٥\٥\٢٠١٣
چۆن یادی سه‌رده‌شت
بکه‌ینه‌وه؟

ئاسۆ
باڵابەرز
ئه‌گه‌ر چی له سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌سه‌لاته خۆماڵییە‌وه
تا تێرۆرکردنی سه‌رده‌شت ده‌یان و بگره سه‌دان مرۆڤی ئازادیخواز( نووسه‌ر،
هونه‌رمه‌ند، سیاسی رۆژنامەنووس... هتد) به‌ده‌ستی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته تیرۆکرا به‌ڵام تیرۆری سه‌رده‌شت وه‌رچه‌رخانێکی گه‌وره‌وه
شکانی بێده‌نگیه‌کی له‌مێژینه بوو
به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو
سته‌م زۆرداریه‌ی حیزب و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
خۆماڵییە ده‌یکرد.
به جۆرێک لووتی پارتی شکاند که تا ئێستاش
حهپاساون ترسنۆکانه و ناحاڵیانه سیناریۆی
ئێجگار کرچ و کاڵ دروست ده‌که‌ن که ته‌نانه‌ت خۆشیان و ههودارهکانیان
به ئاسانیی درک به ئاست نزمیی
ده‌که‌ن.
ئه‌وانێک که چۆن گۆیی خۆیان کپ کردوه‌وه وه‌ک مێگه‌له مه‌ڕ ده‌توانی
پێشخۆتیان بده‌ی و نقه‌شیان لێوهنایە ت که‌چی
ئه‌م پیاوه گه‌لحۆیانه ئه‌و کادیر
و هه‌واداره گێلانه هه‌ستیان کرد به ئاست نزمیی
سینارۆکانی پارتی.
ئاخر ئه‌وان هێشتا نازانن پارتی له چ حهپهسانێکدایه
له به‌رامبه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شتدا! نازانن
چ داوێکیان بۆ خۆیان نایه‌وه! ئێستا خۆیان نازانن چۆن تێێدا ده‌ربچن...
بۆیه به بڕوای من یادکردنه‌وه‌ی سه‌رده‌شت
یادکردنه‌وه‌ی سونبولی ئازادییر ده‌بێێ زۆر
ئاقڵانه و وردبینانهبێێ.
یادی سه‌رده‌شت ده‌بێ له شۆێنه گشتییەکاندا
بکرێته‌وه له ناو سه‌نته‌ر و پایتهختاکاندا،
له ناو زانکۆ و شه‌قامه جه‌نجاڵه‌کاندا له‌به‌رده‌م
رێکخراوه نێودهوڵهتییەکاندا،
له ناو پارک و
شۆێنه گهرموگوڕهکاندا.. له‌و شوێنه
پیرۆزانەدا بکرێته‌وه که جمه‌ی دێ له خه‌ڵک.
نابێ ببرێته هۆڵ و کافتریا
و شۆێنی داخراو. ئێمه ده‌بێ سه‌رده‌شت وه‌ک خۆی بینین
و وه‌ک خۆی گوزارشتی لێبکه‌ین
و وه‌ک خۆی بیناسین.
قسه‌کردن و پانێل به‌ستن بۆ یه‌کتری له
هۆڵه‌کاندا ئه‌م که‌یسه گه‌رموگوڕ ناکا چونکه هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م کهیسهدان و له
سه‌رەتای رووداوه‌که‌وه
ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا نه‌رم ده‌که‌ن باش له‌وه تێگه‌یشتون سه‌رده‌شت
بۆ تیرۆر کرا و کێ تیرۆری کرد
و له‌سه‌ر چی تیرۆریان کرد.
بۆیه گرنگه زۆرتر خه‌ڵکی جیاواز له ده‌ور
ئه‌م که‌یسه کۆبکه‌ینه‌وه. رێکخراوه مهدەنییەکان
و نێوده‌وڵه‌تییەکان و
ئه‌ندام په‌رله‌مان و سیاسیه
مرۆڤپەروەرەکان و خه‌ڵکی وڵاته جۆراوجۆره‌کان له
ده‌روه و له ناوه‌وه..
بۆ ئه‌وه‌ی پارتی له‌م حهپهسانیا رابگرین.
ئه‌م که‌یسه هه‌روا زیندوو بمێنێته‌وه تا
دادگا سه‌ربه‌خۆ ده‌بێ و تاوانباران به
سزا ده‌گه‌ن.
به‌رز و به‌ڕێز
بێ یادی سه‌رده‌شت، سونبولی ئازادیی
له کوردستاندا.
ماڵپه‌ڕی ئاسۆ باڵابەرز
|