١٦\٦\٢٠١٣
چۆنیه‌تی
کاریگەریی کۆمه‌ڵه ئاینییەکان
له‌سه‌ر یەکسانیی
نێوان ژن و پیاو له کۆمەڵگەی سوێددا!

هه‌ڵاڵه رافیع
"چۆنیه‌تی
کاریگەریی کۆمه‌ڵه ئاینییەکان له‌سه‌ر یەکسانیی نێوان ژن و پیاو له
کۆمەڵگەی سوێددا" ناونێشانی پانێڵێک بوو که رۆژی ٥\٦\٢٠١٣
له په‌رله‌مانی سوێد به‌ڕێوه چوو!
چه‌ند سه‌رنجێک له‌سه‌ر باسه‌کانی ئه‌و پانێله:
بڕگه‌کانی باسه‌کان به گشتی:
"کۆنوانسۆنی (ی‌و ئێن) جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که ده‌وڵه‌ت
ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و داب و نه‌ریتانه بوه‌ستنه‌وه که له‌سه‌ر
پایه‌ی باڵاده‌ستبونی ڕه‌گه‌زێک له به‌رامبه‌ر ئه‌وی تردا دروست
بووه. وه ژن و پیاو له ژێر سایه‌ی هه‌مان هه‌لومه‌رجدا مافه مرۆییه‌کان
و ئازادییە‌کانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بکرێت.".
• ئایا گونجاوه بوجه‌ی ده‌وڵه‌ت بدرێت
به‌و پرۆژانه‌ی که به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌م پرنسیپانه کارده‌که‌ن؟
• ئایا کۆمه‌ڵه ئاینییەکان و پیاوانی
دینیی چۆن ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م باسانه‌دا بگونجێنن، له‌کاتێکدا
که پاره‌ی ده‌وڵه‌تیان بۆ خه‌رج ده‌کرێت؟؟؟
• ئه‌م باسانه له‌به‌رامبه‌ر دیارده‌کانی
هاوسه‌رگیری منداڵ و مه‌سه‌له‌ی شه‌ره‌ف و ئه‌و باسه‌ی که له‌م
دواییانه‌دا سه‌باره‌ت به مزگه‌وته‌کانی سوێد بڵاو بووه‌وه
خرایه‌ڕوو؟؟؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌ک (سه‌نته‌ری نی‌نا) له‌وێ ئاماده‌یمان هه‌بوو
و به‌شدار بووین له گفتوگۆ کراوه‌که‌دا له‌گه‌ڵ ئاماده‌بوواندا، پێم
باش بوو کورته‌یه‌ک له‌سه‌ر ڕاکانی خۆم که له‌وێ باسم کرد بخه‌مه‌ڕوو:
له کاتێکدا باس له ئاین ده‌که‌ین بێگومان هه‌ر ئاینه قورئانێک یان
بیبلێکی هه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌ماو پرینسیپێکی دیاریکراو دامه‌زراوه
که قابیلی ده‌سکاری و گۆڕان نیه، تا قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێت که
ئاین پێش بکه‌وێ یان له‌گه‌ڵ مافه‌کانی مرۆڤدا خۆی بگونجینیت، من پێم
وایه ئاین هه‌ر ئاینه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یه که نوسراوه‌ته‌وه و کاری
پێکراوه به‌درێژای مێژوو.
کێشه‌که له پێشکه‌وتن و گۆڕانکاریی له ئایندا نییە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌موو ئاینه‌کان تێڕوانینیان بۆ ژن وه‌ک یه‌که که به مرۆڤی کامل ڕه‌چاو
ناکرێت و له زۆربه‌ی مافه‌کاندا به نیوه‌ی پیاو ئه‌ژمار ده‌کریت، ئه‌مه‌ش
له ئاینه‌کاندا نه‌گۆڕه.
ئێمه وه‌ک که‌سانێک که ساله‌هایه لێره‌ین، ئیتر ئه‌و پاساوه‌مان بۆ
قبوڵ ناکرێت که که گوایه مرۆڤه‌کان له کو‌لتوور و دابونه‌ریتی
جیاوازه‌وه هاتوون و به هۆی ئه‌وه‌وه‌یه مافه‌کانیان پیشێلده‌کرێت،
له‌به‌رئه‌وه‌ی ماف و ئازادیه‌کانی مرۆڤ، مافه‌کانی منداڵ...
په‌یوه‌ندییان به کولتووره‌وه نییە و ده‌بێت بۆ هه‌موو مرۆڤێک و له
هه‌ر شوێنێک وه‌ک یه‌ک چاولێبکرێت.
ئاین لێره باوه‌ڕی شه‌خسی مرۆڤه و ده‌ست له ده‌سه‌ڵات و یاسا وه‌رنادات
و ئه‌مه‌ش ده‌بێت بۆ هه‌موو ئاینه‌کان وه‌ک یه‌ک بێت، هه‌ر که‌س هه‌ر
ئاینێکی هه‌یه با ئازاد بێت وه‌ک تاک، به‌ڵام:
له کاتێکدا که ئاین لێره جیایه له ده‌وڵه‌ت، به‌ڵام له وڵاتانی
ڕۆژهه‌لات ده‌سه‌ڵات و یاسا وابه‌سته‌ی ئاینن، که‌واته ئه‌و کۆمه‌ڵه
و مزگه‌وته ئاینیانه‌ی که لێره کراونه‌ته‌وه و سه‌ر به سیسته‌می
وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتن، لێره‌ش به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆڕ و
کۆمه‌ڵه‌کانی خۆیاندا ده‌که‌ن و، ده‌ستیان له ژیانی ڕۆژانه‌ی ژنان و
گه‌نج و منداڵ وه‌رده‌ده‌ن هه‌ر له به‌یانی تا سه‌ر جێگای نوستن. له
رێگای ئه‌و بنکه‌و دامه‌زراوه ئاینیانه‌وه ژن و منداڵ لێره‌ش بێ
ماف ده‌کرێت.
له‌به‌رئه‌وه چیتر نابێ به پاساوی ئازادیی بیر‌ورا و ئاین ڕێگا به‌م
بێ مافییانه بدرێت. له کاتێکدا که بوجه‌ی ئه‌و ڕێکخراو و بنکانه‌ی
که به‌رگریی له مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و کار له‌گه‌ل کۆمەڵگەی په‌نابه‌ر
ده‌که‌ن ساڵ له دوای ساڵ که‌م ده‌که‌نه‌وه، به‌لام بوجه‌ی بنکه و
کۆمه‌ڵه دینییە‌کان که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وپێش ٢٥ بووه ئیستا
گه‌یشتوه‌ته ٧٥ ملیۆن، بۆ ئه‌وه چی ده‌ڵێن؟
ئایا ئه‌وه ساتوسه‌ودای سیاسیی نییە که له ژێر سایه‌یدا مافی مرۆڤ
تێیدا پێشێل ده‌کرێن؟؟
_______________________________________
• به‌شداربونی
پانێڵه‌که، نوێنه‌رانی هه‌موو حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له
ده‌زگای کلتووریدا. یه‌کێک له لێپرسراونی ده‌زگای ده‌وڵه‌ت بۆ دانانی
بودجه بۆ کۆمه‌ڵه ئاینییەکان. هایده‌ی ده‌راگاهی، پسپۆڕی ئه‌ده‌بیات
و هه‌ڵسوڕاوی ژنان. پسپۆڕان له بواری سیاسیی و ئاینیی و پیاوانی
ئاینیی.
•
به‌ڕێوه‌بردنی پانێڵ له‌لایه‌ن ئامینه کاکه باوه ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی سوێد.
١٢\٦\٢٠١٣
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵاڵه رافیع
|