چۆن زهنیەتێک .

عەبدوڵڵا ئەحمەد گەرمکی
زهنیەت بۆ خۆی دوو لایەنی سەرەکى بەبناخە وەردەگرێ، کە ئەویش لایەنێکی
بیرۆکەیەو لایەنەکەی تریشی حەرەکەتە، ئەمەش لەکاتی گەشەسەندنی زهنیتدا
ئیتر دەکەوێتە جموجۆڵ و حەرەکەتەوە، دەتوانین بەمە پێناسەیەکی کوورتی
زهنیەت بکەین، ئیدی بێگومان زهنیەت هەتا زهنیەت جیاوازی هەیە، لەبەر
ئەوەى هەر جێگاو ناوچەیەک داب و نەریتی تایبەتی خۆی هەیە، بۆیە هەر
زهنیەتێک وابەستە بەخۆزای ئەو جێگایەوە. بۆ نمونە هەنووکە لەرۆژهەڵاتی
ناویندا لەبەر ئەوەى زیاتر بیرۆکەى تیۆلۆژی زاڵە و دەرئەنجامەکانیشی
ئەوەیە، هەموو شتێک گرێ دەداتە ئاینەوە، بەمەش کائیوس و ئاریشەی
جۆراوجۆر سەرهەڵدەدات. رێگر دەبێت لەپێش هەر فەلسەفەو زانستێک و هەر
پەیامێکی تری نوێ. هەروەها بۆ خوێندنەوەى زهنیەتی تاکێک لەتاکەکانی ناو
کۆمەڵگا لەرێگای شتی بچووکەوە ئەو زهنیەتەت بۆ دەردەکەوێت، نمونە
لەکاتی مردنی کەسێکدا مرۆڤێکی موسوڵمان دەڵێت ئەمری خوای کردووە و
بەهەمان شێوەش خرستیانییەکیش هەر وا دەڵێت، بەڵام لەوانەیە کەسێکی تر
بیبینی یەکسەر بڵێت نەخۆشییەکەى چی بووە کەوا مردووە، بێگومان لەنێوان
ئەم دوو بیرۆکەیەدا جیاوازیەکی زۆر هەیە، گەر مرۆڤێک بەعلمی یان
بەپێچەوانەوە بیر بکاتەوە، ئەوا پەیوەستە بەچۆنێتی خویندنەوەى ئەو
مرۆڤەوە بۆ شتەکان.
کەسایەتی رۆژهەڵاتی بەزۆری باوەڕیان بەقەزاو قەدەرە لەو قەزاو
قەدەرەیەشدا هەموومان دەزانین کە ئەو باوەڕیەش لەخۆڕا دروست نەبووە،
بەهەزارەها ساڵە و هەر لەگەڵ دەسپێکی سەرهەڵدانی کۆیلایەتییەوە بوونی
هەیە و کاریگەرییەکانی تا رۆژی ئەمڕۆمان هەیە، بۆیە سەرەڕای
هەوڵدانەکان نەتوانراوە کە ئەو زهنیەتە بگۆڕدرێت، ئەوەش ویستبێتی گۆڕان
یان قوڵبوونەوە لەو زهنیەتە بکات ئەوا بەکافیر و مولحید لەقەڵەم دراوە.
ئەمەش بەتایبەت لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیمام غەزالیدا بیرۆکەیەکی وای
پێشخست، هەر لەگەڵ هاتنە دەرەوەى ئەوەوە، ئیدی هەموو گفتوگۆیەک لەسەر
هەر شتێک بەتایبەت ئاین تەحریم دەکات، هەتاکو وای لێدەکات دەرەوەى
ئەوەى کە ئیسلام دایناوە، دەبێت ئەوانە هەرگیز دیالۆگى لەسەر نەکرێ،
ئەوەش بێگومان کاریگەرییەکانی هەر ماوە.
راستییەک هەیە لێرەدا دەبێت بیزانین ئەویش ئەوەیە، هەر فکرەیەک نابێتە
زهنیەت، گەر زهنیەتێک لەخزمەتی تەواوى مرۆڤایەتیدا بێت، ئەوا پێی
دەگوتری زهنیەت، ئەگەریش بەپێچەوانەوە بوو ئەوا ناتوانین پێی بڵێن
زهنیەت، ئەوەش راستیەکە ئاواکردنی زهنیەت زیاتر لەدینەوە دەستی پێی
کردووە، بەڵام لەرۆژگاری ئەمڕۆماندا ئیدی ئەوە تەقەبول ناکرێت، چونکە
لەهەر سەردەمێکدا دەبێت زهنیەتێک پێشبخرێت کە بەگوێرەى ئەو سەردەمە بێت،
ئەگەرچی تا ئیمڕۆ زهنیەتی رابردوومان لەسەر هەبێت، دەبێت بیهاوێژین و
لەبەرگێکی دیکەدا ببینە خاوەنی زهنیەتێکی راست و دروست، بۆ ئەوەى خۆمان
و نەوەکانی دوای خۆمان رزگاریان بێت لەزهنیەتێکی موحافەزەکاریانە.
لێرەدا پرسیارێک خۆی هەڵدەقورتێنێ ئایا کەسێک زهنیەتی خۆی پێش نەخات
دەتوانێ پێشەنگایەتی بیرێکی دروست بکات؟. بێگومان نەخێر، چونکە کەسێک
جارێ خۆی لەو بیرۆکە گێژاو ئامێزانە نەجاتی نەبووبێت، ناتوانێت
نەپێشەنگایەتی بکات، نەش کەسایەتێکی لێهاتوى وای لێدەرناکەوێت کە ببێتە
ئومێدی گەلێک بۆ پێشخستنی عەقڵیەت و زهنیەت.
هەروەها خاڵێکى دیکەى کە رێگای زهنیەتی راستەقینە بەڕووى مرۆڤەکاندا
داخستووە دەوڵەتە، چونکە لەدەوڵەتدا دەسەڵاتداری هەیە و تاکەکانی
کۆمەڵگا ئەوەندە بەشتی لاوەکى خەریک دەکات تا نەهێڵن خەڵکی بیرێکى راست
بکەنەوە، بۆیە هەمیشە و هەموو هەوڵدانێکیان ئەوەیە کە کەسێکی بێ
ئیرادەو کۆیلە ئاوا بکەن، هەروەها پەیوەستبوونێکی تارادەیەکی زۆر
بەدامودەزگاکانی دەوڵەتەوە ئەوەش یەکێکی ترە لەکۆیلایەتییەکان، مرۆڤێک
گەر بیەوێت ببێتە خاوەنی ئیرادە دەبێت دەرەوەى دەوڵەت بێت هەوڵبدات لەو
دونیا فراوانەى زهنیەتدا خۆی پێشبخات بەو جۆرە مرۆڤانەش دەگوترێ مرۆڤى
ئازاد.
ئەمانە و چەندین خاسییەتی دیکە دەتوانین دەستنیشان بکەین، بەڵام لێرەدا
گرنگ ئەوەیە کە چۆن خۆمان لەزهنیەتی دوور لەپێوانەکانی مرۆڤایەتی کە
لەرۆحماندا دەربخەین کە بێ خواستی خۆمان چەسپێندراوە لەئەقڵی ناوەوەمان،
ئەمەش هەر بەهەوڵدان دەبێت، بەمەش دەبێتە خاوەنی زهنیەتێک کە
جوانییەکانی دونیا بزانی چین و چۆنن و مرۆڤ چۆن دەکاتە ئەو دزە نیگایەی
کە دەمانگەیەنێتە لای ژیانێکی راست، بۆئەمەش لەوانەیە بگوترێ ئەمە
یۆتۆپیایە، بەڵام هەر یۆتۆپیاشەو دەبێتە راستی زۆرجار. هەروەها بۆ
بەریالیستەبوونی ئەمەش دەبێت بگەڕێنەوە بۆ لای دایکە سروشت کە
زهنیەتێکی دەستلێندراوە و واتە تێکنەچووە و لەگەڵ پێشڤەچوونەکەنانی
ئەمڕۆدا بکەیتە یەک و خەڵکی ئازادیخواز بانگەشە بکرێت بۆ ناو ئەم
زهنیەتە سروشتییە، راستە بۆ ئەوەى چیدی زیاتر لەرێگای راستی ژیان
دەرنەکەوین.
|