٢٦\١\٢٠١١
چۆن فه‌ناتیکێک
ده‌رمان ده‌کرێ.

نووسینی: عاموس عوز -
نووسه‌ری ئیسرائیلی
وه‌رگێرانی له سوێدییەوە: ره‌سول سه‌فه‌ریانی
- به‌شی
شه‌شه‌م -
ئایا ئه‌مه کات و جێگه‌ی ره‌زامه‌ندییه؟ به هیچ کلۆجێک. ئه‌مه
ساتێکی ئازارداره. ئه‌مه بۆ هه‌ردوو لا وه‌ک ئه‌وه‌یه که له
بێهۆشی و به‌نجی خه‌به‌ر بیته‌وه و تێبگه‌یت که ئه‌ندامێکی له‌شتیان
بریبێته‌وه. ئه‌توانم بڵێم که نه‌خۆشخانه‌که له‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌دا
له ئاستێکی نزمدایه و پزشکه‌کانیشی زۆر شاره‌زا نین، بنه‌ماڵه‌ی هه‌ردوولا
له به‌رده‌م ژووری نه‌شته‌رگه‌ریه‌که‌دا یه‌کتر و پزشکه‌کان نفرین ده‌که‌ن.
ئه‌مه وێنه‌یه‌که له ئێستای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. به‌ڵام لانی که‌م
هه‌مووان ده‌زانن که نه‌شته‌رگه‌ریێکی ناچاری هه‌یه وده‌بێت بکرێت،
ئێستا هه‌مووان ده‌زانن که ئه‌م خاکه ده‌بێت به شێوه‌یه‌ک بکرێته
دوو ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه. وڵاتێک که یه‌هودییه‌کان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین ته‌نها،
سه‌ره‌کیترین دانیشتوانی ده‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌هودیه‌کان مافی
ئه‌وه‌یان هه‌یه که ببنه زۆرینه له‌م وڵاته بچکۆله‌دا که دوای
پاشه‌کشێ‌کردنی ئیسرائیل ده‌بێته شتێک له ئه‌ندازه‌ی یه‌کێک له ئه‌یاله‌ته‌کانی
بریتانیا. ئه‌مه ده‌بێته شوێنێک که هه‌موو یه‌هوده ئیسرائیلییه‌کان،
هه‌موو دونیا، ته‌نانه‌ت جیرانه‌کانیشمان دان به‌وه‌دا ده‌نێن که
وڵاتی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه‌یه. به‌ڵام نرخی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که فه‌له‌ستینیه‌کانیش
ده‌بێت هه‌ر به‌و مافانه بگه‌ن. ئه‌وانیش ده‌بنه خاوه‌ن وڵاتێک که
له ئیسرائیل بچوکتر ده‌بێت به‌ڵام ده‌بێته ماڵێک، ماڵ و وڵاتی ئه‌وان.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که گرینگتره له سنووره‌کان، له باسی شوێنه موقه‌ده‌سه‌کان
که کێشه‌یان له‌سه‌ره و هه‌ر وه‌ها گرینگتر له هه‌ر باس و بابه‌تێکیتره،
ئه‌وه‌یه که چۆن له گه‌ڵ ئه‌و فه‌له‌ستینیانه مامه‌ڵه بکرێت که
له 1948 ه‌وه کۆچیان کردوه. ئه‌و ئینسانانه‌ی که پاش سه‌ربه‌خۆیی
ئیسرائیل له 1948ه‌وه تا ئێستا ماڵ و ژیانیان، زۆریشیان وڵاتیشیان،
له کیس چووه. دوو به‌ره‌کیێکی قووڵ و دژ به‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مه هه‌یه
که گوناهی ئه‌م تراجیدیا، یان به‌شی زۆری ئه‌م گوناهه، ده‌که‌وێته
ئه‌ستۆی کێ و له کوێ داده‌نریێت. له ناو مێژوونوسانی مودێڕنی
ئیسرائیل‌دا که‌سانێک ده‌بیندرێت که ئه‌م گوناهه‌یان داوه‌ته پاڵ
ئیسرائیل. له چه‌ند سالی داهاتوشدا له‌وانه‌یه، هیوادارم من ئه‌و
رۆژه ببینم، که‌سانێکیش له ناو مێژوونوسانی مودێڕنی عه‌ره‌به‌کاندا
په‌یدا ببن که ئه‌م گوناهه بخه‌نه سه‌ر ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی ئه‌وکاته‌ش.
به‌ڵام بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌م گوناهه له ئاکامدا چۆن
دابه‌ش ده‌کرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ڕاده‌به‌ده‌ر گرینگه. یه‌که
یه‌که‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیه کۆچپێکراوانه‌ی که ئێستا بێ ماڵ و بێ ئیش
و بێ وڵاتن، ده‌بێت ببنه خاوه‌ن ئیش و ماڵ و پاس. ئیسرائیل ناتوانێت
له‌مه زیاتر، ئه‌م ئینسانانه وه‌ر بگرێت. ئه‌گه‌ر کاری وه‌ها بکات،
ئیتر ناتوانێت ناوی ئیسرائیل بێت. به‌ڵام له هه‌ر حاڵ‌دا ئیسرائیل ده‌توانێت
و ده‌بێت لایه‌نێک بێت له چاره‌سه‌ر‌کردنه‌که‌دا. هه‌ر وه‌ها
ئیسرائیل ده‌بێت به‌شێک له مه‌سئولیه‌تی تراجیدیاکه به ئه‌ستۆ بگرێت.
ئایا چه‌نده له مه‌سئولییه‌ته‌که‌ی ده‌که‌وێت، ئه‌مه پرسیارێکی زۆر
ئاکادێمیکیانه و سوبژه‌کتیڤانه‌یه. به‌ڵام به‌شێک له مه‌سئولیه‌ته‌که
ده‌که‌وێته سه‌ر ئیسرائیل. ئه‌و باقیه‌که‌ی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی رێبه‌رانی
ئه‌وکاتی فه‌له‌ستین(1947) و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌کانی ساڵی 1948.
ئیسرائیل ده‌بێت یارمه‌تی ئاواره‌کانی فه‌له‌ستین بدات تا بگه‌رێنه‌وه
وڵاتی فه‌له‌ستینی داهاتوو، سه‌باره‌ت به که‌ناره‌کانی چۆمی ئوردون و
غه‌ززه و شوێنه‌کانی تر ده‌بێت بڵێم که ئیسرائیل ئه‌و مافه‌ی به ته‌واوه‌تی
هه‌یه که له به‌ره‌نبه‌ر ئه‌و پرسه‌دا، پرسی ئه‌و یه‌هودیه ده‌رکراوانه‌ی
که له وڵاتانی عه‌ره‌بی پاش شه‌ڕی 1948 هه‌موو شتێکیان لێسه‌ندراوه
و ده‌رکراون بهێنێێته ئاراوه. ئه‌م یه‌هودیانه نایانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه
ئه‌و وڵاتانه‌ی که لێی ده‌رکراون، به‌ڵام ئه‌مانه له وڵاتانی وه‌ک
عێراق، ئێران، سوریا، یه‌مه‌ن، میسر‌و شمالی ئافریقا هه‌موو شتێکیان جێ
هێشتوه و هه‌ڵاتوون، زۆر جار به زۆر ده‌رکراون. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌بێت
حه‌ل بکرێت.
ئه‌گه‌ر من سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل بووایه‌تم، قه‌ت گرێبه‌ستی ئاشتی
و سوڵحم مۆر نه‌ده‌کرد تا موشکله‌ی ئاواره‌کانی فه‌له‌ستین به هێنانه‌وه‌یان
بۆ فه‌له‌ستین و دامه‌زراندنی ژیانیان سه‌ری نه‌گرتبایه. هه‌ر رێگا
چاره‌یه‌ک که کار و باری ئاواره‌کان نه‌گرێته خۆی وه‌ک بۆمبێکی سه‌عاتی
میزان کراوه. ئه‌مه نه‌ک هه‌ر له باری ئه‌خلاقیه‌وه به‌ڵکو له‌به‌ر
دڵنیایی وهۆی ئه‌منییه‌تی ده‌بێت ئه‌م موشکله ئینسانی و نه‌ته‌وه‌ییه
له چوار چێوه‌ی ئه‌و پرۆسه خێرایه‌ی ئاشتیدا چاره‌سه‌ر بکرێت. خۆشبه‌ختانه
باسه‌که‌ی ئێمه له سه‌ر قاڕه‌ی ئافریقا و یان هێند نییه. ئێمه قسه
له‌سه‌ر چه‌ند سه‌د هه‌زار ماڵ و ئیش ده‌که‌ین. هه‌موو فه‌له‌ستینیه‌کان
به یه‌کجار بێ ماڵ و ئیش و وڵات نین. به‌ڵام موشکله‌ی ئه‌وانه‌ی که
ئێستا بێ وڵات و بێ ماڵ له ئوردوگاکاندا له ناله‌بارترین دۆخ و نا
ئینسانیترین هه‌ل و مه‌رجدا خه‌ریکن ده‌ڕزن، به موشکله‌ی خۆم ده‌زانم.
ئه‌گه‌ر رێگا چاره‌یه‌ک بۆ ئه‌م ئینسانانه نه‌دۆزرێته‌وه، له‌وانه‌یه
که ئیسرائیل قه‌ت رووی ئارامی و ئاسایش به خۆیه‌وه نه‌بینێت، ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ جیرانه‌کانیشی رێککه‌وتنێکی ته‌واویشیان ببێت.
من ده‌مه‌وێت پێشنیاری یه‌که‌مین پرۆژه‌ی هاوبه‌ش له نێوان یه‌هودییه‌کان
و فه‌له‌ستینییه‌کان بده‌م، که خێرا به دوای جێبه‌جێ کردنی جیاکردنه‌وه‌ی
دوو ده‌وڵه‌تیدا، به ده‌ستپێشخه‌ری هه‌ردوولا رێکه‌وێت. له‌م پرۆژه
هاوبه‌شه‌ماندا ئێمه پێویستمان به یارمه‌تی ده‌ره‌کی نابێت و ده‌بێت
ته‌نیا به سه‌رمایه‌ی هه‌ر دوو لا بکرێت، دولارێک به دولارێک، سه‌رمایه
هاوبه‌ش داده‌نین بۆ په‌یکه‌رێک که له‌سه‌ر رابردووی پڕ له گه‌وجی و
شێتیمان دروست بکرێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌گه‌ر
رۆژێک گرێبه‌ستی ئاشی له نێۆان فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ئیمزا بکرێت، خه‌ڵکی
فه‌له‌ستین ده‌بنه خاوه‌ن خاکێکی زۆر که‌متر له‌وه‌ی که قه‌رار بوو
په‌نجا و پێنج ساڵ پێش ئێستا وه‌ریبگرن. پێنج شه‌ڕ و سه‌د و په‌نجا هه‌زار
کوژراو له هه‌ر دوو لا له‌م ماوه‌دا.
ئه‌مانه نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر رێبه‌رانی فه‌له‌ستین له ساڵه‌کانی 1947 و
1948 فه‌قت بڕێک که‌متر فه‌ناتیک و یه‌کلایه‌نه و نه‌ساز بووایه‌تن و
بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کانیان له نوامبه‌ری 1947 دا په‌سه‌ند
بکردایه.
به‌ڵام ئیسرائیلیش ده‌بێت له‌م په‌یکه‌ره‌دا به‌شدار بێت و یارمه‌تی
بدات له‌به‌ر گه‌وجی و فریوخواردنه‌کانی. چون ئێمه‌ی ئیسرائیلیش ده‌مانتوانی
رێککه‌وتنێکی باشتر و قه‌ناعه‌ت پێهێنه‌رترمان پیشان بدایه‌ت، ئه‌گه‌ر
بڕێک که‌متر له‌خۆبایی و سه‌رخۆشی قودره‌ت و خۆویست بووایه‌تین و فریوی
گه‌وره‌یی و هێز و توانا و سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئه‌رته‌شمان له ساڵی 1947
دا نه‌خواردایه‌ت.
هه‌ر دوو نه‌ته‌وه‌که ده‌بێت به خۆدا بچنه‌وه و ره‌خنه‌یه‌کی زۆر له
خۆیان بگرن له‌سه‌ر ئه‌و گه‌وجی و نه‌زانیه دوو لایه‌نا‌نه‌ی که له
رابردودا توشی بوون. به‌ڵام سه‌رکه‌وتن ئه‌وه‌یه که هۆی ئه‌و تاریک
بینیانه و له‌مپه‌رانه ئیتر نه‌ماوه. ئه‌گه‌ر ئێستا ریفراندومێک له
خه‌ڵکانی نێوان ده‌ریای مه‌دیته‌رانه و رووباری ئۆردوندا رێبخه‌یت وئه‌م
پرسیاره بخه‌یته به‌ر راپرسی، به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئایین یان
سیاسه‌ت و هه‌ل و مه‌رجی ژیان، خاوه‌ن پاس و بێ پاس. به شێوه‌ی تاکه
که‌سی، بێ ئه‌وه‌ی که که‌س باس له رێگه چاره‌ی عادڵانه بکات یان ئه‌وه‌ی
که حه‌زی دڵی ئه‌وان چییه، بێ له وه‌ی که کێ که له راستیدا بیری
له چی ده‌کرده‌وه که کۆتایی ئه‌م کاره چۆن چۆنی بێت، من پێم وابێت
هه‌شتا له سه‌دی ئه‌و خه‌ڵکه ده‌ڵێت: "دابه‌شکردن و دروست کردنی دوو
ده‌وڵه‌ت". به‌شێکیش له هه‌ر دوو لا له‌وانه‌یه ئه‌مه زیاد که‌ن و
بڵێن:"وه ئه‌مه یانی کۆتایی هه‌موو شتێک، به‌راستی ناعادڵانه ده‌بێت!"
به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵک لانی که‌م ئه‌مه ده‌زانن و ئاگادارن. ئه‌مه‌ش
جێگه‌ی هیوایه. من پێم وایه ئێستا پاش سه‌د ساڵ بۆ یه‌که‌م جاره که
هه‌ر دوو خه‌ڵکه‌که، ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی، وان له پێش رێبه‌رانیانه‌وه.
کاتێ له هه‌ر دوو لا رێبه‌رانی ژیر و دوور دید هاتنه سه‌ر کار و هه‌ستان
به‌وه‌ی که بڵێن: "ئێستا رۆژیه‌تی! ئێستا ئه‌و رۆژه‌یه! رۆژی خه‌ونه
خۆشه‌کانی نێو ئینجیله- بۆتان هه‌یه درێژه به خه‌ونه خۆشه‌کانتان
بده‌ن، خه‌ونی ئه‌ورۆژانه‌ی وه‌ک پێش ساڵه‌کانی 1947 یان پاش 1967،
چۆنتان پێ خۆشه خه‌یاڵی لێبکه‌ن. خه‌ون و خه‌یاڵه‌کانتان ئیتر سانسۆر
ناکرێت". به‌ڵام له دونیای واقیعدا سنوره‌کان ده‌کاته شتێک له قه‌باره‌ی
ئه‌وانه‌ی 1967 به چه‌ند مه‌تر ئه‌م لا و ئه‌و لا که ده‌توانین له‌سه‌ری
رێککه‌وین. بۆ شوێنه موقه‌ده‌سه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی که کێشه‌ی زۆر
له‌سه‌ره، ده‌کرێت جۆرێک له چاره‌سه‌ری کراوه‌ی بۆ دابنێن، چون ته‌نیا
وه‌ها چاره‌سه‌ریێک ده‌توانێت له‌مباره‌وه وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت.
له ئێستادا رێبه‌رانی هه‌ر دوو لا ئاماده‌ن ئه‌مه بڵێن، به‌ڵام له‌وانه‌یه
که خه‌ڵکه‌که‌یان له ئاماده بوونێکی ناخۆش و ناعیلاجیدا ببینن نه‌ک
ئاماده‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوانه بۆ ئه‌م شته. به‌ڵام له هه‌ر حالدا
ئاماده‌ن، زۆرتر له هه‌میشه ئه‌و ئاماده‌گیه‌یان تێدایه. ئاماده‌ن
به ته‌واوی ناخۆشیه‌کانیانه‌وه، ئاماده‌یه‌کی ئازاراوی و برینکولێنه‌ر،
به‌ڵام ئاماده.
ئه‌مه‌وێت دوایین لێکدانه‌وه بده‌م. ئێوه چ ده‌توانن بکه‌ن؟ رای گشتی
چ ده‌ورێک ده‌بینێت؟ ئوروپاییه‌کان چی‌یان له‌ده‌ست دێت؟ دونیای ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌م بازنه چ ده‌توانێت بکات، جگه له‌وه‌ی که سه‌ر راوه‌شێنن و بڵێن:
"زۆر ترسناکه!" له راستیدا بڕێک کار ده‌توانێت بکرێت. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی
مه‌یلێکی ناشرین وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی بۆچوونی زاڵ به سه‌ر هه‌موو
ئوروپادا له هه‌مو ئوروپادا هه‌یه، که وه‌ک مدیری خوێندنگه کۆنه‌کان،
په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌م یان ئه‌و باڵ راده‌کێشێت و ده‌ڵێت: "ته‌ریق
نابنه‌وه له خۆتان؟" من زۆر جار له رۆژنامه‌ی وڵاته ئوروپاییه‌کاندا
ئیدیعای ناشرین ده‌رباره‌ی ئیسرائیل یان عه‌ره‌به‌کان و ئیسلام ده‌بینم.
بیرگه‌لی کورت و په‌ست و خۆ به به‌رحه‌قزانانه. من ئێستا ئیتر ته‌نیا
که‌ناڵی پێوه‌ندیم به ئوروپاوه ئه‌و ئازارانه‌یه که دایک و باوکم و
پێشینیانیان له ئوروپا چێشتویانه و وه‌ک ژێنێک بۆ من جێماوه و بووه‌ته
هۆی دروست بوونی هه‌ستێک له عه‌شقێکی بێوه‌ڵام بۆ ئوروپا له لای من.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر من له جێگه‌ی ئوروپاییه‌کان بوایه‌تم، ئیتر په‌نجه‌ی
هه‌ڕه‌شه‌م بۆ هیچ که‌س رانه‌ده‌کێشا. به جێگه‌ی په‌نجه‌ی هه‌ڕه‌شه
راکێشان بۆ ئیسرایلییه‌کان و فه‌له‌ستینیه‌کان، ئه‌وه‌ی له ده‌ستم ده‌هات
ده‌مکرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو لایه‌نه هان بده‌م بۆ رێککه‌وتن و دانی
ئه‌و بڕیاره تاڵه مێژووییه‌یان. له رێگه‌ی واز پێهێنان له ناوچه
داگیرکراوه‌کان و گواستنه‌وه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانی له‌وێ، نه‌ک هه‌ر
ئیسرائیل ناچار به پاشه‌کشێ له پلانی خۆی ده‌کرێت و کێشه‌ی نێۆخۆیی و
درز تێکه‌وتنی تێدا دروست ده‌بێت، به‌ڵکو ئه‌مه له‌وانه‌یه ئیسرائیل
توشی مه‌ترسیێکی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌منییه‌تیش بکات، نه‌ک له لایه‌ن خودی
فه‌له‌ستینیه‌کانه‌وه، به‌ڵکو له‌وانه‌یه له داهاتودا عه‌ره‌به
توند ره‌وه‌کان له خاکی فه‌له‌ستینه‌وه هێرش بکه‌نه سه‌ر ئیسرائیل،
بۆیه پاشه‌کشێکه له به‌رینترین شوێنی‌دا نابێ له دوازده کیلومه‌تر
زیاتر بێت. ئه‌مه‌ش یانی ئه‌وه‌ی که له سنوری ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی
داهاتوه‌وه تا تاقه ته‌یاره‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئێمه ته‌نیا حه‌وت
کیلومه‌تر مه‌ودا ده‌بێت. شوێنی ژیانی فه‌له‌ستینیه‌کانیش له‌وانه‌یه
تا شوێنی ژیانی دوو له سێی حه‌شیمه‌تی جوی خه‌ڵکی ئیسرائیل ته‌نیا
بیست کیلومه‌تر دوور بێت.
له‌وانه‌یه قودس بکه‌وێته سه‌ر سنور. ئه‌مه‌ش بڕیارێکی ئاسان نابێت
بۆ ئیسرائیلیه‌کان، به‌ڵام ده‌بێت بکرێت. فه‌له‌ستینییه‌کانیش به‌شبه‌حاڵی
خۆیان به‌شگه‌لێک له خاکه‌که‌یان له کیس ده‌چێت که پێش ساڵی 1948 هی
ئه‌وان بووه، ئه‌مه‌ش ناخۆشه. ماڵئاوا "حه‌یفا" و "یافا" و "بئرالسبع"
و زۆر له شاره‌کان و گونده‌کانی تر که سه‌رده‌مێک عه‌ره‌بی بوون، به‌ڵام
ئیتر فه‌له‌ستینی نین و نابن. له‌وانه‌یه ئه‌مه‌ش تاڵ و سوتێنه‌ر بێت.
بۆیه ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ته‌نیا تۆزێک یارمه‌تی و هاوخه‌می له
خۆتاندا شک ده‌به‌ن، ئێستا رۆژیه‌تی وه‌رن و بیخه‌نه به‌رده‌س بۆ هه‌ر
دوو نه‌خۆشه‌که. سه‌رده‌می هه‌ڵبژاردنی لایه‌نێک، ئیسرائیل یان فه‌له‌ستین،
نه‌ماوه و کاتی ئه‌وه‌یه که ده‌بێت لایه‌نگری له ئاشتی بکه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ره‌سول سه‌فه‌ریانی
|