٢٣\٣\٢٠١٢
جۆرج گه‌له‌وی:
پشتگیریی ته‌واو له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌که‌م
و به‌شدارییش
له که‌مپینی به‌جینۆساید ناساندنی که‌یسی
هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌م.

ئاماده‌کردنی: م. هاوڕێ
دوێنێ ئێوارە ٢٢ی مارسی ٢٠١٢
لە شاری برادفۆردی بەریتانیا مێزگردێک رێکخرا بۆ سەرجەم کاندیدەکانی
ناوچه‌که، لەبەر ئەوەی ئەندامی پەرلەمانی ئەو ناوچەیە نەخۆشییه‌کی
درێژخایەنی هەیە بۆیە بڕیاردرا بە هەڵبژاردنی کاندیدێکی تر لەو ناوچەیە.
بەر لە کۆبونەوە فراوانەکە (جۆرج گەلەوی)*
چاوی کەوت بە بەڕێز زانا کوردستانی و هه‌روا به‌شداریی ئاهه‌نگی
نەورۆزی کرد. له‌و چاوپێکەوتنەکەدا، زانا کوردستانی بە جۆرج گه‌له‌وی
راگەیاند کەوا ئەو پشتیوانیی له سه‌دام حوسێنی دکتاتۆر کردووه لە دژی
کورد؟! ئه‌ویش لە وەڵامدا گوتی: ''من هەرگیز دۆستی سه‌دام نەبوومە..
تەنیا دوو جار بینیوومە لەوکاتدا.. لەسەر مەسەلەی کورد من هەموو کات
دژی ئەو بوومە، هه‌روا پێشتان رادەگەیەنم کەوا ئێمە پشتگیریی تەواوی
خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان و بەشدارییش دەکەم لە
کەمپینی بەجینۆساید ناساندنی کەیسی هەڵه‌بجە''، پاشان سەرجەم ئه‌و
کادیرانه‌ی ئەو پارتە سیاسیە که بۆ ئاهه‌نگه‌که هاتبوون یادی
نەورۆزیان لە گشت گەلی کورد پیرۆز کرد.

زانا کوردستانی -
جۆرج گه‌له‌وی
له ده‌سپێکی کۆبوونه‌وه فراوانه‌که به‌ڕێز
ئاوێسه‌ر هه‌ورامی به به‌رچاوی میدیاکانه‌وه به جۆرج گه‌له‌وی گوت:
- لە کاتێک سه‌دام جینۆسایدی کوردی دەکرد تۆش سەردانیت دەکرد و
برادەرایەتیت دەکرد، تا ئێساش چەندین دیکتاتۆری وەکو سه‌دام حوسێن لە
ناوچەکە هه‌ن و بەردەوامن لە کوشتنی کورد.. تۆ بۆ ئه‌وان چی ده‌ڵێی؟
جۆرج گەلەوەی:
- من ئەمڕۆ تۆم بینی و وێنەشمان گرت و پشتگیریی تەواوی خۆمم بۆتان
دووپات کردەوە بۆ سەربەخۆیی کوردستان، کە پێشم گوتن من هاوڕێی سه‌دام
نەبووم و تەنیا دوو جارم بینی، بێگومان هەردوو جار من داوام لێکرد کە
بە شەڕ هیچ شتێک چارەسەر ناکرێ، لە هەمان کاتدا دۆناڵد رامسفێڵد
سەردانی دەکرد و مادەی کیمیایی دەفرۆشتە سه‌دام حوسێن، من تاکە
پەرلەمانتار بووم کەوا لەو کاتەدا دژی وەستام.. رێپێوانم کرد و
بەردەوام بووم لە دژایەتییکردنی سه‌دام له‌سه‌ر لێدانی له کورد،
هه‌روا تا ئەمڕۆش من لە نێو پەرلەمان باسی کوردم کردووە کە گەورەترین
نەتەوەن و پتر لە ٤٠ ملیۆن که‌سن بە بێ سەربەخۆیی ماونه‌ته‌وه و دەبێ
سەربەخۆش بن، من لەگەڵتانم، بژی کوردستان، بەڵام بە داخەوە که
لەبەرچاوی میدیاکانەوە سووکایەتی بە من دەکەی..
له ده‌رفه‌تێکی دیکه‌دا زانا کوردستانی پرسیاری لە کاندیدەکانی تر کرد
و گوتی: ''من یەکێکم له‌و ٥٠ ملیۆن کورده‌ی کە
لە ساڵانی ١٩١٧ - ١٩١٩
بەریتانیا بە سەر پێنچ وڵات دابه‌شی کردین.. تا ئێستاش هه‌ر
داگیرکراوین و ناتوانین ته‌نانه‌ت بە زمانی دایکیش بئاخڤین یان
بخوێنین، ئایا پارتەکانی ئێوە چی بە کورد ده‌ڵێن؟'' پاشان سوپاسی جۆرج
گەلەوی کرد بۆ پشتڕاستکردنەوەکەی و پێی‌گوت ئەگەر بە نووسراوی فەرمیی
ئەو پشتگیرییه دووپات بکاتەوە ئێـمەی کورد دەنگی پێ دەدەین.
هه‌روا هه‌ر له لایه‌ن زانا کوردستانییه‌وه خەڵاتی رێزلێنان بە جۆرج
گەلەوی به‌خشرا بە هۆی بەشداربوونی لە کەمپینی به‌جینۆساید ناساندنی
هه‌ڵه‌بجه و به‌شدارکردنی له ئاهه‌نگی سەری ساڵی کوردی.
__________________________________________
*
(جۆرج گه‌له‌وی):
سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانیا جۆرج گه‌له‌وی که به لایه‌نگری کێشه‌ی
فه‌له‌ستین و عه‌ره‌ب و دژه‌شه‌ڕ ناسراوه، له نێوان ساڵانی
١٩٨٧ و ٢٠١٠ ئه‌ندام
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا بووه، پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی
٢٠٠٣ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له (تۆنی بلێر- سه‌رۆکی
ئه‌وکاتی پارتی کرێکارانی به‌ریتانیا) گرت له‌سه‌ر شه‌ڕ و داگیرکردنی
عێراق که به‌ریتانیاش تێیدا به‌شدار بوو.. له پارتی کرێکارانی
به‌ریتانیا ده‌ریانکرد، به‌شداریی له دامه‌زراندنی (پارتی ریسپێکت)
کرد.
|