١٣\٩\٢٠١٤
کرودفیکشن.

مەریوان جەلال
لە
کاتێکدا دانیشتوانی جیهان بە پەرۆشێکی زۆرەوە هەست بەکاریگەری گەرمی
گشتکیری دەکەن لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە، زۆرێک لە خەڵک کەلە وڵاتانی
پیشەسازییدا دەژین کە تیایدا مرۆڤــــ باجەکەی دەدات ئەویش بە
بەردەوامبوون و پشتبەستن بە نەوت.
بە هۆی ئەو ئازارە گەورەیەیی کە مرۆڤــ ئەیبینێت و وە بەتایبەتی
لەووڵاتانەی کە دەوڵەمەندە بە نـەوت بە دۆزینەوەی چەند ڕێگایەکى
داهێنانە و بە هاوکاری کۆمەڵێک هونەرمەندى بەریتانی عێراقی و کورد لە
گەلەری P21 پیشانگەی
CRUDIFICATION دەکرێتەوە.
کارەکانی ئەم پیشانگەیە بە زۆری وەڕسکارە، بەڵام ئەمە ئەو کاریگەریە
وێرانکاریە روون دەکاتەوە کە نـەوت گوزەرێکی بە ژیانی هونەرمەندەکان وە
بەتایبەتی هونەرمەندە عیراقییەکاندا کردووە. لە ئێستادا ئەم
هونەرمەندانە کە بەهۆی شەڕ و ناخۆشییەکانی وڵاتەکەیانەوە لە تاڕاوگە لە
وڵاتی بەریـتانـیا دەژین، هەروەک ئـالان گـرینسپان دەڵێ " ئەم شەڕە
گـەورەیە بۆ نـەوتە".
کارەکانی کە لەم پیشانگـەیە دەبیـنێرێن ئەوەپیشان دەدەن کە پشت
بەستـنمان بە نـەوت ئەوا بەرەو CRUDIFICATION
دەبات.
مەبەست لە CRUDIFICATION ئەو کردارەیە کە
نەوت لە ماتریالێکی سوود بەخشەوە بەرەو وێرانکاری ژینـگەو
مرۆڤـــــایەتی دەچیـَت لە ئاڵـتونی ڕەش و سەرمایەیەکی گەورەی سروشتەوە،
دەبێتە هەژارکردنی کەلـتوور و وە ژیـان بێ مانا دەکات و هانی چاو
برسێتـی و نەزانی مـرۆڤـەکان زیاتـر دەدات.
پیشانگەکە لە گەلـەری P21 لە لـەندەن
دەکرێتەوە، لە ١٨ - ٩ بۆ ٢-١١-٢٠١٤.
بۆ زانیـاریی پتر:
http://www.p21.org.uk/AboutCRUDIFICATION.aspx
هونەرمەندانی بەشداربوو:
د. عەلا بەشیر - ئەندرو سمیس - باسم مەهدی - هانی موزەفەر - جەلال
عەلوان - مەریوان جەلال - محمەد عەلی داود - رائید هوبی - ریشارد جانس
- سودد ئەلنائیب - زینە ئەلجواری.
ماڵپهڕی مهریوان
جەلال
|