٩\٢\٢٠١٠
چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا فێڵ ده‌كرێ.

و. مسته‌فا ڕابه‌ر
بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانی هاولاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی
ئازاد له
فیلیپین*
لیستێكیان له‌ژێر ناونیشانی (یانزه ڕێگای ساخته‌كاری) به نامه‌یه‌كی
فه‌رمی له‌سه‌ر خۆبه‌خشه‌كانیان بلاوكردوته‌وه بۆ هۆشیاركردنه‌وه و
ڕێگه گرتن له فرتوفێل كردن له هه‌لبژاردندا هه‌روه‌ها به پێویستی
ده‌زانن بۆ ڕێگه‌گرتن له ساخته‌كاری فره‌وان له‌هه‌ڵبژاردنی سالی ٢٠١٠
شاره‌زای فرت‌و فێله‌كان بن ، بزانن چۆن
ساخته‌كاری
ڕوئه‌دات، باشتره ئه‌وه‌ش بزانن چۆن دژی ده‌وه‌ستیته‌وه.
به له‌به‌رگرتنه‌وه
و كه‌مێك ده‌سكاری به‌شێكیمان كردوه به‌كوردی.
به‌رتیل.
ده‌نگ كڕین یان هێنانی ده‌نگده‌ر بۆ ده‌نگ دان بۆ لیستێك یان بۆ
پالێوراوێكی دیاری كرا‌و به‌رامبه‌ر بڕێك پاره یان ده‌نگده‌ر به پاره
قایل بكه‌ی واز له‌ده‌نگدان بینێت یان ده‌نگی نه‌رێ بدات واته ده‌نگده‌ر
ئه‌گه‌ر به‌ته‌مابی ده‌نگ بداته پالێوراوێك كه‌خۆی مه‌به‌ستیتی ، به‌لام
به‌پاره‌و به‌لێن په‌شێمانی بكه‌یته‌وه و وای لێ بكه‌یت ده‌نگ نه‌دات
ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ر ده‌سكه‌وتێك وه‌ك به‌لێنی دامه‌زراندن یان قه‌رزێك
یان پله به‌رز كردنه‌وه.
هه‌روه‌ها دیاری و به‌رتیل دان به‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی هه‌لبژاردن ئه‌وانه‌ی
ته‌رخان ده‌كرێن بۆ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن وه‌ك چاو‌دێر و وانه‌بێژو
كارمه‌نده‌كان.
ترساندن.
هه‌ڕه‌شه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ له‌ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ نه‌ده‌ن به
پارتێكی دیاری كرا‌و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ٍش سه‌ری نه‌گرت هه‌ڕه‌شه ده‌كه‌ن
له كه‌سوكاریان یان هه‌ڕشه له‌پیشه‌و كار‌و كاسبی و مال و مولكیان ده‌كه‌ن
هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌ی تر وه‌ك گه‌ف كردن و ترساندنی فه‌رمانبه‌ر و
وانه‌بێژه‌كان (مه‌به‌ست له‌و مامۆستایانه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ته‌رخان
كراون بۆ كاروباری هه‌ڵبژاردن) بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان به‌جی نه‌هێنن
یان شل‌و خاوی بكه‌ن له پێڕه‌وكردنی یاسا‌و ڕیسای هه‌لبژاردن.
به‌كارهێنانی نایاسایی ئه‌و مه‌ره‌كه‌به‌ی
ناسڕێته‌وه.
له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و مه‌ره‌كه‌به بۆ ئه‌ویه ده‌نگده‌ر نه‌توانی
دووباره یان چه‌ند باره ده‌نگ بدات .
كه په‌نجه‌ی شاده نوێژی ده‌نگده‌ر له ناو مه‌ره‌كه‌بی مۆر هه‌ڵ ده‌كێشرێت
به‌ر له‌وه‌ی بچێته شوێنی ده‌نگدان بۆ ئه‌وه‌یه جاریكێتر یان له
شوێنێكی تر نه‌توانی دووباره ده‌نگ بداته‌وه ، سكرتێری بزوتنه‌وه‌كه
ده‌لێ ئه‌م مه‌ره‌كه‌به له هه‌ڵبژاردنی ئێستا و له داهاتوش به‌كاری
دێت به‌لام بزوتنه‌وه نیگه‌رانه و هێشتا نازانی چۆن قه‌ده‌غه‌ی بكات
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕێگه‌ی ساخته كاری ناگریت چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه
هه‌یه له هه‌ندێ شوێن مه‌ره‌كه‌به بگۆڕن و مه‌ره‌كه‌بێكی هاوشێوه‌ی
بینن كه‌به‌ئاسانی پاك بكرێته‌وه.
ڕفاندن و شوێن بزركردن.
ده‌شێ ڕفاندنی پالێوراو یان ده‌نگده‌ر له‌ڕۆژی ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت
هه‌روه‌ها داخستنی رێگه‌ی هاتو چۆی ده‌نگده‌ران بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه
شوێنی ده‌نگدان به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ی ناویان تۆمار كراوه
و ده‌ست نیشان كراون كه‌هه‌واداری پارتی ڕكابه‌رن ئه‌وانه به‌ره‌و
روی هه‌ڕه‌شه ده‌بنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌چن بۆ ده‌نگ دان.
له‌كارخستنی هۆیه‌كانی گواستنه‌وه له ڕۆژی هه‌لبژاردن.
ساخته‌یه‌كی تر ئه‌وه‌یه ڕۆژی هه‌لبژاردن هۆیه‌كانی گواستنه‌وه سست
بكرێت یان هه‌ر په‌كی بخه‌ن به‌لام ڕه‌نگه بۆ هه‌وادارانی خۆیان خه‌رجی
هاتو چۆ ته‌نانه‌ت ژه‌مه نان خواردنیشیان بۆ دابین بكه‌ن هه‌وروه‌ها
ڕه‌نگه پرۆپاگه‌نده و گۆته‌گۆتی ئه‌وه‌ش بلاو بكه‌نه‌وه كه هه‌ندێ
پاڵێوراو له‌به‌ر بێكه‌فائه‌تی پاشه‌كشه‌یان كردوه‌یان بیرورای خۆی
گۆڕیوه هه‌تا ده‌نگده‌ره‌كان ده‌نگی خۆیان نه‌ده‌نه ئه‌و پالێوراوه‌ی
مه‌به‌ستیانه.
گۆڕینی ژماره‌ی بازنه‌كانی هه‌ڵبژاردن بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوخت.
گۆڕینی شوێنی بازنه‌ی هه‌لبژاردن وه‌كو پێشتر له (كویزۆن) ڕویدا كه
به‌لای كه‌می ١ میلیۆن زیاتر ده‌نگده‌ر سه‌ریان لێ شێوا و نه‌یانزانی
له كوێ ده‌نگیان خۆیان بده‌ن كه شوێنی بازنه‌كانیان بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی
پێشوه‌خت گۆرابو.
شێوازه‌كانی تری گزی و ساخته‌كاری له هه‌لبژاردن:
له‌كاتی ده‌نگدان.
كڕین و فرۆشتنی ده‌نگ ٭ پڕكردنه‌وه‌ی فۆرم و خستنه ناو سنوقی ده‌نگدان
بێ به‌لگه و ئاماده‌بونی ده‌نگده‌ر ٭ پركردنه‌وه‌ی فۆرم له‌باتی كه‌م
ئه‌ندام و نه‌خوێنده‌واره‌كان بێ ئه‌وه‌ی پرسیان پێ بكرێت یان بزانن ده‌نگیان
دراوه‌ته چ پالێوراوێك ٭ په‌ڕاوێزكردنی ده‌نگده‌ر یان كڕینی ده‌نگی نه‌ری
٭ پڕكردنه‌وه‌ی سنوقی ده‌نگ دان به فۆرمی خه‌یالی یان به‌ناوی خه‌ڵكی
كۆچكردو ٭ بێبه‌ش كردن و كوژاندنه‌وه‌ی ناو له لیسته‌كانی هه‌ڵبژاردن
٭ به‌ئه‌نقه‌ست بێ به‌شكردنی كۆمه‌له كه‌سێك له‌ده‌نگدان.
له كاتی ژماركردن.
سنوق دزین كاتێك ڕوئه‌دات كه پالێوراو یان لێستێك كه زانیان له
بازنه‌یه‌ك ده‌نگیان نه‌هیناوه سندوقه‌كان به‌فۆرمه‌كانه‌وه ئه‌دزن
له‌ناوی ده‌به‌ن ٭ خوێندنه‌وه‌ی فۆرم و ناوه‌كان به هه‌له‌ی ئه‌نقه‌ست
٭ پێشوه‌خت ژماره‌كردنی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی فریای ئه كاندیده بكه‌ون
كه مه‌به‌ستیانه.
له كاتی ده‌نگ هه‌لاوێركردن و جیاكردنه‌وه.
تاكتیكاتی دواخستن ٭ هه‌ڕه‌شه‌و چاوسوركردنه‌وه ٭ كڕینی چاو‌دێر به
پاره‌و پۆل ٭ دزینی كه‌لو په‌لی تایبه‌تی ٭
ده‌توانرێ كۆمپیوته‌ره‌كان پێشتر باربكرێن
.ئاماده‌كراو بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیان بوێ وا ژماره‌كان تۆمار بكه‌ن COCs و
SOVs.به
كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌با ٭ له‌كارخستنی ئامێری جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان
٭ هه‌ژماركردنی ده‌نگی بازنه‌ی وه‌همی.
پاك كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ساخته.
شێكردنه‌وه‌یه‌ك به پشت به‌ستن به ئاماری زانستی له‌سه‌ر هه‌لبژاردن
و پێوه‌ندی نێوان هه‌ڵبژاردنی پاك و بێگه‌رد له‌لایه‌ك و گه‌شه‌كردنی
سه‌رچاوه‌ی سامانه سروستیه‌كان له‌لایه‌كی تر و هه‌روه‌ها په‌ره‌سه‌ندنی
دامه‌زراوی سیاسی به‌تواناو به‌هێز به‌دورو درێژی ڕۆن كراوه‌ته‌وه.
توێژه‌ره‌كان له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابوری ئه‌فریكا كه له‌زانكۆی
ئۆكسفۆرده زانیاری نوێ یان به‌كارهیناوه لێكۆلینه‌وه‌كی چڕ‌و پڕیان ئه‌نجام
داوه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی سیی سالی
ڕابردو و له‌سه‌ر ١٥٥ وولات له‌نێوان ساله‌كانی ١٩٧٥ هه‌تا سالی ٢٠٠٤
بۆ ئه‌وه‌ی بزانن بۆچی له‌و ولاتانه‌ی دیموكراتیه‌تی تیا سست و لاوازه
ئه‌گه‌ری ئه‌وه زۆره سیاسه‌تمه‌دار تاكتیكی هه‌ڵبژاردنی توند‌و تیژ‌و
ساخته و چڵكن ئه‌نجام بدات هه‌روه‌ها ڕۆن كراوه‌ته‌وه بۆچی كه‌هه‌لبژاردن
ته‌واو ده‌بی سیاسه‌تێكی به‌د و گه‌نده‌ل ده‌گرنه‌به‌ر بۆچی ئه‌و سه‌ركردانه‌ی
ڕكابه‌ری ئاشكرا‌و به‌هێزیان نیه له‌و ولاتانه‌ی كه سیسته‌می
دیموكراسی و دامه‌زراوه ده‌ستوریه‌كانی تیا كز‌و بێ توانایه پشكنین و
به‌دوادا چونه‌وه‌ی تیا سسته سامانی حكومه‌ت ده‌دزن.
ئه‌نجامه سه‌ره‌كیه‌كانی توێژینه‌وه‌كه ئه‌مانه‌ن:
* به‌كارهینانی
تاكتیكی ساخته‌كاری له‌كاتی هه‌ڵبژاردن یارمه‌تی ده‌ره بۆ مانه‌وه و
به‌رده‌وامی سیاسه‌ت مه‌داره‌كانی پێشتر له‌حوكمڕانین. چونكه ئه‌گه‌ر
هه‌ڵبژاردنی ساخته‌و به فرتوفێل ئه‌نجام بده‌ن ماوه‌ی مانه‌وه‌یان دوو
ئه‌وه‌نده‌و نیوی تر مسۆگه‌ر ده‌كات (ته‌نانه‌ت له‌هه‌ندی وولاتدا
سیاسه‌تمه‌دار كه به هه‌ڵبژاردنی ساخته گه‌یشته كورسی حوكمڕانی
ئیتر هه‌تا مردن ده‌ستی لێ به‌رنادات و بگره ده‌یكاته میرات بۆ نه‌وه‌كانیشی).
* هه‌ڵبژاردنی
ناڕه‌وا و ساخته ڕێگری په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌كردنی ئابوری وولاته
كارێكی كرێت و ترسناكیشه چونكه سیاسه‌تمه‌داری دزو گه‌نده‌ل په‌روه‌ده
به‌كۆمه‌ل پێیان ده‌گه‌ینی ، ڕێ خۆش ده‌كات بۆ گرتنه به‌ری سیاسه‌تێكی
چه‌وت و سه‌قه‌ت له‌باتی سیاسه‌تێكی سوودمه‌ند.
*
چاودێری و پشكنین و هاوسه‌نگی هێز ، هه‌روه‌ها هه‌بونی میدیای ئازاد و
ماده‌كانی ده‌ستور كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌یل
بۆ هه‌ڵبژاردنی ساخته‌و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی چه‌وت و ناڕه‌وا.
*
هاوكاری نێوده‌وله‌تی ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری ڕون و ئاشكرای نیه له‌سه‌ر
چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردن ، ئه‌گه‌ر له وولات چاودێری و پشكنین و هاوسه‌نگیه‌كی
تۆندوتۆل نه‌بیت.
*
وولاتی بچوك و هه‌ژار ، به‌لام ئه‌و وولاتانه‌ی زه‌نگینن به سه‌رچاوه‌ی
سامانی سروشتی زیاتر مه‌یلیان بۆ هه‌لبژاردنی توند‌و تیژ‌و ساخته هه‌یه.
ده‌ره‌نجامی توێژینه‌وه‌كه رونی كردوته‌وه كه پێویسته ده‌وله‌ته‌كان
و ئه‌ژانسه‌كانی نێو ده‌وله‌تی هاوكاری كاریگه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی
هه‌لبژاردنی ئازاد و دادپه‌روه‌رانه به‌تایبه‌تی بۆ خه‌لكی ئه‌و
ولاتانه‌ی هانده‌ری به‌هێزی تیایه بۆ ئه‌وه‌ی سیاسیه‌كان تاكتیكی
ساخته‌كاری پێڕه‌و بكه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌ولیست و كاندیدانه‌ی به‌هۆی ده‌سته‌لاتی
حیزبه‌وه هیزی چه‌كدارو داهاتی ئابوری ولاتیان بۆ سودی خۆیان قۆرخ
كردوه ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆریش خه‌ڵكیان تۆقاندوه و یان چه‌واشه‌ی
كردون.
پێشكه‌ش كردنی ئه‌م جۆره پشتگیری و یارمه‌تیه پێویسته بۆ وولاتی
بچوك و هه‌ژار بیت، به‌لام ده‌بی ئه‌وه‌ش ڕه‌چاو بكرێت ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی
زه‌نگینن به سامانی سروشتی بۆ نمونه وه‌ك هه‌بونی نه‌وت زیاتر ڕوبه‌ڕوی
هه‌لبژاردنی چلكن و ساخته‌كاری ده‌بنه‌وه.
هاوكاری كاریگه‌رو پێویست بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ڕاست و ڕه‌وا ئه‌وه‌یه
كۆنترۆل و پشكنین و هاوسه‌نگی له ناوه‌وه‌ی وولات دروست بكرێت ، نه‌ك
هه‌ر ته‌نیا له‌میانه‌ی پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی و هاوكاری بیت.
* كۆماری فلیپین ده‌كه‌وێته باشوری رۆژهه‌لاتی ئاسیا پایته‌خته‌كه‌ی
شاری مانێلا یه له ١٢ ته‌موزی سالی ١٨٩٨ سه‌ربه‌خۆیی له ئیسپانیای
داگیركه‌ری سه‌ندوه ، وولاتی فلیپین له ٧،١٠٧ دورگه پێك هاتوه ڕوبه‌ره‌كه‌ی
٣٠٠،٠٠٠ كیلۆمه‌تری دوجایه ژماره‌ی دانیشتوانی له ٩٢ میلیۆن كه‌س
زیاتره.
ماوه‌ی چڵ ساڵیشه شۆڕشی به‌ره‌ی رزگاری خوازی مۆرۆی ئیسلامی بۆ
ئۆتۆنۆمی به‌رده‌وامه له‌وێ دوازده ملیۆن موسلمان هه‌یه ، پاش ده
ساڵ دانوسان له‌گه‌ل میری ئه‌و ولاته نه‌گه‌یشتنه هیچ ڕیكه‌وتنێك و
سه‌ره‌نجام دوو به‌ره‌كیان تێكه‌وت ئێستا دوو به‌شن.
___________________________
تێبینی:
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندی وێنه‌كه‌ی سه‌ره‌وه به‌م
بابه‌ته‌وه؛
عه‌ره‌به‌كان لافی ئه‌وه لێئه‌ده‌ن كه هه‌رگیز درۆ و ساخته‌و گزی
ناكه‌ن له‌كاتێكدا به‌شی زۆری سه‌ركرده‌كانیان به‌و په‌ڕی بێشه‌رمی
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌میشه له‌هه‌لبژارنه‌كاندا به‌ڕێژه‌ی
٩٩.٩ ده‌نگی هاولاتیان هیناوه.
سه‌رچاوه:
1.http://chapelnet.tripod.com/cheating11ways.html
2.Wikipedia
له‌نده‌ن
|