١٩\٤\٢٠٢٠
چۆن لە پێناسەی
ئەنفال تێبگەین؟

تیشکۆ زەند
بۆ ئەم دەستەواژیە دەبێت پەنا بەرینە بەر عەرەبی زانانێک کە لە
دایلێکتی قوڕەیشیدا بیرمەندبێت، کە ئایە ئەنفال چ واتایک دەگەیەنێ، بێ
تێگەیشتن لەم واتایە ھیچ پاساوێکی چەوت ھەڵناگرێ کە بە ھەڵە یان بە ڕق
و قینەوە شیکردنەوە و ھەڵسەنگاندنی ئامانجەکە یان ئاکامەکەیمان بۆ بکات،
لێرەدا ئامانج (ھەدەف)ە، ئاکامیش مەبەست، کە ئەم دوو تێرمەلۆژیە جیاواز
و دژ بەیەکن بۆ مەبەستی دەرئەنجامی پاوەنخوازی و داگیرکاری چ داگیرکاری
خاکبێت، شوێن بێت، موڵک بێت یان تایفەگەری و لاقە کردنی ئافرەت بێت، بۆ
تێگەیشتن و شڕۆڤە کردنی پێویستیمان بە سورەتی ئەنفالە کە باشترین
سەرچاوەکەی قورئانە کە بە دایلێکتی قوڕەیشی کلاسیکی کۆنی ئەو کاتە
نوسراوە کە ھەم ئامانج و ھەم ئاکامی پاوەنخوازی دەپێکێت، کە قورئانیش
پەڕتوکە کەشکۆڵە دەسنوسەکەی محمدە بە ھاوکاری و ڕاوێژی ھاوکارانی کە
سەراپایان سەرانی جولەکەی ئەوکاتە بوون دژ بە ئاینی مەسیحیەتی ئەو کاتە
و دەستنوسەکەشیان بۆ پۆڵین کردووە و بۆشیان نوسیوەتەوە، کە مێژوەکەیی
دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی دەوروبەری ٦١٠ زاینی واتە ١٤١٠ ساڵ پێش ئێستا،
ئەگەر تۆزێک لۆژیکبین و زیرەکانە و بێ دەمارگیری ئاینی و ڕەگزپەرستانە
شیکردنەوە و پۆڵینی بۆ بکەین کە کتێبی قورئان نابێت ئەو کتێبە بێت کە
ئێستا لەبەر دەستە، ئەمە بیردۆزی ڕێژەی نەگۆڕە و دەستکاری و گۆڕانکاری
قبوڵ ناکات.
چارلس داروینی فەیلەسوفی بیردۆزی بایەلۆژی و پەرەسەندن، ھەتا لە
ژیاندابوو چەندین جار دەستکاری و گۆڕانکاری لە کتێبەکەی بە ناوی (ڕەچەڵەکی
ڕەگەزدا) کردووە، بە ئێستاشەوە کە کەم تا زۆر کەم و کوڕی تیادا ھەیە،
قورئانیش بۆ ھەر کارێکی تایبەتی بێت دەسکاری کراوە بۆ بەرژەوەندی
دەسەڵاتداران و داگیرکاری بە تایبەت لە دووایی خەلیفە عومەرەوە، با
بێینەوە سەر قورئان کە باشترین سەرچاوەیە بۆ تێگەیشتن لە پاکتاوکردنی
گەلانی غەیری عەرەب، وەک کوشتارگەی خەیبەر و بەنی قورەیزە و کورد و
چەندین میللەت و کۆمەڵگایتر کە بە سەدان نەتەوە و خێڵ پۆڵین دەکرێن، تا
ئێستاش عەرەبە چاوڕەشەکان پاساوەکانیشیان ئەوەیە کە ئەوان پیڕەوی
ئایەتە دروستکراوەکانی قورئان دەکەن کە عەرەبی زمانی خوایە و قورئان
نێردراوی خوایە بۆیە پەیڕەوی دەکەن، کە لە ڕاستیدا قورئان محمد
نوسیوێتی لە بەرژەوەنی دەمارگیری و شەھوەت بازی عەرەبدا کە تەواو و
پڕاو پڕە لە ئەندێشەی چیرۆکی پڕ لە خەیاڵی و گومڕابوون بە دوایی
ئەفسانەدا کە ئەو خەیاڵانە پێچەوانەی بیردۆزی و زانستی پەرەسەندنن (ئیڤۆلەیشن).
ئەنفال واتە کۆمەڵکوژی، تواندنەوەی خەیری کۆمەڵگای عەرەب، ڕاوەڕوت،
پیتاکدان، تواندنەوەی خەریزە دانەمرکاوەکان، سوتماک کردن و تاڵان کردنی
گەلان و ئاینەکانیتر لە ژێر سێبەری سورەتە ئاینیەکەی ئیسلامدا ھەر وەک
ئایەتی بەدناوی ئەنفال کە لە قورئاندا دەڵێت؛
((يَسْأَلُونَكَ
عَنِ الأَنفَالِ قُلِ الأَنفَالُ لِلَّهِ وَالرَّسُولِ فَاتَّقُواْ
اللَّهَ وَأَصْلِحُواْ ذَاتَ بَيْنِكُمْ وَأَطِيعُواْ اللَّهَ
وَرَسُولَهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِين)).
هتد.
(ئەم ئایەتە زۆر دورو درێژە، هەشت بەش و
٧٥
تیڕاژە، من هەر وەکو سەرە داوێک، ئەوەندەم لێ هەڵبژاردوە).
((Al-Anfal (Arabic:
ٱلْأَنْفَال,
al-ʾAnfāl, "The Spoils of War") is the eighth chapter (sūrah) of the
Quran, with 75 verses (āyāt). Regarding the timing and contextual
background of the revelation (Asbāb al-nuzūl), it is a "Medinan
surah", completed after the Battle of Badr.)).
ئەنفال مۆرکێکی داگیرکاری و کۆمەڵکوژیە بۆ
بەتاڵکردنی خەریزەکانیان لە ئافرەت و نێربازیدا بە ھەموو واتاکانیەوە،
کە ھەم ماڵت دەبەن ھەم سەر، ھەم دەکرێیتە کۆیلەی سیکسی و ھەم ئەو
دنیایی گومڕای شەھوەتبازی و ناوگەڵ پیسی نەخۆشی یە دەرونیەکانی تاکی
کۆمەڵگای خێڵەکی عەرەب پێناسە دەکات، دەشێت جۆرە کەسانی نەخۆش ھەبن کە
ڤایرۆسی شەھوەت بازیان تەنھا لە ناوگەڵ و لە تاواندا بەتاڵبکەنەوە بە
تایبەت لە کۆمەڵگای باوکسالاریدا، کە ئەو دیاردەیە زیاتر ڕەنگیداوەتەوە
لە نێو خێڵە عەرەبەکاندا، نمونەکانی ڕابوردوی سەدان ساڵی وڵاتانی
مێتۆپۆسامیا ئەو ڕاستی یە بەڵگە نەویستانە پێناسە دەکەن کە تاوان بە
دوای تاوانەکانیاندا لە خاچ دەدات کە مێژوی ڕابوردویان چەندە تاڵ و
ناشرین و خوێناوییە، وەک شەڕی ساسانیەکان و ئیسلام لە دەشتی شارەزور (وەک
بەڵگە، شیعرەکەی پیری شالیار) ئەگەریش مێژوی کورد سەیربکەین لە ھاتنی
ئیسلامەوە بۆ کوردستان تا ئێستا ئەوە مێژویەکی پڕ لە خوێناوی و
ماڵوێرانی و لاقەکردنمان بۆ باسدەکات و گەڵاڵە دەبێت لە بەسەر ھاتی
مرۆڤ کوژیی و ئاسەواری سڕینەوە، کە لە کاتی عمری کوڕی خەتابەوە تا
ئێستا کورد ٧٢ جار ئەنفال کراوە، لەم ٧٢ جارەدا بە چەندین پرۆسەی جیا
جیا کورد کۆمەڵکوژی، ڕاگوازتن، بردنی کیژ و ژنەکان، بردنی بەرھەمی
خۆماڵی وەک دانەوێڵە و مەڕ و ماڵات، سوتماکردن و داگیرکاری خاکی
وڵاتمانی پێوە کراوە.
من بۆ ئەم کورتە نوسینە ناتوانم چەندین بەڵگەی مێژوی باس بکەم یان وەک
بەڵگە دەستەبەری بکەم، وێنەو ڤیدۆ تۆماریەکان شاھیدی ڕاستیەکان دەدەن،
یاخود خوێنەر خۆی دەتوانێت لە ڕێگای گوگڵ و یوتوبەوە سەدان داکۆمێنت
سەیربکات کە لە لایەن چەندین بیرمەند و مێژونوس و ئاسەوارناسی
کۆمەڵگایی جیاوازەوە بەرھەم ھێنراون، بۆ گەواھیدی ئەو ڕاستیانە
دەتوانین وتەی ڕاستی ئەو کەسانە وەرگرین کە قوربانی ئەو کارەساتە
کۆمەڵکوژیانە بون و تا ئێستاش لە ژیاندا ماون وەک خەڵکی ناحیەی شۆرش
سەر بە قەزای چەمچەماڵ و ناوچەکانی شەنگال، کە تا ئێستاش لە چاوەڕوانی
گەڕانەوەی کەسە خۆشەویستەکانیاندان.
تەنھا کۆتایی باسەکەم بەوە دەھێنم بۆ ئەوەی جارێکیتر کورد ئەنفال و
ڕەشەکوژی بەتەوێڵیەوە دوبارە نەبێتەوە کورد دەبێت چی بکات، ئەگەرچی
ئازارەکانمان گەلێ گەورەن بەڵام چارەسەری ئازارەکان بۆ دەوای
دەردەکەمان و بۆ ئەوەی کە لەوە زیاتر بەسوێتر و جەرگ بڕتر نەبین و
جارێکیتر ئەنفال و ڕەشبگیری نەکرێینەوە، دەبێت بەربەست بۆ ھەڵەکانمان
دانێین و لەنێوانی مردن و چارەسەردا، چارەسەر ھەڵبژێرین، ئەگەرچی
کۆمەڵە کەسانێکی دەبەنگ و کەڵفەم ھەن کە مردن ھەڵدەبژێرن چونکە مێشک
شواراوەن، کەللەڕەقن بۆچی؟؟ با بێینەوە سەر دوا کۆتای باسەکەمان کە
ئەویش دوو ڕێگایە، دوو بۆ چونە بە پازەتیڤ و نێگەتیڤ، بۆ نمونە، لە
نێوانی خراپ و خراپتر کامیان ھەڵدەبژێردرێت.
یەکەم: تەواوی کورد دەبێت واز لە ئاینی ئیسلام بھێنێت، چونکە بە پێی
شیکاریەکان ئیسلام بۆ کورد و پێچەوانەی تەواوی کۆمەڵگاکانیتر کە عەرەب
نین ناگونجێت، چونکە ئیسلام واتە، تواندنەوەت لە نێو کولتور و
دیوگرافیای عەرەبدا، پێجەوانەی ئەم بیرۆکەیە، ئەگەر لابدەیت لە فەرمانی
ئەوان، ئەوە تۆ (کافر و مولحید)ی و پاداشتەکەت سەربڕینە.
دووەم: کورد دەبێت ڕێگایەکیتری پێچەوانەی سونەی ئیسلام ھەڵبژێرێت، وەک
فارسەکان کە بوون بە شیعە، دوبارە ئەکەر تۆ پێچەوانەی بیرۆکەکەی سونە و
پان عەرەبیزم ببیتەوە ئەوە تۆ (کافر و مولحید)ی و پاداشتەکەت ھەر
سەربڕینە.
ئێستا کێشەکە بە زەقی تێیگەیشتین کە ھەمو بۆچوونێک دژ بە خواستی
ئیسلامی توندڕەوی گۆشەگیری عەرەبیەوە بێت، دەست بۆ بردنی ھێڵی سور و
بڤەیە، دەرئەنجامەکەشی تۆقاندا و سەربڕینە چونکە ئەوە تەنھا چەکە
کاریگەرەکەیانە بۆ مانەوەی پایەکانی ئاینێک کە لەسەر کەڵاکی مرۆق بوون
و جەستەی شەکەتی ئافرەت بوون ڕاگیرابێت، مانای چیە تۆ لە دنیای کوشتار
و لاقەکردن و چوار ژنی و فرە کەنیزەدا یاسای ئیسلام تاوان بۆ ئەوان
حەڵاڵ بکات و لەو دنیاش لە بەھەشتی درۆدا خودا ٧٢ خۆریت پێبدات، بۆ
خودای مەزن و دلۆڤان ئەوەندە گێژ و کەڵفەمە کە بە درۆی شاخداری
ئیسلامگەری گومڕای وەک ئەوان لە خشتە ببرێ، ئەی دەبەنگ ھەی بیرتەسک
تۆزێک وەرەوە سەرخۆت و ڕێگای ڕاست و ژیری ھەڵبژێرە، دنیا دنیای جوانی و
یەکسانی بونە، دنیا دنیای ئارامی و خۆشەویستیە، دنیا دنیای پێکەوە
ژیانە، تکایە ئەگەر نەیەتەوە ھۆش خۆت، دەیان ئەنفالیتر چاوەڕێتە و ئیتر
لەوە زیاتر خۆت مەدە بە گورک خواردن.
|