١٠\١٠\٢٠١١
چۆن پارسه‌نگی
پاسۆک به لای ته‌نها حیزبێک دا که‌وت؟!

سه‌عید عارف باپیر
وه‌کو که‌سێکی هه‌ندێک ئاگادار به‌ڕابوردوی (پاسۆک) ، هه‌روه‌ها پابه‌ندێکی
سه‌ره‌تایی ئه‌و حیزبه ئه‌م نوسینه ده‌نوسم ، زیاتر بۆ ڕون کردنه‌وه‌ی
دیده‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێزه له‌هه‌ر شتێکی تر .
(پاسۆک) وه‌کو حیزبێک له ساڵی 1976 دا ده‌رکه‌وت ؛ په‌رچدانه‌وه‌یه‌کی
شکستی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلول بو ، که‌سی ئاگای به‌ویژدان
ڕێزی ئه‌م سه‌ره‌تایه‌ی له‌هه‌مو بارێک لێ ده‌گرێت .
هه‌رله و ساڵه‌ش دا ، من که‌سێکی ئاگادارم له هه‌ندێ به‌رخوردی سه‌ره‌تای
ئه‌و مێژووه ؛ به‌قه‌ده‌ر بون و توانای خۆم .
(پاسۆک) له بیروبۆچون دا جگه له‌بیری نه‌ته‌وه‌یی ، روداوی ڕابوردو ی
بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری کوردی جارسی کردبون ؛ له‌و ماڵ مالێنهی ، دوای
جیابونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری ئه‌یلول
.
(پاسۆک) له بنه‌ڕه‌ته (کاژیکی)ه‌که‌یه‌وه ، ئه‌و به‌شه کزه‌ی
ناڕازی بون بوه به‌رامبه‌ر جیابونه‌وه‌ی ساڵی 1964 له نێو بزوتنه‌وه‌ی
چه‌کداری ئه‌یلول دا و تائه‌وه‌ی گه‌یشت به دوبه‌ره‌ی چه‌سپاوی سوتانی
خه‌رمانی ڕه‌نج و خه‌بات ، به زمانی خه‌ڵکی ساده به (جه‌لالی) و (مه‌لایی)
ناو نران .
(پاسۆک) سستی و ژێمالهیی کردنی ئه‌ندامانی (کاژ‌یک) ــ کۆمه‌ڵه‌ی
ئازادی و ژیانه‌وه و یه‌کێتی کورد ـ به‌سه‌ر دوبه‌ره ی (جه‌لالی) و (مه‌لایی)
، دیسان بو بوه هۆی جۆرێک له‌هه‌ڵوێست و تێڕامان .
ئه‌مانه سه‌رجه‌م دیدو بۆچونی کادیره پێشکه‌توه‌کانی کاژیکیان له سه‌ره‌تای
کۆستی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ دا پێکهێنابو .
تا ئێستاش هه‌ڵوێسته کانی ئه‌و کاته‌ی (پاسۆک) ، له و ڕوه‌وه بێ
چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه .
له‌وێدا بیری پێکهێنانی پارتی یه‌ک هاتۆته گۆڕێ بۆ ڕاست کردنه‌وه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی نه‌ته‌وه‌یی کورد . ئه‌مانه پێڕست و درێژ
کردنه‌وه‌ی مێژویی تری ده‌وێت که ئه‌م نوسینه توانای هه‌ڵپێچانی ته‌واوی
له هه‌مواردا نیه .
زۆر لێک دانه‌وه‌ی هه‌نوکه‌یی هه‌یه . به‌رامبه‌ر به‌دیارده‌ی به‌لاداکه‌وتنی
زوربه‌ی ئه‌ندامانی( پاسۆک) به‌لایه‌نی (پارتی) دا ، هه‌ر که‌س ئازاده
له بیر‌و لێکدانه‌وه‌ی خۆی . من ته‌نها یه‌ک لایه‌نی مێژویی ده‌خه‌مه
ڕو خۆم تێی دا ژیاوم، چونکه من ته‌نها له‌و بواره‌وه له‌تێکی شکاوی
ئاوێنه‌ی ڕاستیه‌کان لای خۆم شک ده‌به‌م .
(پاسۆک) وه‌کو حیزبێکی نوێ ، به‌هۆی سیاسه‌تی پاوه‌نخوازی گۆڕه‌پانی
شۆڕشه‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتداره موخه‌زره‌مه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری
کوردیه‌وه ، توشی ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین بو ، هه‌روه‌ها به‌هۆی کوژران و
وازهێنانی سه‌رکرده بهتواناکانیهوه . له‌وێدا ته‌نها پاسۆک بووه
حیزبێکی بڕکهمردهی ناکام ، کهمبونهوهیان بۆ گروپێکی بچوکی ناو
باره‌گاو چادرو خێوه‌ته کز‌و خه‌مباره‌کانی سه‌رسنور ، تائه‌وه‌ی حیزبهنهیارو
نوکته چیه‌کانی ، ده‌یان گوت: ئه‌و حیزبه‌ی به( مه‌نجه‌ڵێک پاپراخ
تێر ده‌خۆن) .
گاڵته‌یان به‌و سه‌ره‌نجامه ده‌کرد که‌خۆیان خوڵقاندبویان ، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا به‌پێوانه‌ی ئه‌م ڕۆژگاره ( پاسۆک ) حیزبێک بوو ؛ گیانی گه‌نج
بونه‌وه یاخی بونی له‌خۆی گرت بو ،به‌رامبه‌ر مێژووه زڕو جاڕسکهرهکهی
بزوتنه‌وه‌ی پێشوی کورد و هه‌ست به‌غه‌دری نه‌ته‌وه‌یی دروستی کردبوو ،
به‌ڵام ئیتر وای به‌سه‌رهات ، که‌به‌سه‌ری هات و بڕی نه‌کرد ئامانجه‌کانی
خۆی به‌ئاکام بگه‌یه‌نێت . به‌هه‌ر حاڵ ، نامه‌وێت زیاتر له مه‌به‌ستی
باسه‌که‌م دور بکه‌ومه‌وه ، ئه‌ویش دوا سه‌ره‌نجام و چاره‌نوسی ئایندهی(
پاسۆک)ه .
له‌بارێکی ئاوا ناجۆرداو پاش دۆڕاندنی گۆڕه‌پان و زوربه‌ی کهسهبهتواناکانی
، سه‌کردایه‌تی پاسۆک کورتی هێنابو بۆ سه‌ر دو که‌سایه‌تی له‌دواساتی
بزوتنه‌وه‌ی شاخ و به‌رگری چه‌کداری دا .
ده‌گه‌ڕێمه‌وه ، بۆ یاده‌وه‌ری
خۆم ، له ساڵانی 1986 ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی به‌دواوه.
له‌و ده‌مه‌دا( پاسۆک) هاته‌وه ناو گۆڕه‌پانی قۆڕغ کراوی پێش‌و .
له پشتی دێی ( مالومه) بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی دانا نزیک به دێی (
یاخسه‌مه‌ر) ی بنکه‌ی سه‌رکردایه‌تی ( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان) و،
له‌نزیک ئه‌و حیزبه‌وه که له‌ساڵانی 1981 به‌دواوه ، دوای دابڕانی
نێوانیان له سۆنگه‌ی دو ڕوداوی خوێناوی ، له دێی ( مامه‌خه‌لان) و (
گه‌ڕه‌دێ) و ده‌رپه‌ڕاندنی (پاسۆک) بۆ سه‌رسنوره‌کان .
گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ی سه‌رکردایه‌تی ( پاسۆک) به‌ته‌نها ، بۆ ئه شوێنه
نیشانه‌یه‌کی نزیک بونه‌وه و دڵنیابونه‌وه بو له حیزبی نه‌یاری پێش‌و
، جێگه‌ی هه‌ڵوێست و تێ ڕامان بو بۆ که‌سانێکی پاسۆک ، به‌وه‌ی چوار
پێنج ساڵ بوو به‌وه گۆش ده‌کران که یه‌کێتی پاوه‌ن خواز‌و که‌م فرسه‌ته
. چۆن له ناحه‌زیه‌کی قوڵه‌وه له پڕ بون به‌دو دۆستی هێنده
متمانه‌داری یه‌کتری ، من یه‌کێک بوم له‌و که‌سه تێڕاماوانه و به‌ئاسانی
بۆم قوت نه‌ده‌چو ، چۆن هه‌مو هێلکه‌کان خراونه‌ته نێو سه‌به‌ته‌یه‌کی
به‌ر ده‌ستی نه‌یاری دوێنێ .
کاتێک ڕوه‌وه پرسیارم له که‌سی سکرتێر ده‌کرد ، هه‌میشه وه‌ڵامی ته‌ماوی
سه‌رابیانه‌ی ده‌دایه‌وه ، یاخود من وای تێ ده‌گه‌یشتم ، ئه‌وه‌ش
دنیای سیاسه‌ت بو ، دیاره من بهههڵهتێی که‌وت بوم ، هه‌مواری جوت
مۆراڵی ، دو ڕوییه کانی ئه‌و دنیایه‌م نه‌ده‌کرد .
ئیتر له‌و ڕێگه‌یه‌وه نه‌متوانی له وه‌ڵامی گرده بڕ تێر ببم .
له‌وێدا نیگه‌رانی بونم بۆ وه‌ڵامی پته‌و ، به‌ره‌و به‌سه‌ر داچونهوهی
هه‌موشته‌کانی ده‌کردمه‌وه .
ئیتر خۆم ده‌گه‌ڕام به‌دوی تاپۆو تارمایی وه‌ڵامی بن بڕ دا .
به‌سه‌رداچونه‌وه‌ی مێژوی ژیانی هه‌ردو سه‌رکرده‌ی ته‌نهاو تاقانه‌ی ئه‌و
حیزبه‌دا یه‌کێک له خولیای چیوه کنهکردنم بو ، بۆ گه‌یشتن به
ڕاسترین وه‌ڵام وسهرهنجامێک.
له ئاشت بونه‌وه‌ی گشتی دا‌و مێژوی 1986و له ته‌نهایی و ده‌ور چۆڵی
حیزبه که‌دا ، هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی تری دیار ، له گۆڕه‌پانی ئازاد دا
له‌ئارادا نه بون ، به‌پێچه‌وانه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین و پان بونی گۆڕه‌پانی
شاره‌وه .
ئه‌وانیش ( حه‌مه مسته‌فا)ناسراو به (ئازاد مسته‌فا) و ( که‌ریم شێخ
سه‌لامی به‌رده‌زه‌ردی) ناسراو به ( مولازم که‌ریم) بون .
یه‌که‌میان ؛ له بنه‌ڕه‌تا کارمه‌ندی ته‌ندروسی بووه له‌پێشه ی
شاریدا .
ئه‌وی تریان ؛ ئه‌فسه‌رو ده‌رچوی کولێژی پۆلیسی به‌غدا بو .
له‌و مێژووه قوڵتری ژیانی( ئازاد مسته‌فا)ی سکرتێر ، به‌پێی قسه که‌ره‌که‌ی
من و ئاگادارێک له چالاکی ئهوکاتهیژیانی سیاسی له‌شه‌سته‌کان دا ؛
به (جه‌لالی) بون ده‌ست پێ ده‌کات له‌سه‌ر داوا‌و بڕیاری ( کاژ‌یک ) .
له سه‌ره‌تای حه‌فتا کان و تادواکاتهکانی هه‌ره‌س و ئاشبه‌تاڵ دا له‌نێو
پارتی دا بووه وه‌کو جه‌لالیه گه‌ڕاوه‌و تێکه‌ڵکراوه‌کانی دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
پارتی شۆڕشگێڕی کوردستان له‌نێو پارتی بووه ، وه‌کو کاژیکه بنه‌ڕه‌تیه‌که‌ی
( خۆی ئه‌و قۆناغه‌ی بۆ باس کردوم ) ، یه‌کێک بووه له وانه‌ی( به‌یانامه‌ی
پێنجونی کاژ‌یک)یان ده‌رکردووه له‌نزیک ساته‌کانی هه‌ره‌سی شۆڕش دا ،
بریتی بووه له ڕه‌خنه‌گرتن له‌کاری پیسوی کاژ‌یک و داوایه‌کی خۆنوێ
کردنه‌وه بوه له کاژ‌یک له‌سۆنگه‌یه‌وه ؛ لهههردولای( پارتی)
و(کاژ‌یک) تاوانبار بون و میانجگهری هه‌ندێک که‌سی نزیک له باره‌گای
بارزانی و ئاشبهتیاڵ ملی له‌په‌ت و به‌ندیخانه‌ی ڕایات ڕزگار کردون .
وه‌لێ مێژوی (که‌ریم سه‌لام) ، به ئه‌ندام بونی له یه‌کێتی قوتابیانی
پارتی ،دواتر به‌ته‌زکیه‌ی پارتی له ساڵی 1972 دا چۆتهکۆلێژی پۆلیسی
به‌غداو به‌پله‌ی ئه‌فسه‌ری یه‌ک ئه‌ستێره له‌وێ ده‌رچووه ، پاش
ساڵیک دامه‌زراندن له کاری ده‌وڵه‌ت دا ساڵی 1974دا و له ئه‌نجامی
تێکچونی ڕێکه وتن نامه‌ی ئازاردا چوه‌ته‌وه ڕیزی بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری
له‌ژیر سه‌رکردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان دا له‌ناوچه‌کانی شۆڕش
، له بهتالێۆنهکهی( حسه‌ین به‌گی جوانڕۆ) بووه به‌جێگری فه‌رمانده‌ی
بهتاڵێۆن، دوای هه‌ره‌س وه‌کو (عائیدون)گه‌ڕاوه‌کانی شۆڕش ، دورخراوه‌ته‌وه
بۆ باشوری عێراق و وهکوکارمهندی فه‌رمانگه‌ی نفوس دامه‌زراوه تا گه‌ڕانه‌وه‌ی
دواتری بۆ سلێمانی به‌هه‌مان پیشه . دواتر ناچاری هاتنه ده‌ره‌وه
کراوه بۆ بزوتنه‌وه‌ی نوێ ی شاخ ،له ساڵی 1978دا .(ئه‌م زانیاریانه‌م
له‌خۆی بیستوه له‌ماوه‌ی ساڵانی 1986ـ 1988دا .)
دردۆنگیهکی بن که‌وتو ، له‌نێوان ئه‌م دو که‌سایه‌تیه‌دا هه‌بوو .
که‌سانی نزیکیان ده‌یتوانی به له هه‌ندێ باردا هه‌ستی پێ بکات ؛ ههنژیک
جار وه‌کو گاڵته و پێکه‌نین له‌ڕوی یه‌کداو ، هه‌ندێ جاریش جار له
پاشه‌مله‌و به‌شێوه‌ی بریندار که‌ر . باری دو لایه‌نی ( جه‌لالی) و (
مه‌لایی) وه‌کو تانه توانج له یه‌کتر ده‌دا .
ئه‌م نوسینه ، بواری وردتری وه‌ها، به‌سه‌ر کردنه‌وه‌یه‌کی تیا نابێت
.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه به‌ڵگه‌یه‌کی تێپه‌ڕ نه‌کردنیان بو ، له ( جه‌لالی)
و( مه‌لایی) بون، که‌شکستی په‌یامێکی پاسۆکی ده‌گه‌یاند به‌لای که‌سێکی
وه‌کو منه‌وه .
دواتر پاسۆک به کوێ دا گوزه‌ری کرد؟
به‌هۆی هه‌راشی و نادوربینی ، ئه‌و لایه‌نه ی ( پاسۆک) له گۆڕه‌پان و
پاوه‌نی دا ده‌ژیا ، به‌ره‌ی (که‌ریم سه‌لام )هه‌میشه ڕو له گه‌شه
کردن بو ، به‌بێ ویست وخواستێکی تایبه‌تی خۆی و کارێزمای له و نێوه‌نده‌دا
ده‌گه‌شایه‌وه ، به‌وه‌ی که‌سێکی سه‌ربازی و مه‌یدانی بو ، زیاتر له‌وه‌ی
سیاسی و مونه‌زیرێکی حیزبی بێت ، له‌و ڕۆژه‌شدا به‌خت ڕوی له‌و سیفاته
بوو .
به‌پێچه‌وانه‌ی ( حه‌مه مسته‌فا)ی سکرتێر ، زیاتر نوسه‌رو ئه‌دیب بو ،
له دنیای سیاسه‌تیش ،لهشیستهکان دا ، له‌نێو کایهیبهنێو( جه‌لالی)
دا سیاسه‌ت و خه‌باتی کرد بو ، له کۆپی ئه‌وان بۆ نه‌خشه ڕێگای سیاسی
خۆی ده‌گه‌ڕا ؛ له‌گه‌ڵ هه‌ندێک ڕیزی تایبه‌تی بۆ بارزانی و ئیدریسی
کوڕی ( ئه‌وانه‌م له‌نێوان باس و بوچونی خۆی دا ده‌ره‌نجام کردهبو) .
به‌گشتی ، سه‌رده‌م و کاته‌کان ، یارمه‌تی ( که‌ریم سه‌لام) یان زیاتر
ده‌دا ، هه‌روه‌ها نه‌خۆشی و مه‌رگی (حه‌مه مسته‌فا)ش یارمه‌تی ده‌رێکی
ناکاو بو بۆ (که‌ریم سه‌لام ) ، دور له ویست و هه‌وڵێکی تایبه‌تی خۆی
، چونکه له سیاسه‌ت دا خۆی به فێرخوازێکی (ئازاد مسته‌فا) ده‌زانی .
ئه‌وانه به‌شێک مێژوی پێش نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوی ئه‌و دو که‌سه
دیاره‌ن ، چاره‌نوسی پارته‌که‌یان پێوه به‌سترا بو ، ده‌توانرێت
هه‌ندێک ڕێچکه‌ی ئایندهی ئه‌و حیزبه په‌ژمورده‌یه ی پێ بخویندرێتهوه
.
دواتر، پاش نه‌مانی ( ئازاد مسته‌فا) و له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه، هه‌روه‌ها
هاتنه‌وه‌ی مولازم(شوان) یش له ئه وروپاوه به‌دره‌نگ وه‌ختی ، هیچی
له‌وباره نه‌گۆڕی ؛ بگره به‌ره‌ی (که‌ریم سه‌لام)ی پته و تر کرد ،
ئه‌و به‌ڕێزه مولازم (شوان) خۆی زیندووه ، ده‌توانێت له‌ڕاستیه‌کانی
خۆی بدوێت .
له دوای ڕاپه‌ڕین بۆ فراوان کردن و پڕ کردنه‌وه‌ی شوێنی چۆڵی سیاسی (
ئازاد مسته‌فا) و باری تایبه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی حیزب ، که‌سانێکی تری
ئاوارته هێنرانه نێو حیزبه که‌وه ، نه‌ک سه‌ر به (پارتی) بون به‌ڵگو
هه‌ندێکیان له ده‌زگا حه‌ساسه‌کانی ئه‌و حیزبه‌دا له کۆن و تازه‌ی دا
کاریان ده‌کرد ، یان به‌لانی که‌مه‌وه داخ له‌دڵه‌کانی یه‌کێتی بون .
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ نه‌بانی و ، نا دور ئه‌ندێشی ، هه‌ندێک سه‌رکرده‌ی
(یه‌کێتی) وای کرد ؛ باگردێنی گرانی (پاسۆک) بخولێته‌وه بۆ سه‌ر
بانیژه‌ی (پارتی) .
ئه‌م باسه ، ورد کردنه‌وه‌ی زۆری ده‌وێت . به‌ڵام ، هیوادارم ڕۆشن
کردنه‌وه‌ی ده‌لاقه‌یه‌ک بێت ، بۆ سه‌ر ڕاستیه‌کان و تفه‌نگ به‌تاریکیه‌وه
نان ، کۆتای بێت .
هیوادارم پارسه‌نگێک بێت بۆ ئه‌و برا نوسه‌رانه‌ی ڕه‌مه‌کیانه و بی
هیچ ههڵبواردنێک ناتۆره ده‌به‌خشنه‌وه به‌سه‌ر هه‌مو ( پاسۆکی
کۆن)دا و به‌ئاره‌زو جهڵهبیانه ده‌یان پۆڵینن .
وه‌لێ ئاخۆ هیچ حیزبێکی تر ده‌بێت بتوانێت ، هه‌تا سه‌ر له کایه‌کانی
( جه‌لالی) و ( مه‌لای) بون خۆی بپارێزێت ؟
ئه‌گه‌ر (نه‌فره‌ت)ه یان (ڕه‌حمه‌ت) ، ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت سه‌رده‌م له‌وه‌ی
تێ په‌ڕاندووه ، لێره( حیزب) وه‌کو (خوێ) بۆ چاره‌سه‌ری بۆگه‌ن بون ،
خۆیشی بۆگه‌نی کردووه .
به( ئه‌گه‌ر)ێک کۆتایی دێنم ؛ هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر هیچی وای لێ سه‌وزنابێت
.
((ئه‌گه‌ر ، ئازاد مسته‌فا بمایه ، ڕێچکه‌ی کاروانی پاسۆک ڕوی له کوێ
ده‌بو؟))
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|