په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

چۆن کرێکارە بە تەمەنەکان فێردەبن.

یاسین قادر مستەفا*

زۆر کەس دوو بیروبۆچوونی هەڵەیان هەیە دەربارەی فێربوون، ئێمە فێری شتە راستەکان دەبین، ئەو بۆچوونەی تریش ئەوەیە فێربوون لە بنەڕەتدا لە ناو پۆلەکانی خوێندن دەکرێت. نەخێر ئەو دوو بۆچوونە هەڵەیە.

 

فێربوون پەیوەندی بە گۆرانکاریەوە هەیە، گۆرانکاری لە قوتابی و مامۆستا، بۆ ئەنجامدانی گۆرانکاری پێویست، کە بنەماکانی فێربوون دەسەپێنی.

 

بنەماکانی فێربوون:

 

1-       مەرجێکی پێویست هەیە بۆ فێربوونی کاریگەر، ئەویش هاندانە، ئەو رەفتارەیە کە لە سەر ووشەی ((بۆچی)) بنیاتنراوە. بوارێکی فراوان هەیە بۆ هاندانی جۆراوجۆر ئەمیش لەسەر تاکە کەس و حالەتەکە دەوەستێت دەشێت هاندەرەکانیش پێچەوانەی یەکتربن یان پاڵپشتی یەکتربن.

کڕداری فێربوون پتەوتر دەبێت ئەگەر ئەزموونەکە بە پیی ئەو کەسانە بێت کە پەیوەندیدارن، دەشێت ئەو رەزامەندییە بە مانەی خوارەوە پتەو بکرێت.

        هاندان و دەستخۆشی کردن لە بەشداری کردنی چالاک و پاداشت کردنیان.

        ئاگادارکردنەوەی فێربوون کە ئێمە هەست بەوە دەکەین کە بە دەستی هێناوە.

        دانانی ئەزموونی فێربوون لە بەرنامەی خوێندن لە ناو چوارچێوەی عالەمێک لە مەرجەعیەتی راستەقینە کە ئەویش شوێن و کارو سەندیکایە.

 

2-       گونجان ((التکییف)) دەبێت خۆمان رزگارکەین لە هەندێک نەریت و کەلتووری خراپ پێش ئەوەی کرداری فێرکردن دەست پێ بکەین، دەبێت ئەمە لە ژێر رۆشنایی ئەزموونەکانی پێشوو کە جۆرێک ئامادەبوون لەلای قوتابی دروست دەکات.

پێویستە مامۆستا کەش و هەوایەک دروست بکات بە پەری دلسۆزیەوە بۆ ئەوەی هەندێک بیروبۆچوونی لە بیر بباتەوە یا دووبارە فێر بوون لە وانەکانی خوێندن.

 

3-       هۆیەکی ناسراوی باش هەیە لە فێر کردن ئەویش (دووبارەکردنەوەیە) دەبێت ئەمە لەگەل وەبیر هێنانەوە تێکەڵ نەکرێت.

دووبارە کردنەوە بە واتای ئەوە دێت کە هەمان رستە چەند جارێک دووبارە بکرێتەوە بۆ ئەوەی هەرگیز قوتابی لە بیری نەچێتەوە.. باشترین شێوازی دووبارە کردنەوە ئەوەیە هەمان بابەت بە چەند رێگایەک و حالەتێکی جیا جیا بخرێتە روو.

 

4-       بە ئاگا هاتن، هوشیار بوون (الانتباە):

کەسێک دەتوانێت تەرکیز لەسەر یەک هاندەر لەیەک کاتدا بکات، بۆیە دەبێت ئەو شتانەی کە بیرکردنەوە بەرەو ئاقارێکی تر دەبەن وەلا بدرێن. دەشێت ئەو شتە ماددیانەی کە بوونیان هەیە ئاگا بوون وەلادەن. وەکو ئەو فێرکردنەی کە زۆر شت دەگرێتەوە لە یەک کاتدا.

 

5-       جیاوازی تاکی (الاختلافات الفردیة):

جیاوازی تاکی لە رێگاکان و رێژەی فێر بوون هەیە هەندێک زۆرباش دەتوانن بخوێننەوە. هەندێکی تر بە دەگمەن دەتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسەی دەتوانێت بخوێنێتەوە بە دەگمەن دەتوانێت خێراتر بێت لە پەیبردن بە گرنگی بیرۆکەیەکی نوی و بتوانێت پەیرەوی بکات. هەندێک دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر فێری نواندنی حاڵەتێک بن، بەڵام هەندێک دەترسن لەوەی کە توانای ئەوەیان نیە کە ئەوەی روویدا بخەنەوە بیری خۆیان یا بیریان بێتەوە.

کاری مامۆستا ئەوەیە کە هەست بەو جیاوازی تاکییە بکات لە نێوان فێرخوازان و یارمەتی تاکەکان بدات بۆ ئەوەی بە باشترین رێگا ئەو کەسە فێر بکات کە لەگەل کەسایەتی ئەو کەسە دەگونجێت.

 

6-       بەکارهێنانی ئەوەی فێری بووە:

ئەگەر ئەوەی فێرخواز فێری بووە لەو بابەتانەی کە پیی گوتراوە و کامەییەکی لێ پەیدا کردووە راستەوخۆ بەکاری نەهێنی دەشێت زۆر بە خێرایی لە بیری بچێتەوە. دەبێت مامۆستا دڵنیا بێت لەوەی کە فێری فێرخوازی کردووە دووبارە کرابێتەوە بە پێچەوانەوەش ئەمە لە بیر دەکرێت.

 

7-       سۆز و عاتیفە و فێربوون:

بە دڵنیاییەوە سۆزمان کاریگەرە لەسەر فێربوون ئەگەر دڵە راوکێمان هەبوو یا ترساین یا تووڕەبووین بە شێوازێگی باش فێرنابین، بۆیە پێویستە مامۆستا کەش و هەوایەکی وا دروست بکات کە هانی فێر بوون بدات.

 

8- تەمەن و فێر بوون:

دەشێت ئەو کەسانەی کە تەمەنیان گەورەیە زۆربەی ئەو بابەتانە فێربن کە کرێکارە نەوجەوانەکان فێری دەبن کە تەمەنیان بچووکترە یا باشتریش فێردەبن، ئەزموونیش لەگەل پێگەیشتنی حوکمرانی دوو توخمی گرنگن لە فێر کردنی پێگەیشتووەکان (بالیغەکان) ئەمیش کاتێکی دەوێت بۆ ئەوەی ئەم خەسڵەتە وەربگرێت.

 

9- نموونەی فێر بوون:

وەکو رێسایەک کەسەکان بەباشی فێر دەبن کاتێک بە چوارچێوەی گشتی خولەکە ئاشنا دەبن یا شارەزاییان لەو بەرنامەیە دەبێت کە بەشداری لێدەکەن، مامۆستا پێویستە لەسەرەتاوە وەسفی مەبەستی تەواو لە خولەکە بکات دواتریش هەر بەشێک بە بەشەکانی تری خولەکە گری دەدات لە کاتی بەرەو پێش چوونی خولەکە، هەروەها ئەو کورت کراوانە و پێداچوونەوانەی کە لە پاش هەر وانەیەک دەدرێت لە دەستپێکی وانەی دواتر سوودمەندە بۆ پێکهێنانی ئامانجەکە.

 

10- چۆن خەڵکی لە ناو سەندیکا فێر دەبێت:

ئەندامەکان لە کاتی ئاخاوتنیان لەگەل کەسانی تر لە کاتی کارکردندا و لە ژیانی کۆمەڵایەتیان لە دەرەوەی سنووری کارکردنیان هەروەها بە رێگای خوێندنەوە گوی گرتن لە رادیۆ و سەیرکردنی تەلەفزیۆن، هەروەها لە رێگای بەرنامەکانی فێرکردنی کرێکاران فێردەبن.

بە داخەوە دەقەکان لە قوتابخانەکانی بنیات و دواناوەندییەکان سەرەرای زۆربەی مامۆستایان و هۆیەکانی راگەیاندن (تەلەفزیۆن و رۆژنامەکان) زانیارییەکان و شتە بینراوەکان کە کرێکارەکان و ئەندامەکانی سەندیکا پێویستیان پی هەیە نایخەنە بەردەستیان مەبەست بە پێچەوانەیە، کرێکار هان دەدرێت کە خۆی چاودێری خۆی بکات.

 

پشکنینی خود و فێربوونی خودیی (فحص الذات والتعلیم الذاتي)

ئەمانەش زیاتر کاریگەرن لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەڕەشەیان لێنەکرێت، دەبێت بەشداربووان هان بدرێن و دەستخۆشیان لێبکرێت بۆ ئەوەی پرسیارەکان بی ترس و دڵەراوکی بخەنە روو و وا نەزانن کە گەمژەن، دەبێت هانبدرێن بۆ دەربڕینی دوو دڵیان بە راستگۆیانە. کاتێک یەکێک دەیەوێت تەنگژە بخاتە ناو وانەکەو دەیەوێت خۆی بسەپێنێ، گفتوگۆیەکە بۆ خۆی پاوان دەکات لەو کاتەدا دەشێت هەندێک هەست بە مەترسی بکەن، لە حاڵەتەدا. ئەوەی راستییە ئەو کەسە خۆی دەسەپێنی هیچ فێر نابێت... تەنها دەیەوێت وا دەربخات کە هەموو شت دەزانێت.

________________________________

سەرچاوە: هۆکارەکانی فێرکردن لە پێناو رۆشنبیری کرێکاران.

* سەرپەرشتیاری سەندیکاکانی کرێکاران و پیشەوەرانی کوردستان لقی هەولێر.