٣٠\١\٢٠١٦
چۆن پارتی و پاراستن لە برایم خەلیل
ژەهرخواردیان کردم.

د. سالار باسیرە
لە کاتی شەڕی ناوخۆ نامیلکەیەکم لەسەر پارتی و بارزانی نوسی بە چەند
بەلگەنامەیەکەوە کە ٣ جار لە چاپ درایەوە. ڕێکخستنی پارتی لە ئەڵمانیا
بە (١٠) لاپەڕە وەلامی دامەوەو وەک پیشەی ھەمیشەیان تەنیا جنێوی
تێدابوو ، لە شێخ مەحمودەوە ھەتا دەگاتە بەندە. ئەوەو ھەلوێستە
توندەکانم بەرامبەر بە سیاسەتی پارتی کە سالانێکیش ئەندامی کۆمێتەی
رێکخستنی یەکێتی بووم لە ئەڵمانیا
و بەرپرسێکی کۆمەلەی خوێندکارانی
کوردستانی سەر بە یەکێتی بووم لە ئەلمانیا ، لە کاتێکدا بە داخەوە
ھەندێک لە بەرپرسەکانی یەکێتی لە دەرەوە پەیوەندی خۆیان لەگەل پارتی
تێک نە ئەدا ، تێیاندا ھەیە ئەمڕۆکە پۆستی ھەیە لە ناو پارتیدا لە ولات
و کاتی خۆی دۆسیەو زانیاری ناو یەکێتیان لابووە لە دەرەوە...
دەستبەسەرکردنی خوشک و براکەم لە بر ایم خەلیل.
کاتێک خوشکم و براکەم بە رێگای برایم خەلیلەوە گەڕابونەوە ھەرێم
ناوەکانیان وەک ئەوەی من باسیرەی پێوەیەو لە کۆمپیوتەریان دابوو ،
لێیان پرسی بوون ئێوە خوشک و برای سالار باسیرەن؟ ئەوانیش وتبویان بەلێ.
دوای پشکنینی جانتاکانیان بە شێوەیەکی ناشیرین و پەرش و بلاوەپێکردنیان
ھەردوکیان دەستبەسەر کردبون و پاسپۆرتە ئەوروپیەکانیان لێ سەندبوون.
پەیوەندیم پێوە کرا کە چی ڕویداوە. ئەو کاتە دوای شەڕی ناوخۆ لیژنەیەکی
گوایە ئاشتی پێکھاتبوو لە نێوان یەکێتی و پارتی ، منیش پەیوەندیم کرد
بە ھاورێیەکمەوە لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و ھەرەھا بە ھاورێیانێکی تری
بەرپرسەوەو دوای ھەوڵدانێک و دوای دوو سێ ڕۆژ دەستبەسەر کردن ئازاد
کرابون بە تایبەت کە ئەوان ھاولاتی ئەلمانی و ھۆلەندی بوون و دەستی
براکەمیان ئەزیەت دابوو.
گەرانەوە بە رێگای ئێرانەوە.
من ناچار دەبوو بە رێگای ئێرانەوە بگەرێمەوە ھەرێم و یەکێتی ئەو
داواکاریەی بۆ پێشکەش کردبووم بۆ فیزە، بەلام ئێرانیەکان وەلامیان
نەئەدایەوە ، دواتر کاک فوئاد مەعسووم کە ئەو کات بەرپرسی مەڵبەندی
دەرەوەی یەکێتی بوو لە لەندەن بە کاک شۆڕش ئیسماعیلی وتبوو پێم
ڕابگەیەنێت ئێرانیەکان فیزەم پێ نادەن ، من ھۆکارەکەیم دەگەڕاندەوە بۆ
چالاکیە ئاشکراو کاریگەریەکانی سالانێکم لە دژی کۆماری ئسلامی ئێران.
دەشمویست بگەرێمەوە ولات. ھاورێیەکی کوردی شێعە مەزھەبم لە رێگای
مەکتەبێکی سەفەری ئێرانیەوە لە ئەلمانیا بۆی رێکخستم کە ببمە ئەندامی
گرۆپێکی شێعە کە لە ئەوروپاوە بۆ زیارەتی ئیمام ڕەزا فیزەی جەماعیان پێ
ئەدەن بۆ ئێران. منیش بوومە یەکێک لەوانە. کە گەیشتمە خاڵی پشکنینی
پاسپۆرت لە فڕۆکەخانەی تاران ترسێکی زۆرم لێ نشیت بەلام لێی دەرباز
بووم. لەوێوە پەیوەندیم کرد بە کاک جەبار فەرمانەوە بۆ ھاوکاری کردنم
چونکە بۆ ھاتنە ناو ھەرێم مۆلەتی دەویست. کاک جەبار وەلامی دامەوەو پێی
وتم ئەوا بە رێکەوت کاک حەمەی حاجی مەحمودم لایەو سلاویشی ھەیە بۆت و
دەلێت بێتە شاری سنەو من ھەر ئێستا نوێنەرێکی خۆم کە بۆ پشوو
گەڕاوەتەوە سلێمانی دەینێرمەوە بۆ سنە بۆ ھاوکاری کردنت. ئەو بەرێزە
کاری خۆی بۆ کردم و شەو ھەر لە مالی ئەوان خەوتم لە سنەو منی ھەتا
پێنجوین گەیاندو لەوێ کاک جەبار سەیارە و پێشمەرگەی خۆی ناردبوو بە
دوامداو ئەو ئێوارەیەش ھەر میوانی خۆی بووم.
ڕۆژی ژەهرخواردن کردنەکەم.
سالانێک دواتر م.س یەکێتی کەوتنە نێوانەوە کە پارتی لە گەڕانەوەمدا لە
برایم خەلیل کێشەم بۆ دروست نەکات و پارتی ڕەزامەندی نیشاندابوو. پێشتر
پێم وترا ھیچ شتێکیان نەخۆمەوە یان نەخۆم. کاتێک گەیشتمە برایم خەلیل و
نوێنەرێکی پارتی دیارە پاراستن ھات بۆ لام و لەو کاتەشدا کتوپڕ
چایەکیان بۆ ھێنام و منیش لەبەر ھیلاکی ئەو تێبینیەم لە یاد نەمابوو ،
کە یەکەم قومێکی تەنیا بچووکم لە چاکەدا ئەوەم بیرکەوتەوەو چیتر چاکەم
نەخواردەوە. پێیان وتم کە لانگرۆزەرێک و ٣ پێشمەرگەی یەکێتی لە
سلێمانیەوە ھاتوون و لە دەرەوە چاوەرێت دەکەن و لێرەدا سوپاس بۆ کاک
نیاز سەعید بەرپرسی پەیمانگای کادیرانی سیاسی لە قەلاچوالان بۆ ناردنی
ئەو بەریزانە بە شوێنمدا. دوای گێچەل پێکردنمان لە شەقلاوە لە لایەن
پارتیەوە شەوێکی درەنگ گەیشتینە سلێمانی. بەیانیەکەی کە
بەئاگا هاتم
ھەستم بە ناڕەحەتی دەکرد. بینینی چاوم تێک چوو ، ڕەنگم زەرد ھەلگەڕا ،
ئەرەقەم دەکردەوە ، جەستەم جاروبار ڕادەوەشا ، ھەستم دەکرد بێھێزم و
گوشاری خوێنم بەرز دەبۆوە... تاد. بارودۆخێکی زۆر خراپ.. بردمیانە لای
دوکتۆرێکی ھەناوی ئاشنای خۆم کە لە ئەمریکا تەواوی کردبوو ، دوای
پشکنینی خوێن و ھەندێکی تر بۆم ڕوون بۆوە کە چیم بەرامبەر کراوە. دوای
ماوەیەک ناڕەحەتی بەسەربردن لە سلێمانی خۆم گەیاندە ئەلمانیا بۆ
چارەسەر کردن. جا ئاخۆ چیم لێبھاتایە ئەگەر تەواوی ئەو پیاڵە چایەم
بخواردایەتەوە؟ ئێستەش دەموچاوی ئەو چایچیەم لەبەر چاوە کە چۆن سەیری
دەکردم کاتێتک چاکەی بۆ ھێنام.
ئایا ئەوە پاداشتی ئەو ھەموو سالانی خەبات و کوردایەتیم بوو بۆ گەلەگەم
و دژ بە رژێمی سەدام حسین کردومە کە کەسوکارەکەشمی توشی تراژیدیای
خێزانی کرد.. ھەموو ژیانم خەوم بەوەوە دەبینی بەعس بڕوخێت و بە ئازادی
بگەرێمەوە ولاتەکەم ، ئەوەش شێوازی گەڕانەوەکانم بوو.. لەبەر ھەلوێست و
نوسینەکانم بەرامبەر پارتی بارزانی، بەتایبەت بەم دواییە و بە
راشکاویی ئامۆژگاری کراووم نەچمە ھەولێر..
دەربارەی روداوەکانی تری پارتی بەرامبەرمان لە دەرەوە لە دەرفەتێکی
تردا دەربارەی دەنووسم.
____________________________
تیبینی: بروانە نامیلکەیەکی ٣٨ لابەرە لە نوسینی بەندە سەبارەت بە
کارە تیرۆریستیەکانی رژێمی بەعسی عیراق لەئەوروپا و چالاکیەکانی
ئۆپۆزیسیۆنی کورد، کە بارتی رۆلی ئیجابی تیدا نەبووە ، بروانە ئەو
لینکەی خوارەوە:
http://www.kurdistanpost.nu/?mod=news&id=46337&authorid=581
Dr.salarbasira@hotmail.com
|