٨\٤\٢٠١١ چۆن راگه‌یاندن به رووداوه‌کانی ئه‌مرۆ ئاشت بکه‌ینه‌وه؟
له‌لایه‌کی تریش کاریگه‌ریه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌جۆرێکه که‌له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌توانێ کاربکاته سه‌ر کۆمه‌ڵگه و ته‌ریبی بکات له‌گه‌ڵ ئه‌م ئایده‌لۆژیایه‌ی که که‌ناڵه‌که به بیسترا و بینرا و نوسراوه‌وه هه‌ڵیگرتوه، ئه‌مه‌ی من ده‌مه‌وێت تیشکی بخه‌مه‌سه‌ر ڕۆڵی ئه‌م لایه‌نه‌یه له ڕووداوه‌کانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستانه به تایبه‌ت دوای ڕووداوه‌کانی 17ی شوبات، له‌و ساته‌وه ڕاگه‌یاندن له‌کوردستان به فره‌جه‌مسه‌ری کاری کردووه هه‌ریه‌ک له که‌ناڵه‌کان به شێوازێک ڕوداوه‌کانیان گواستۆته‌وه‌و که‌م تا زۆر کاریگه‌ری پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤی خۆی هه‌بووه، ئه‌مه‌ش به جۆرێک شکاوه‌ته‌وه که‌له‌م ناوه‌نده‌دا ئه‌وه‌ی زیانی پێبکه‌وێت ئه‌م هاوڵاتیانه‌بوون له‌سه‌ر شه‌قام که به شێوازێکی مه‌ده‌نیانه ویستان داوای مافه‌کانیان بکه‌ن و له‌م کاته‌دا پێویستیان به ڕاگه‌یاندنێک بوو دوور له‌پیاده‌کردنی هیچ ئایدیایه‌ک داوکاریه‌کانیان بگه‌یه‌نێته حکومه‌ت و ده‌سته‌ڵات و هێڵ له‌سه‌رداواکاریه‌کان دابنێت و پردێکیش بۆ گه‌یشتن به دیالۆگ له چوارچێوه‌ی ماف و جێ به‌جێ کردندا بنیادبنێت.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌مان نه‌دی، دیاره که ڕه‌نگه دیارترین هۆکار بۆ ئه‌مه نه‌بوونی که‌ناڵیک بووبێ که ئه‌گه‌ر پشتیوانیش له داوکاری خۆپیشانده‌ران و ده‌نگی شه‌قام نه‌کات ئه‌وه‌ی هیچ ڕووداوێک له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نیک و نه‌بردنه قاڵبی سیاسیه‌وه بگوازێته‌وه که ئه‌مه نه‌کرا، دیارترین هۆکاری ئه‌مه‌ش به‌شداریکردنی لایه‌نی سیاسی و ئۆپۆزسیۆنه‌کان بوو به شێوازی جیاجیا له‌نێو خۆپیشانده‌راندا، ئه‌مه‌ش کارلێکی تری دروست کرد له‌گه‌ڵ میدیای حیزبی و ئه‌م میدایای که حکومه‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه،چونکه هێشتائۆپۆزسیۆن له‌کوردستان نه‌بۆته مۆدێل و له‌هه‌مان کاتیش‌دا ئه‌م لایه‌نانه‌ی ئه‌مرۆ له‌م قاڵبه‌دا خۆیان ده‌بینه‌وه نه‌یان توانیه‌وه ئۆپۆزسیۆنی ڕاسته‌قینه بن ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ته‌ریب کرده‌وه تێککردنه‌وه‌ی هه‌ندێک خاڵه که خۆی له داخوازی هه‌ردوو لایه‌ن ده‌بینێته‌وه.
بۆیه میدیای کوردی ئه‌مرۆ له کوردستان به حیزبی و ئۆپۆزسیۆنه‌وه نه‌یانتوانیه‌وه زۆرترین ئاشنابوون له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کانی ئه‌مرۆی ناوچه‌که‌دا په‌یدا بکه‌ن تۆرانێک له نێوانیاندا به‌دی ده‌کریت، ئه‌وه‌ی کرابێش چۆته چوارچێوه‌ی ئایده‌لۆژیایه‌کی سیاسیه‌وه. ئه‌مه‌ش بۆته زۆرترین غه‌در له‌م که‌سانه‌ی که له خۆپیشاندانه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستان که ته‌نها بۆ ماف وپیداویستیه‌کانی هاتۆته سه‌رشه‌قام و داوای گه‌یاندنی مافه‌کانی به ده‌سته‌ڵات ده‌کات که‌ناگات پێی ، ئه‌و داواکاریانه‌ی که سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆکی حکومه‌ت و په‌رله‌مانی کوردستان دانی پێداناوه ئه‌مرۆ له‌م نیوانه‌دا ونکراون، بۆیه پێوسته له‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌کان ئه‌گه‌ر حیزبی بێت یا ئۆپۆزسیۆن، که حه‌قی خۆیانه کار بۆ ئایدیاکانی خۆیان بکه‌ن، به‌ڵام به مه‌رجێک داواکاری ڕاسته‌قینه له‌چاو بگرین ئه‌وانیش هاوکاربن بۆ گواستنه‌وه‌ی مافه ڕه‌واکانی شه‌قامی ڕاسته قینه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی له نێوان ڕاگه‌یاندن و ڕووداودا سه‌رهه‌ڵبدات و متمانه‌ش ببێته به‌شێک له نیوانیاندا.
|