بێت بۆ فه‌له‌ستینییه‌کان. هه‌ر به‌و
شێوه ده‌بێت ئێمه‌ی ئیسرائیلیش به‌رز و ئاشکرا دانی پێدا بنین که فه‌له‌ستین
وڵاتی فه‌له‌ستینییه‌کانه، هه‌رچه‌ند له به‌ریشمان گران بێت و پێمان
سه‌خت بێت.
ئه‌وه نه‌بێت که ئه‌م کێشه‌ی ئیسرائیلی – عه‌ره‌بی، یان ئیسرائیلی –
فه‌له‌ستینیه‌ی ئێسا هه‌ر ئێستا وه‌ها ئاڵۆز و خراپ بووبێت، ئه‌مه له
مێژه و ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانێکی زۆر، چه‌ندین ده‌یه‌یه که هه‌ر
دوو لایه‌نی کێشه‌که نه‌یانتوانیوه نێوی یه‌ک به زماندا بێنن. سه‌رده‌مێک
فه‌له‌ستینییه‌کان وعه‌ره‌به‌کانی تر زۆریان له‌به‌ر گران بوو که وشه‌ی
چه‌په‌ڵی ئیسرائیل به زباندا بێنن. ئه‌وان به "چه‌مکی سه‌هیونیستی"،
"دروستکراوه ده‌ستکرده‌که"، "ته‌جاوزکار" ، "عفونه‌ت"، "الده‌وله
المازومه"، " ده‌وڵه‌تی ده‌ستکرد" و له‌م بارانه ناوزه‌دیان ده‌کرد.
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ به‌شێکی زۆر له عه‌ره‌به‌کان و زۆرینه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان
له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بوون که ئیسرائیل وه‌ک پیشانگایه‌کی له‌ده‌ره‌وه
هێنراوه‌یه، بۆیه لایان وابوو که ئه‌گه‌ر به ئاشکرا و به‌رز دژایه‌تی
بکه‌ن له‌وانه‌یه بێن و ئیسرائیل له‌وێ بگوێزنه‌وه بۆ شوێنێکی تر، ره‌نگه
بۆ ئوسترالیا یان هه‌ر جێگایه‌کی تر له‌م دونیادا.
ئیسرائیل لای ئه‌وان وه‌ک زریانه‌خه‌ونێک، کابوسێک، بوو که ئه‌گه‌ر به
جوانی چاوت هه‌ڵگڵۆفی ئه‌توانێت یه‌کسه‌ره بڕوات و له به‌رچاوت ون
بێت. ئه‌وان وه‌کو دمه‌ڵێکی کاتی مه‌عامه‌له‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌کرد،
پییان وا بوو که به نه‌شته‌ر لێدان و بڕینی به‌رده‌وام ده‌ڕوات. هه‌روه‌ها
هه‌وڵیان دا به شه‌ڕی چه‌کداری له‌ناوی به‌رن، به‌ڵام سه‌رنه‌که‌وتنیان
بووه مایه‌ی توڕه‌یی زۆر بۆیان. له‌م لاشه‌وه وه‌نه‌بێت که
ئیسرائیلیه‌کان له‌وان باشتر بووبێتن. ئیسرائیلیش خۆیان له به‌زبانا
هێنانی "خه‌ڵکی فه‌له‌ستین" ده‌پاراست. ئێمه له نوسینه‌کانماندا
پێمان ده‌وتن "خه‌ڵکی ناوچه" یان عه‌ره‌به‌کانی وڵات. ئێمه له رژیمی
ناسر(عه‌بدولجه‌ماڵ ناسر) پان عه‌ره‌بیست تر بوون، چون له لای پان عه‌ره‌به‌کان
شتێک به ناوی فه‌له‌ستن نامێنێ، هه‌مووی هه‌ر وڵاتی گه‌وره‌ی عه‌ره‌بییه.
بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ ئێمه‌ی ئیسرائیلی چاومان به‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌دا
نوقانبوو که خه‌ڵکی فه‌له‌ستین ناتوانن وڵاتێک ته‌نانه‌ت له وڵاتانی
عه‌ره‌بیشدا بدۆزنه‌وه، جگه له‌مه‌ی خۆیان. ئێمه نه‌شمانده‌وویست له‌م
باره‌وه شتێک ببینین یان ببیسین.
ئێستا ئه‌و سه‌رده‌مه تێپه‌ڕیووه. هه‌ر دوو خه‌ڵکه‌که گه‌یشتونه‌ته
ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که لایه‌نه‌که‌ی تریش بوونی هه‌یه، له هه‌ر دوو
لا زۆرینه‌ی خه‌ڵک ده‌زانن که هیچ لایه‌نێک بۆ لابردن و پاککردنه‌وه
نابێت. به‌ڵام ئایا به‌مه رازین؟ نا، به هیچ جۆرێک.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|