١٢\٦\٢٠٢٠
چیڕۆك بۆ منداڵان:
چۆن سێ پشیله‌كه‌چوون بۆ سه‌ردانی نه‌نه‌پیره؟*
یوری یارماش
فێودوسیڤیچ** |

وەرگێڕانی لە
رووسییەوە:
ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب |
سێ پیشله نێره پێكه‌وه ده‌ژیان، گه‌وره‌كه‌یان ناوی میاوبوو،
ناونجییه‌كه مور
و بچكۆله‌كه‌ش ششه.
نه‌نه‌پیره‌یه‌كی ناسراو له مالێكی ئه‌وبه‌ری شه‌قامه‌كه ده‌ژیا،
پشیله‌كانی بۆ نانخواردنی نیوه‌رۆ بانگهێشت كرد، ئه‌و رۆژه هه‌تاو
و رووناك بوو،پشیله‌كان به‌رانبه‌ر به ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی نه‌نه‌پیره‌دانیشتن
، چاوه‌روانی كاتی نانخواردن بوون، میاو پشیله گه‌وره‌كه‌ی ناویان
وتی:
- با پێكه‌وه بچینه ناو شه‌قامه‌كه، ئۆتۆمبیل زۆره، یه‌كه‌مجار من
ده‌رۆم. (گه‌یشته لای ده‌رگاكه، له بن ده‌رگاكه سه‌ری برده
ژووره‌وه‌و، یه‌كسه‌ر به په‌له به‌ره‌و دووا گه‌رایه‌وه).
م... میاو! ئۆتۆمبێل نییه، ئۆتۆمبێل نییه، به‌ڵام له‌ناو كه‌پره‌كه‌ی
نه‌نه‌پیره سه‌گێكی دڕر هه‌یه!
- (ئه‌مجاره‌یان مور چوو، له ژێر ده‌رگاكه‌وه به وریایی سه‌یری سه‌گه‌كه‌ی
كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چۆن سه‌گێكه
و چۆن چۆنیی به‌ملاو به‌ولادا باز
ده‌دا).
مور ر ر رر! به بۆچوونی منیش، وه‌ك میاویش وتی ئه‌و سه‌گه دررو هاره.
- (پشیله پچكۆله‌كه ششه ته‌نها لووتی له په‌نجه‌ره‌كه ده‌برده ده‌ره‌وه‌و، له سه‌رخۆ به گۆی ئه‌واندا ده‌یچرپاند):
شش.. ش.. ش! منیش وه‌ك ئێوه ده‌ترسم، تا ئێستا له هیچ لایه‌ك، له
هیچ جێیه‌ك
سه‌گی وا
زلم نه‌دیوه.
(له ترساندا چاوه‌كانی داخست
و به هیچ جۆرێك
نه‌یتوانی بجوولێته‌وه، تا ئه‌و دیمه‌نه له ژێر درگاكه‌دا دێته به‌ر چاوت، كتوپر بۆی
راكشا).
هه‌تاوه‌كه ئه‌و ناوه‌ی گه‌رمتر ده‌كرد.
نه‌نه‌پیره چاوه‌روان بوو.
چێشته‌كه، دیاره ده‌مێكه ساردبووه‌ته‌وه...
- دووره ئه‌و سه‌گه به‌و جۆره بێت.
(پیشله گه‌وره‌كه ئه‌وه‌ی وت
و له ته‌نیشت ده‌رگاكه‌وه ده‌یمیاواند).
- دیاره به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره نییه.
(پیشیله ناونجییه‌كه وه‌ڵامی
دایه‌وه).
- (پشیله بچكۆله‌كه ششه پرسیاری كرد
و وتی): ئه‌گه‌ر به‌و جۆره دڕ
و
، به‌و چه‌شنه‌ش گه‌وره‌و، هه‌روا
ترسناكیشنا‌بێت!
(لێره‌دا چاوێكی به
ئاسته‌م كرده‌وه‌و، پاشان چاوه‌كه‌ی تریشی كرده‌وه‌و، به سه‌رسومانه‌وه
وتی): به‌ڵێ، گه‌ر ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه راست بن، ئه‌و سه‌گه وه‌ك
بووكه‌شووشه وایه!
- (مور ته‌كانێكیدا، ده‌رگاكه‌ی به‌جێهێشت و وتی):
راسته، وه‌ك بووكه‌شووشه وایه! كه وابوو زۆر ترسناكیش نییه!
- پشیله گه‌وره‌گه میاو به‌ره‌و لای ده‌رگاكه چوو، ده‌ستی كرد به
مۆره‌مۆرو ، میاو میاوو هاواركردن): ترسناك نییه. دڕ
و هار نییه، وا
دیاره تووتكه‌یه!
هه‌ر هه‌موویان به‌راكردن چوونه ناو شه‌قامه‌كه‌و، خۆیان گه‌یانده كه‌پره‌كه‌ی
نه‌نه‌پیره‌و، له‌وێدا چاویان به تووتكه‌یه‌كی بچكۆله كه‌وت. تووتكه‌كه
كلكی له‌قانده‌وه بۆ دۆستایه‌تی و به‌خێرهاتنیان.
نه‌نه‌پیره له سه‌ر ته‌ختێك دانیشتبوو، له پێش خۆیداو، له
ناو قاپێكدا گۆشتی كوڵاوی دانابوو، نه‌نه‌پیره هه‌رسێ پشیله‌كه
و تووتكه‌كه‌ی
بۆ نانخواردن بانككرد.
____________________________________________
تێبینی:
*
ЮрийЯрмаш - Кактроекотят к бабушке в гостиходили
ЯрмышЮрийФеодосиевич (ЯрмишЮрійФеодосійович)-украинскийдетскийписатель,
**
یوری یارماش فێودوسیڤیچ، نووسەرێکی
ئۆکرانییە (ئۆکراینا) چیرۆک بۆ منداڵان دەنووسێ،
لە ٢٥\٥\١٩٣٥
لە دایکبووەو لە ٢٣\١٠\٢٠١٣
کۆچی دووایی کردوە.
١٠\٦\٢٠٢٠
ماڵپه‌ڕی ئه‌حمه‌د ره‌جه‌ب
|