١٢\٣\٢٠١٢
پەیامی رۆژی جیهانیی شانۆ
بۆ ساڵی ٢٠١٢:
چـۆن ژیان
دەگوزەرێنین؟

جۆن مالکۆڤیچ - ولاته
یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
لە عەرەبییەوە: کاردۆ
مایەی شەرەفمەندییە کە دەستەی نێودەوڵەتی شانۆ لە یونیسکۆ دەرفەتی بۆ
رەخساندم بۆ ئەوەی یادی پەنجا ساڵەی رۆژی جیھانیی شانۆ بەرز رابگرم،
بەم بۆنەیەوە بەشێوەیەکی چڕ وپڕ تێبینییەکانم ئاڕاستەی ھاوڕێیان و
ھاوپیشەکانی خۆم دەکەم کە لەبوارەکانی شانۆدا کاردەکەن:
با کارەکەتان سەرنجبەر و رەسەن بێت، قوڵ و کاریگەر بێت، تێراماو و
جیاوازبێت، بۆ ئەوەی ھاوکارمان بێت لە تێڕامانمان سەبارەت بە پرسیاری
چییەتی ئەوەی تۆ مرۆڤانە بێت؟
بۆ ئەوەی ئەمەیش وامان لێبکات لە ناخەوە و راستگۆیانە و بە سۆز و
شکۆمەندییەوە ستایشی بکەین، دەبا ئێوە زاڵبن بەسەر رکابەرەکان و سانسۆر
ھەژاریی و ئەو نەبوونییەی کە بێگومان زۆربەتان چەشتووتانە، دەبا ئێوە
بە بەھرە دڵگەرمییەوە پیرۆزبایی لە یەکتربکەن ئەویش بۆ ئەوەی ترپە و
لێدانی دڵی مرۆڤانەمان بۆ باسبکەن، بە ھەموو ئاڵۆزییەکانییەوە، لە کاتی
نائارامیی و تێڕوانیینەکانیدا، تا وای لێدێت ئەو کارە دەبێت بە ئامانجی
ژیانتان و لە باشترین بارودۆخی خۆتاندا، تەنھا لەو کاتەدا کە بە
دڵنیاییەوە بتوانن ئەو ساتەوەختە دەگمەن و تیژتێپەڕانە بەدەستبھێنن کە
پرسیارە سەرەکییەکە رووناک دەکەنەوە: چۆن ژیان دەگوزەرێنین؟
ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
________________________________________________________________
* (جۆن
مالکۆڤیچ) سینەماکار و شانۆکار ێکی
ئەمریکایییە ،لەدایکبووی ٩ی دیسەمبەری ١٩٥٣یە،سەرەتای کاری ھونەریی
لەبواری شانۆدا دەستی پێکردووە،پاشان لە چەند کارێکی تەلەفزیۆنی دا
بەشدارییکردووە و دواتر روویکردووەتە سینەما، مالکۆڤیچ چەندین خەڵاتی
بەدەستھێناوە و بەشداریی ھەبووە لە زیاتر لە ٧٠فیلمدا، ئەو
کارەکتەرانەیشی بەرجەستەی کردوون جیاواز بوونە و دووربوونە لە دووبارە
بوونەوە، ھەروەھا بەپێی رۆژنامەی گاردیانی بهریتانیایی لە رووی
بەکارھێنانی (دەنگ)ـەوە کەسێک نییە توانیبێتی ھێندەی مالکۆڤیچ لێھاتوو
بێت.
ژێدەر:
www.sudan-forall.org
ماڵپهڕی کاردۆ
|